|
"بونیادی
عه‌له‌وی"
ناوه‌ندێکی خێرخوازی، یا ناوه‌ندێکی ته‌حقیر و
فاشیستی ؟
خه‌لیل غه‌زه‌ڵی
ماوه‌ی چه‌ند ساڵه ده‌سه‌لاتی ئیسلامی ناوه‌ندێکی
به‌ناوی "بونیادی عه‌له‌وی" داناوه . ئه‌م
ناوه‌نده به‌رواڵه‌ت تایبه‌تی و غه‌یر ئینتفاعی و
خێرخوازانه‌یه. به‌و شێوه‌یه که
ڕاگه‌یه‌ندراوه عه‌لی خامنه‌یی به‌شێوه‌ی
تایبه‌ت(خوسووسی) و وه‌ک خۆی ئه‌و ناوه‌نده‌ی
داناوه. ئامانجی ناوه‌نده‌که‌ش یارمه‌تیدانی
"بنه‌ماله هه‌ژاره‌کان له مه‌ناتقی مه‌حرووم"
ڕاگه‌یه‌ندراوه. له کوردستان سه‌رپه‌رستی ئه‌م
ناوه‌نده که‌سێکه به‌ناوی زه‌وقی که خۆی به
موهه‌ندێس زه‌وقی ده‌ناسێنێ.
ئه‌م ناوه‌نده له رۆژانی
ڕابردووه‌دا هه‌ستاوه به بڵاوکردنه‌وه‌ی
ژماره‌یه‌ک جل و به‌رگ له‌نێو قوتابیانی هه‌ژاری
ئوستانه‌کانی کرماشان و کوردستاندا.
بێگومان یارمه‌تیدانی خه‌ڵکی
هه‌ژار له‌لایه‌ن حکوومه‌تی ئیسلامی‌یه‌وه جیا
له سیاسه‌ته گشتیه‌کانی نییه. بۆوه‌ی له
باسه‌که دوور نه‌که‌وینه‌وه هه‌ر ئه‌م
ناوه‌نده که ناوی خێرخوازی لێنراوه و خاوه‌نی
خامنه‌یی ڕاگه‌یه‌ندراوه ،له‌به‌ر چاو ده‌گرم و
قسه‌ی له‌سه‌ر ده‌که‌م، تا روون ببێته‌وه چۆن
ناوه‌ندێکی خێرخوازییه!!
پێش هه‌موو چت ده‌بێ روونی
بکه‌مه‌وه که به پێی ئاماری ره‌سمی له ئێران
زیاتر له نیوه‌ی خه‌لکی دانیشتووی ئێران
له‌خواره‌وه‌ی ژیانی ئیستانداردای ڕاگه‌یه‌ندراوی
ناوه‌نده نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کانن و زیاتر له
نێوه‌ی ئه‌م رێژه‌یه‌ش له ژێر هێڵی فه‌قر
داده‌ژین. واتا گه‌ر خۆشبینانه ئامار بێنینه‌وه،
لانیکه‌م یه‌ک له چواری خه‌ڵکی دانیشتووی
ئێران(به پێی ئاماری ڕاگه‌یه‌ندراو) له هه‌ژاریی
موتڵه‌قدا ده‌ژین، گه‌ر بێت و ئامانجه
شاراوه‌کانی ناوه‌ندی عه‌له‌وی له‌پێشچاو
نه‌گرین(که دواتر باسیان ده‌که‌م) ئایا به دانی
یه‌ک ده‌ست لیباس به یه‌ک دوو هه‌زار منداڵی
هه‌ژار ،فه‌قر و هه‌ژاری له‌نێو ده‌چێ؟ تازه ئه‌و
شێوه یارمه‌تیدانه بێجگه له ته‌حقیر هیچی
دیکه‌ی لێ نابینرێت. به‌شێوه‌یه‌ک که به‌پێی ئه‌و
هه‌واڵانه‌ی به ماڵپه‌ری هه‌ڵویست گه‌یشتوون له
زۆربه‌ی قوتابخانه‌کان زۆر منداڵ له وه‌رگرتنی
"هه‌دایای مه‌قام موعه‌زه‌م ڕه‌هبه‌ری" خۆ
ده‌بوێرن. هۆکاره‌که‌ی پێش ئه‌وه‌ی رق و قین له
حکوومه‌ت و به‌شێوه‌ی دیار خامنه‌یی بێت، شێوه‌ی
بڵاو کردنه‌وه‌ی ئه‌و جل و به‌رگانه‌یه . که
ئه‌ویش به‌و شێوه‌یه که به‌ڕاشکاوی
ڕاده‌گه‌یه‌نن مه‌قامی موعه‌زه‌می ره‌هبه‌ری له
گیرفانی خۆی جلی بۆ منداڵی بێ به‌زاعه‌ت کرێوه.
ئاشکرایه منداڵ (با کور یا کچه هه‌ژار بێت)
،خاوه‌ن غوروره و ئه‌و چه‌شنه بانک کردن و
یارمه‌تیدانه به سه‌رشکه‌ستگی ده‌زانێ و شه‌رم
ده‌کات له‌پێش چاوی هاوکلاسه‌کانی بچێت، "هه‌دایای
ره‌هبه‌ری" وه‌رگرێت.
جیا له‌وه‌ش هه‌ر له‌نێو
خه‌ڵکدا ئه‌و قسه‌یه ده‌ماوده‌م ده‌گه‌ڕێت که
خامنه‌یی که تاپێش ئه‌م حاکمییه‌ته ، به نانه
سواڵ ده‌ژیا، ئه‌گه‌ر پووڵی ئه‌م خه‌ڵکه نه‌بێ
له‌کوێ دێنێت که ته‌خشان و په‌خشانی
پێ‌بکات(ئه‌ویش به‌و شیوه‌یه که باسکرا).
به‌ڵام له‌سه‌ر ئامانجه‌کانی
ناوه‌ندی عه‌له‌وی، ئه‌م ناوه‌نده وه‌ک هه‌ر
ناوه‌ندێکی حکوومه‌تی ئیسلامی ئیدئولۆژیکه و
یه‌کێک له سه‌ره‌کی‌ترین ئامانجه‌کانی بڕه‌ودانی
مه‌زهه‌بی شیعه(ویلایه‌تی فه‌قیهی) یه له‌ناوچه
کورد و سونی نشینه‌کاندا. هه‌ر به‌و مه‌به‌سته‌ش
زۆرتر کار له‌سه‌ر منداڵان ده‌که‌ن چوون ده‌زانن
که‌سێکی گه‌وره وا به‌ئاسانی باوه‌ڕی ناگۆردرێت.
یه‌کێک له ره‌وشه‌کانی ئه‌م ناوه‌نده به‌خشینی جل و
به‌رگ به منداڵی خه‌ڵکی هه‌ژاره. ئه‌ڵبه‌ت زۆر
هه‌ده‌فمه‌ند ئه‌و شێوه منداڵانه هه‌ڵده‌بژێرن،
چوونکه باش ده‌زانن که منداڵی بنه‌ماڵه‌یه‌ک که
ده‌وڵه‌مه‌ندیش نه‌بن ،به‌ڵام موحتاج نه‌بن، گوێ
له ته‌بلیغی مه‌زهه‌بی(ئه‌ویش له شێوه‌ی
ویلایه‌تی فه‌قیهی) ناگرن.
یه‌کێکی دیکه له ره‌وشه‌کانی
بونیادی عه‌له‌وی، ته‌بلیغ و ته‌رویجی
شیعه‌گه‌رییه. پاشان کارکردنی ورد له‌سه‌ر
منداڵان به‌مه‌به‌ستی په‌روه‌رده‌کردن بۆ داهاتووی
ده‌سه‌ڵاته‌که‌یان. ره‌وشێکی پێشبردنی ئه‌م
سیاسه‌ته وه‌ڕێ خستنی ئوردووی مندالانه.
ئه‌ڵبه‌ت پێتان وانه‌بێ ئوردوویه‌کی ته‌فرێحی که
منداڵ بتوانێ یاری و کایه‌ی تێدا بکات ، نا.
به‌لکوو ئوردوویه‌ک که ته‌واوی ئوردووگا که
به‌رۆژ له ده‌نگی بڵاوکردنه‌وه‌ی قورعان و
"مه‌رسیه‌خوێنی سالاری شه‌هیدان" په‌نگ
ده‌خواته‌وه و ئێواران و شه‌وانیش دوعای کومه‌یل
و خوێندنه‌وه‌ی نه‌هجولبه‌لاغه، و گێڕانه‌وه‌ی
به‌سه‌رهات و ژیانی "ئه‌ئمه‌ی ئه‌تهار" . ئه‌م
ئوردوویه که ناوی "ئوردووی عه‌له‌وی" یان
لێناوه کۆکردنه‌وه‌ی منداڵان به‌و شێوه‌یه
ئه‌نجام ده‌دات که له‌ماوه‌ی ساڵدا له
رێگه‌ی حه‌راسه‌ت یا "به‌سیجی دانش‌ئامووزی"
ژماره‌یه‌ک منداڵ ده‌سنیشان ده‌کرێن و له وه‌رزی
هاویندا کۆیان ده‌که‌نه‌وه و ده‌یانبه‌ن بۆ"
ئوردووی عه‌له‌وی". که‌له ڕاستیدا هیچ نییه
مه‌گه‌ر شۆردنه‌وه‌ی مێشکی ئه‌و منداڵانه و
راهێنان‌یان به ئیدئۆلوژیی ئیسلامی سیاسی له
چه‌شنی ویلایه‌تیفه‌قیهی. که بێگومان ئه‌وه‌ش
ره‌فتارێکی فاشیستی‌یه. پاشان له‌نێو ئه‌م
منداڵانه‌دا
ژماره‌یه‌ک گوڵبژێر ده‌که‌ن که جیایان
ده‌که‌نه‌وه و له‌ناوه‌نده‌کانی "ڕا‌هێنانی
ستراتێژیک"دا خویندنی تایبه‌ت و ته‌ربیه‌تی
تایبه‌تیان ده‌که‌ن. دیاره به‌شێک له‌م
قوتابیانه له "مه‌رده‌سه‌کانی شاهێد"ه‌وه
هه‌ڵده‌بژێرن.که مه‌رده‌سه‌کانی شاهێد له
کوردستان و ناوچه کانی غه‌یری شیعه، یه‌کێکی
دیکه له ناوه‌نده‌کانی ته‌رویجی شێعه‌گه‌ری و
ئیدئولۆژیی ئیسلامی سیاسین.
به‌و شێوه ده‌بینین که
بونیادی عه‌له‌وی نه‌ک هه‌ر ناوه‌ندێکی خێرخوازی
نییه، به‌ڵکوو ناوه‌ندێکی ئیدئولۆژیکه بۆ
ته‌رویجی شیعه‌گه‌ری و ته‌حقیری خه‌ڵکی هه‌ژار و
فه‌قیر پێک هاتووه، که بوودجه‌که‌شی نه‌ک له
گیرفانی خامنه‌یی به‌ڵکه له "به‌یتوڵماڵی خه‌ڵک"
دابین ده‌کرێت. بێگومان له‌قاودانی ئه‌و ناوه‌نده
و ناوه‌نده‌کانی هاوشێوه‌ی که حکوومه‌تی ئیسلامی
به‌مه‌به‌ستی سیاسه‌ت و ڕێبازی مه‌زهه‌بی –
شوڤینیستیی خۆی وه‌رێان ده‌خات ده‌بێ به‌ئه‌رک
بزانین و مه‌ودای چه‌واشه‌کاری و مانۆڕدان له‌م ده‌سه‌ڵاته
فاشیسی- مه‌زهه‌بیه بگرین.
خه‌زه‌ڵوه‌ری 2707
گه‌ر بۆچوونێکت هه‌یه ئێره کلیک بکه
تکایه ئیشاره بکه‌ن که په‌یامه‌که‌تان له‌سه‌ر
کام بابه‌ته
مافی بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م
بابه‌ته بۆ هه‌ڵوێست پارێزراوه ، به هێنانی ناوی سه‌رچاوه
که‌ڵک وه‌رگرتن له‌م بابه‌ته ئازاده
|