|
سادیزمی ده‌سته‌ڵاتی كۆلۆنیالی ئێران
بۆ یادی برایمی لوتوفوڵاهی
ماڵپه‌ڕی هه‌ڵوێست
نووسینی ڕ. د ئه‌ندامی ده‌سته‌ی
به‌رێوه‌به‌ری
ئه‌وانه‌ی به مێژووی كۆلۆنیالیزم ئاشنان ده‌توانن
له گه‌لێك ڕه‌هه‌ندی جیاوازه‌وه له مێژووی
كۆلۆنیالیزم بڕووانن. یه‌كێك له لایه‌نه‌كانی
كۆلۆنیالیزم ڕك و كینه‌یه. ده‌سته‌ڵاتی كۆلۆنیال
ڕووخسارێكی ناسراوه و مه‌به‌ست و ئه‌جێندای ڕوون
و ئاشكرای هه‌یه. ده‌سته‌ڵاتی كۆلۆنیال به پله‌ی
یه‌ك كاری دزی و بردنه له نه‌ته‌وه‌ی بنده‌ست.
به‌ڵام بۆ ئه‌وه‌ی ئامانجه‌کانی بباته پێش
پێویستی به دام و ده‌ستگای هه‌مه‌جۆره. دام و
ده‌ستگای وه‌كوو سه‌ربازیی، سیخوڕیی، زانیاری
كۆكردنه‌وه، له خشته‌بردن، ترساندن و تۆقاندن،
زیندان و گرتووخانه. ده‌سته‌ڵاتی كۆلۆنیال ئه‌م
كاره به پلان و به نه‌خشه و به پێی كاتی
هه‌ڵبژێردراو ده‌كات. بۆ نموونه سیسته‌می خوێندن
ده‌خاته ئه‌و بازنه‌یه‌وه و خودی سیسته‌می
خوێندن ده‌كات به بنكه‌یه‌ك بۆ فریودان،
ڕه‌شه‌په‌روه‌رده، ترساندن و ڕام كردن.
شانبه‌شانی سیسته‌می په‌روه‌رده، له هه‌موو
ئیمکانه‌کانی دیکه و به‌تایبه‌ت میدیاش که‌ڵک
وه‌رده‌گرێت.
ئه‌ڵبه‌ت ئه‌گه‌رچی مێژوو له‌لایه‌ن
ده‌سته‌ڵاتدارنه‌و ده‌نووسرێته‌وه ، به‌ڵام
ئه‌وان به ته‌نها نه‌خشی ناكێشن. ئه‌وه به‌و
مانایه دێت كه خه‌باتی ئازادیخوازانه‌ی
نه‌ته‌وه‌ی بنده‌ست هه‌موو ئه‌و ئه‌جێندا و پلان و
نه‌خشانه به پێی كات و شوێن و توانا تێك ده‌دات.
بۆیه داگیركا‌ر ناچار ده‌بێت هه‌موو ئه‌و كارانه
به به‌رده‌وامییدا سازمان بداته‌وه. هێنان و
بردنی سوپا، به‌رزكردنه‌وه‌ی وره،
به‌پێوه‌ڕاگرتنی توانا و وزه‌ی ئه‌و هێزه تاقه‌ت
و له‌وانه‌ش گرینگتر پاره‌یه‌كی زۆر له‌سه‌ر
ده‌سته‌ڵاتی داگیركا‌ر ده‌كه‌وێت.
داگیركا‌ر ناچاره په‌نا بباته به‌ر شه‌ڕی
سایكۆلۆژیی.
شه‌ڕی سایكۆلۆژیی چه‌ندیش زه‌حمه‌ت بێت لایه‌نێكی
گرینگه له شه‌ڕی دژ به نه‌ته‌وه‌ی بنده‌ستدا.
شه‌ڕی سایكۆلۆژیی هه‌ر له نیشاندانی فڕۆكه‌ی
جه‌نگیی نوێوه تا خۆنیشاندان و مانۆڕی سه‌ربازیی
گه‌وره، تا نیشاندانی سه‌رباز به جلوبه‌رگی
ڕێك‌وپێك و تفاقی شه‌ڕ و سروودی ڕه‌زنی‌یه‌وه
ده‌گرێته خۆی. داگیركا‌ر له هه‌ڵپه‌ی
به‌رده‌وامدا ده‌بێت بۆ چه‌قاندنی په‌یامێك له
دڵی هه‌ر ئازادیخوازێكی نه‌ته‌وه‌ی بنده‌ستدا كه
ئه‌و نامرێت، له شكاندن و به‌زاندن نایه‌ت.
داگیركا‌ر ده‌یه‌وێت تۆوی ترس و وه‌حشه‌ت بچێنێت.
تا که‌متر تووشی به‌ربه‌ره‌کانێ بێته‌وه.
كاتێك نه‌ته‌وه‌ی بنده‌ست ئاستی نه‌ته‌وه‌یی و
خه‌باتی ئازادیخوازانه‌ی ده‌كشێته سه‌ر و،وشیاریی
نه‌ته‌وه‌یی و هه‌ستی نیشتیمانپه‌روه‌ریی
خوێندنگاكان و مه‌یدانه‌كانی كار و گه‌ڕه‌ك و
شه‌قامه‌كان ده‌گرێته‌وه، داگیركا‌ر ده‌زانێت كه
ڕۆژه‌كانی دزین و بڕین و بۆخۆبردن ئیتر به‌ره‌و
كۆتایی ده‌ڕوات. به‌و شێوه‌یه ڕك و كینه‌ی له
نه‌ته‌وه‌ی بنده‌ست كه ئیتر ناتوانێ ده‌سته‌مۆی
بکات ، له ده‌روونیداده‌بێت به سادیزم.
ده‌سته‌ڵاتی كۆلۆنیال له پرۆسه‌ی هه‌ڵڕشتنی داخ و
ڕق و قین له نه‌ته‌وه‌ی بنده‌ست هه‌ست به جۆرێك
ئارامیش ده‌كات كه ئیتر خۆنیشاندانی
سه‌ربازیانه، بازووی سوپا و فڕۆكه و تانك و تۆپ
ئه‌و ئارامییه‌ی پێ نابه‌خشن.
له‌و پرۆسه‌یه‌دا بنكه داپڵۆسێنه‌ر و
سه‌ركوتكاره‌كان زۆر جار له ڕاستییدا خودی
ئه‌جێندا كۆلۆنیالیه‌كه فه‌رامۆش ده‌كه‌ن و
به‌شێكی سه‌ره‌كیی له ئه‌جێندای
سه‌رده‌ستبوونه‌كه ده‌بێت به تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه
له نه‌ته‌وه‌ی بنده‌ست.
له‌به‌رئه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌ی بنده‌ست هه‌ر ده‌بزوێت،
هه‌ر تێده‌كۆشێت و وازناهێنێت و ڕۆژ به ڕۆژ میتۆد
و شێوازی خه‌باتی ئازادیخوازانه‌ی خۆی ده‌گۆڕێت و
له‌گه‌ڵ گۆڕانکاریی نوێ خه‌باته‌که‌ی ده‌گونجێنێت،
ئامرازی چه‌وساندنه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌ی سه‌رده‌ست
ده‌بێت به ده‌ستوه‌شانی سادیزمیی. هه‌موو شتێك
له پێناوی ئه‌وه‌دا كه نه‌ته‌وه‌ی بنده‌ست هه‌ست
به ئازار بكات. ئه‌و هه‌ستی ئازاره‌ی نه‌ته‌وه‌ی
بنده‌ست هه‌ستی پیاوسالاریی و سه‌رده‌ست‌سالاریی
نه‌ته‌وه‌ی سه‌رده‌ست ڕاحه‌ت ده‌كات.
تا نه‌ته‌وه‌ی بنده‌ست زیاتر بناڵێنێت ئه‌م كه‌یفی
سازتره. داگیركا‌ر كه هه‌میشه سیفه‌تێكی
نێرینه‌ی هه‌یه له‌و به ئازاردانه‌دا خۆشی
ده‌بینێت.
مه‌رج نییه ئه‌و ناڵینه‌ی نه‌ته‌وه‌ی بنده‌ست
هه‌ر به ته‌نها فیزیكیی بێت. بۆ نموونه
ده‌وڵه‌تی توركیا خودئاگا وبه‌به‌رنامه‌وه
سیسته‌می عه‌شیره‌تی و بنه‌ماڵه‌یی له كوردستان
به‌هێز ده‌كات، به‌ڵام له هه‌موو ماڵپه‌ڕێكی
ڕه‌سمیی و ناڕه‌سمیی ده‌وڵه‌تی توركیادا به زمانی
ئینگلیزیی توركه‌كان پێ داده‌گرن كه كورده‌كان
عه‌شیره‌تن، پێوه‌ندی عه‌شیره‌تی كۆمه‌ڵگای كورد
ڕاده‌گرێت و به‌و شێوه‌یه وا نیشان ده‌ده‌ن كه
ده‌وڵه‌ت چه‌ندیشی بوێت ناتوانێت له‌گه‌ڵیاندا
بسازێت. ده‌وڵه‌ت ده‌بێت به جه‌مسه‌ری
پێشكه‌وتووخوازیی و كوردیش به جه‌مسه‌ری
دواكه‌وتوویی.
ده‌وڵه‌تی داگیركا‌ر هه‌روه‌ها له هێرشی خۆیدا بۆ
سه‌رنه‌ته‌وه‌ی بنده‌ست به شێوه‌ی جیاواز
ده‌ستدرێژیی ده‌كاته سه‌ر ژنان. ژن له مێتافۆری
سیاسیی‌دا به مانای خاك دێت. زه‌وتكردنی ژنان
وه‌بیرهێنانه‌وه‌ی ئه‌ندامانی نه‌ته‌وه‌ی
بنده‌سته كه خاك واته "شه‌ره‌فیان/ ئابڕوویان"
زه‌وت كراوه. له‌وێدا ئه‌و خۆشی چێشتنه
سادیستیه هه‌یه كه سه‌ربازی نه‌ته‌وه‌ی
سه‌رده‌ست هه‌ست به "پیاوه‌تی" بكات.
له‌و مانایه‌دا ده‌وڵه‌تی داگیركا‌ر "نێره" و
نه‌ته‌وه‌ی بنده‌ست "مێ".
ئه‌م كاره له ڤێتنام و جه‌زائیر و چین و بۆسنیا
و هه‌موو شوێنێكی دیكه‌دا كه له پێوه‌ندی
داگیركا‌ر و داگیركراودا بووبێت و بێت ڕوو ده‌دات.
كاتێك جمهوری ئیسلامیی ئێران ته‌رمی ئه‌و كه‌سانه
ناداته‌وه كه له زینداندا پاش ئه‌شكه‌نجه
ده‌یانكوژێت، یاخود كه‌سوكاریی
گیانبه‌ختكردووه‌یه‌ك ده‌باته سه‌ر گۆڕێكی بێ
ناوونیشان و پێی ده‌ڵێت "فه‌رموو ئه‌مه
ڕۆڵه‌كه‌تانه"، خۆشییه‌ك له‌و کاره سادیستیه‌ی
خۆی وه‌رده‌گرێت.
ئه‌وه كاره مه‌راسیمی پرۆسه‌ی ڕق و كینه‌یه كه
به‌رهه‌مه‌كه‌ی سادیزمه.
له‌وێدا ده‌سته‌ڵاتدار خۆشییه‌ك ده‌چێژێت كه له
ڕاستییدا كۆنكرێت پێوه‌ندی به سیسته‌می
كۆلۆنیالیزم له ڕووی ئابوورییه‌وه نییه، به‌ڵكو
چێشتنی خۆشی‌یه‌كه بۆ خۆباوه‌ڕپێهێنان كه هێشتا
"پیاوه"، هێشتا "سه‌روه‌ره" و هێشتا "خاوه‌ن
ده‌سته‌ڵاته". ئه‌و سادیزمه وه‌كوو كێشانی مژێك
موخه‌ده‌ر وایه كه ده‌وڵه‌ت پێی ئارام
ده‌بێته‌وه.
بێهێزیی و ده‌سته‌وسانی قوربانییان له نه‌ته‌وه‌ی
بنده‌ستدا كه نه‌توانن ده‌ماوده‌م وه‌ڵام
بده‌نه‌وه خۆشییه‌ك به داگیركا‌ر ده‌به‌خشێت كه
ته‌نها له‌و گه‌مه‌یه‌دا مه‌یسه‌ر ده‌بێت.
پێوه‌ندی ده‌سته‌ڵات له‌وێدا له هه‌ست و نه‌ستدا
خۆی ده‌نوێنێت.
ئه‌و ده‌مه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان له ساڵی ١٩٤٥
دا به هۆی له‌دایكبوونی حیزبی دیموكراتی ئێران
له هه‌ڵپه‌ی خۆڕزگاركردندا بوو ، فه‌ڕه‌نسا له
شاری سێتیف له جه‌زائیر هێنده له خه‌ڵك تووڕه
بوو كه به ده‌یان هه‌زاری كوشت. له سه‌ره‌تادا
كوشتنه‌كان به گولله بوون، پاشان به
ئه‌شكه‌نجه و فه‌لا‌قه‌كردن و ئاگرتێبه‌ردان و
نینۆككێشان و له ئاو فڕێدان و شێوه‌ی دیكه، تا
قوربانی زیاتر ئازار بكێشێت، خۆشتر و باشتر.
كوردستان له مانگی یه‌كی ساڵی ١٩٤٦ دا بوو به
خاوه‌نی كۆمارێكی دیموكراتیك و چوارده مانگێك
دوای ئه‌وه له ٣١ مارسی ١٩٤٧ دا پێشه‌وا قازی
محه‌مه‌د و هاوڕێیانیان له سێداره‌دا، له
جه‌زائیریش فه‌ڕه‌نسیه‌كان هه‌ر له‌سه‌ر كوشتنی
جه‌زائیریه‌كان به‌رده‌وام بوون.
له ئێران جۆری داگیركا‌ر وایه كه پێی خۆشه
ئه‌وانه بكوژێت كه به‌گشتیی گه‌ل به ڕابه‌ریان
ده‌زانێت ، بۆ نموونه قازی (نیزامی پاشایه‌تی)
قاسملۆ و شه‌ره‌فكه‌ندی، سه‌دیقی که‌مانگه‌ر
(کۆماری ئیسلامی). ئه‌وه، بێ له زه‌ره‌ری
تایبه‌تی، خۆشیه‌كی تایبه‌تیش به داگیركا‌ر
ده‌به‌خشێت. فه‌ڕه‌نسا پێی وابوو به ده‌یان
هه‌زار و بگره سه‌دان هه‌زار قوربانیی ئیتر خه‌ڵك
به چۆكدا دێنێ و له جێی خۆیاندا له ترسان
هه‌ناویان ده‌كه‌وێت و داده‌سکێن و چیتر مافخوازی
ناکه‌ن.
كاتێك جه‌زائیر له ژێر ڕابه‌رایه‌تی ئێف ئێن
ئێلدا له ٣ ژولیه‌ی ١٩٦٢ دا بانگه‌وازی
سه‌ربه‌خۆیی به‌رزکرده‌وه، تا ئه‌وکات گه‌لی
جه‌زائیر زیاتر له یه‌ك ملیۆن قوربانیان دابوو.
شه‌ڕی سه‌ربه‌خۆیی لانی كه‌م ٧ ساڵ جه‌نگی خوێناوی
و ژمارێکی زۆر کوژراو و بریندار و که‌مئه‌ندام و
وێرانیه‌کی زۆر له‌سه‌ر جه‌زائیریه‌كان كه‌وت.
له كوردستان ئه‌و جه‌نگه هێشتا هه‌ر
به‌رده‌وامه.
ده‌وڵه‌تی داگیركاری ئیسلامیی ئێران درێژه به
سیاسه‌تێكی كۆلۆنیالی فاشیست و دڕنده ده‌دات كه
تا ئێستا هه‌زاران قوربانی و بریندار و
که‌مئه‌ندام له‌سه‌ر كورد كه‌وتووه. وێرانكردنی
گوند و چۆڵكردنی گوند و ره‌وانه‌کردنی ژمارێکی زۆر
خه‌ڵکی ناخۆجێی بۆ کوردستان و به‌تایبه‌ت گونده
سنوورییه‌کانی کوردستان له‌گه‌ڵ نه‌ته‌وه‌کانی
دیکه ،سیاسه‌تێکی دیکه‌ی حکوومه‌تی ئیسلامی‌یه.
له‌وانه گرنگتر ، لایه‌نێكی به‌رچاو و گرینگی
ئه‌و سیاسه‌ته‌یه بریتیه له‌و شه‌ڕه
سایكۆلۆژیه كه پڕه له ڕق و قین و نه‌خۆشیی
سادیزم. مرۆڤی نه‌ته‌وه‌ی بنده‌ست ڕه‌شپێسته،
بۆرپێسته، ناشیرینه، كه‌ره، بێگوێیه،
بێئه‌قڵه، نه‌خوێنده‌واره، بێسه‌واده،
شه‌ڕفرۆشه،کێوی‌یه.
به‌ڵێ، داگیركا‌ر ئاوا وه‌سفی مرۆڤی نه‌ته‌وه‌ی
بنده‌ست ده‌كات.
با نه‌ته‌وه‌ی بنده‌ست ده‌ستی به ده‌رمان و پزیشك
ڕانه‌گات، با سینی سه‌تالایتی له‌سه‌ربانه‌كان
نه‌بێت، با وابزانێت گوێ له هه‌موو چرپه‌یه‌كی
ته‌له‌فۆن و قسه‌ی ده‌گیرێت، با پێی وابێت
دارودیوار گوێی هه‌یه، با له خوێندنگاكاندا
هه‌ست به‌وه بكات له زینداندایه، با ته‌رمی
كوژراو و سێداره‌دراوی نه‌درێته‌وه ده‌ست، با
شۆخیی به كه‌سوكاری قوربانیان بكردرێت و له‌مسه‌ر
ببردرێن بۆ ئه‌و سه‌ر، با بێ كار و پیشه بن، با
نانی شێو و پێخه‌فی خه‌ویان نه‌بێت، با ته‌نانه‌ت
جووتێك كه‌وشی وشكیشیان نه‌بێت له پێی بكه‌ن.
هه‌موو ئه‌مانه ختوولكه‌ی ده‌سته‌ڵاتێك ده‌ده‌ن
كه له خواردن و بردنی سامانی سه‌رزه‌وی و
بنزه‌وی نه‌ته‌وه‌ی بنده‌ستدا ماساوه، كه ده‌ست
و لاق و زاری به خوێن سووره، كه له تووڕه‌ییدا
مووی سه‌ری به بسك ڕاده‌وستێن و له داخاندا
ده‌له‌رزێت.
به‌ڵام له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌و دۆخی گوڵخاره‌دا مێژوو
نامنه‌تبار شاهیده كه ده‌سته‌ڵاتی كۆلۆنیال
پێشبینی مه‌رگ و نه‌مانی خۆی ده‌كات، و هاوكات
نه‌ته‌وه‌ی بنده‌ست ڕۆژ به ڕۆژ له ڕقی پیرۆزی
خۆیدا پای له‌سه‌ر زه‌وی توندتر ده‌بێت.
كاتێك ئه‌و هه‌سته خرۆشێنه‌ره بزوێنه‌ره كه
جۆش به خوێنی ده‌مار و ڕه‌گ ده‌دات ده‌گاته
ئاستی خۆڕاته‌كاندن دژ به داگیركا‌ر، هیچ هێزێك
نییه به‌ری پێ بگرێت. ئه‌و شه‌پۆلی تووڕه‌ییه
كه دژ به ده‌سته‌ڵاتی كۆلۆنیال رۆژ له رۆژ
زیاتر له ده‌روونی گه‌ل‌دا په‌گ ده‌خواته‌وه
ڕۆژێك دێت كه ده‌ته‌قێته‌وه و سێڵاوه‌که‌ی
هه‌موو دام و ده‌ستگایه‌كی داپڵۆسێنه‌ر له‌گه‌ڵ
خۆی ده‌بات.
شاری سنه كه سه‌رده‌مانێک ده‌سته‌ڵاتی داگیركاری
ئێران پێی وابوو تیری به‌فارسكردن ئه‌نگاوتوێتی،
ئێسته‌كانێ به‌هێزترین قه‌ڵای كو‌لتور و فه‌رهه‌نگ
و خه‌باتی ئازادیخوازانه‌ی كوردستانییه. هه‌روه‌ك
چۆن مه‌هاباد له چل و په‌نجاكاندا ئه‌و شاره بوو
كه خه‌سڵه‌تی كوردستانیبوونی به خۆی دا و ئیتر
به‌شێكه له ناسنامه‌ی نه‌ته‌وه‌یی‌مان، هه‌رواش
سنه و ئه‌و شارانه‌ی سه‌نگه‌ری زه‌فه‌رپێبراوی
پێشه‌وه‌ی كورد بوون، ئێستا هێزێكی خوێنده‌واری
به‌سه‌واد و خۆناس و به‌خۆباوه‌ڕی تێدا
په‌روه‌رده بووه و ده‌بێت كه سروودی "ئه‌ی
ڕه‌قیب" له پراكتیدا پیاده ده‌كات و وشیاریی
نه‌ته‌وه‌یی له ئاستێکی به‌رزدا هاوار ده‌کات.
خوێندكاران و كرێكاران له كوردستان ، دوور له
وتاری ناكوردستانیی و چه‌پی ستالینی ئێرانی و
عه‌شیره‌تیی خۆیان ڕێك ده‌خه‌ن. تێكۆشانی ئه‌وان
ده‌ر له چوارچێوه‌ی وتاری ئاغا و سه‌ید و شێخ و
خزموخزمگه‌ریی و چه‌پی سونه‌تیی، شارلاتانیزم،
به‌كاسپیكردنی حیزبایه‌تی و سه‌وداومامه‌ڵه‌ی
سیاسیدایه.
خه‌باتی ئه‌وان خودئاگا كوردستانییه،
دادپه‌روه‌ره، یه‌كسانیخوازه،
دیموكراتیپه‌روه‌ره، به‌رابه‌رییخوازه،
شه‌فافه، ئامانجدیار و بڕیارده‌ره.
ێمه له‌و چوارچێوه‌یه‌دا ئیبراهیم لوتفوڵاهی و
گیانبه‌ختكردووانی دیكه ده‌بینن. هیچ سنوورێک له
نێوان سنه و سلێمانی و ئامه‌ددا نابینین. مه‌گه‌ر
ئه‌وه‌ی سنووری ده‌ستکرد، شێواز و تاکتیکی
جیاوازمان بۆ گه‌یشتن به‌دیاریکردنی چاره‌نووسی و
هاوبه‌شمان به‌سه‌رد بسه‌پێنێ.
گه‌ر بۆچوونێکت هه‌یه ئێره کلیک بکه
تکایه ئیشاره بکه‌ن که په‌یامه‌که‌تان له‌سه‌ر
کام بابه‌ته
مافی بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م
بابه‌ته بۆ هه‌ڵوێست پارێزراوه ، به هێنانی ناوی سه‌رچاوه
که‌ڵک وه‌رگرتن له‌م بابه‌ته ئازاده
|