|
حکوومه‌تی مه‌زهه‌بی و دیارکردنی بووجه‌ی
خه‌ده‌ماتی گشتی
ماڵپه‌ڕی هه‌ڵوێست
نووسینی ئه‌ندامی
د . به‌ڕیوه‌به‌ری
:
خه‌لیل غه‌زه‌ڵی
بووجه‌ی ته‌رخانکراو بۆ په‌ره‌دان به ته‌بلیغاتی
دینی له ئێرانی ژێرده‌سه‌ڵاتی حکوومه‌تی
ئیسلامی‌دا تا دێت زیاد ده‌کات . ئه‌م بوودجه‌یه
که وه‌ک ئه‌ژدیها هه‌موو سامانی ئێران(بێجگه له
به‌شی ئه‌تۆم و چه‌ک و دزیی کاربه‌ده‌ستان) ی
هه‌ڵ‌لووشیوه، ساڵ له دوای ساڵ به رێژه‌یه‌کی
زۆر زیاد ده‌کات . به‌شێوه‌یه‌ک که ئێسته
کارکردن له ناوه‌نده مه‌زهه‌بییه‌کان و مزگه‌وت
و حسنیه و .. به شوێنی نان و ئاودار حیساب
ده‌کرێ و خه‌ڵک به ده‌وان ده‌وان و پارتی بازی
ده‌توانن له‌و شووینانه داده‌مه‌رزێن. دیاره به
سه‌رینی حکوومه‌تی دز و جه‌نایه‌تکاری مه‌لاکان
هه‌موو پێوه‌ره‌کان له ئێران‌دا گۆڕاون. ئه‌گینا
بۆ ده‌بێ کارکردنی له‌و بواره‌دا وای لێبێ که به
پارتی بازی که‌سێک بتوانێ لێی دامه‌رزێت .
باسی
گۆڕانی پێوه‌ر و ده‌وری بواره‌کانی ژیان کرا. له
ڕاستیدا گۆڕانی بواره‌کان تا ئه‌و ئاسته چووه
که گه‌نده‌ڵی ئیداریش گۆڕانی به‌سه‌ردا هاتووه.
واتا ئیستا فه‌ساد و گه‌نده‌ڵی گه‌رچی سه‌رتاپای
حکوومه‌تی ئیسلامی و دام‌و ده‌زگاکانی
گرتووه‌ته‌وه، به‌ڵام گه‌نده‌ڵی و فه‌ساد له
شوێنه مه‌زهه‌بییه‌کاندا له هه‌موو شوێنێکی
دیکه‌ی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته قووڵتر و بۆگه‌ن تره.
ئاخونده‌کان خۆشیان به‌باشی ئه‌و گه‌نده‌ڵی و
فه‌ساده له ناوه‌نده مه‌زهه‌بییه‌کاندا باش
ده‌بینن و ئه‌وه‌ش ده‌زانن "مه‌زهه‌بی حکوومه‌تی"
ته‌نیا به بوودجه‌ی که‌ڵان و ڕژاندنی سامانی وڵات
له‌و بواره‌دا خۆی به‌سه‌ر پێوه ڕاده‌گرێ. هه‌ر
بۆیه‌ش هه‌موو ساڵێک له‌کاتی دیاریکردنی بوودجه‌ی
ساڵی داهاتوو، رێژه‌یه‌کی زۆر به بووجه‌ی
چالاکییه مه‌زهه‌بییه‌کان زیاد ده‌که‌ن.
هه‌ر
به‌و پێ‌یه ئیمسالێس که بووجه‌ی ساڵی داهاتوو
برایه مه‌جلسه‌وه، وه‌ک هه‌میشه به‌شی
ته‌بلیغاتی ئیسلامی رێژه‌یه‌کی سێ ژماره‌یی پێ
زیاد کرابوو.
هه‌واڵده‌ریی فارس نیوز که لایه‌نگری حکوومه‌تی
ئیسلامی و له ته‌یفی "ئوسووڵگه‌را"کانی لایه‌نگری
ده‌وڵه‌تی ئه‌حمه‌دی نێژاده، به‌مه‌به‌ستی نیشان
دانی خزمه‌ت گوزارییه‌کانی دوڵه‌ت و "بردنی پووڵی
نه‌وت بۆ سه‌ر سفره‌ی به‌تاڵی خه‌ڵک" ، باسی
بوودجه‌ی ساڵی داهاتوو ده‌کات و ئه‌و بوودجه‌یه
له بواری ته‌بلیغ بۆ ئیسلام و هه‌زینه‌کردنی
میلیاردی بۆ مزگه‌وته‌کان به خزمه‌تی گه‌وره‌ی
ئه‌حمه‌دی نێژاد داده‌نێ. فارس نیوز کاتیک مه‌دحی
ئه‌حمه‌دی نژاد ده‌کات، بو باسکردن له
خزمه‌ته‌کانی، بوودجه‌ی ساڵی داهاتووی ناوه‌نده
ته‌بلیغیه مه‌زهه‌بییه‌کان و مزگه‌وته‌کان
به‌نموونه دێنێته‌وه.
گه‌رچی فارس نیوز ئه‌و ئاماره به شانازیی
ئه‌حمه‌دی نژاد و حکوومه‌تی ئیسلامی ده‌زانێ،
به‌ڵام هێندێک ورد بوونه‌وه له‌و ئاماره ، ئه‌و
ڕاستیه‌ما‌ن بۆ ده‌رده‌خات که چۆن حکوومه‌ت بۆ
ته‌شه‌نه دان به جه‌هل و خورافه ، به لێشاو
پاره ده‌رژێنێ، به‌ڵام بۆ ته‌هیه‌کردنی
سووته‌مه‌نی و گاز(له کاتێکدا وڵاته‌که خۆی له
سه‌ر ده‌ریای کاز و نه‌وت مه‌له ده‌کات) کڵوڵ و
عاجزه.
پێکه‌وه چاوێک له بوودجه‌ی ساڵی داهاتووی بواری
بانگه‌شه‌ی مه‌زهه‌بی بکه‌ین:
بۆ
سالی داهاتوو(1387 ئ هه‌تاوی) بوودجه‌ی بواری
تێکۆشان و چالاکیی مه‌زهه‌بی چه‌ندین به‌رابه‌ر
زیادی کردووه. فارس نیوز به‌شێک له بوودجه‌ی
ته‌بلیغاتی مه‌زهه‌بی که له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تی
ئه‌حمه‌دی نژاده‌وه ئاماده‌کراوه، به‌م شێوه
بڵاو ده‌کاته‌وه:
به‌رنامه‌ی پشتیوانی کردن له ڕاهێنانی دینی و
فه‌رهه‌نگی ئیسلامی له وه‌زاره‌تی ئێرشاد 15
ميليارد و620 مليون و 100 هه‌زار تمه‌ن
ڕاگه‌یه‌ندراوه. ئه‌م ڕاده‌یه له به‌راوه‌رد
له‌گه‌ڵ ئیمساڵ(1386ی هه‌تاوی) به رێژه‌ی 639
له 100 زیادی کردوه واتا 6.5 به‌رابه‌ری
بوودجه‌ی ئیمساڵ. بوودجه‌ی ئیمساڵ بۆ ئه‌م
بواره(کاری ته‌بلیغی دینیی وه‌زاره‌تی ئێرشاد) 2
ميليارد و 111 مليون و 100 هه‌زار تمه‌ن بووه.
هاوکات به‌رنامه‌ی په‌ره‌دان به چالاکییه‌کانی
فه‌رهه‌نگی ئیسلامیی مزگه‌وته‌کانیش هه‌ر ساڵه
بوودجه‌یه‌کی تایبه‌تی بۆ دیاری ده‌کرێ. بۆ ساڵی
داهاتووی ده‌وڵه‌تی ئه‌حمه‌دی نژاد بۆ په‌ره‌دان
به چالاکیی مه‌زهه‌بیی مزگه‌وته‌کان ڕاده‌ی 17
ميليارد تمه‌ن ته‌رخان کراوه. له‌کاتێکدا بۆ
ئیمساڵ (1386 ) 4 ميليارد و 167 مليون و 500
هه‌زار تمه‌ن ته‌رخان کرابوو. به پێی ئه‌و
ئاماره ، ئه‌و بوودجه‌یه نزیک به چوار
به‌رابه‌ر بۆ ساڵی داهاتوو زیاد کراوه.
هه‌روه‌ها به‌پێی ڕاپۆرتی فارس نیوز بۆ پشتیوانیی
و گرتنه ژێرباڵی تێکۆشانی فه‌رهه‌نگی(مه‌به‌ست
فه‌رهه‌نگی ئیسلامی‌یه) و دینی ئیمساڵ ڕاده‌ی 9
میلیارد تمه‌ن دیاری کرابوو. به‌ڵام بۆ هه‌مان
مه‌به‌ست ،واتا پشتیوانیی و گرتنه ژێرباڵی هه‌موو
تێکۆشانه فه‌رهه‌نگی و مه‌زهه‌بییه‌کان، له
بوودجه‌ی ساڵی داهاتوودا 32 ميليارد و 825 مليون و
800 هه‌زار تمه‌ن ته‌رخان کراوه که زیاد بوونێکی
264 له سه‌دی نیشان ده‌دات.
جێگه‌ی سه‌رنج ئه‌وه‌یه که هه‌واڵده‌ریی فارس
نیوز هه‌موو ئه‌و ڕاده بوودجانه‌ی به تمه‌ن
هێناوه‌ته‌وه ، له کاتێکدا یه‌که‌ی فه‌رمیی
پووڵی ئێران "قه‌ران"ه . به‌ڵام کاتێک باسی به‌شی
خه‌ده‌ماتی گشتیی وه‌ک هه‌زینه‌کانی له‌ش ساقی ،
خوێندنگه‌کان، هات و چوی گشتی و... ده‌کرێ، بۆ
زیاد نیشان دانی ژماره‌ی پاره‌ی ته‌رخانکراو بۆ
ئه‌م بوارانه، له‌باتی تمه‌ن (که بۆ هه‌زینه‌ی
مزگه‌وت و کاری ته‌بلێغی ئیسلامی به‌کاری دێنن)،
بوودجه‌کان به قه‌ران ده‌نووسن. ئه‌ڵبه‌ت
ئه‌وکاره له حکوومه‌تی مه‌لا‌دا چاوه‌رووان
کراوه. به‌ڵام کاتێک به‌گشتی چاو له بووجه‌ی
ئاماده‌کراوی حکوومه‌ت بۆ ساڵی داهاتوو ده‌که‌ین،
ده‌بینین، ئه‌وه‌ی ئاشکرایه، به‌شی زۆری بۆ
له‌شکه‌ر و سپا و ناوه‌نده نیزامی و ئینتێزامی و
ئه‌منیه‌تییه‌کان ته‌رخان کراوه. حکوومه‌ت له‌و
په‌ڕی بێشه‌رمیدا ، ئه‌و پاره‌یه که بۆ ته‌بلیغی
مه‌زهه‌بی له ناوخۆدا ته‌رخانی ده‌کات(بڵی
سه‌پاندنی ویلایه‌تی موتڵه‌قه‌ی فه‌قیه) به
هه‌زینه‌ی خه‌ده‌ماتی گشتیی ده‌ناسێنی. ئه‌وه
له‌کاتێکدایه که خه‌ده‌ماتی گشتی به‌و بوارانه
ده‌گوترێ که له خزمه‌ت هاووڵاتیاندا ده‌بێ بۆ
ئاسووده‌یی گوزه‌ران و که‌مکردنه‌وه‌ی قورسایی
هه‌زینه‌ی رۆژانه‌یان.
ڕێبه‌ندانی 2707
گه‌ر بۆچوونێکت هه‌یه ئێره کلیک بکه
تکایه ئیشاره بکه‌ن که په‌یامه‌که‌تان له‌سه‌ر
کام بابه‌ته
مافی بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م
بابه‌ته بۆ هه‌ڵوێست پارێزراوه ، به هێنانی ناوی سه‌رچاوه
که‌ڵک وه‌رگرتن له‌م بابه‌ته ئازاده
|