به بۆنه‌ی مه‌رگی جورج حه‌به‌ش،
دامه‌رزێنه‌ری بزاڤی سێکۆلار ،چه‌پ و
نیشتمانیی له فه‌له‌ستین
ماڵپه‌ڕی هه‌ڵوێست
ن:ئه‌دامی د.به‌رێوه‌به‌ری
خه‌لیل غه‌زه‌ڵی
به پێی هه‌واڵی هه‌واڵده‌رییه‌کان "جورج
حه‌به‌ش" دامه‌رزێنه‌ری "به‌ره‌ی گه‌ل بۆ
ئازادیی فه‌له‌ستین"
(PFLP)
که له‌و ساڵانه‌ی دواییدا له ئوردون
نیشته‌جێ بوو ، رۆژی شه‌مه‌ی ڕابردوو له
ته‌مه‌نی 81 ساڵیدا مرد. جورج حه‌به‌ش له
دایک بووی میسر(قاهێره) بوو و پاش ئه‌وه‌ی 30
ساڵ ڕێکخراوی به‌ره‌ی گه‌ل بۆ ئازادیی
فه‌له‌ستینی رێبه‌ریی کرد، له مانگی ژووییه‌ی
ساڵی 2000 ده‌ستی له هه‌موو
به‌رپرسایه‌تییه‌کان کێشایه‌وه و له شاری
ئه‌مان(زێدی هاوسه‌ره‌که‌ی) نیشته‌جێ بوو. پاش
بڵاو بوونه‌وه‌ی خه‌به‌ری مه‌رگی جورج حه‌به‌ش
، مه‌حموود عه‌باس سه‌رۆکی ده‌وڵه‌تی
فه‌له‌ستین، سێ رۆژ ماته‌مینی گشتی فه‌رمی له
فه‌له‌ستین ڕاگه‌یاند. قسه‌بێژی ده‌وڵه‌تی
فه‌له‌ستین له لێدوانێکی فه‌رمیدا ڕایگه‌یاند
که :" مه‌رگی ئه‌م رێبه‌ره ماندوونه‌ناسه‌ی
گه‌لی فه‌له‌ستین که 60 ساڵ بۆ ڕزگاریی
فه‌له‌ستین خه‌باتی کرد خه‌سارێکی گه‌وره بۆ
گه‌لی فه‌له‌ستین و بزووتنه‌وه‌که‌ی به‌حیساب
دێت".
له کاتێکدا هه‌ر له کاتی پێک‌هاتنی
ده‌وڵه‌تی ئیسرائیل و سه‌رهه‌لدانی کێشه‌ی
فه‌له‌ستین، ده‌وڵه‌تانی عه‌ره‌بی و
خه‌ڵکانێکی زۆر له روانگه‌ی شه‌ڕی جووله‌که
و موسوڵمانه‌وه چاویان له کێشه‌که ده‌کرد،
جورج حه‌به‌ش هه‌ر ئه‌و کاته‌ی که خوێندکاری
بواری پزشکی بوو، وه‌ک چالاکێکی ڕزگاریی
فه‌له‌ستین له‌گه‌ڵ تێکه‌ڵ کردنی کێشه‌ی
فه‌له‌ستین له‌گه‌ڵ ئایینی ئیسلام دژایه‌تی
ده‌کرد و هه‌وڵی سه‌ره‌کیی ئه‌وه‌بوو که
بزووتنه‌وه‌ی فه‌له‌ستین سێکۆلار بمێنێنی.
جورج حه‌به‌ش خۆی وه‌ک چه‌پ ده‌ناساند و بۆ
ماوه‌یه‌کی دوور و درێژ رێکخراوه‌که‌ی(PFLP)
که یه‌کێک له
توندره‌ترین و ڕادیکاڵترین رێکخراوه‌کانی ناو
رێکخراوی ئازادیخوازی فه‌له‌ستین(PLO)
بوو، پاش رێکخراوی "فه‌تح" به رێبه‌ریی
یاسه‌ر عه‌ره‌فات، به‌هێزترین و پر
جه‌ماوه‌رترین رێکخراوی فه‌له‌ستینی بوو و
ده‌وری کاریگه‌ری له بزووتنه‌وه‌ی گه‌لی
فه‌له‌ستین‌دا هه‌بوو.
گه‌رچی له سه‌رده‌مێکدا و به‌هۆی وه‌زعیه‌تی
سیاسه‌تی جیهانیی ئه‌و ده‌م جورج حه‌به‌ش و
هه‌ر به‌و پێ‌یه‌ش رێکخراوه‌که‌ی له چالاکیی
خۆیاندا تێکه‌ڵ به کاری تێروریستی بوون،
به‌ڵام پاشتر به‌ته‌واوی کاری تێروریستیی
وه‌لانا و سه‌ره‌نجام به پێچه‌وانه‌ی زۆر
رێبه‌ریی وڵاتانی نادێموکرات و شه‌رقی ، له
لووتکه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌وه خۆخوازانه
،خانه‌نشینی هه‌ڵبژارد و رێکخراوه‌که‌ی به
نه‌سڵێ پاش خۆی سپارد.
حه‌به‌ش که‌سێکی لائیک و غه‌یر مه‌زهه‌بی بوو
به‌ڵام له بنه‌ماڵه‌یه‌کی کریستیانی
(مه‌سیحی) له‌دایک ببو. هیچکات
ڕێککه‌وتنامه‌ی "ئوسلۆ"ی قه‌بووڵ نه‌کرد و
هه‌ر بۆیه‌ش سه‌ره‌ڕای ئه‌وه زۆر داوای لێ‌کرا
بگه‌ڕێته‌وه ناوچه فه‌له‌ستینیه‌کان،
قه‌بووڵی نه‌کرد. هه‌میشه ده‌یکوت من ته‌نیا
کاتێک ده‌گه‌ڕێمه‌وه فه‌له‌ستین که هه‌موو
ئاواره فه‌له‌ستینیه‌کان بتوانن
بگه‌رێنه‌وه. جا ئه‌وکات که‌سێک نه‌یویست
بگه‌رێته‌وه ، که‌یفی خۆیه.
جورج حه‌به‌ش له دوایین کتێبی دا به‌ناوی
"شۆڕشگێڕان قه‌ت نامرن" که مانگی ڕابردوو
له فه‌رانسه چاپ و بڵاو کرایه‌وه، بۆ
ده‌سته‌به‌ر بوونی ئاشتی و ته‌بایی، له سه‌ر
سێکۆلار بوونی ناوچه پێداده‌گری و به
ڕاشکاوی چاره‌سه‌ریی کێشه‌ی ئیسرائیل و
فه‌له‌ستین له پێک‌هاتنی ده‌وڵه‌تێکی سێکۆلار
و غه‌یر مه‌زهه‌بی‌دا ده‌بینی که جووله‌که و
فه‌له‌ستینی خاوه‌ن مافی یه‌کسان بن. ئه‌ڵبه‌ت
هه‌ر له‌و کتێبه‌دا ئه‌وه‌ش ناشارێته‌وه که
ئه‌وه‌ی ده‌ری ده‌بڕێ( به‌و که‌ش و هه‌وایه
که له گۆڕێدایه) زۆرتر ره‌نگی رومانتیسمی
پێوه دیاره. به‌ڵام له کۆتاییدا به
ڕاشکاوی ده‌ڵی که سه‌ره‌نجام فه‌له‌ستین و
ئیسرائیل ده‌بێ به‌وه بگه‌ن که ته‌نیا
رێگه‌چاره به‌ئاشتی پێکه‌وه ژیانه و هیچی
دیکه.
ماڵپه‌ڕی هه‌ڵوێست وێڕای سنوورڕێک که
به‌نیسبه‌ت سه‌رده‌مێک له تێکۆشانی
(PFLP)
و جوج حه‌به‌ش هه‌یه‌تی، مه‌رگی ئه‌و رێبه‌ره
کاریزمایه‌ی گه‌لی فه‌له‌ستین به خه‌سارێک بۆ
بزووتنه‌وه‌ی سێکۆلار و رزگاریخوازی گه‌لی هاو
چاره‌نووسی فه‌له‌ستین ده‌زانێ. یادی پیرۆز
بێت.