|
جه‌نابی ژێنراڵ به‌یانیتان باش
!
ماڵپه‌ڕی هه‌ڵوێست
ژنێرال
ده‌یڤید پتریۆس، فه‌رمانده‌ێ گشتیی هێزه
چه‌کداره‌کانی ئامریکا له ئێراق و فه‌رمانده‌ی
گشتیی هێزه‌کانی هاوپه‌یمان له‌م وڵاته، رۆژی
یه‌کشه‌مه له چاوپێکه‌وتنێکدا له یه‌کێک له
پێگه‌کانی ئامریکا له نزیک سنووره‌کانی ئیران
ڕایگه‌یاند که له‌و باوه‌ڕه‌دایه باڵوێزی ئێران
له ئێراق(سه‌رداری پاسدار
حه‌سه‌ن کازمی قومی- هه‌ڵوێست) ئه‌ندامی سپای
پاسداران و یه‌کێک له گه‌وره به‌رپرسانی سپای
قودسه.
گه‌رچی شوێن (بنکه‌یه‌کی سه‌ربازی له نزیک سنووری
ئێران) و کاتی ئه‌م ڕاگه‌یاندنه(توند بوونه‌وه‌ی
هه‌نگاوه‌کانی ئامریکا بۆ به‌گژ ئێران‌دا
چوونه‌وه) زۆرتر ئامانجی سیاسی شوێن ده‌گرێ و
درێژه‌ی سیاسته‌کانی واشێنگتۆن بۆ زه‌قرتر
کردنه‌وه‌ی گرژیه‌کان له‌گه‌ڵ حکوومه‌تی مه‌لا
توند ره‌وه‌کان نیشان ده‌دات، به‌ڵام له ڕاستی‌دا
ته‌نیا بۆ مه‌سره‌فی ته‌بلیغاتی و راکێشانی
سه‌رنجی خه‌ڵکی ئامریکایه بۆ خوشکردنی بواری
ئه‌گه‌ری لێدانی ئێران(له هه‌ر شکڵێکی)دایه.
هه‌ر ئه‌وکاته‌ی که حکوومه‌تی ئیران نووسینگه‌ی
نوێنه‌رایه‌تیی خۆی له به‌غدا بۆ ئاستی باڵوێزخانه به‌رز
کرده‌وه، و پاسدار کازمی قۆمی بۆ پۆستی باڵوێز
دیاری‌کرا، زۆر که‌س و لایه‌ن به بڵاوکردنه‌وه‌ی
رابردووی کازمی ڕایان گه‌یاند که ئه‌و کابرایه
پاسدارێکی جه‌نایه‌تکاری حکوومه‌ت و ده‌ستی له
تێکدان و ئاژاوه له باشووڕی کوردستان و ئێراقدا هه‌بووه.
هه‌ر ئه‌و کات ئێمه (ماڵپه‌ڕی هه‌ڵوێست) له
وتارێکدا ڕامانان گه‌یاند کازمی یه‌کێک له
سه‌رکرده‌کانی سپای پاسداران و به‌تایبه‌ت سپای
قودسه. ئه‌وه‌شمان ڕاگه‌یاند که به‌پێی ئه‌وه‌ی که مه‌ئمووریه‌تی
سپای قودس ده‌ره‌دکی(برون مرزی)یه ، کازمی له
زۆربه‌ی ده‌ستێوه‌ردانه خراپکارانه‌کانی
حکوومه‌تی ئێران له وڵاتانی ده‌وروبه‌ر و
ته‌نانه‌ت باڵکان ده‌ستی بووه. ئێمه (وه‌ک زۆر
که‌سی دیکه) ڕامانگه‌یاند پاسدار کازمی
سه‌رکونسوولی ئێران له "هه‌رات" بووه و یه‌کێک
له مۆره سه‌ره‌کییه‌کانی نانه‌وه‌ی ئاژاوه و
چه‌کدار کردنی ده‌سته قه‌ومییه‌کانی ئه‌و ناوچه
له ئه‌فغانستان بووه.
پاشتر کاتیک ئامریکا له زه‌لکاوی ئێراق(ئه‌ویش
به هیمه‌تی که‌سانی وه‌ک کازمی) چه‌قی و ناچار
بوو سه‌رشۆڕانه مل به وتووێژ له‌گه‌ڵ ئێران بۆ
به‌ناو گه‌ڕانه‌وه‌ی هێمنی بۆ ئیراق ڕاکێشێ،
حکوومه‌تی ئیران ئاگاهانه کازمیی وه‌ک سه‌رۆکی
ده‌سته‌ی وتووێژکار دیاریکرد. ئه‌وکاتیش خه‌ڵکێکی
زۆر و له‌وانه هه‌ڵوێست، ڕایانگه‌یاند تێروریستێک
ناتوانێ کێشه‌ی هێمنایه‌تی ئێراق چاره‌سه‌ر بکات و
حکوومه‌تی ئامریکا که ئیدیعای دژایه‌تی کردنی
تێروریزمی هه‌یه ،چۆنه تیروریستێک وه‌ک شه‌ریکی
ده‌سته‌به‌ر کردنی هێمنایه‌تی قه‌بووڵ ده‌کات. له
هه‌موو ئه‌مانه‌دا ده‌سه‌ڵاتدارانی ئامریکا و
فه‌رمانده‌رانی نیزامی‌یان له ئێراق بێده‌نگ بوون
و ته‌نانه‌ت بۆ جاری دووه‌میش له‌گه‌ڵ کازمی بۆ
"چاره‌سه‌ر کردن"ی کێشه‌ی ئێراق کۆبوونه‌وه‌یان کرد.
هه‌موو ئه‌مانه له‌کاتێکدا روو ده‌ده‌ن که
ئامریکا و رێکخراوی سی ئای ئه‌ی (
C I A
)
وه‌ک به‌هێزترین ناوه‌ندی سێخۆری، ده‌یان ساڵه
له‌سه‌ر ئێران "زووم"یان کردووه و ئیدیعا ده‌که‌ن
که په‌له‌وه‌ر بێ ئاگاداری ئه‌وان له ئیران
ناتوانێ په‌ل ببزوێنێ. ئه‌ڵبه‌ت ئه‌و ئیدیعایه‌ی
سیا ، ئه‌گه‌رچی هیندێک ئاگرادیسمانی له‌گه‌ڵه ،
به‌ڵام تا راده‌یه‌ک جێگه‌ی باوه‌ڕه. بۆیه
ئێمه دێنه سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه که
کاربه‌ده‌ستانی ئامریکا (چ له ئامریکا و چ له
ئیراق) لانی که‌می زانیاری‌یان له‌سه‌ر کازمی قۆمی
وه‌ک ئه‌ندامێکی سپای قودس و یه‌کێک له
سه‌ردارانی سپای پاسداران هه‌بووه، به‌ڵام
هه‌لپه‌رستانه خۆیان لێ گێل کردوه و به‌ده‌ستی
ئه‌نقه‌ست گنخاندوویانه بۆ رۆژێکی وه‌ک ئه‌مڕۆ.
هه‌ر ئه‌وه‌شه ژنێراڵ
پتریۆس
له قسه‌کانیدا هیچ ئاماژه‌یه‌ک به چۆنییه‌تی
گه‌یشتن به‌و باوه‌ڕه که باڵوێزی ئێران
پاسدارێکی سپای قودسه،ناکات. هۆی ئه‌و
بێده‌نگییه‌ش دیاره .چوونکه لانیکه‌م خۆی باش
ده‌زانی یه‌کێک له ته‌وه‌ره‌کانی ڕاپۆرته به‌ناو
بانگه‌که‌ی له‌گه‌ڵ باڵوێزی ئامریکا له
ئێراق(ڕایان کرۆکه‌ر) ، باڵوێزخانه‌ی ئیران له
ئێراق و جه‌نابی باڵوێز(کازمی) بووه.
ره‌چاوکردنی سیاسه‌تێکی ئه‌وتۆ له‌لایه‌ک خودی
ئامریکا (یا هه‌ر که‌سێک که سیاسه‌تێکی ئه‌وتۆ
ره‌چاو بکات) زیان ده‌بێنی و مه‌ودا ده‌دات
لایه‌نی به‌رابه‌ر که‌ڵکی سیاسی- نیزامی و
ئیستخباراتی خۆی لێ وه‌رگرێت. له لایه‌کی
دیکه‌وه ده‌بێته هۆی وه‌ڕاست گه‌ڕانی ئیدیعاکانی
لایه‌نه سه‌ربه‌خۆه‌کان ، که ده‌سه‌ڵاتدارانی
ئامریکا و باقی هێزه ئیمپریالیسی‌یه‌کان، که له
ڕاستی‌دا ته‌نیا
شێوه‌ی قسه‌یان گۆڕاوه و نیاز و ئامانجیان هه‌ر
وه‌ک خۆی ماوه‌ته‌وه . که ئه‌ویش ته‌نیا و
ته‌نیا پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی خۆیان و
قوربانی کردنی هه‌موو چتێک و له‌وانه
به‌ڵێنه‌کانی خۆیانه له پێناو ئه‌و
به‌رژه‌وه‌ندیه نامه‌شرووعانه‌دا. بۆیه جێگه‌ی
خۆیه‌تی که به جه‌نابی ژێنراڵ بڵێێن به‌یانیتان
باش به‌لام تۆزێ دره‌نگ وه‌خه‌به‌ریان هێناوی.
ڕه‌زبه‌ری 2707
گه‌ر بۆچوونێکت هه‌یه ئێره کلیک بکه
تکایه ئیشاره بکه‌ن که په‌یامه‌که‌تان له‌سه‌ر
کام بابه‌ته
مافی بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م
بابه‌ته بۆ هه‌ڵوێست پارێزراوه ، به هێنانی ناوی سه‌رچاوه
که‌ڵک وه‌رگرتن له‌م بابه‌ته ئازاده
|