ئایا کورد بۆی هه‌یه رۆژی سپای ئێراق پیرۆز
بکات؟
ماڵپه‌ڕی
هه‌ڵوێست
رۆژی
شه‌شی کانوونی دووه‌م حکوومه‌تی هه‌رێمی
کوردستان ،شانبه شانی حکوومه‌تی ناوه‌ندیی ،
به بۆنه‌ی رۆژی سپای ئێراقه‌وه پشووی گشتی
ڕاگه‌یاند. و به‌و بۆنه‌وه هه‌موو ناوه‌نده
حکوومه‌تییه‌کان له‌و رۆژه‌دا و له"خۆشیی
پێکهاتنی سپای ئێراق" پشوویان هه‌بوو و
(ره‌نگه) ئاهه‌نگی شایی و هه‌ڵپه‌ركێش یان بۆ
ساز کردبێت!!
به‌ڕاستی ئه‌و هه‌ڵوێسته ده‌بێ چ ناوێکی
لێ‌بنرێت؟ ئایا گه‌لی کورد بۆی هه‌یه که رێز
له سپای ئێراق بگرێ؟ سپایه‌ک که ده‌یان و
سه‌دان په‌ڵه‌ی ڕه‌ش و نه‌نگی له‌نێو چاوانه
و له ماوه‌ی 70 ساڵێ ڕابردوودا بێجگه له
سه‌رکوتی دانیشتوانی ئێراق، وێرانکردنی
کوردستان و کوشتاری به کۆمه‌ڵی نه‌ته‌وه‌ی
کورد(هه‌ڵبجه و ئه‌نفال)، هیچ ڕابردوویه‌کی
نییه؟
ئه‌و بڕیاره‌ی به‌ڕێوه‌به‌رانی حکوومه‌تی
هه‌رێم له سه‌ر بنه‌مای کام به‌رژه‌وه‌ندیی
کورد دراوه، ئایا رێبه‌رانی هه‌رێم خۆیان
رێبه‌رانی ئه‌و هێزانه نین که لانی که‌م
نزیک به چل ساڵ له‌گه‌ڵ ئه‌و سپایه‌ی که
ئه‌مڕۆ جه‌ژنی له‌دایکبوونی ده‌گرن، له
شه‌ڕدا بوون؟ ئایا له‌و ماوه‌دا شاهێدی
جه‌نایه‌ت و کوشتار و ئه‌و داستانانه نه‌بوون
که خۆیان ته‌نانه‌ت ئێستاش وه‌ک جه‌نایه‌ت
دژی مرۆڤایه‌تی باسی ده‌که‌ن؟
ئه‌گه‌ر مه‌به‌ستی کاربه‌ده‌ستانی حکوومه‌تی
هه‌رێم له رێز گرتن له سپای ئێراق ئه‌و
سپایه‌یه که ئێسته هه‌یه، خۆیان باشتر له
هه‌موو که‌س ده‌زانن که ئه‌مڕۆ ئیراق خاوه‌نی
سپایه‌ک( وه‌ک ئه‌رته‌شێکی کلاسیک) نییه و
ئه‌و کۆمه‌ڵه چه‌کداره جۆر به‌جۆره‌ی که
ئیمڕۆ له ئێراق هه‌ن، هه‌ر تاقمه و سه‌ر به
لایه‌ن و کۆتڵه و ده‌وڵه‌تێکه. مه‌گه‌ر
سه‌رکرده‌کانی حکوومه‌تی هه‌رێم ئاگاداری
ئه‌وه نین که رۆژ نییه، له نێو ئه‌و
به‌نێو سپایه‌دا ده‌یان تێروریست و
به‌کرێگیراوی سه‌ر به‌لانه‌نه جۆربه‌جۆره‌کان
نه‌گیرێن یا ئه‌وه‌نده زۆرن و پێیان ناوه‌ستن
، به کۆمه‌ڵ فه‌سڵ نه‌کرێن ؟
ئاخر سپایه‌ک که ڕابردووی هه‌ر له سه‌رده‌می
پاشایه‌تی و تا رووخانی به‌عس،جه‌نایه‌ت و
تاوان و کوشتار(به‌تایبه‌ت دژی نه‌ته‌وه‌ی
کورد) بووه و ئێسته‌ش ژماره‌یه‌ک چه‌کداری
عه‌شیره‌یی که ئه‌وانیش دژایه‌تی خۆیان
له‌ئاست کورددا قه‌ت حه‌شار نه‌داوه، بۆ
ده‌بێ جێگه‌ی رێزگرتنی نه‌ته‌وه‌ی کورد بێ و
بۆ ده‌بێ کوردێک که له بیدایه‌تی پێکهێنانی
ئێراقه‌وه به‌ده‌ست ئه‌و سپایه سه‌رکوت
ده‌کرێ، شایی بۆ بگێرێت؟
به‌ڕاستی ئه‌وه چ سیاسه‌تێکه رێبه‌رانی کورد
له باشوور شوینیان گرتووه و ده‌بێ چ ناووێکی
لێ بنرێت ؟