|
"ته‌داعی"یه‌کانمان
تاڵن !
به‌بۆنه‌ی ئیعدامی
"حه‌سه‌ن
حیکمه‌ت ده‌میر"
ه‌وه
خه‌لیل غه‌زه‌ڵی
khalil.ghazali@gmail.com
ئێمه نه‌ته‌وه‌یه‌کێن هه‌ر له کوشتن و ئێعدام و
چه‌رمه‌سه‌ری و کاره‌سات ، بیره‌وه‌ریمان
"ته‌داعی" ده‌بنه‌وه. به‌لام به پێچه‌وانه‌وه
له نێو نه‌ته‌وه‌کانی دیکه‌دا ،ئه‌گه‌ریش رۆژانی
سه‌خت و نه‌هامه‌تیان هه‌بوو بێ، لانی که‌م
چه‌ند نموونه‌ی خۆشی و شادی شیان هه‌یه. بۆیه
کاتێک له سه‌رده‌مێکی تایبه‌ت دا تووشی رووداوێک
بێن و بیانه‌وه‌ێ له گه‌ل ڕابردو به‌راوه‌ردی
بکه‌ن هه‌م تووشی رووداوی تاڵ و هه‌م تووشی
رووداوی شیرین ده‌بن. به‌ڵام
ئیمه‌ی کورد ،سه‌د مه‌خابن، هه‌ر رووداوی تاڵ و
کاره‌ساته که بیره‌وه‌ریمان
زیندوو ده‌کاته‌وه. که هه‌مووی پڕاوپره له
کاره‌سات و مالوێرانی و ده‌ربه‌ده‌ری و ئیعدامی
رۆڵه‌کانمان.
له‌م رۆژانه‌دا له ڕاگه‌یه‌نه‌ره کوردی وتا
ڕاده‌یه‌ک فارسی‌یه‌کاندا ، بۆیه ده‌ڵێم تا
ڕاده‌یه‌ک ، مه‌به‌ست تا ئه‌و ڕاده که زه‌ره‌ری
بۆ "په‌ز" نه‌بێ . دیاره لێره‌ش "په‌ز" هیچ نییه
مه‌گه‌ر " پاراستنی یه‌کێتی خاکی وڵات"، باس له
ئێعدامی کوردێک ده‌کرێ که زاده‌ی باکووری
کوردستان و له‌به‌ر بێ کیانیی ناسنامه‌ی تورکییه‌ی
به‌سه‌ردا بڕاوه. ئه‌و
که‌سه که ناوی حه‌سه‌ن حیکمه‌ت ده‌میر و ناوی
رێکخراوه‌یی عه‌گید بووه، (عه‌گید یه‌کێک له
گیانبه‌ختکردوانی سه‌رده‌می ده‌سپێکردبی خه‌باتی
چه‌کداریی پ‌ک‌ك یه)، له کۆتایی مانگی دێسامبر
له لایه‌ن حکوومه‌تی ئیسلامیی ئێرانه‌وه ئیعدم
کراوه.
به‌پێی یاسا نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کان هیچ حکوومه‌تێک
بۆی نییه هه‌ڵگریی ناسنامه‌ی وڵاتێکی دیکه
ئیعدام بکات، مه‌گه‌ر ئه‌وه‌ی(ئه‌گه‌ر ئه‌و
حکوومه‌ته یاسای ئیعدامی
هه‌ڵ‌نه‌وه‌شاندبێته‌وه) ئه‌و که‌سه جه‌نایه‌ت
یا کارێکی دژ به نورمه‌کانی کۆمه‌ڵگای ئه‌و
وڵاته‌ی ئه‌نجام دابێت (وه‌ک ته‌جاوه‌ز به عونف)
که ده‌سه‌ڵات بۆ دامرکانه‌وه‌ی تووڕه‌یی
کۆمه‌ڵگه (به وه‌رگرتنی ره‌زامه‌ندیی ولاتی
پێوه‌ندی‌دار ) و به‌له‌به‌ر چاوگرتنی نورمه‌کانی
نێونه‌ته‌وه‌یی له‌و باوه‌ره‌وه حوکمێکی ئه‌وتوو
به‌ڕیوه ببات.
به‌ڵام خۆ تاوانی حه‌سه‌ن حیکمه‌ت ده‌میر، هیچکام
له‌وانه نه‌بووه. (حکوومه‌ت ئیرانیش ئیدیعایه‌کی
ئه‌وتوۆی نه‌کردووه). تاوانی ئه‌و رؤڵه
تێکۆشه‌ره‌ی کورد ،یاخی بوون له ده‌سه‌ڵاته‌کانی
داگیرکاری کوردستان بووه. حێکمه‌ت له شه‌ڕێکدا
به‌شداربووه که نه‌ته‌وه‌یه‌ک بۆ پارێزگاریی له مان و
نه‌مانی خۆی داگیرکا‌ر به‌سه‌ریدا سه‌پاندووه وبه
ناچاری تێوه گلاوه. حێکمه‌ت دیلێکی جه‌نگی بووه
و به پێی یاساکانی نێونه‌ته‌وه‌یی ده‌بووا وه‌ک
دیلی مه‌یدانی شه‌ڕ له‌گه‌ڵی هه‌ڵسوو که‌وت
بکرابای. ئه‌ڵبه‌ت هیچکات ئه‌و یاسایایه
تێکۆشه‌رانی ئيمه‌ی بێ کیانی نه‌گرتووه‌ته‌وه.
واتا نه‌ک هه‌ر داگیرکه‌ران، به‌ڵکه ناوه‌نده
نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کانیش خۆیان لێ گنخاندوو.
تاوانی حیکمه‌ت پێش هه‌موو چت، کورد بوونه. ئه‌و
به‌هۆی ئه‌وه‌ی که کورد بوو؛ ئیعدام کرا و ئه‌و
ده‌وڵه‌ته‌ی که ناسنامه‌ی بۆ حێکمه‌ت
ده‌رکردووه(تورکییه) نه‌ک هه‌ر ئیعترازی به
کوشتنی نه‌کرد، به‌لکه خۆی خوازیاری کوشتنی ئه‌و
رؤله تێکۆشه‌ره
بووه.
ئیعدامی حێکمه‌ت بیره‌وه‌رییه‌کی تاڵی سه‌رده‌می
لاویه‌تیمی وه‌بیر هێنامه‌وه . بیره‌وه‌رییه‌ک که هێشتاش به
گاریگه‌رترین رووداوی ناخۆشی ژیانی خۆمی ده‌ازنم:
له سه‌روبه‌ندی کۆتایی شۆڕشی ئه‌یلوول(ئاش
به‌تاڵ) ، له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان رۆشنبیران و
ئه‌و که‌سانه‌ی که هه‌ستیان به شوناسی
نه‌ته‌وه‌یی کردبوو، ڕێککه‌وتننامه‌ی ئه‌لجه‌زایر
و ته‌سلیم بوونی (بێ مه‌رجی )بارزانی به شای
ئێران و ئامریکا و کاره‌ساتی ئاشبه‌تاڵ،
قوساییه‌کی زۆری سه‌لبی و گاریگه‌ری زۆری
له‌سه‌ر دانا بوون، به شێوه‌یه‌ک که ئاسه‌واری
نێگاتیڤ و رووخێنه‌ره‌ی له‌سه‌ر که‌سانی وه‌ک من
،له هیچ کوردێکی باشووری کوردستان نه‌ک هه‌ر
که‌متر نه‌بوو به‌ڵکه گرانتریش بوو. خۆ گریان و
رۆ و فرمێسک هیچی چاره سه‌ر نه‌ده‌کرد. دیتنی
سیمای هه‌زاران تێکۆشه‌ری رۆشنبیر و خاوه‌ن هه‌ستی
کورد نه‌یده‌توانی کارت تێنه‌کات. که‌سانێکی
هیوا رووخا‌و که تا چه‌ند رۆژ پێشتر، پڵنگ و به‌وری
تیژی ده‌شت و شاخی باشووری کوردستان بوون
وحکوومه‌ته یه‌ک له دوای یه‌که کانی ئێراق ڕژدی
پیان ده‌برد، ئه‌مڕۆ هێزێکی به‌زیوی شکست خواردوو
که چاوه‌روانی ده‌ستی ناوه‌نده حکووموتیه‌کانی
ئێران بوون که له کام "ئوردووگا" بیان سه‌کێنن.
ئه‌و سیمایه ده‌روونی هه‌ر ئینسانێکی
خاوه‌ن هه‌ست و به‌تایبه‌ت کوردی ئاشنا به
وشیاریی نه‌ته‌وه‌یی بریندار و دڵ پڕ له خه‌فه‌ت ده‌کرد.
ڕاست له‌و کاته‌دا (له سه‌روبه‌ندی
رێککه‌وتنامه‌ی ئه‌لجه‌زایر و پاشتر ئاشبه‌تاڵی
بارزانی) سێ
لاوی خوێن گه‌رمی کورد (خوێندکار) فڕۆکه‌یه‌ک له
به‌غداوه بۆ تاران ده‌فرێنن. ئه‌و لاوانه هه‌ر
له سه‌ره‌تای ڕفاندنی فڕۆکه‌که‌دا ڕاده‌گه‌یه‌نن
که تێروریست نین و هیچکه‌س ئازار ناده‌ن.
مه‌به‌ستیان له ئه‌و فڕۆکه به بارمته گرتنه
بانگه‌وازیی بێ مافی و بێ که‌سیی نه‌ته‌وه‌ی
کورده.
ئه‌و لاوانه
فڕۆکه‌که‌یان بۆ فڕۆکه‌خانه‌ی
مێهرئابادی تاران برد و له‌وێ به بێ هیچ
به‌ربه‌ره‌کانی و دیاریکردنی مه‌رجێکی دژوار و له
هه‌مووی گرینگتر بێ روودانی رووداوێکی دڵته‌زێن،
خۆیان ته‌سلێمی کاربه‌ده‌ستانی ئێڕان کرد.
حکوومه‌تی ئێران که په‌هله‌وی بڕیار ده‌ری بوو،
ئه‌و لاوانه‌ی له ماوه‌ی که‌متر له 10 رۆژدا
(به بێ هیچ دادگایی کردنێک) ئیعدام کرد.
ئێسته‌ش وێنه‌ی ئه‌و سێ لاوه ئیعدام کراوه‌م له
پێش چاوه که رۆژنامه‌ی "اطلاعات" به شێوه‌یه‌کی
که‌م بایه‌خ له ستوونی "حوادث" ی خۆیدا(وێڕای
مۆڵه‌قێک تومه‌ت و خوختانی ناڕه‌وا) چاپ و
بڵاوی کرده‌وه.
ئێسته‌ش دێته بیرم که ناوی یه‌کێک له‌و
لاوانه فواد ئه‌حمه‌د (ناوی سێهه‌میم له بیر
نه‌ماوه) بوو. تا ماوه‌ای مانگێک زیاتر خه‌می من
و زۆر له دۆستانی ئه‌وکاتی من ئه‌وه بوو
،نه‌وه‌ک ئه‌و لاوه فواد ئه‌حمه‌دی هونه‌رمه‌ندی
گۆرانی بێژ و سروود بێژی رادێو "ده‌نگی کوردستانی
ئیراق" بوو بێت.
گه‌رچی دوای هه‌وڵێکی زۆر توانیمان ئه‌وه بزانین
که ئه‌و لاوه ئیعدام کراه فواد ئه‌حمه‌دی
هومه‌رمه‌ند
نه‌بووه، به‌ڵام تا ئێسته‌ش داخی ئیعدام کردنی
ئه‌و سێ لاوه م هه‌ر له دڵدایه و گه‌ر هه
رۆژێک دادگایه‌ک بۆ جه‌نایه‌تکاران دژی نه‌ته‌وه‌ی
کورد پێك بێت(گه‌ر من زیندوو بم) شکاتی ئێعدامی
ئه‌و سێ لاوه و ئێسته‌ش حێکمه‌ت ، دژی
بنه‌ماڵه‌ی په‌هله‌وی وده‌سه‌ڵاتی ئیسلامی و
هه‌موو خوازیارانی یه‌کێتی خاکی وڵاتی ئێران
ده‌به‌مه ئه‌و دادگایه‌وه.
گه‌ر بۆچوونێکت هه‌یه ئێره کلیک بکه
تکایه ئیشاره بکه‌ن که په‌یامه‌که‌تان له‌سه‌ر
کام بابه‌ته
مافی بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م
بابه‌ته بۆ هه‌ڵوێست پارێزراوه ، به هێنانی ناوی سه‌رچاوه
که‌ڵک وه‌رگرتن له‌م بابه‌ته ئازاده
|