|

پاسدار ئه‌حمه‌دی نێژاد |
حکوومه‌تی ئێران به‌مه‌به‌ستی شێواندنی باری
باشوور و لێدانی هێزه سیاسی‌یه‌کانی رۆژهه‌ڵات
ده‌سته‌ی به‌کرێگیراو وه‌ڕێ ده‌خات
ماڵپه‌ڕی هه‌ڵوێست
پاش
ده‌ستگیر کردنی سه‌رداریكی سپای
پاسداران به‌ناوی فه‌رهادی
که حکوومه‌تی ئێران له گه‌ڵ ده‌سته‌یه‌کی
بازرگانیی کرماشان ره‌وانه‌ی باشووری کوردستانی
کردبوو، هه‌ر رۆژ له لایه‌ن بڵاوکراوه‌کانی
باشووره‌وه زانیاری زیاتر له کار و کرده‌وه
دوژمنکارانه و تێروریستی‌یه‌کانی ئاخونده‌کانی
ده‌سه‌ڵاتداری ئیران دژ
به ده‌سه‌ڵاتی باشوور و ئێراق، بلاو ده‌بێته‌وه.
ئه‌م
زانیاریانه له‌و رووه‌وه بایه‌خدارن که‌له بن
گوێی ده‌سه‌ڵاتدارانی باشوور و به‌تایبه‌ت
رێبه‌رانی پارتی و یه‌کێتی بڵاو ده‌بنه‌وه. که‌چی
هێشتا ئه‌م به‌ڕێزانه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ئاگاداری
ئه‌و جموجۆڵانه هه‌ن، خۆیان له خه‌و داوه و ئه‌و
مه‌ترسیه‌ی که به‌ڕاستی ته‌نانه‌ت هه‌ڕه‌شه له
ده‌سه‌ڵاته‌که‌ی خۆیان ده‌کات، هه‌ست پێناکه‌ن.
بۆ
ئه‌مجاره ده‌قی راپۆرتێکی رۆژنامه‌ی
"رۆژنامه"مان هه‌ڵبژاردووه که رۆژی سێ‌شه‌مه
بڵاوی کردووه‌ته‌وه. له‌م ڕاپۆرته‌دا خه‌ڵکی
ناوچه‌ی خانه‌قین و ده‌وروبه‌ری به ڕاشکاوی
ڕه‌خنه له ده‌سه‌ڵاتدارانی باشووڕ ده‌گرن که
گوێ خۆیان له ئاست چالاکیه‌کانی ئه‌نسار و
ئه‌لقاعیده خه‌واندووه و له‌وه‌ش خراپتر ، باسی
ئه‌وه ده‌که‌ن که حکوومه‌تی ئێران له ژێر ناوی
ئه‌و رێکخراوه تێروریستی‌یانه‌دا، پاره‌یه‌کی زۆری
رژاندووه‌ته ناوچه‌که و به‌کرێگیراو
داده‌مه‌رزێنی.
ئه‌م
حه‌ره‌که‌ته‌ی حکوومه‌تی ئێران ئه‌و مه‌ته‌رسی‌یه
زه‌ق ده‌کاته‌وه که له ئایه‌نده‌یه‌کی نزیکدا
ئه‌و چه‌کدارانه، ناوچه‌ی ئازادکراویش
ڕابگه‌یه‌نن و بێگومان ده‌سبه‌جێ حکوومه‌تێکی
ئیسلامی له شێوه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌که‌ی ئه‌نسار تا
پێش رووخانی سه‌دام داده‌مه‌رزێنن.
هه‌ر
له‌م ڕاپۆرته‌دا هاتووه که حکوومه‌تی ئێران
له‌به‌رنامه‌یدا هه‌یه که ئه‌م به‌کرێگیراوانه،
به دژی نه‌یارانی خۆی به‌کار بگرێت. که بێگومان
گه‌ر پێشی پێ نه‌گیرێت، له ئایه‌نده‌یه‌کی نزیکدا
ئێمه شاهێدی ده‌سپێکردنه‌وه‌ی تێڕوری تێکۆشه‌رانی رۆژهه‌ڵاتیی
دانیشتووی باشووری کوردستان ده‌بین و ئه‌گه‌ر
ده‌سه‌ڵاتی باشوور هه‌روا که‌مته‌رخه‌می و
ته‌نه‌خی بکات،
دوور نییه ئه‌مجار هێرشی چه‌کداریش بکه‌نه سه‌ر
بنکه‌کانی هێزه سیاسی‌یه‌کانی رۆژهه‌ڵات.
بۆ
زانیاری رۆرتر سه‌رنجتان بۆ ده‌قی ڕاپۆرته‌که
ڕاده‌کێشین:
رۆژنامه
ژماره 29، سێشه‌ممه 2 ی 10 ی 2007
هه‌ستیار قادر :
سه‌ره‌ڕای هه‌ڵمه‌ته‌كانی ئه‌م دواییه‌ی
پۆلیسی گه‌رمیان و هێزه‌كانی ئه‌مریكا له دژی
چه‌كدارانی قاعیده و ئه‌نسار و ده‌ركردنیان له
زۆربه‌ی ناوچه‌كانی سنووری دیاله، شانه‌ی
نهێنیی رێكخراوی قاعیده و ئه‌نسارولئیسلام له
گه‌رمیاندا
بوونیان هه‌یه‌و هاوكاریكردنیشیان له‌لایه‌ن
ئێرانه‌وه به‌دی ده‌كرێت و به‌رپرسانی ئه‌و
ناوچه‌یه‌ش حكومه‌تی هه‌رێم و به‌غداد له
ده‌ره‌نجامه خراپه‌كانی ئه‌و دیارده‌یه ئاگادار
ده‌كه‌نه‌وه.
ئه‌نوه‌ر حسێن میكائیل به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی
جه‌له‌ولا به رۆژنامه‌ی راگه‌یاند: شانه‌ی
نهێنیی ئه‌نسارو قاعیده له جه‌له‌ولا‌و
زۆربه‌ی ناوچه‌كان هه‌ن و زانیاریشیان لایه
سه‌باره‌ت به‌وه‌ی ئه‌ندامی كوردیشیان
له‌گه‌ڵدایه و بوونی گروپی توندڕه‌وی تر له
ناوچه‌كه‌دا ئاسانكاریی هاتنه‌ناوه‌وه‌و
كاركردنیان ده‌كات، وتیشی: "له‌ناوجه‌رگه‌ی
جه‌له‌ولادا قاعیده و ئه‌نسار جموجۆڵیان هه‌یه‌و
هێرشی تیرۆریستیی ئه‌نجامده‌ده‌ن كه جێ
په‌نجه‌ی قاعیده‌ی پێوه‌دیاره و له‌دوای
گه‌ڕانه‌وه‌ی هێزه‌كانی پۆلیسی گه‌رمیان
تیرۆریستان وه‌ك كاردانه‌وه و سه‌لماندی بوونی
خۆیان له ناوچه‌كه‌دا چه‌ند دوكانێكی فرۆشتنی
مۆبایلیان ته‌قاندووه‌ته‌وه ".
محه‌مه‌دی مه‌لا حه‌سه‌ن قایمقامی خانه‌قین بۆ
رۆژنامه‌ی ئاشكراكرد: شانه نهێنییه‌كانی
قاعیده‌و ئه‌نسار له خانه‌قیندا بوونیان هه‌یه،
به‌ڵام له‌چاو ناوچه‌كانی تردا كه‌متره‌و
له‌دوای هه‌ڵمه‌ته‌كه‌ی ئه‌م دواییه‌ی
هێزه‌كانی پۆلیسی گه‌رمیان چه‌كدارانی سه‌ر
به‌و گروپانه له ناوچه‌كانی شاره‌بان‌و ئه‌بو
سێده‌و چیای حه‌مریندا كۆبوونه‌ته‌وه‌و خۆیان
گۆڕیوه و بڵاوبوونه‌ته‌وه‌و
ئه‌و
ناوچانه‌یان كردووه‌ته بنكه‌ی سه‌ره‌كیی خۆیان
و چالاكیشیان هه‌یه.
سه‌باره‌ت
به ئاستی هاوكاریكردنی ئه‌و چه‌كدارانه
له‌سه‌ر سنوور‌و له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه محه‌مه‌دی
مه‌لا حه‌سه‌ن رایگه‌یاند: زانیاریی ته‌واویان
له‌سه‌ر جموجۆڵی ئه‌نسارو قاعیده نییه له‌و
سنووره‌دا، به‌ڵام ئه‌گه‌ر زانیاری‌یان به‌رده‌ست
كه‌وت بازگه‌یان بۆ داده‌نێن‌و له‌دوای
ده‌ستگیركردنیان راده‌ستی كوردستانیان ده‌كه‌ن.
ناوبارو ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه سنووری خانه‌قین
له‌سه‌ر هێڵێكی سووره‌و په‌یوه‌ست نییه به
هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌و سنوورێكی گه‌وره‌ی
هه‌یه‌و به قه‌ده‌ر ده‌وڵه‌تی كوێته‌و ته‌نها
هێزی پێشمه‌رگه‌ی لێیه بۆ پاراستنی‌و
به‌ته‌نها ناتوانن كۆنترۆڵی بكه‌ن.
هه‌ر
له‌و باره‌یه‌وه به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی
جه‌له‌ولا ئاشكرایكرد: هاوكاریی ئه‌و گروپه
چه‌كدارییانه له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه به‌دی
ده‌كرێت‌و ئه‌گه‌ریش هه‌یه له دژی بوونی
هه‌ردوو گروپی موجاهیدنی خه‌لق‌و پژاك
له خاكی عێراقدا ئه‌و كاره بكات‌و ئه‌گه‌ر به
هه‌ماهه‌نگی‌و رێككه‌وتنی نێوان حكومه‌تی
هه‌رێم‌و به‌غداش ئه‌و دۆسیه‌یه یه‌كلایی
نه‌كرێته‌وه
جموجۆڵی قاعیده و ئه‌نسار مه‌ترسیی بۆ سه‌ر
سنووری باشووری هه‌رێمی كوردستان دروست
ده‌كه‌ن. ناوبراو ره‌خنه‌ی ئاڕاسته‌ی
به‌رپرسانی حكومه‌تی به‌غدا‌و هه‌رێم كرد
سه‌باره‌ت به چاره‌سه‌رنه‌كردنی كێشه‌ی
جموجۆڵی ئه‌ندامانی قاعیده‌و ئه‌نسار له‌سه‌ر
سنووری نێوان ناوچه‌كه‌و ئێران حكومه‌تی نوری
مالیكیشی به حكومه‌تێكی سكراپ له قه‌ڵه‌مدا.
گه‌ر بۆچوونێکت هه‌یه ئێره کلیک بکه
تکایه ئیشاره بکه‌ن که په‌یامه‌که‌تان له‌سه‌ر
کام بابه‌ته
مافی بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م
بابه‌ته بۆ هه‌ڵوێست پارێزراوه ، به هێنانی ناوی سه‌رچاوه
که‌ڵک وه‌رگرتن له‌م بابه‌ته ئازاده
|