|
پێگه‌ی ماركسیزم له بزوتنه‌وه‌ی دیموكراتیكی
كوردستان
هه‌ڵۆ - سه‌قز
دكتۆرینی ماركس یا ئایدیۆلۆژیای ماركسیستی كه
له‌سه‌ر ئه‌ساسی تیۆرییه‌كانی كارل ماركس‌و فردریك
ئێنگڵزی هاوڕێ‌و هاوبیری ئه‌و شكڵی گرتووه،
چۆنایه‌تی ئاڵوگۆڕی ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تی، مێژوی
ئینسان‌و یاسا حاكمه‌كانی به پێی بنه‌مای گه‌شه‌ی
مێژوویی مرۆڤ‌و له‌سه‌ر ئه‌ساس‌و فۆرمی پێوه‌ندی
به‌رهه‌مهێنان هه‌ر سه‌رده‌مێك راڤه ده‌كات.
ماركس له‌سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه بوو كه كێشمه‌كێشی
نێوان چینه‌كان له‌سه‌ر سودی ئابووریی، ئه‌نجامه
كۆمه‌ڵایه‌تی‌و سیاسییه‌كه‌ی له بواری شێوازی
به‌رهه‌م هێنان له‌كۆمه‌ڵگادا دیاری ده‌كات. ئه‌م
كاره‌كته‌ره له عه‌ینی حاڵ‌دا هێزی بزوێنه‌ره بۆ
گۆڕینی فۆرمه‌كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی ژیان‌و، به‌و
پێیه ته‌واوی مێژ ووی مرۆڤ گۆڕه‌پانی شه‌ڕی
چینایه‌تییه.
به‌م شێوه‌یه ماركس به‌م هه‌ڵهێنجانه‌ی، پێوه‌ندی
چینایه‌تی‌و دژایه‌تی چینایه‌تی له‌سه‌ر ئه‌ساسی
به‌هره‌كشی چینی ده‌سه‌ڵاتدار‌و
ده‌ستبه‌سه‌راگرتنی قازانجی زیاتر به‌ناوی
مالكانه‌و..چه‌وساندنه‌وه‌ی چینی ژێرده‌ست
(كۆیله‌كان، جوتیارانی بێ زه‌وی‌و كرێكاران)
به‌سه‌رچاوه‌ی كێشمه‌كێش‌و دژایه‌تی چینایه‌تی
ناولێده‌بات.
ماركس له‌سه‌ر ئه‌ساسی ئه‌ندێشه‌كانی خۆی‌و
هه‌ڵهێنجانی زانستی، سوسیالیزم وه‌ك قۆناغێكی
پێویست له‌مێژووی مرۆڤ ده‌زانێت‌و به بڕوای
ماركس، سوسیالیزم به پێی مه‌سڵه‌حه‌تی تاكه‌كان
نایه‌ته‌دی، به‌ڵكو پرۆسه‌و بارودۆخی پێویستی
مێژوویی خۆی ده‌وێت‌و ئه‌م به‌ستێن‌و پرۆسه‌یه‌ش
له سیستمی كاپیتالیزمدا به‌ده‌رده‌كه‌وێت.
به‌ڵام ژێرخانی فیكری ماركس له روانین بۆ مێژووی
مرۆڤ له‌سه‌ر بنه‌مای ماتریالیزمی مێژوویی یان
وه‌ك دیدێكی ماتریالیستی له مێژووه‌و هه‌ر
ئه‌مه‌ش وه‌ك به‌ردی بناغه‌ی تیۆری ماركس
ده‌رباره‌ی مێژوو دیـَته
ئه‌ژمار. ماركس له پێشه‌كی كتێبی (چاوێکی
ره‌خنه‌گرانه له ئابووریی سیاسی 1859) به‌كورتی
باس ده‌كات: "شێوازی به‌رهه‌مهێنان له ژیانی
ماددی دیاریكه‌ری تایبه‌تمه‌ندی كۆمه‌ڵایه‌تی،
سیاسی‌و ره‌وتی مه‌عنه‌وه‌ی ژیانه. ئه‌مه ئاگاهی
ئینسانه‌كان نییه كه ژیانیان دیاری ده‌كات،
به‌ڵكو به پێچه‌وانه‌وه ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تی
مرۆڤه‌كانه كه ئاگاهییان دیاریده‌كات... له
كاری به‌رهه‌مهێنانی كۆمه‌ڵایه‌تیدا مرۆڤه‌كان
دێنه‌ناو پێوه‌ندییه‌كی دیاریكراوه‌وه كه له
ئیراده‌ی ئینسانه‌كان سه‌ربه‌خۆ‌و
حاشاهه‌ڵنه‌گره... كۆی ئه‌م پێوه‌ندیی
به‌رهه‌مهێنانه، پێكهاته‌ی ئابوریی كۆمه‌ڵگا
پێكده‌هێنێت".
خه‌ونی ماركس له داهاتووی مێژوو بۆ ئایدیۆلۆژی
یۆتۆپیایی‌و شۆڕشگێڕانه‌ی رۆژگاری ئێمه هاوكارێكی
به‌هێزبووه‌و ئه‌وانه‌ی به حه‌تمیه‌تێكی
زانستی‌و حاشاهه‌ڵنه‌گربوونێكی مێژوویی
رازاندوه‌ته‌وه.
نوسراوه به‌هێزه‌كانی ماركس نه‌ك ته‌نیا له
بزوتنه‌وه سیاسیه‌كاندا، به‌ڵكو له چه‌مكه‌كانی
كۆمه‌ڵناسی ئێستا كاریگه‌رییه‌كی قوڵیان بووه‌و
به شێوه‌ی گشتی له گه‌شه‌و پێشكه‌وتنی دوایین
قۆناغه‌كانی ئه‌ندێشه‌ی مۆدێرن یاریده‌رێكی
به‌هێز‌و كاراكته‌رێكی پایه‌داربوون. به هه‌رحاڵ
ماركسیزم بووه ئایدیۆلۆژیه‌كی گشتی‌و بۆ
كه‌سانێكیش بوو به جێگره‌وه‌ی تیۆری دینی له
سه‌رده‌می عێ‌لمانیدا.
ماركسیزم له دوای ماركس له دیه‌ی كۆتایی سه‌ده‌ی
نۆزده‌هه‌م به خێرایی له نێو بزوتنه‌وه‌ی چینی
كرێكاری ئوروپا گه‌شه‌ی كرد‌و ئه‌م بزوتنه‌ویه‌ی
خسته ژێر كاریگه‌ریی خۆیه‌وه. به‌ڵام له نێوان
به‌ره‌ی چه‌پ‌و میانه‌ڕه‌و و ماركسیستدا ناكۆكی
دروستبوو، ئه‌مه‌ش بووه هۆی ئه‌وه‌ی لێكترازانی
كۆمینترنی كرێكاری‌و له ئه‌نجامدا ده‌ركه‌وتنی
بولشویزم له روسیا بزوتنه‌وه‌ی كرێكاری به دوو
لقی ریفۆرم خواز‌و شۆڕشگێڕ دابه‌شكرد.
ئه‌ندێشه‌كانی ماركس وه‌ك ئایدیۆلۆژیایه‌ك له
بزوتنه‌وه سه‌ره‌تاییه‌كانی كرێكاران له‌ئه‌وروپا
گه‌شه‌ی كرد‌و ئه‌م ئه‌ندێشانه له‌نێوان
نه‌ته‌وه‌كاندا به‌پێی نیاز‌و پێویستی سه‌رده‌می
ئه‌م كۆمه‌ڵگانه‌دا‌و له پێویستی مرۆیی
كۆمه‌ڵگاكان كه هه‌ركامه‌یان به‌دوای ئارمان‌و
ئامانجه‌كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی خۆیانه‌وه‌بوون‌و
خوازیاری ئاڵوگۆڕ‌و باشتركردنی ژیانی مرۆیی خۆیان
بوون، توانی وه‌ك ئایدیۆلۆژییه‌كی ئارمانی‌و
شۆڕشگێڕ له ته‌واوی بزوتنه‌وه كرێكارییه‌كان‌و
بزوتنه‌وه حه‌قخوازه‌كانی نه‌ته‌وه‌كان له جیهان
جێگیربێت. ئه‌م ئه‌ندێشانه به ده‌ستی
رابه‌رانێكی نوێ كه له بیری ماركسیستی ئیلهامیان
وه‌رگرتبوو، به دووباره خوێندنه‌وه‌و ته‌تبیقی
ئه‌م فورمولانه له بزوتنه‌وه
كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان خۆیان، توانیان هێز‌و
پۆتانسیه‌لی ئه‌م بیر‌و ئه‌ندێشانه په‌ره‌پێبده‌ن.
ده‌بێت ئه‌وه‌ش ئیزافه بكرێت كه ناكرێت ماركس
به‌به‌رپرسی هه‌موو كه‌موكوڕییه‌كانی ماركسیزم
وه‌ك دكتۆرین دابنێن، به‌ڵكو خوێندنه‌وه‌و راڤه
جیاجیاكانی رابه‌رانی دواتری ئه‌م فیكره كه له
كۆمه‌ڵگاكانی خۆیاندا نه‌ته‌باییگه‌لێكیان له‌گه‌ڵ
ئه‌م ئه‌ندێشانه‌دا ده‌دی، بووه هۆی گۆڕین‌و
خوێندنه‌وه‌ی جیاواز له ئه‌ندێشه‌كانی ماركس‌و
له ئه‌نجامدا چه‌ندین به‌ره‌ی دروستكرد
كه‌هه‌ركامه‌یان خۆیان به ماركسیزم‌و چه‌پی
شۆڕشگێڕ ده‌زانی، له‌وانه: لنینیزمی روسی،
مائۆئیزمی چینی، كاسترۆئیزم ئه‌مریكای لاتین‌و
كۆمۆنیزمی ئوروپایی....
كۆمه‌ڵگای ئێران‌و كوردستانیش له‌م نفوز‌و
كاریگه‌رییه بێ به‌شنه‌بوون‌و به تێپه‌ڕبوونی
زه‌مه‌ن، ئاڵوگۆڕ له بنه‌ماسه‌ره‌كییه‌كانی ئه‌م
ئایدیۆلۆژییه‌دا روویدا‌و ئه‌م بیرۆكانه
كاریگه‌رییه‌كی زۆری له‌سه‌ر بزوتنه‌وه
كۆمه‌ڵایه‌ت‌و كرێكاری‌و ته‌نانه‌ت
ناسیۆنالیستییه‌كانیشدا دانا. له كوردستانی ئێران
(مه‌به‌ست ناوچه كوردنشینه‌كانی وه‌ك: كوردستان،
ئازه‌ربایه‌جانی رۆژئاوا، كرماشان،...)
ئه‌ده‌بیاتی نه‌وپا‌و شۆڕشگێڕانه‌ی ماركسیزم
له‌ده‌یه‌ی 40,50ی هه‌تاویی به هه‌ڵسوڕان‌و كاری
سیاسی كۆمه‌ڵێك رۆشنبیری سیاسی‌و خوێنده‌واری
نه‌ته‌وه‌ی كورد كه به‌شێوی نهێنی چالاكییان
ده‌كرد، هاته ناو كلتوری سیاسی نه‌ته‌وه‌ی
كورده‌وه. ئه‌م جه‌ریانه نوێ‌و رادیكاڵه كه
له نه‌زه‌ری سیاسی‌و فیكرییه‌وه له‌گه‌ڵ
جه‌ره‌یاناتی چه‌پ‌و حیزبه كلاسیكی‌و
سوننه‌تییه‌كانی وه‌ك: توده، چریكه‌كان‌و...
جیاوازی هه‌بوو، به‌ڕاشكاوانه "سۆڤیه‌تی پێشوو"ی
نه‌ته‌نیا به ئوردوگای سوسیالیستی بۆ فیكری خۆی
نه‌ده‌زانی، به‌ڵكو سۆڤیه‌تی به سیستمێكی سۆسیال
ئمپریالیزم ده‌زانی‌و به ره‌خنه‌گرتن له
سیاسه‌تی چه‌پ له‌چین‌و كوبا‌و... وڵاتانی تر،
هه‌وڵیدا به خستنه‌ڕووی نه‌وعێك له
بیركردنه‌وه‌ی نوێ‌و له ئه‌زمون‌و سیاسه‌ته‌كانی
چه‌په‌كانی دنیا كه‌ڵك وه‌رگرێت‌و له‌گۆڕه‌پانی
جیهانیدا به پشتبه‌ستن به ئه‌ندێشه‌كانی "مائۆ"
له شۆڕشی جوتیاریی چین‌و به‌رگریی "هوشی مین" له
ویتنام له‌به‌رامبه‌ر داگیركاریی ئه‌مریكا،
ئه‌زمونه‌كانی چڕتر بكاته‌وه. له‌هه‌مانكاتیشدا
به‌رگرییان له تیۆرییه‌كانی ماركسیزم لنینیزم
ده‌كرد‌و خۆیان له ریزی سوسیالیسته‌كاندا دانابوو
و به نفوز له نێو جه‌ماوه‌ری زه‌حمه‌تكێش‌و
كرێكاری كورد‌و ئێرانی هه‌وڵیاندا ئه‌وان له
ده‌وری ئه‌ندێشه ماركسیستیه‌كان رێكخراو‌و ئاگا
بكه‌نه‌وه.
هه‌ڵسوڕانی سیاسی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌رهه‌نگی ئه‌م
جه‌ریانه چه‌په نوێیه له‌كوردستان، خاوه‌نی
ئامانجگه‌لێكی دیاریكراوبوو كه فۆرم‌و به‌یانێكی
جیاواز‌و تایبه‌ت به خۆی هه‌بوو. له‌ڕاستیدا
مه‌سه‌له‌ی سته‌م نه‌ته‌وایه‌تی له سه‌رده‌می
رابردوو هه‌میشه قورساییه‌كی زۆری له‌سه‌ر
فه‌رهه‌نگ‌و مێژووی كوردستان سه‌پاندبوو، حیزبه
سوننه‌تییه‌كانی كورد زۆرترین چالاكی خۆیان له
كۆمه‌ڵگا له ده‌وری هه‌ر ئه‌م ته‌وه‌ره،
ناسیۆنالیزم كورت ده‌كرده‌وه. به‌ڵام چه‌شنی
روانینی سیاسی ئه‌م جه‌ره‌یانه (جه‌ریانی چه‌پ)
هاوكات له گه‌ڵ داكۆكیكردن له كرێكاران‌و
زه‌حمه‌تكێشانی كۆمه‌ڵگا له‌به‌رامبه‌ر
چه‌ه‌وساندنه‌وه‌و سته‌می بورژوازی تازه
ده‌ركه‌وته‌ی ئێران‌و كوردستان، له به‌رامبه‌ر
خانسالاری‌و ده‌ورانی فیودالی، به‌رگری كردن له
سته‌می نه‌ته‌وایه‌تی‌و مافه‌كانی ژنان یه‌كێك له
هه‌ڵوێسته روون‌و ئاشكراكانی ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی
ره‌وتی چه‌پی كوردستان بوو.
هه‌وڵ بۆ عه‌داڵه‌تخوازی‌و به‌رابه‌ری، به‌رگری
له كه‌رامه‌تی ئینسانی‌و مافه‌كانی تاك له
كۆمه‌ڵگا، ئازادی راده‌بڕین له‌كوردستان‌و ئێران
له هه‌لومه‌رجێكدا به‌یان ده‌كرا كه له‌گه‌ڵ
سه‌رده‌می خه‌فه‌قانی رژیمی پاشایه‌تیدا هاوكات
بوو، به‌ڵام هه‌وڵی به‌رده‌وام‌و به‌ئیمان به
دنیایه‌كی باشتری ئینسانی‌و حوزور له نێوان ژیانی
رۆژانه‌ی زه‌حمه‌تكێشان‌و كرێكارانی كوردستان،
له‌م جه‌ره‌یانه‌و كه‌سایه‌تییه‌كانی
كاراكته‌رگه‌لێكی گرنگی له بواری كه‌سایه‌تی‌و
رابه‌رانی سیاسی دروست كرد كه‌كاریگه‌رییه‌كی
گرنگی له روانگه‌ی سیاسی‌و فه‌رهه‌نگی
له‌كۆمه‌ڵگای كوردستان له پاش شوڕشی گه‌لانی
ئێران له ساڵی 1357 له رێكخراوكردنی خه‌ڵك له
به‌رامبه‌ر رژیم و رووداوه سیاسییه‌كانی پاش
روخانی رژێمی پاشایه‌تی به‌ئه‌ستۆبوو.
بێشك یه‌كه‌مین شوراكان خه‌ڵك بۆ به‌ڕێوه‌بردنی
شاره‌كانی كوردستان، وه‌ك یه‌كێك له شێوه‌كانی
دیموكراتێك هه‌ر له ئه‌م ره‌وته چه‌په‌و له
لایه‌ن رابه‌ری ئه‌فسانه‌ییه‌كه‌ی، كاك فوادی
مسته‌فا سوڵتانی له شاری سنه بناغه‌كه‌ی
دارێژرا‌و كه‌ش‌و هه‌وای دیموكراتیكی باشوری
كوردستانی ئێران به‌تایبه‌ت شاری سنه
له‌سه‌ره‌تای شۆڕشی گه‌لانی ئێران‌و به نه‌وعێك
ده‌سه‌ڵاتی خه‌ڵك ده‌بێت قه‌رزداری ئه‌م ره‌وته
چه‌په بێت.
شه‌هید بوونی ئه‌ندازیار حه‌مه حسه‌ینی كه‌ریمی
له 26ی رێبه‌ندانی ساڵی 1357 له‌شاری سه‌قز،
هاوكات بوو له گه‌ڵ راگه‌یاندنی ئاشكرابوونی ئه‌م
ره‌وته چه‌په نوێخواز‌و نوێ ئه‌ندێشه، به ناوی
كۆمه‌ڵه‌و ناساندنی كۆمه‌ڵه به تیۆرییه
ماركسیستیه‌كانی خۆی به كرێكاران‌و
زه‌حمه‌تكێشانی كوردستان. ئه‌مه‌ش وه‌ك رووداوێك
سیاسی گرنگ له‌كوردستان دێته ئه‌ژمار، چونكه
كاریگه‌ریی‌و نفوزی سیاسی ئه‌م جه‌ره‌یانه له
گه‌ڵ فیكر‌و ئه‌ندێشه نوێ‌و دیموكراتیكه‌كان،
له‌به‌رگریكردن له جه‌ماوه‌ری زه‌حمه‌تكێشی
كوردستان‌و پێكهێنانی دامه‌زراوه‌وهێماگه‌لی
دیاریكراوی چینایه‌تی‌و پیشه‌یی‌و فه‌رهه‌نگی له
شۆڕش‌و پێكهێنانی به‌ستێنی كۆمه‌ڵایه‌تی بۆ گۆڕانی
بارودۆخی كوردستان، یه‌كێك له فاكتۆره
شۆڕشگێڕانه‌و پراكتیكییه‌كانی رێكخراوێكی
سیاسییه بۆ خه‌بات‌و چه‌سپاندنی فیكر‌و ئارمانه
سیاسیه‌كانی حیزبه‌كه‌ی خۆی. له‌م پێناوه‌شدا
پێكهێنان‌و رێكخراوكردنی سه‌ندیكا كرێكارییه‌كان‌و
پێكهاته دیموكراتیكییه‌كان له كوردستان بوو.
له‌وانه: (یه‌كێتی جوتیاران، جه‌معیه‌تی دیفاع
له شۆڕش‌و ئازادی، ئیتیحادیه كرێكارییه‌كان‌و
كومیته‌كانی به‌رگری له مافی ژنان‌و شورا
خوێندكارییه‌كان).
ته‌حه‌موڵ نه‌كردنی كه‌شی دیموكراتیكی ناوچه
كوردنشینه‌كان له لایه‌ن ده‌وڵه‌تی كاتیی
بازرگان‌و رووداوه‌كانی هێرشی سه‌ربازیی بۆ
سه‌ركوردستان‌و وتووێژی نمایشی له‌گه‌ڵ
هه‌یئه‌تیه‌كانی خه‌ڵكی كورد، له‌گه‌ڵ شه‌پۆلی
ئێعدامه ده‌سته‌جه‌معییه‌كانی خه‌ڵخاڵی
له‌كوردستان، سێبه‌ری شه‌ڕو خه‌فه‌قانی سیاسی بۆ
جارێكی تر بۆ كوردستان گه‌ڕانده‌وه‌و حیزبه
سیاسییه‌كانی كورد بۆ درێژه‌دان به خه‌بات‌و بۆ
به‌رگری له خه‌ڵك‌و خۆیان ده‌ستیان دایه چه‌ك‌و
به‌م شێوه‌یه شه‌ڕی چریكی‌و پێكدادانی سه‌ربازیی،
كه‌ش‌و هه‌وای كوردستانی خسته ژێر كاریگه‌ریی
خۆیه‌وه.
بێ گومان كاریگه‌رییه پۆزه‌تیڤه‌كانی ره‌وتی
چه‌پی نوێ له فه‌زای سیاسی كوردستان له
ده‌وره‌یه‌كی دیاریكراودا، واته له ساڵه‌كانی
1350تا 1360ی هه‌تاوی له كۆمه‌ڵگایه‌ك كه
به‌ستێنی ناسیۆنالیزم بوو، كێشه
نه‌ته‌وایه‌تییه‌كان‌و باوه‌ڕه به‌هێزه‌كانی
خه‌ڵك له قوڵایی كۆمه‌ڵگادا جێگای خۆش كردبوو،
سه‌رده‌مانێك بوو خودموختاری وه‌ك ئه‌فسانه‌ی
رزگاری‌و ئازادی مانا ده‌كرایه‌وه، ئه‌مه‌ش
ده‌رخه‌ری ئه‌و راستیه‌بوون كه ره‌وتی چه‌پ‌و
كۆمه‌ڵه رێگایه‌كی ئه‌سته‌می له‌به‌رده‌مدابوو.
به‌ڵام به‌دڵنیاییه‌وه ده‌كرێت بڵێین كه
كۆمه‌ڵه توانی ئه‌م كه‌شه سیاسی‌و فیكرییه‌ی
خه‌ڵك بگۆڕێت‌و ماهیه‌تی بزوتنه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌یی
خه‌ڵكی كورد بخاته ناو پرۆسه‌یه‌كی رادیكاڵ‌و
دیموكراتیكه‌وه. گۆڕانی دروشم‌و خواسته
سیاسییه‌كانی خه‌ڵك‌و خڕبوونه‌وه‌ی
زه‌حمه‌تكێشان‌و جوتیارانی بێ زه‌وی گونده‌كان‌و
كرێكارانی شاره‌كان به‌ده‌وری دروشم‌و خواسته
سیاسییه‌كانی كۆمه‌ڵه‌و پێوه‌ندییان له‌گه‌ڵ
حیزب‌و رێكخستنیان بۆ به‌دیهێنانی پراكتیكی ئه‌و
دروشمانه، یه‌كێك له خاڵه به نرخ‌و
به‌هێزه‌كانی فیكری چه‌پ له كوردستان بوو.
دابه‌شكردنی زه‌ویه‌كانی مالكان‌و فێئوداله‌كانی
دێهات ل زۆربه‌ی ناوچه‌كانی باشوری كوردستانی
ئێران، له‌نێوان زه‌حمه‌تكێشانی بێ زه‌وی‌و خه‌ڵكی
ره‌شایی، نمادی عه‌ینی عه‌داڵه‌تخوازی‌و
به‌رابه‌رخوازی ئه‌م مرۆڤه شه‌ریفه سیاسییانه
له‌و ده‌وره‌یه‌ی مێژووی كوردستان بوو.
به‌ڵام هه‌ر به‌و جۆره‌ی كه باسی لێوه‌كرا،،
كۆمه‌ڵه پاش شۆڕش گه‌لانی ئێران له ساڵی 1357،
هاته ناو فازێكی سیاسی‌و خه‌باتكارانه‌وه كه
له‌ڕاستیدا خۆی بۆ ئاماده‌نه‌كردبوو، واته له
خه‌باتێكی نهێنی‌و شاراوه بۆ خه‌باتێكی رۆژان‌و
زیندوو فازی گۆڕی. خستنه‌ڕووی خواسته
دیموكراتیك‌و رادیكاڵه‌كان‌و پێكهێنانی
دامه‌زراوه‌گه‌لی دیموكراتیك له‌به‌ستێنی
كۆمه‌ڵایه‌تی‌و به‌كرده‌وه پێكهێنانی میكانیزمێك
بوو بۆ پێوه‌ندی خه‌ڵك‌و حیزب. به‌ڵام
رووداوه‌كانی دواتری كوردستان‌و جه‌نایه‌ته‌كانی
رژیمی ئیسلامی‌و به‌ره‌وڕووبونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ
حیزبه سیاسیه‌كانی كوردستان‌و وه‌ڵام نه‌دانه‌وه
به خواسته دیموكراتیكییه‌كانی خه‌ڵكی كورد،
رووداوه‌كان شه‌ڕی كوردستانی بۆ لانیكه‌م
ده‌وره‌یه‌كی ده ساڵه به‌دوای خۆیدا هێنا. بێشك
پرۆسه‌ی گۆڕین‌و ئاڵوگۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵه له
حیزبێكی كۆمه‌ڵایه‌تی به تیۆریی ماركسیزم
لنینیزم، به ئاسۆیه‌كی روون، قۆناغه‌كانی
خه‌باتێكی تایبه‌تی بۆ خۆی دیاریكرد. به‌ڵام
شه‌هیدبوونی چه‌ند كه‌سایه‌تییه‌كی دیار‌و به‌رچاو
له رابه‌رانی كۆمه‌ڵه‌و گۆڕینی هه‌ڵهێنجانی
كۆمه‌ڵه مه‌ركه‌زییه‌تی كۆمه‌ڵه، بۆ
پێداچوونه‌وه به كاركردی سیاسی‌و خه‌باتی خۆی‌و
ئیئتیلاف له‌گه‌ڵ حیزبه چه‌په‌كانی ئێران، رێگه‌ی
بۆ به‌دواداگه‌ڕانه‌وه‌و له‌جێگاوه‌ستانی حیزبی
به كراوه‌یی هێشته‌وه كه پاش سی ساڵ تا ئێستاش
به چه‌شنێك له‌گه‌ڵ ئه‌م كێشه‌یه‌دا ده‌رگیره.
پێكهێنانی حیزبی كۆمۆنیستی ئێران له‌كوردستان كه
له ئیئتیلافی كۆمه‌ڵه له گه‌ڵ چه‌ند رێكخراوێكی
چه‌پی ئێرانی پێكهات، نه‌ك ته‌نیا خزمه‌تێكی به
ئارمانه‌كانی ماركسیزم‌و به‌ره‌وپێشبردنی ئامانجه
شۆڕشگێڕانه‌كانی ئه‌م حیزبانه‌ی بۆ گرتنه‌ده‌ستی
رابه‌رایه‌تی بزوتنه‌ه‌ی كرێكاری له كوردستان‌و
ئێران نه‌كرد، به‌ڵكو به‌پێچه‌وانه‌وه ته‌نیا
دژایه‌تی ئایدیۆلۆژی‌و مشتومڕی فیكری‌و نه‌زه‌ری
له نێوان ئه‌م جه‌ماعه‌ته زیادكرد‌و به
ئینشیعابه یه‌ك له دوای یه‌كه‌كانی، كۆمه‌ڵه‌ی
له سه‌رده‌مێك له بزوتنه‌وه‌ی دیموكراتیك‌و
كرێكاری كوردستان خسته په‌راوێزه‌وه.
به ئینشیعاب‌و جیابوونه‌وه‌ی كۆمه‌ڵه له حیزبی
كۆمۆنیستی ئێران له چه‌ند ساڵی رابردوودا
دووباره خاڵێكی به‌هێزی بۆ ئه‌كتیڤ بوونی ئاخێزه
مه‌ده‌نی‌و كرێكارییه‌كان‌و رێكخراوكردنی
دووباره‌ی هێنایه ئاراوه‌و‌و له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵه
به روانینێكی كوردستانی هیوا‌و هێزێكی نوێی له
دڵی لایه‌نگران‌و هه‌ڵسوڕاوانی كۆمه‌ڵه‌و چه‌پی
عه‌داڵه‌تخواز پێكهێنا.
حیزبێك كه له كۆمه‌ڵگای ئیجتماعی خۆی راڤه‌و
شرۆڤه‌یه‌كی دروستی نه‌بێت ناتوانێت گوێگر‌و
موخاته‌بی خۆی ببینێته‌وه‌و به بێشك سوسیالیزم‌و
ئه‌ندێشه‌ی ماركس نابێت وه‌ك دروشمێك بۆ
سه‌ركوتبوون‌و بێهێزی رێكخراویی خوی
له‌قه‌ڵه‌مبدات، كه‌ره‌سه‌كانی گۆڕان له‌ده‌ستی
ئێمه‌دایه‌و ماركسێك نیه، لنینێكیش له نێوان
ئێمه‌دا نییه، به‌ڵام چه‌پ‌و ماركسیزم
تواناییه‌كی فراوانی بۆ هاندان‌و بزواندنی خواسته
كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی خه‌ڵك‌و چینی كرێكار هه‌یه.
كه‌سانێك كه ئه‌گه‌ر له كوردستان حاشا له بوونی
چینه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بكه‌ن، ده‌بێت هه‌ر له
كه‌روێشكه خه‌وی خۆیاندا بمێننه‌وه‌و تا شۆڕشی
پرۆلێتاریای مه‌زن خه‌به‌ریان نه‌بێته‌وه،
ئه‌وه‌شی كه به زانینی ئه‌وه‌ی كه ته‌واوی
به‌ستێنه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بۆ ئه‌م پرۆسه
مێژوییه واته بۆ سوسیالیزم ئاماده‌بووه، با
بێن‌و رابه‌ری چینی كرێكار بگرنه ده‌ست.
له هه‌لومه‌رجی ئه‌مڕۆی كوردستاندا ته‌نیا
روانینی عه‌مه‌لی‌و نزیك له ئاخێزه‌كان‌و
رێكخستن‌و سازماندانیان ره‌نگه له روانینی
ره‌وتی نوێی كۆمه‌ڵه كه به ناوی ره‌وتی
گه‌شه‌و چاكسازی كۆمه‌ڵه خۆی ناساندوه به‌دی
بكرێت‌و ته‌نیا رێگه‌ی مومكین بۆ پێشڕه‌وی‌و
گه‌شه‌ی كۆمه‌ڵه له قوڵایی كۆمه‌ڵگا بۆ گۆڕان‌و
ریفۆرمی سیاسی له روانینی سیاسی‌و دروشم‌و
داخوازییه‌كانی ئه‌م بزوتنه‌وه‌یه له چوارچێوه‌ی
ئه‌و دیدگا‌و بنه‌ما فیكرییانه‌دایه كه له
لایه‌ن ئه‌م به‌شه‌ی كۆمه‌ڵه‌وه خراوه‌ته‌ڕوو.
كه‌سانێك كه خۆیان به رۆشنبیر‌و پێشڕه‌وه‌ی چینی
كرێكار دزانن‌و به قۆرخكردنی ناوی چینی كرێكار بۆ
حیزبه‌كه‌ی خۆی، خۆیان به رزگاری به‌خش‌و
فریشته‌ی ئاسمانی دزانن، ده‌بێت بزانن كه به
دانیشتن به‌ده‌وری مێزگرده ماهواره‌ییه‌كان‌و
باسكردن له‌سه‌ركوتی سه‌رمایه‌داری‌و هه‌موو كه‌س
له ریزی جه‌مسه‌ری بورژوازی خستن، یان سه‌ركوتی
داخوازییه نه‌ته‌وه‌یی‌و ناسیۆنالیستیه‌كانی
نه‌ته‌وه‌ی كورد‌و سوكایه‌تی‌و بچوككردنه‌وه‌ی
داخوازییه دیموكراتیكییه‌كانی خه‌ڵك، نه‌ك ته‌نیا
به یارمه‌تی عیلمی ماركسیزم ناكات، به‌ڵكو
خه‌یانه‌تی چه‌ندباره‌ی پێده‌كات. ئێمه‌ی
نه‌ته‌وه‌ی كورد بریتی له كرێكار‌و چینه
كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی كۆمه‌ڵگا‌و رۆشنیران.. دووجار
له توندڕه‌وی‌و دۆگماتیزمی فیكری ئه‌م كه‌سانه
له بزوتنه‌وه‌ی دیموكراتیكی كوردستان زه‌ربه‌مان
خواردووه، جارێك به‌ناوی پێكهێنانی حیزبی
كۆمۆنیستی ئێران كه زه‌رفیه‌ت‌و توانای
بزوتنه‌وه‌ی خه‌ڵكی ئه‌سیری مشتومڕی
ئه‌نترناسیۆنالیستی به‌رقه‌راركردنی دیكتاتۆری
پرۆلێتاریا له هه‌لومه‌رجی ئه‌مڕۆ‌و ئه‌وكاتی
كوردستان كرد‌و ئه‌مرۆش هه‌ر ئه‌م ئه‌زمونه له
لایه‌ن حێكمه‌تیسته‌كانه‌وه دووباره ده‌رخواردی
كۆمه‌ڵگا ده‌درێته‌وه، به‌ڵام ته‌نیا ناوه‌كان
گۆڕاون، فیكره‌كان هه‌مان فیكری سی ساڵی رابردووه
كه له مێشكی ئه‌م كه‌سانه‌دایه كه چینی
كرێكاری كورد‌و ئێرانیان بیست ساڵه زیاره‌ت
نه‌كردووه، به‌ڵام بانگه‌شه‌ی رابه‌رایه‌تی
ده‌كه‌ن ئه‌ویش به دووری هه‌زاران كیلۆمه‌تر‌و
به دوو كاتژمێر به‌رنامه‌ی ماهواره‌یی كه ئه‌ویش
ده‌بێت بۆ تێگه‌یشتن له وته‌كانیان نابیـَت
خوێنده‌واریت له لیسانسی زانستی ئابوریی زانستی
سیاسی كه‌متر نه‌بێت. ئه‌م ئاغانه‌ی به‌ناو گاردی
ئازادی هه‌ر ئه‌و بیست یان سی كه‌سه‌ن كه‌له
ده‌ره‌وه‌ی كوردستان شه‌وانه له گه‌ڵ چینی
كرێكاری ئێران‌وكوردستان سه‌رقاڵی خه‌بات له گه‌ڵ
رژیم‌و سه‌رمایه‌دارین!!؟؟ هه‌ر حیزبێكی چه‌پ
بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ده‌كات كه ده‌توانێت ئاڵوگۆڕه
كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان له دوارۆژی ئازادی ئێران به
شه‌وو رۆژێك به سوسیالیزم وه‌ربگێڕێت، ئه‌م
قاڵیچه‌ی سولیمانه بێنێت تا ئێمه‌یش سواری ببین‌و
سوسیالیزم ببینین.
من له كۆتاییدا هیوادارم ئه‌زمونی ئه‌م سی ساڵه
له خه‌باتی عه‌له‌نی كۆمه‌ڵه له ره‌وتی گه‌شه‌و
چاكسازیدا كۆبووبێته‌وه‌و به به‌رنامه‌و پلانی
واقیعگه‌رانه‌و به‌دوور له خه‌یاڵ‌و خه‌ون،
نیاز‌و پێویستییه‌كانی خه‌بات راڤه‌و شرۆڤه
بكات‌و به به‌شداریكردنی گشتی‌و بانگه‌وازی چینه
جیاجیاكانی خه‌ڵك بۆ پێوه‌ندی حیزب له‌گه‌ڵ
كۆمه‌ڵگادا هه‌وڵه‌كانیان بخه‌نه گه‌ڕ‌و
هه‌نگاوه‌كانیان به‌ره‌و زیندووكردنه‌وه‌ی حیزبێكی
كۆمه‌ڵایه‌تی عه‌داڵه‌تخواز بخه‌نه‌گه‌ڕ.
هه‌روه‌ها له هه‌وڵی بێوچانی ئه‌وه‌دابن تا بۆ
رێكخستن‌و پێكهێنانی سه‌ندیكا‌و كومیته
كرێكارییه‌كان، به‌رگری له مافی ژنان، بێكارانی
كۆمه‌ڵگا، منداڵان، توشبوان به‌ماده سڕكه‌ره‌كان،
رۆشنبیران، ئازادیخوازان‌و... هه‌رشوێنێك كه
پێویست بكات سه‌ردان بكه‌ن‌و ئاخێزه
كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان به هه‌ر بۆنه‌یه‌كه‌وه بێت چ
سیاسی‌و چ نه‌ته‌وه‌یی رابه‌ریی بكه‌ن. ئه‌مه‌ش
به بڕوای من خه‌یاڵی نییه‌و به‌ڕێوه‌بردن‌و
جه‌ساره‌تی ده‌وێت، بۆچی ئێمه‌ش وه‌ك ماركسیزمی
روسی یان مائۆئیزمی چینی ماركسیزمێكی كوردستانیمان
نه‌بێت كه له گه‌ڵ واقعیه‌ته‌كانی كۆمه‌ڵگای
ئێمه‌دا سازگاریی ببێت. ئێمه ئه‌گه‌ر نه‌توانین
پتانسیلی ئه‌م دكتۆرینه به‌نرخه به پێویستی
رۆژانه بكه‌ین، له خه‌باتی چه‌پگه‌رانه شكستمان
خواردووه‌و ده‌بێت به‌دوای فرمولبه‌ندییه‌كی نوێ
بۆ ئه‌م نه‌ته‌وه بێ وڵه‌ته‌وه بین كه‌هه‌ر
نه‌خوێنده‌وارێك به ناوی لیدر‌و رابه‌ری كرێكاریی
خۆی به‌سه‌ر بزوتنه‌وه‌دا بسه‌پێنێت‌و نانه‌كه‌یان
بخۆن‌و نمه‌كدانه‌كانیش بشكێنن.
كۆمه‌ڵه ده‌بێت ئه‌ندێشه‌و ستراتیژی خه‌باتی
رابه‌رانێك وه‌ك كاك فواد به سه‌رمه‌شقی خه‌باتی
عه‌له‌نی‌و كۆمه‌ڵایه‌تی خۆی دا‌نێت، پشتبه‌ستن به
پێوه‌ندی قوڵی كۆمه‌ڵه‌و خه‌ڵكی زه‌حمه‌تكێش‌و
كۆمه‌ڵگای فه‌رهه‌نگی كوردستان خاوه‌نی
مێژینه‌یه‌كی دێرینه كه‌توانا‌و زه‌رفیه‌تی سیاسی
كۆمه‌ڵه هه‌میشه له‌كوردستان بۆ كرێكاران‌و
زه‌حمه‌تكێشانی كورد ئارمان‌و ئاره‌زوو بووه.
گه‌یشتن به حیزبێكی كۆمه‌ڵایه‌تی‌و گشتگیر كارێكی
رۆیایی نییه، به‌ڵكو پێویستی ئه‌مڕۆی كۆمه‌ڵگای
كوردستانه. به‌هێوای ئه‌و رۆژه‌ی كه كۆمه‌ڵه
حیزبێكی كۆمه‌ڵایه‌تی‌و گشتگیر له كوردستان بێت.
گه‌ر بۆچوونێکت هه‌یه ئێره کلیک بکه
تکایه ئیشاره بکه‌ن که په‌یامه‌که‌تان له‌سه‌ر
کام بابه‌ته
مافی بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م
بابه‌ته بۆ هه‌ڵوێست پارێزراوه ، به هێنانی ناوی سه‌رچاوه
که‌ڵک وه‌رگرتن له‌م بابه‌ته ئازاده
|