|
ده‌وڵه‌تی تورکییه ده‌بێ بزانێ باشووری
کوردستان قبرێس نییه
ماڵپه‌ڕی هه‌ڵوێست
یه‌کێک له بیانووه‌کانی
حکوومه‌تی
تورکییه(به ئیمانی و عیلمانی‌یه‌وه) بۆ
له‌شکرکێشی بۆ سه‌ر باشووری کوردستان بوونی
هێزه‌کانی پ‌ک‌ک له‌م به‌شه‌ی خاکی کوردستانه.
ئه‌گه‌رچی ڕه‌نگه له عه‌قڵی کاربه‌ده‌ستانی
تورک‌دا ئه‌وه هه‌بێ که به رۆیشتنی پ‌ک‌ک له
باشوور، ئه‌و هێزه له‌نێو ده‌چێ، یا لانی که‌م
توانای خۆڕاگری و به‌ربه‌ره‌کانیی هیرشی له‌شکری
تورکییه‌ی نامێنێ، به‌ڵام به‌شاهێدی مێژووی
خه‌باتی رزگاریخوازانه‌ی نه‌ته‌وه ژێرده‌ست و
دیله‌کان، ئه‌و بۆچوونه زۆرهه‌ڵه و
ئاسه‌واره‌که‌ی ڕاست به دژی ده‌سه‌ڵاتدارانی
تورکییه و ئوقره و ئارامیی ئه‌و وڵاته ده‌بێت.
دیاره گه‌ر به‌شێکی زۆری
ئامانجی حکوومه‌تی تورکییه پ‌ک‌ک بێ، به‌ڵام
به‌دڵنیاییه‌وه به‌شی هه‌ره گه‌وره‌ی ترسی
تورکییه بوونی باشووری کوردستان و هه‌لومه‌رجی
ئێستایه‌تی، که ئه‌گه‌ری لێکترازاندنی یه‌کێتی
خاکی ده‌سه‌ڵاته تۆتالیتر و دیکتاتۆره‌کانی
فره‌تر کردوه. هه‌ر ئه‌وه‌شه که سه‌ره‌ڕای
ئه‌وه‌ی دسه‌ڵاتدارانی تورک خۆیان له هه‌مووکه‌س
باشتر ئاگاداری زیانه‌کانی ئه‌گه‌ری له‌شکه‌رکێشی
بۆ سه‌ر باشووری کوردستان هه‌ن، به‌ڵام دیسان رۆژ
له رۆژ زیاتر بالووره‌ی شه‌رفرۆشی خۆیان به‌رز
ده‌که‌نه‌وه.
هۆکاره‌کانی ئه‌م سیاسته‌ی
ده‌سه‌ڵاتدارانی تورک زۆرن که له پێشدا به
سه‌ره‌کی‌ترینیان، وه‌ک ده‌سه‌ڵاتی کوردی له
باشوور و بوونی ناوچه‌یه‌کی ئازاد بۆ حه‌سانه‌وه‌ی
پ‌ک‌ک ئیشاره کرا. به‌ڵام بێگومان ئه‌وانه
ته‌نیا هۆ نین. واتا بێچگه له‌م هۆیانه چه‌ند
هۆی دیکه‌ش هه‌ن که ناتوانن شوێن یان له‌سه‌ر
هه‌ڵوێستی ده‌سه‌ڵاتدارانی تورک نه‌بینرێت.
پێش هه‌ڵبژاردنه‌کانی ئه‌م
دوایانه‌ی تورکییه که بووه هۆی سه‌رکه‌وتنی
زیاتری ئیسلام‌باوه‌ڕان، باسی ئه‌وه‌مان کردوه
که حکوومه‌تی سێبه‌ر له تورکییه واتا له‌شکه‌ر
و ژنێڕاله که‌ماڵیسته‌کان وه‌ک ده‌سه‌ڵاتداری
سه‌ره‌کی، وه‌مه‌ترسی که‌وتنی ده‌سه‌ڵات و
که‌ماڵیزم(له لایه‌ن ئیسلام باوه‌ڕه‌کانه‌وه)
قه‌بووڵ ناکه‌ن. گه‌رچی پێش و پاش هه‌ڵبژاردن
ده‌وڵه‌ته‌که‌ی پارتی داد و گه‌شه و سه‌رۆکه‌کانی
(به‌تایبه‌ت عه‌بدوڵا گویل و ئه‌ردۆگان) به‌ده‌یان
جار به‌ڵێن‌یان داوه که وه‌فادار به که‌مالێزم
و فیکره‌ی لائیزمی که‌ماڵیستی ده‌مێننه‌وه،
به‌ڵام له‌شکه‌ر هه‌ر لێان دووشک و به‌گومانه.
بۆیه هه‌وڵده‌دات به هه‌ر شێوه‌یه‌ک بووه وایان
لاواز و بێ که‌ڵک بکات که به‌ئاسانی و بێ
هه‌زینه، له‌په‌راوێز بکه‌و‌ن.
بۆ ئه‌م مه‌به‌سته، ئیستا
ئیتر له‌شکر وه‌ک ڕابردوو ناتوانێ به ئاسانی
کودێتا وه‌ڕێ بخات، بۆیه ده‌یانه‌وێ شه‌ڕی
ده‌ره‌کی و ڕاگه‌یاندنی باری نائاسایی له وڵات
به سه‌ر ده‌وڵه‌ت دا بسه‌پێنن ، که بێگومان
سه‌پاندنی هه‌زینه‌یه‌کی قورسی مادی و ئاڵۆزیی
سیاسی (به‌تایبه‌ت سیاسه‌تی ده‌روه)ی به‌دواوه
ده‌بێ. که ئه‌مانه ده‌توانن پاش ماوه‌یه‌ک
شووێن له‌سه‌ر ئابووری تورکییه(که هه‌ر ئێسته
رووی له دابه‌زین و نشست کردووه)داده‌نن، که له
ئه‌نجامدا ده‌توانێ ناره‌زایه‌تیی خه‌ڵک له
پارتی ده‌سه‌ڵاتداری به‌دواوه بێت.
دیاره ئامانجه‌کانی له‌شکر و
پارته ناسیوناڵیسته‌کان ،نه‌ک هه‌ر پارتی داد‌و
گه‌شه‌ی نه‌خستووه‌ته هه‌ڵوێسته‌وه، به‌ڵکه
به‌پێچه‌وانه‌وه، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی که ده‌زانی
به‌شێك له‌م هات و هاواره‌ی که‌ماڵیسته‌کان و
له‌شکر بۆ له‌نێوبردنی ئه‌وانئیشه، به
ره‌چاوکردنی رێبازێکی هه‌لپه‌رستانه، له پاب
کاتۆلیکتر وه‌پێش که‌وتووه و بانگه‌شه‌ی شه‌ڕ دژی
باشووڕی کوردستان ده‌کات.
سه‌ره‌ڕای ئه‌و هه‌موو چاو
وڕاوه‌ی که له لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی
تورک(عیلمانی و ئیمانی) و میدیاکانه‌وه وه‌ڕێ
که‌وتووه و باس له هێرشی تورکییه و مه‌ترسی بۆ
سه‌ر باشووڕی کوردستان و ده‌ستکه‌وته‌کانی
ده‌کرێت، به باوه‌ڕی ئێمه ده‌بێ هه‌مووی
ئه‌وانه وه‌ک چاو و ڕاو لێک بدرێنه‌وه. چوونکه
له‌م کاته‌دا و له هه‌لومه‌رجی سیاسیی ئیمرۆ و
ئه‌م سه‌رده‌مه‌ی که پێک هاتووه، و به
له‌به‌رچاو گرتنی توانایه‌کانی حکوومه‌تی تورکییه
،ژنێراڵه که‌له ره‌قه‌کانیش ئه‌گه‌ر پارلێمانی
وڵاته‌که‌یان ئه‌و ئیجازه(فورمالێته‌ش)یان پێ
بدات، هێشتا هه‌ر ناتوانن شه‌ڕێکی پان و به‌رین
به مه‌به‌ستی داگیر کردنی کوردستان وه‌ڕی بخه‌ن.
چوون ڕه‌نگه له سه‌ره‌تاکانی شه‌ڕ و به که‌ڵک
وه‌رگرتن له تێكنولوژی و تۆپ و تانگ و هێزی ئاسمانی و.. بتوانن پێشڕه‌وی بکه‌ن و ته‌نانه‌ت
قه‌ندیلیش بگرن، به‌ڵام کێشه‌که ڕاگرتنی شوێنه
داگیرکراوه‌کانه.
بێگومان سه‌رکرده‌کانی تورک چاوی ئه‌وه‌یان هه‌یه
ببینن که ئامریکا وه‌ک یه‌که‌م له‌شکری جیهان و
به نوێترین و مودێڕنترین تێکنۆلوژیه‌وه، چۆن له
ئێراق و ئه‌فغانستان چه‌قیوه و خۆشی نازانێ جۆن
ده‌بازبێت. بۆیه ئه‌گه‌ریش به‌ته‌مای هێرش بۆ
سه‌ر باشووڕ بن ، به هێزێکی مه‌حدوود شه‌ڕێکی
مه‌حدوود وه‌ڕێ ده‌خه‌ن و
ئامانجه ناوخۆیی و ده‌ره‌کییه‌کانی
پێ شوێن ده‌گرن. که‌له‌م حاڵه‌ته‌شدا دیسان به زیانی
تورکییه ته‌واو ده‌بێ، چوونکه:
یه‌که‌م، بار ودۆخه‌که بۆ
ئامریکا (وه‌ک هاوپه‌یمانی ستراتێژیکی تورکییه)
خراپتر ده‌کات،بۆیه هه‌ر له ئێسته‌وه ئامریکا
دژایه‌تی خۆی له‌گه‌ڵ هه‌ر کرده‌وه‌یه‌کی نیزامیی
تورکییه له باشوور ڕاگه‌یاندووه، که بێگومان
شووێن له‌سه‌ر پێوه‌ندیه‌کانی داهاتووی هه‌ردوولا
ده‌ده‌نێت.
دووه‌م، ده‌بێته هۆی
یه‌کگرتنی کوردان و پێکهاتنی به‌ربه‌ره‌کانێه‌کی
نه‌ته‌وه‌یی به‌مه‌به‌ستی پاراستنی باشووری
کوردستان وه‌ک ناوه‌ندی سیاسی و نوێنگه‌ی کیانی
کوردی. نیشانه‌کانی ئه‌م ڕاستی‌یه هه‌ر له
ئێسته‌وه له هه‌ڵوێستی هه‌موو هێز و لایه‌نه
نیشتمانپه‌روه‌ره‌کانی کوردی‌دا ده‌رکه‌وتووه.
سێهه‌م ، به ده‌سپێکردنی
هێرشی(هه‌رچه‌ند به‌رته‌سک)ی له‌شکه‌ری تورک،
بێگومان ژماره‌یه‌ک خه‌ڵک له شوێنی خۆیان
جی‌به‌جێ و ئاواره ده‌بن. ئه‌مه ده‌توانرێ له
ڕێگه‌ی ناوه‌نده مرۆڤ دۆسته‌کانی نێونه‌ته‌وه‌یی
و وڵاتانی دژی کرده‌وه‌ی سه‌ربازی و به‌تایبه‌ی
یه‌کێتی ئورووپا، وه‌ک گوشارێکی ڕاگه‌یه‌نه‌ری و
نیونه‌ته‌وه‌یی دژی ده‌سه‌ڵاتدارانی تورکییه
به‌کار بهێنرێت. که ئه‌نجامی ده‌بێته سۆز و
هه‌ستێکی جیهانی به قازانجی کورد و دژی حکوومه‌تی
تورکییه. تا ئه‌و جێگایه که شه‌ڕه‌که وه‌ک
شه‌ری دوونه‌ته‌وه چاوی لێده‌کرێت. که
نه‌ته‌وه‌یه‌کی ده‌سه‌ڵاتداری خاوه‌ن چه‌ک و
جبه‌خانه و له‌شکر هه‌ڵی کوتاوته‌سه‌ر
نه‌ته‌وه‌یه‌کی بێ کیانی بێده‌ره‌تان.
کۆی ئه‌وانه‌ی باسکران به‌و
ئه‌مجامه‌مان ده‌گه‌یه‌نێت که له هه‌ر
حاله‌تێکدا تورکییه گه‌ر بێت‌و کرده‌وه‌ی نیزامی
دژی باشوور
ره‌چاو بکات(به‌رته‌سک یا گه‌وره به‌مه‌به‌ستی
داگیرکاری) زه‌ره‌مه‌ندی نه‌هایی هه‌ر
ده‌سه‌ڵاتدارانی تورک ده‌بێت. خۆ ئه‌گه‌ر تورکان
دڵیان به بوونی ژماره‌یه‌ک تورکمه‌ن له
ده‌وره‌به‌ری که‌رکووک خۆش کردووه که به‌ڵکوو
"ره‌ئووف دنکتاش"ێکیان بۆ په‌یدا ببێت،
به‌ته‌واوی به‌هه‌ڵه‌دا چوون. چوونکه کوردستان
قبرێس نییه!
ده‌سه‌ڵاتدارانی تورک ده‌بێ ئه‌وه باش بزانن که
کوردستان نه‌ک هه‌ر قبرس نییه، به‌ڵکوو
گڕکانێکی تووڕه‌یی و بێ مافیی سه‌دان ساڵه‌یه که
گڕ و بڵێسه‌ی تا دێت تاو ده‌ستێنێ ،و به‌قازانجی
وڵاتانی داگیرکه‌ر نییه ئه‌و گڕکانه بهارووژێنن. بۆیه
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی که چاوه‌روان
ناکرێت ته‌نانه‌ت تورکمه‌ن هاوسۆزییان بۆ سپاسی
داگیرکه‌ر هه‌بێ، به‌ڵام دێتنی ئه‌وه زۆر گران
نییه که ڕۆڵه‌کانی کورد له هه‌ر
چوار پارچه‌ی کوردستان و کوردی په‌رته‌وازه،پارێزگاری
کردن له باشوور به ئه‌رکی
نه‌ته‌وه‌یی خۆیان ده‌زانن و به‌کرده‌وه هه‌نگاوی
بۆ هه‌ڵدێنن.
ڕه‌زبه‌ری 2707
گه‌ر بۆچوونێکت هه‌یه ئێره کلیک بکه
تکایه ئیشاره بکه‌ن که په‌یامه‌که‌تان له‌سه‌ر
کام بابه‌ته
مافی بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م
بابه‌ته بۆ هه‌ڵوێست پارێزراوه ، به هێنانی ناوی سه‌رچاوه
که‌ڵک وه‌رگرتن له‌م بابه‌ته ئازاده
|