|
ماڵپه‌ڕی هه‌ڵوێست
پاش گیرانی سه‌ردارێکی سپا به‌ناوی فه‌رهادی له
هوتێل سلێمانی و هه‌وڵ و ته‌قه‌لاکانی ڕێبه‌رانی
باشوور بۆ ئازادکردنی، ئێمه له بابه‌تێکدا
به‌که‌ڵک وه‌رگرتن له زانیاریه بڵاوکراوه‌کان و
به‌تایبه‌ت قسه‌کانی کاربه‌ده‌ستانی حکوومه‌ت و
ئوستانداری کرماشان، نیشانمان دا که فه‌رهادی
نه‌ک بازرگانێکی مه‌ده‌نی(که مام جه‌لال له
نامه‌ی خۆی بۆ باڵوێزی ئامریکا له ئێراق و
فه‌رمانده‌ی هێزه‌کانی ئه‌م وڵاته له ئێراق
نووسیبووی) ، به‌ڵکه پاسدارێکی جه‌نایه‌تکار و
یه‌کێک له فه‌رمانده‌رانی کاره
تێروریستی‌یه‌کانی حکوومه‌ته. له کۆتایی ئه‌و
بابه‌ته‌دا داوامان له هێزه سیاسی‌یه‌کانی
رۆژهه‌ڵاتی کوردستان کردبوو که بۆوه‌ی پێش به
هه‌ڵه‌ی رێبه‌رانی باشووڕ بگرن، ئه‌گه‌ر ده‌توانن
زانیاریی له‌سه‌ر فه‌رهادی وه‌ده‌ست خه‌ن و له
ئێختیاری کاربه‌ده‌ستانی حکوومه‌تی هه‌رێمی بنێن
تا به هه‌ڵوێسته هه‌ڵه کانیانه‌وه، نه‌بنه
هۆی شه‌رمه‌نده بوونی خۆیان و زیان گه‌یاندن به
دۆزی کورد. به‌ڵام به‌داخه‌وه (وه‌ک خۆشمان
چاوه‌روانمان ده‌کرد) هێزه سیاسی‌یه‌کانمان له‌و
باره‌وه هیچ هه‌نگاوێکیان هه‌ڵنه‌گرد، تا ئه‌وه‌ی
موجاهێدینی خه‌ڵک له به‌یاننامه‌یه‌کدا هه‌موو
ڕابردوو و به‌رپرسایه‌تییه‌کان و کاره
تێروریستی‌یه‌کانی فه‌رهادی‌ی بڵاو کرده‌وه.
ئه‌و ڕاگه‌یه‌ندراوه ئیمرۆ پێنج شه‌مه
له‌لایه‌ن ماڵپه‌ڕی ئاوێنه‌وه کراوه به‌کوردی و
بڵاو کراوه‌ته‌وه. ئێمه بۆ زانیاری زۆرتری
خوێنه‌ران ده‌قی وه‌رگێڕاوی ڕاگه‌یه‌ندراوه‌که
که ئاوێنه بڵاوی کردووه‌ته‌وه ،وه‌ک خۆی بڵاو
ده‌که‌ینه‌وه.
 |
ماڵپه‌ڕی
ئاوێنه رۆژی پێنج شه‌مه چواری ئوکتۆبر( 12 ی
ڕه‌زبه‌ر)
مه‌حموود فه‌رهادی كێیه؟
پاسدار سه‌رتیپ مه‌حمودی فه‌رهادی، فه‌رمانده‌ی
قه‌رارگای "زه‌فه‌ر"ی سه‌ر به هێزی تیرۆریستیی
قودسه له كرماشان و یه‌كێكه له فه‌رمانده
ناسراوه‌كانی قه‌رارگای ره‌مه‌زانی حكومه‌تی ئێران
كه له كاتی شه‌ڕی هه‌شت ساڵه‌دا، قه‌رارگای
تیرۆریستیی رژێمی ئێران بوو له ناو خاكی عێراق.
دوای كۆتایی هاتنی ئه‌م شه‌ڕه‌ش، ژماره‌یه‌ك له‌و
150 كرده‌وه تیرۆریستییه‌ی دژ به‌موجاهیدینی
خه‌ڵق ئه‌نجام دراوه له‌م قه‌رارگایه پلانی بۆ
دانراوه و سه‌رپه‌رستی كراوه. هه‌روه‌ها
به‌رپرسی زۆر له كرده‌وه تیرۆریستییه‌كانی رژێمی
ئێرانه له هه‌رێمی كوردستانی عێراق و به
تایبه‌تی له دژی لایه‌نه كوردییه ئێرانییه‌كان.
هه‌نووكه «قه‌رارگای زه‌فه‌ر»ی هێزی تیرۆریستیی
قودس، قه‌رارگایه‌كی عه‌مه‌لییاتییه بۆ هه‌رێمی
كوردستانی عێراق و هه‌روه‌ها پارێزگای دیاله.
پاسدار فه‌رهادی له ماوی ده ساڵی رابردوودا،
به‌رده‌وام یه‌كێك بووه له فه‌رمانده‌رانی
قه‌رارگای ره‌مه‌زان له شاری كرماشان كه له
سه‌ره‌تای ساڵی 1374 (1995ز)ه‌وه له لایه‌ن
فه‌رمانده‌ریی هێزی قودسه‌وه كرا به فه‌رمانده‌ی
ئیتڵاعاتی قه‌رارگای زه‌فه‌ر و له ساڵی 1382
(2003ز)ه‌وه كرا به جێگری فه‌رمانده‌ی قه‌رارگای
زه‌فه‌ر.
پاسدار فه‌رهادی له كاتی هێرشكردنی هاوپه‌یمانان
بۆ عێراق، كاتێك هێز و فه‌رمانده‌رانی سوپای 9ی
به‌دری سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی له
میحوه‌ری قه‌سری شیرینه‌وه هاتنه ناو خاكی
عێراق، وه‌ك هاوئاهه‌نگكه‌ر بوو له نێوان سوپای
9ی به‌در و
فه‌رمانده‌ریی هێزی قودس و قه‌رارگای ره‌مه‌زان و
له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی 9ی به‌در هاته ناو خاكی عێراق
و هه‌تا به‌غدا ئه‌وانی سه‌رپه‌رشتی ده‌كرد.
هاوكات له‌گه‌ڵ كۆتایی هاتنی شه‌ڕو ده‌ستپێكردنی
ده‌ستێوه‌ردانی راسته‌وخۆی هێزی قودس له عێراق،
فه‌رمانده‌یی هێزی قودس گواستراوه بۆ شاره‌كانی
سه‌ر سنووری ئێران بۆ نموونه، ناوه‌ندی
فه‌رمانده‌یی قه‌رارگای زه‌فه‌ر گواستراوه بۆ
شاری قه‌سری شیرین و پاسدار «مسگه‌ریان»
فه‌رمانده‌ی پێشووی قه‌رارگای زه‌فه‌ر له‌وێ
ده‌ستی به كار كرد. پاسدار فه‌رهادیش وه‌ك جێگری
مسگه‌ریان له مقه‌ڕی «كه‌لار» جێگیر بوو. ئه‌و
بوو به به‌رپرسی راسته‌وخۆی هێزی تیرۆریستیی قودس
له پارێزگای دیاله‌ی عێراق.
كاری سه‌ره‌كی پاسدار فه‌رهادی، رێكخستنی
مه‌فره‌زه‌كانی سوپای 9ی به‌دری پاسدارانی شۆڕشی
ئیسلامی بوو كه ئێستا ناوی خۆی گۆڕیوه به
«رێكخراوی به‌در»!.
ئه‌م تاقمه تیرۆریستییانه بۆ كۆكردنه‌وه‌ی
ئیتڵاعاتی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان و موجاهیدینی
خه‌ڵق و بۆ نه‌خشه‌كێشانی كرده‌وه‌ی تیرۆریستیی
له دژی موجاهیدین پێكهاتبوون.
سێ ساڵ له‌مه‌وبه‌ر له مانگی گه‌لاوێژی ساڵی 1383
(2004ز) هێزه‌كانی ئه‌مریكا بۆ پێ و شوێنگرتنی
تیرۆریسته‌كانی حكومه‌تی ئێران په‌لاماری مقه‌ڕی
قه‌رارگای زه‌فه‌ریان دا له شاری كه‌لار.
پاسدار فه‌رهادی و جێگره‌كه‌ی به ناوی پاسدار
«زه‌نگه‌نه» له‌م مقه‌ڕه‌دا بوون. به‌ڵام به
هاوكاریكردنی كرێگرته خۆجه‌ییه‌كانیان و
لایه‌نێكی تری سه‌ر به حكومه‌تی ئێران رایان كرد
و گه‌ڕانه‌وه بۆ كرماشان.
پاشان پاسدار فه‌رهادی له به‌شی ئاسایشی هێزی
قودس له باكووری عێراق ده‌ستی به كار كرد‌و بۆ
ماوه‌یه‌ك له نووسینگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی
حكومه‌تی ئێران له شار ده‌ربه‌ندیخان
جێگیر بوو.
پاشان پاسدار فه‌رهادی بۆ ماوه‌یه‌ك گه‌ڕایه‌وه
بۆ كرماشان و به‌رپرسایه‌تیی ئیداره‌ی تۆڕه
تیرۆریستییه‌كانی له پارێزگای دیاله، سلێمانی ،
به‌غدای له ئه‌ستۆ گرت.
ناوبراو به تایبه‌تی ده‌ورێكی گرنگی هه‌بووه له
سه‌رپه‌رشتیكردنی تۆڕه تیرۆریستییه‌كان له
پاریزگای دیاله و پشتیوانیكردنی
تۆڕه"ته‌كفیری"ییه‌كاندا. ئینجا له سه‌ره‌تای
ساڵی 1386 (2007ز)ه‌وه پله‌ی به‌رز كرایه‌وه و
بوو به فه‌رمانده‌ی قه‌رارگای زه‌فه‌ر له جیاتی
پاسدار مسگه‌ریان.
هه‌روه‌ها فه‌رهادی به‌رپرسی تۆڕی
تیرۆریستیی"قه‌یس نوسه‌ییف جاسم
ئه‌لعه‌زاوی"ناسراو به "ئه‌بوئه‌نفال به‌غدادی"
بوو له پارێزگای دیاله كه له‌م ساڵانه‌ی
دواییدا ده‌ورێكی زۆری هه‌بووه له كوشتاره‌كانی
ئه‌م پارێزگایه و له په‌یوه‌ندیدا بووه له‌گه‌ڵ
تۆڕی تیرۆریستیی ئه‌بو مسته‌فا شه‌یبانی له
كرماشان. شه‌یبانی له رۆژی 30ی ئوتی 2007 له
لایه‌ن هێزه‌كانی هاوپه‌یمانانه‌وه له گوندێكی
سه‌رسنوور ده‌ستگیر كراوه.
ژماری كرده‌وه تیرۆریستییه‌كانی پاسداری ناوبراو
زۆره و ده‌توانین ئاماژه به چه‌ند نموونه‌یان
بكه‌ین.
- سه‌رپه‌رستی كردنی باری چه‌ك و بۆمبای
EFP
و مووشه‌كی دژه ئاسمانی و كاتیوشا له ئێرانه‌وه
ده‌گواسته‌وه بۆ كوردستانی عێراق و پارێزگای
دیاله.
- په‌یوه‌ندی سازكردن له‌گه‌ڵ
تۆڕه‌تیرۆریستییه‌كان و میلیشیاكان و بردنی
تیرۆریسته‌كان بۆ ئێران به‌مه‌به‌ستی راهێنانیان
بۆ كرده‌وه‌ی تیرۆریستی و بۆمبانانه‌وه و
ئیداره‌ی پێگه و مقه‌ڕاتی هێزی تیرۆریستیی قودس
له شاره‌كانی خانه‌قین، سلێمانی، به‌له‌دروز له
عێراق و شاره‌كانی قه‌سری شیرین ونه‌وسود و سومار
له ناو خاكی ئێران.
پاسدار فه‌رهادی هه‌روه‌ها ده‌ورێكی گرینگی
هه‌بووه له ره‌وانه‌كردنی به‌ربڵاوی میلیشیاكان
له عێراقه‌وه بۆ كرماشان و ئیلام به مه‌به‌ستی
راهێنان له ناو پادگانه‌كانی سه‌ر به هێزی قودس
له ئێران.
گه‌ر بۆچوونێکت هه‌یه ئێره کلیک بکه
تکایه ئیشاره بکه‌ن که په‌یامه‌که‌تان له‌سه‌ر
کام بابه‌ته
مافی بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م
بابه‌ته بۆ هه‌ڵوێست پارێزراوه ، به هێنانی ناوی سه‌رچاوه
که‌ڵک وه‌رگرتن له‌م بابه‌ته ئازاده
|