|
ڕاگه‌یه‌ندراوی
هه‌ڵویست
له
سه‌ر
کیشه‌ی
نێوخۆیی
کۆمه‌له
و
بڵاوکردنه‌وه‌ی
نووسراوه
له‌و
پێوه‌ندییه‌دا
پاش ته‌شه‌نا سه‌ندنی ناکۆکیی نیوان باڵه‌کانی
کۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێڕی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستان،
ڕۆژانه ژماره‌یه‌ک په‌یام و بابه‌ت و کومێنت
ده‌گاته هه‌لویست. ئیمه تا ئێستا به‌شێکی ئه‌و
بابه‌تانه‌مان بڵاو کردووه‌ته‌وه و ژماره‌یه‌کی
زۆریش (بابه‌ت و کۆمێنت)مان به‌هۆی نه‌شیاوی و
سووکیی ئاستیان، یا ئامانجدار لایه‌نێک کوتان بڵاو
نه‌کردووه‌ته‌وه.
له‌م رۆژانه‌ی دواییدا ژماره‌ی بابه‌ت نووسین
له‌مباره‌وه ئه‌وه‌نده‌ی دیکه زیادی کردووه.
دیاره ئه‌و ڕاده‌ربڕین و قسه‌کردنه له‌خۆیدا
گرفت نین. به‌ڵام به‌داخه‌وه کار گه‌یشتووه‌ته
ئه‌و جێگه که‌هه‌رکه‌سه و به‌که‌ڵک وه‌رگرتن که
ئیمکانی ئینتێرنێت، هه‌رچی خۆی پیی خۆشه
ده‌ینووسێ و چاوه‌روانیشه بۆی بڵاو بکه‌نه‌وه.
له‌م نێوانه‌شدا جه‌ماعه‌تێکی دابڕاوی "سێکت" به‌و
بیانووه ، به‌ناوی خوازراو یا ڕاسته‌قینه‌وه
دزه‌یان کردووه‌ته نێو هێندیک ماڵپه‌ڕ و
که‌وتوونه‌ته ژه‌هر پژاندن دژی دۆزی
ڕه‌وای
نه‌ته‌وه‌که‌مان. که به‌داخه‌وه ئه‌و
ماڵپه‌ڕانه یا به‌هۆی تێنه‌گه‌یشتوویی ، و یا بۆ
پڕکردنه‌وه‌ی سه‌رپه‌ڕه‌که‌یان بڵاویان
ده‌که‌نه‌وه.
به‌له‌به‌ر چاوگرتبی ئه‌و چه‌ند خاڵه‌ی باسکران،
ماڵپه‌ڕی هه‌ڵوێست لێره‌به‌دواوه له پێوه‌ند
له‌گه‌ڵ کێشه‌ی ناوخۆیی کۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێڕی
زه‌حمه‌تکێشانی کوردستان ئه‌م خاڵانه‌ی خواره‌وه
بۆ بڵاو کردنه‌وه‌ی هه‌ر ده‌قێک له‌به‌ر چاو
ده‌گرێت.
1 - ڕاگه‌یه‌ندراو یا روونکردنه‌وه یا تێبینی
له‌سه‌ر ئه‌و کێشه‌یه به‌ناوی هه‌رکام له
باڵه‌کانی کۆمه‌ڵه‌وه، به‌بێ واژۆی ئه‌ولایه‌نه
و ناردنی له لایه‌ن که‌سێکی ناسراو بۆ ئێمه
،بڵاو نابێته‌وه.
2 - هیچ نووسراوه و تێبینی‌یه‌ک به‌ناوی خوازراو
یا نووسه‌ره‌که‌ی که‌سی دیکه بیت بڵاو
نابێته‌وه.
3 - هه‌ر نووسراوه‌یه‌ک ئامانجی قووڵترکردنی
کێشه‌ی نێوخۆیی کۆمه‌له ڕه‌چاو بکات بلاو
نابێته‌وه.
4 - نووسراوه‌ی که‌سانی غه‌یری کورد (بێجگه‌له
رێکخراوه ناونیشانداره‌کان)بڵاو ناکه‌ینه‌وه.
ئه‌وکه‌سانه که به زۆری خۆیان به‌چه‌پ
ده‌ناسینن، ناکۆکییه‌کانی نێوخۆیی کۆمه‌له‌یان
کردووه‌ته بیانوو و به‌ته‌مان له‌کوردستانه‌وه
ئوتوپیاکانیان به‌کرده‌وه بگه‌یه‌نن .
له کۆتاییدا داوا له هه‌موو خوینه‌رانی هه‌ڵوێست
ده‌که‌ین به‌له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌و خاڵانه ،بابه‌ت
یا نووسراوه‌ی خۆیان به‌ڕێ بکه‌ن.
ده‌سته‌ی نووسه‌رانی ماڵپه‌ڕی هه‌ڵوێست
12 ی خه‌رمانانی 2707
گه‌ر بۆچوونێکت هه‌یه ئێره کلیک بکه
تکایه ئیشاره بکه‌ن که په‌یامه‌که‌تان له‌سه‌ر
کام بابه‌ته
مافی بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م
بابه‌ته بۆ هه‌ڵوێست پارێزراوه ، به هێنانی ناوی سه‌رچاوه
که‌ڵک وه‌رگرتن له‌م بابه‌ته ئازاده
|