|
سه‌رۆکی حکوومه‌ت له کیسه‌ی خه‌لیفه ده‌به‌خشێ
چه‌توون
خوێنه‌ری هیژا پێشه‌کی ئه‌وه بڵێم که سه‌ره‌تا
ده‌مویست له‌سه‌ر ئه‌م بڕگه‌ی خواره‌وه که
خه‌به‌رێکه له‌ماڵپه‌ڕی ئاوێنه و رۆژی
چوارشه‌ممه 3 ی ئوکتۆبر بڵاو بووه‌ته‌وه،ته‌نزێک
بنووسم. به‌ڵام هه‌رچی سه‌رم هێنا و بردم خه‌فه‌ت
و برک و ژان و له ڕاستیدا تراژێدی هیچی بۆ ته‌نز
نه‌هێشته‌وه، بۆیه له ته‌نز گه‌ڕام و بابه‌تێکی
ره‌خنه‌م نووسی.
با سه‌ره‌تا پێکه‌وه ده‌قه‌که بخوێنه‌وه:
"
به‌بڕیاری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی کوردستان
نێچیرڤان بارزانی مانگانه 35 هه‌زار دۆلار
ده‌درێت به‌بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی‌و 470
ئه‌ندامیشیان خانه‌نشین ده‌كرێن‌و مووچه‌ی 500
شه‌هیدشیان بۆ ده‌بڕدرێته‌وه.
هه‌ڵه‌بجه، ئاوێنه: سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار
له‌بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی کوردستان وێڕای پشتڕاست
كردنه‌وه‌ی ئه‌م هه‌واڵه، به‌ئاوێنه‌ی
راگه‌یاند «دوای راگرتنی ئــــه‌و یارمه‌تییه
بۆ ماوه‌ی پێنج ساڵ، سه‌ره‌نجام به‌نووسراوێكی
ره‌سمی سه‌رۆکی حکومه‌ت نێچیرڤان بـــــــارزانی
بڕیاردرا به‌دابینكردنی 35 هه‌زار دۆلار وه‌ك
یارمه‌تی مانگانه‌مان، چاوه‌ڕوانی زیادكردنی
بڕی ئه‌م یارمه‌تییه‌شین».
جێی ئاماژه
پێدانه، به‌دوای ئه‌م بڕیاره‌دا ئاڵای كوردستان
له‌سه‌رجه‌م باره‌گاكانی بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی‌دا
هه‌ڵكرا."
(ماڵپه‌ڕی ئاوێنه)
جا ئێسته با پێکه‌وه تۆزێک وردتر
به‌خه‌به‌ره‌که‌دا بچینه‌وه،
وادیاره نه‌چیروان بارزانی له‌باتی حکوومه‌تکردن،
شیخایه‌تی و ڕه‌عیه‌ت په‌روه‌ری ده‌کات. ئه‌گینا
بۆ ده‌بێ له سه‌ر حیسابی خه‌ڵکی کوردستان
مانگانه 35
هه‌زار دولار(ئه‌ویش نه‌ک دینار) بداته
بزووتنه‌وه. مه‌گه‌ر بزووتنه‌وه سزاوارتره یا
ده‌یان و سه‌دان هه‌زار خه‌ڵکی ره‌ش و رووتی
کوردستان. ئه‌ڵبه‌ت به باوه‌ڕی من پێویست ناکات
پاره (وه‌ک سواڵ) بدرێته خه‌ڵک. به‌ڵکه ده‌کرێ
ئه‌و پاره‌یه له به‌شێ ئابووری وه‌گه‌ڕ بخرێت تا
چه‌ند بێکار بتوانن کاریان ده‌ست که‌وێ.
به‌داخه‌وه سیسته‌می ده‌سه‌ڵات له باشوور هه‌ر
له‌بنه‌ڕه‌ته‌وه گه‌نده‌ڵ و مشه‌خۆر بیناد
نراوه. له ساڵدا سه‌دان و هه‌زاران ملێون دلار
ده‌گاته ده‌ستی حکوومه‌ت و به‌تایبه‌ت حیزبه‌کان،
که‌چی ئه‌و خه‌ڵکه به‌شێکی یا چه‌کدارن(که
ئه‌ڵبه‌ت به‌شێکی پێویسته) یا به شێوه‌یه‌ک وه‌ک
خانه نشینی و بنه‌ماڵه شه‌هید خاوه‌ن مووچه‌ن و
باقیه‌که‌شی به ئه‌مانی "خودا" سپێردراون. که
ئه‌م به‌شه(بێ داهات و درامه‌ده) باشترین
وه‌سیله‌ن بۆ دام‌و ده‌زگاکانی موخابراتیی
داگیرکه‌ران و ده‌سته‌کانی تێروریستی.
هه‌ر له‌و خه‌به‌ره‌دا ده‌بینین نه‌چیروان بارزانی
مووچه‌ی 470 که‌س خانه نشین و هه‌روه‌ها مووچه‌ی
500 شه‌هید یشی پێشکه‌شی بزووتنه‌وه کردووه.
داخۆ له کوێ دیکه شێوه‌ی ده‌وڵه‌تداری و
حکوومه‌ت به‌ڕێوه بردن به‌م شێوه‌یه؟ خوزگه
به‌ڕێز بارزانی ئه‌وه‌شی بدرکانبای که سه‌ره‌تا
بزووتنه‌وه داوای چه‌نده پاره و چه‌ند ته‌قاعود
و شه‌یهیدی کردوه و چه‌نه و مه‌عامڵه‌یان چۆن
سه‌ری گرتووه!!
به دڵنیاییه‌وه بزووتنه‌وه له‌و مووچه‌ی خانه
نشینی و شه‌هیدانه‌یه که‌ڵک وه‌رده‌گرێ بۆ خه‌ڵک
کڕین. جیا له‌وه‌ش ئاخر بزووتنه‌وه 500 کوژراوی
له کوێ بووه. خۆ ئیشه‌ڵا نالێت500 رۆڵه‌ی
موسوڵمانی بۆ کوردایه‌تی به‌کوشت داوه. بۆچی
بێجگه له په‌روه‌رده کردنی مه‌لاکرێکاره‌کان و
تێروریسته خۆکوژه‌کانی دوێنێ بزووتنه‌وه و
ئه‌مڕۆ ئه‌نسار،خزمه‌تێکی دیکه‌ی کردووه؟
له‌وکاته‌وه ئه‌م رێکخراوه هه‌یه رۆژێکیش
شه‌ری بۆ نه‌ته‌وه‌ی کورد نه‌کردوه،
به‌پێچه‌وانه‌وه دژی کورد و نۆکه‌ری بێگانه
بووه. ئایا نه‌وچیروان ئه‌و هه‌موو پاره‌یه به
ده‌س‌خۆ‌شانه‌ی بانگه‌شی ئیسلامی سیاسی و
په‌روه‌رده‌کردنی تێروریستیان و گرتن و
ته‌حویلدانی پێشمه‌ره‌گه‌ی حیزبی دیموکرات به
ئێران ده‌داته بزووتنه‌وه؟ ئاخر 500 شه‌هیدی چی؟
ئه‌م 500 له کوێ و له کام شه‌ڕدا کوژراون؟ بۆ
دارایی ئه‌و خه‌ڵکه وا به فیڕۆ ده‌ده‌ن؟
بزووتنه‌وه ئه‌و رێکخراوه بناژۆیه‌یه که
ئێسته‌ش به فیتی داگیرکه‌ر ده‌جووڵێته‌وه و
به‌شداری له کۆبوونه‌وه‌ی دژ به ده‌سه‌ڵاتی
باشووری کوردستان ده‌کات. مه‌گه‌ر ئه‌وه نییه
مه‌لا کۆنه‌په‌رسته‌کانی سه‌رکرده‌ی ئه‌م
ناوه‌نده، دژی کورد و ئاڵای کوردستان سروودی
نه‌ته‌وه‌یه‌تی ده‌دوان؟ مه‌گه‌ر ئه‌وه‌نییه
به‌فیتی بێگانه به‌شداری کونفرانسی دژ
به‌نه‌ته‌وه‌که‌مان ده‌که‌ن. بزووتنه‌وه باوه‌ڕی
به ئۆمه‌تی ئیسلامی‌یه و فری به‌سه‌ر کورد و
مافه‌کانییه‌وه نییه.
ئه‌ڵبه‌ت وا ده‌رده‌که‌وێت که ته‌ماحی پاره
به‌سه‌ر ئیمانیه‌که‌ی سه‌رکرده‌کانی بزووتنه‌وه‌دا
زاڵ بووه. وه‌ک له خه‌به‌ره‌که‌دا
ده‌خوێنینه‌وه به وه‌رگرتنی پاره و شه‌هیدانه،
ده‌س به‌جێ له هه‌موو مه‌قه‌ڕه‌کانی خۆی به‌یداخی
شینی "لائیلاهه ئیله‌ڵا" داده‌گرێ و ئاڵای
کوردستان هه‌ڵده‌دات. به‌ڕاستی ماڵی دونیا چی
ناکات. وادیاره پێش هه‌موو جه‌نابی شێخ فریو
ده‌دات. ئه‌وه‌نییه به 35
هه‌زار دولار و 500 مووچه‌ی شه‌هیدانه له‌م دێوه
ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌و دیوو!!
هه‌رچی هه‌یه نه سه‌رۆکی حکوومه‌ت و نه‌هیچ
به‌رپرسێکی دیکه مافی ئه‌وه‌یان نییه بۆ سازان و
سات و سه‌ودای نێوان خۆیان، له‌سه‌ر دارایی
نه‌ته‌وه‌یی به‌خشش بکه‌ن. بزووتنه‌وه وڵاتانی
گێره شێوین ئه‌وه‌نده‌ی ده‌ده‌نێ که پێویستی به
35
هه‌زار دولاری کورد نه‌بێت. با جه‌نابی سه‌رۆکی
حکوومه‌تیش دڵنیا بیت به‌و کاره‌ی هیچ خزمتێکی به
نه‌ته‌وه‌که‌ی نه‌کردووه و ته‌نیا بزووتنه‌وه‌شی
به لیسته‌ی موفت‌خۆر و گه‌نده‌ڵه‌کان
زیادکردووه.
11 ی رڕه‌زبه‌ری 2707
گه‌ر بۆچوونێکت هه‌یه ئێره کلیک بکه
تکایه ئیشاره بکه‌ن که په‌یامه‌که‌تان له‌سه‌ر
کام بابه‌ته
مافی بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م
بابه‌ته بۆ هه‌ڵوێست پارێزراوه ، به هێنانی ناوی سه‌رچاوه
که‌ڵک وه‌رگرتن له‌م بابه‌ته ئازاده
|