حیزبه‌کان
و پۆپۆلیسته‌کان
ڕاڵف
دارندورف
ئه‌م
سه‌رده‌مه بۆ
حیزبه سیاسییه‌کان
سه‌رده‌مێکی
ناخۆشه، به‌تایبه‌ت
بۆ ئه‌و
(پارت)انه‌ی
که هێشتا له
جه‌غزی رێباز
و سیاسه‌تی
سونه‌تی خۆیان
ده‌باز نه‌کردووه.
ئه‌و سه‌رده‌مه
به‌سه‌ر چوو
که دیموکراسی‌یه
کۆنه‌کان به
سه‌ر مه‌یدانی
سیاسیی جیهاندا
زاڵ بوون،مه‌به‌ست
ئه‌و کاته‌یه
که خه‌ڵک ده‌یانتوانی
له سه‌ر دوو
پارتی سه‌ره‌کی
حیساب بکه‌ن.
که هه‌میشه یه‌کیان
ره‌وتی سوسیال
دێموکراتیکی
ره‌چاو ده‌کر
و ئه‌وی تریان
مه‌یله‌و ڕاستی
نێوه‌نجی بوو.
له دیموکراسی‌یه
نوێیه‌کانی
نوێی جیهانی
"پوست کومونیزم"دا،
هیچ بنه‌مایه‌کی
دوو حیزبی پێک
نه‌هات. ئیمڕۆکه
دوو گه‌وره حیزبی
وڵات به‌دژواری
ده‌توانن هیوایان
هه‌بێ که 2 له
3 ی ده‌نگه‌کانی
هه‌ڵبژاردنێک
به‌ده‌ست بێنن.بۆیه
به زۆری بۆ
مانه‌وه له
ده‌سه‌ڵات(یا
پێکهێنانی ده‌وڵه‌ت)
پێویستیان به
"ئی‌ئیتلافێکی
گه‌وره‌یه".
پاشماوه‌ی ده‌نگه‌کانی
خه‌ڵک له نێو
هاوپه‌یمانه‌تییه‌کانی
دیکه‌دا دابه‌ش
ده‌بێ. مه‌گه‌ر
ئه‌وه‌ی هێزێکی
سیاسیی بێته
مه‌یدانه‌وه
که خۆی له نێو
قه‌واره کۆنه‌که‌یه‌وه
به یارمه‌تی
و کۆمه‌کی هه‌ڵخراندنی
هه‌ست و خولیای
ناسیوناڵیستی
یا سوسیالیستی-
یا تێکه‌ڵێک
له‌و دووه-
ده‌رباز کردبێ.
ئه‌ڵبه‌ت
یه‌کێک له هۆکاره‌کانی
داته‌کینی حیزبه‌کان
داڕمینی چینه‌کانه.
ئیتر ئه‌و
پرولتاریا و
بورژوازییه
کۆنه نه‌ماون.
به جێگه‌ی ئه‌مانه
ئیمه چتی دیکه
ده‌بینین که
هێندێک جار به
"گۆمه‌ڵگه‌ی
چینی نێوه‌نجیی
هاوتراز" ناو
ده‌برێت. ئه‌گه‌رچی
سه‌رێکی ئه‌م
دیارده نوێ‌یه
خاون پاره و
ده‌وڵه‌مه‌نده‌کانن
و سه‌ره‌که‌ی
دیکه‌ی چینی
هه‌ژار و فه‌قیر.
دیاره‌قه‌واری
ئه‌م کۆمه‌ڵگه
نوێ‌یه‌ش له‌رزۆکه.
ئیتر ئه‌و ده‌سته‌کۆمه‌ڵایه‌تیانه
نه‌ماون که
بتوانرێ له
سه‌ریان رێکخراوی
ماندگار پێک بێت.
خه‌ڵک ئێستا
له باری کۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه
به کۆمه‌ڵێکئ
ده‌ربه ده‌ر
و ئاواره ده‌ژمێردرێت.
مانای ئه‌م
قسه ئه‌وه‌یه
که خواست و
به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانیان
له‌گه‌ڵ گۆڕانی
هه‌لومه‌رجه‌کاندا
ده‌گۆڕدرێت.
مانای دیکه‌ی
ئه‌وه‌یه که
ئه‌وان له نێو
ئه‌و حیزبانه‌ی
که هه‌ن شتێکی
وا نابینن که
پێوه‌ندی به‌وانه‌وه
هه‌بێ، بۆیه
به‌پێی هه‌لومه‌رج
، و زۆرتر له‌سه‌ر
ئه‌و شتانه‌ی
که هه‌ستیان
بجووڵێنێ و ره‌نگه
نیسبه‌ت به
ره‌نجاندن و
برینداربوونی
هه‌ست و ئاواتیان،دژکرده‌وه
نیشان بده‌ن.
ئه‌مه‌ش
هه‌ر ئه‌و هه‌لومه‌ربه‌یه
که پۆپۆلیسته‌کان
تێدا سه‌رهه‌ڵده‌ده‌ن
و گه‌شه ده‌که‌ن.
سه‌رده‌مێک
ئه‌م که‌سانانه
خه‌ڵکانێکن
وه‌ک سه‌رۆک
هوگو چاوزله ڤێنزیولا(و
ڕیبه‌رانی دیکه
له ئامریکای
لاتین)یا سه‌رۆک‌وه‌زیرانی
پێشووی ئیتالیا
"سيلڤيو بێرلوسكونی".
ئه‌م که‌سانه
به زۆری وه‌ک
که‌سێکی نه‌ناسراوی
لاوه‌کی دێنه
ناو جیهانی سیاسه‌ته‌وه.
به‌ڵام زۆر
ناخایه‌نێ که
ده‌توانن
هاوپه‌یمانه‌تییه‌ک
که خۆیان ته‌وه‌ره‌ی
سه‌رکی بن پێک
بێنن. نموونه‌یه‌کی
له‌م ده‌سته
و تاقمه
"يورگ هايده‌ر"
و حیزبه ئوستریا(ئوتریش)یه‌که‌ی
به‌ناوی "حیزبی
ئازادی"یه،
ژان ماری لپێن
و ناسیوناڵیسته‌کانی
فه‌رانسه،ئاندێچ
لێپری پولونی(لێهستانی)
و پارته جووتیارییه‌که‌ی،
یا سه‌روک‌وه‌زیر
ڕابێرت ڤیکۆ و
پارتی "رێباز"
له سلواکی.
گه‌رچی ده‌کرێ
ناوی زۆرتر به‌م
ناوانه زیاد
بکرێ.
ئه‌و
ناوانه ده‌رخه‌ری
دوو باسی جیاوازن.
یه‌کیان ئه‌وه‌یه
که ژماره‌یه‌ک
له رێبه‌رانی
پۆپۆلیست
توانیویانه
له‌م ساڵانه‌ی
دواییدا به
ده‌سه‌ڵات
بگه‌ن.سه‌رکه‌وتنی
ئه‌م که‌سانه
له ڕاستیدا نیشانه‌ی
دوودڵی و دۆشداماویی
ده‌نگ ده‌رانه
و به‌شێوه‌یه‌کی
فراوانتر نیشانه‌ی
ئه‌و بێ عه‌داڵه‌تییه‌یه
که پێان وایه
به‌هۆی جیهانی
بوونه‌وه به‌سه‌ریاندا
سه‌پاوه. ئه‌گه‌رچی
به‌شێکیش ترس
له که‌مه نه‌ته‌وه‌کانی
نێو وڵاته‌که‌یان
و کۆچبه‌ران و
به‌گشتی خه‌ڵکانی
بیانییه.
ئه‌م
پۆپۆلیستانه
به‌ڵینی رێگا
چاره‌یه‌ک(بۆ
چاره سه‌رکردنی
کێشه‌کان) ده‌ده‌ن
که به گشتی
له‌گه‌ڵ شێوه
و ڕێگه‌ی هێمنانه
و رێبازی دێموکراتیکی
نێوه‌نجی و ئینتێرناسیونالیزمی
که هه‌وڵده‌دات
ئاستی گه‌شه‌ی
ئینسانی
بباته سه‌ره‌وه،
بێگانه‌ن. مرۆڤ
هێندێک جار له‌وه
سه‌ری سووڕ ده‌مێنێ
که ڕه‌نگه ئێمه
له‌باتی ته‌جروبه‌کردنی
سه‌رده‌می کۆتایی
مێژوو ، له کۆتایی
مێژووی رۆشنبیری‌دا
ده‌ژین، و ره‌نگه‌هه‌ر
سه‌رده‌می کۆتایی
فه‌لسه‌فه‌ی
رۆشنبیری بێت.
به‌ڵام
له روانگه‌یه‌کی
دیکه‌وه چاو
گێران به لیستی
پۆپۆلیسته‌کان،
داستانێکی دیکه‌مان
بۆ ده‌گێڕێته‌وه.
زۆربه‌ی ئه‌م پۆپۆلیستانه
زۆر ناخایه‌نێ
له ده‌سه‌ڵات
ده‌که‌ون. بۆ
ناسینی ئه‌مانه
و ده‌رکه‌وتنی
پڕوپووچ بوونی
به‌ڵێنه‌کانیان
ده‌نگده‌ران
پێویستیان به
ماوه‌یه‌کی زۆر
نییه. هه‌ر
ئه‌وه کاته‌ی
که ده‌سه‌ڵات
ده‌گرنه ده‌ست،
ده‌بنه هۆی پێکهاتنی
ده‌وڵه‌تێکی
کارنه‌زان و لێ‌نه‌هاتوو.
دوو نموونه‌ی
ئه‌م دوایانه‌یان
له لێهستان و
سلوڤاکی نیشان
ده‌دات که خه‌ڵکی
ئه‌م وڵاتانه
له زووترین
کاتدا بۆیان
ده‌رده‌که‌وێ
که ئه‌و ده‌وڵه‌ته
پۆپۆلیستیانه‌ی
که ده‌نگیان
پێداون، به‌ر له‌وه‌ی
خزمه‌ت و
قازانجێکیان
هه‌بێ، ده‌بنه
هۆی زیان گه‌یاندن
به خه‌ڵک و وڵاته‌کانیان.
دیاره
ئه‌م حاڵه‌ته
جێگه‌ی دڵخۆشی
نییه، له‌به‌ر
ئه‌وه‌ی له
لایه‌ک ئه‌گه‌ری
ئه‌وه‌هه‌یه
که هێندێک له
پۆپۆلیسته‌کان
ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌کانی
داهاتوو قه‌بووڵ
نه‌که‌ن. مه‌سه‌له‌ن
بۆ بێرلوسکونی
ماوه‌یه‌کی
خایاند که
دان به شکستی
خۆیدا بنێ. له
لایه‌کی دیکه‌شه‌وه
ده‌وره گه‌لی
پۆپۆلیستی نیشانه‌یه‌که
له هه‌لومه‌رجی
سه‌قام نه‌گرتوو
و له زۆکی له‌کۆمه‌ڵگه‌دا،
که ده‌بێته
هۆی دواکه‌وتنیئه‌و
وڵاته به سێوه‌یه‌ک
که هیچ ده‌ورێکی
له نیزامی جیهانیدا
نا‌بێ. ئوتریش
له سه‌رده‌می
هایده‌ر دا
تاوانی بۆ ئه‌و
سه‌رده‌مه پۆپۆلیستییه‌دا
و فه‌رانسه‌ش
له ڕاستیدا
له‌و پێشبڕکییه
که له هه‌ڵبژاردنه‌کانی
سه‌رۆک‌کۆماریدا
که‌وته نێوان
"سه‌رۆک شیراک"
و "لپێن"ه‌وه،هیچ
قازانجێکی به
نه‌سیب نه‌بوو.
به‌ڵام
ئاخۆ ڕێگه‌چاره‌یه‌ک
بۆ ئه‌م نه‌خۆشییه
هه‌یه؟ حیزبه
سیاسیایه‌کان
له‌م ساڵانه‌ی
دواییدا نه‌چوونه‌ته
ژێر پۆششی هه‌واڵده‌رییه‌کانه‌وه.
دیاره ئه‌وه‌ش
هۆکار و ده‌لیلی
تایبه‌ت به خۆی
بووه. سه‌ره‌ڕای
ئه‌مه‌ش (حیزبه‌سیاسییه‌کان)
به ده‌سته‌به‌ندی
کردنی کێشه و
پرس و به‌رژه‌وه‌ندیه‌کان
کارێکی به که‌ڵک
ئه‌نجام ده‌ده‌ن،
بۆیه له‌م
رووه‌وه شتێک
بۆ سه‌قامگیریی
له نیزامی سیاسی‌دا
به‌ده‌سته‌وه
ده‌ده‌ن.
حیزبه
سیاسییه‌کان
به شێوه‌ی جیدی
پێویستی‌یان
به به‌ده‌ست
هینانه‌وه‌ی
موتمانه و
پشتیوانیی
هاووڵاتیانه.
ئه‌وه‌ی له‌م
بواره‌دا پێویسته،
هه‌بوونی شه‌فافییه‌ت
له به‌رنامه‌دا،
نیازپاکیی رێکخراوه‌یی
و ده‌رکی
دروسته له کێشه‌کانی
کۆمه‌ڵگه‌یه‌ک
که قه‌واره‌ی
سونه‌تیی تێك
شکاوه و قه‌واره‌یه‌کی
نوێی به‌خۆوه
گرتووه.
ساختاره کۆن
و سونه‌تییه‌کان
بۆ هه‌میشه
له‌به‌ین
چوون، بۆیه سیسته‌مێکی
لیبراڵ و دیموکراتیک
دامه‌رزاو له
سه‌ر سیاسه‌ت
و هه‌ڵوێسته
کاتییه‌کانی
کۆمه‌ڵ که له
سه‌ر ئه‌ساسی
تۆران و بێزاریی
گشتی پێکهتاون
سه‌رکه‌وتوو
نا‌بێ. ئه‌وه‌ی
لێره‌دا پێویسته،
بوونی ده‌رک و
هه‌ست بۆ درێژخایه‌ن
و پێ‌به‌ندی
له ئاست بابه‌ته‌کانی
جێی سه‌رنجی کۆمه‌ڵگه‌یه.
و ئه‌وه‌ی که
ده‌بێ ببووژێته‌وه
سونه‌تی بیرکردنه‌ه‌ی
رۆشنگه‌رانه‌و
وشیارگه‌رانه‌یه
.
ئه‌م
بابه‌ته له‌م
لینکه وه‌رگیراوه:
http://www.project-syndicate.org/commentary/dahrendorf53
به‌شی
وه‌رگێڕانی
هه‌ڵوێست