|
پلانی دابه‌شکردنی ئێراق و دژکرده‌وه‌ی شوینیسته
ئێرانی و عه‌ره‌ب و تورکه‌کان!!
مالپه‌ڕی هه‌ڵوێست
له
خه‌به‌ره‌کاندا هاتبوو که هێندێک له لایه‌نه‌کان
له ئامریکا به‌وه گه‌یشتوون که ته‌نیا چاره‌ی
کێشه‌ی ئیمڕۆی ئێراق دابه‌شکردنی ئه‌و وڵاته
به‌سه‌ر سێ ناوچه‌دایه. واتا به‌شیک له
ده‌سه‌ڵاتدارانی ئامریکا به‌وه گه‌یشتوون که‌له
گێژاوی داگیرکردنی ئێراقدا وه‌ک له زونگ رۆ
چووبێتن وایه و ده‌بێ ئه‌م
دابه‌شکردنه‌ش وه‌ک
چاره‌سه‌ریه‌ک بۆ ده‌ربازبوون له زونگاوی ئێراق
بێت.
ده‌ڵێن کاتێک که‌سیك یا
حه‌یوانێک له زۆنگ ده‌که‌وێت، هه‌رچی
په‌له‌قاژه‌ی خۆده‌رباز کردن بدات، فره‌تر
رۆده‌چی.
ئێسته‌ش گرفتی ئامریکا له
ئێراق پاش داگیرکردنی هه‌روه‌کوو له زۆنگ
رۆچوونه. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌رچی هه‌وڵیداوه که
دۆخه‌که بێنێته ئه‌و ڕاده‌یه که بتوانێت
کونتڕۆڵی بکات، به‌ڵام بۆی نه‌کراوه.
له‌سه‌ره‌تادا ، که‌وته به‌هێزکردنی شیعه‌کان و
ته‌نانه‌ت چه‌کدارکردنی خێله‌کانیان ، تا به‌و
هیوایه‌ی مه‌ترسی پاشماوه‌کانی سه‌دام و سوننه‌کان
که به پشتیوانی به‌عسی‌یه‌کانی ده‌زانی، له‌سه‌ر
خۆی و وه‌زعه‌که لابه‌رێت. به‌ڵام پاش ماوه‌یه‌کی
کورت ده‌سته چه‌کداره شیعه‌کان بوونه مڵۆزمی
گیانی سه‌ربازه‌کانی. دیاره لایه‌نی شیعه
پشتیوانی و یارمه‌تی لوجستیکی و دارایی ئیڕانیشیان
له پشته‌وه بوو.
پاش ماوه‌یه‌ک ئامریکا بۆ
پووچه‌ڵ کردنه‌وه‌ی قورسایی شیعه له ئێراق و
به‌ربه‌ره‌کانی کردنیان، ئه‌مجار که‌وته کڕین و
چه‌کدار کردنی خێڵه سونی‌یه‌کان و ژماره‌یک خێڵێ
عه‌ره‌بی سونیی چه‌کدار کرد. گه‌رچی ئامریکا
ڕایگه‌یاند بۆ دژایه‌تی کردنی ئه‌ڵقاعیده ئه‌و
کاره‌ی کردووه، به‌ڵام ئه‌و کاره له‌و کاته‌دا
بوو که شه‌ڕێکی ڕانه‌گه‌یه‌ندراوی خوێناویی
مه‌زهه‌بی له‌نێوان هه‌ردوو برای دینی موسولمانی
شیعه و سونه له ئارادا بوو. ئه‌وجار هه‌ردوولا
باشتر توانیان له‌یه‌ک کوشتار بکه‌ن. که ئه‌نجامی
دتینه‌وه‌ی رۆژانه‌ی ده‌یان و سه‌دان ته‌رمی
شڵه‌ژاو له هه‌ردوولا بوو.
ئه‌نجامی ئه هه‌وڵانه‌ی
ئامریکا زۆرتر به‌زیانی ئه‌م وڵاته و کوشتاری
زۆرتری هێزه‌کانی ته‌واو بوو و بشێوه و
ناسه‌قامگیریی زۆرتر باڵی به‌سه‌ر ئه‌و
دووناوچه‌یه‌دا(سونی و شیعه نشین) کێشا.
ئێستا پاش نزیک به چوار ساڵ
له رووخانی سه‌دام، ئامریکایه‌کان وه‌ها له
گێژاوی ئێراقدا گیریان کردووه که خۆشیان نازانن
چ رێگایه‌ک بگرنه به‌ر. ئه‌گه‌ر ده‌مێننه‌وه،
ده‌بێ رۆژ له رۆژزیاتر شاهێدی کوژرانی
چه‌کداره‌کانیان بن و هاوکات هه‌زینه‌یه‌کی زۆر
قورسی ماڵی ته‌حه‌مول بکه‌ن. که‌ئه‌مه نه
ئوپوزیسیون ،واتا حیزبی دێموکرات که ئێسته
زۆرینه‌ی هه‌ردوو پارلێمانی ئه‌و وڵاته‌یان
به‌ده‌سته ،قه‌بووڵی ده‌کات و نه‌ش کۆمه‌ڵانی
خه‌ڵک هه‌روا به‌ئاسانی بێده‌نگ داده‌نیشن که
شاهێدی کوژرانی رۆڵه‌کانیان بن. ئه‌وه‌یه که
بزووتنه‌وه‌یه‌کی سه‌رانسه‌ریی دژی شه‌ڕ(له
ڕاستیدا دژی مانه‌وه‌ی هێزه‌کانی ئامریکا له
ئێراقی پڕ له کێشه و شه‌ڕی نێوخۆیی) وه‌ڕێ
که‌وتووه. به‌شێوه‌یه‌ک که ده‌وڵه‌ت و
به‌تایبه‌ت جورج بووشی به‌ڕاستی له مه‌نگه‌نه
ناوه. هه‌ر ئه‌وه‌شه که ناچار بوون خۆیان به
هێنانه گۆڕی خشته‌ی زه‌مانی بۆ جوونه‌ده‌ر له
ئێراق، به‌شێوه‌ک هه‌وڵی دامرکاندنه‌وه‌ی ئه‌و
خه‌ڵکه بده‌ن.
به‌ڵام چوونه ده‌ر، واتاگه‌ر
له‌م کاته‌دا ئامریکا و هێزه‌کانی ئێراق به‌جێ
هێلن، له چه‌ند باره‌وه به‌زیانی ئه‌م
ده‌وڵه‌ته ته‌واو ده‌بێ. یه‌که‌م ئه‌وه‌ی که
به‌چوونه‌ده‌ر له ڕاستدا کۆشکی سپی، شکستی
قه‌بووڵ کردوه و چه‌شنه شه‌رشۆڕیه‌ک تووشی
ده‌وڵه‌ت و له‌شکری ئامریکا ده‌بێ که ئاسه‌واری
له سه‌ر کۆمه‌ڵگه‌ی ئه‌م وڵاته له شکسته‌که‌ی
ڤییه‌تنام خراپتر ده‌بێت. دووه‌م ئه‌وه‌ی
چوونه‌ده‌ر له ئیراق، شکست له ئه‌فغانستانیش
به‌شوێن خۆیدا دێنی و شانبه‌شانی حکوومه‌تی
سه‌ره‌ڕۆی ئێران ئه‌وه‌نده‌ی دیکه دڕ ده‌کات و
ده‌یکا به باجگیری ناوچه‌که.
سێهه‌م ،ئامریکا به ڕووخانی
سه‌دام سه‌رده‌مێکی تازه‌ی ڕاگه‌یاند که گوایه
پلانی نوێی بۆ رۆژهه‌ڵات هه‌یه و هاکا دێموکراسی
ناوچه‌که‌ی ته‌نیه‌وه. به‌ڵام رووداوه‌کانی دوایی
بوونه له‌مپه‌ری جێبه‌جێ کردنی پلانه‌کانی که
کارشکێنی و ده‌ستێوه‌ردانه‌کانی ئیران و وڵاتانی
ناوچه یه‌کێک له هۆکاره‌کانی بوون. بۆیه چوونه
ده‌ر له ئێراق له‌م کاته‌دا،ئه‌و پلانه که‌بڕیار
بوو کێشه‌ی فه‌له‌ستین و ئیسرائیل چاره‌سه‌ر بکات
و دێموکراسی بێنێته ناوجه‌که‌وه!! به‌ته‌واوی
تووشی شکست ده‌بێت و بێگومان نه‌تیجه‌ی پێچه‌وانه
ده‌داته‌وه. که ئه‌ویش شکانی سیمای یه‌که‌م هێزی
سیاسی- ئابووری و نیزامیی جیهان واتا ئامریکایه.
که پاشهاته‌کانی بۆ ئه‌م وڵاته پر زه‌ره‌ر و
مه‌ترسی‌دار ده‌بێت.
به‌و فاکتۆرانه‌ی که باسکران
ئاشکرایه ئامریکا ئێراق به‌جێ ناهێڵێ. ئه‌ڵبه‌ت
قه‌راریش نه‌بووه به‌جێ هێڵێ. چوون ئامریکا
هاتووه‌ته ناوچه‌که تا بۆ هه‌میشه کونتڕۆلی
ئه‌م ناوچه(خاوه‌ن نه‌وته)ی له‌ده‌ستدا بێت.
ئه‌وه‌یه که پاش وردبوونه‌وه‌یه‌کی زۆر به‌شێک
له سیاسه‌ت‌وانانی ئامریکا به‌و ئه‌مجامه
گه‌یشتوون که ره‌نگه به‌دابه‌شکردنی ئێراق به
سی ناوچه‌ی کوردی، سونی و شیعه، بتوانن تا
راده‌یه‌کی زۆر به‌سه‌ر دۆخه‌که‌دا زاڵ بن.
بێگومان به‌هاتنه ئارای
پلانێکی ئه‌وتۆوه، ده‌وری کورد له ئێسته‌ش زیتر
ده‌بێ و کورد ده‌توانێ به که‌ڵکوه‌رگرتن له
زه‌رفییه‌ته بێلقوه‌کانی خۆی واتا، ناوچه‌یه‌کی
ستراتێژیک، بوونی یه‌کده‌ستی و یه‌کگرتوویی،
رێکخراو بوون و خاوه‌ن سیسته‌م و
ده‌سه‌ڵاتێکی(هه‌رچه‌ن به نیوه‌چڵی)سه‌قامگیر،
ته‌نیا شوێنێک بێت که ئامریکا بۆ ڕاگرتنی خۆی و
هێزه‌کانی پاڵی ثێ ببه‌ستێ. له هه‌لومه‌رجێکی
ئه‌وتۆدا بێگومان کوردیش ده‌توانێ هه‌نگاوێک تر
به‌ره‌و ئامانجه‌کانی پێشڕه‌وی بکات.
هه‌ر ئه‌وه‌شه که ده‌بینین
بڵاو بوونه‌وه‌ی ئه‌م خه‌به‌ره(دابه‌شکردنی ئێراق
به سێ ناوچه‌ی فێدراڵ له ژێر هیدایه‌تی
حکوومه‌تی ناوه‌ندیدا) کیچی خستووه‌ته که‌وڵی
کۆنه‌په‌رست و شۆڤینیسته‌کانی ناوچه. هه‌ر له
شێخه عه‌ره‌به‌کانی که‌نداوه‌وه تا تورکه‌کانی
ئانادۆڵ. و له وڵاته ته‌مه‌حکاره و
هه‌لپه‌ره‌سته‌کانی وه‌ک رووسیه وه تا ئوڵترا
ناسیوناڵیسته ئێرانییه‌کان(چ حکوومه‌تی ، چ
ئوپوزیسیونی حکوومه‌ت) . هێشتا ئه‌و خه‌به‌ره
به‌ته‌واوی بڵاو نه‌بووه‌ته‌وه که بارانی
هه‌ڵوێست و هه‌ڕه‌شه سه‌رتاسه‌ری ناوچه‌ی
گرتووه‌ته‌وه و به دڵنیایه‌وه هه‌مووشیان (به
بێ دانه‌بڕ کردن) له‌ترسی دۆزی کورد ئه‌و
هه‌ڵوێسته‌یان گرتووه. چۆن باش ده‌زانن بوونی
کوردستانێکی به‌هێز و مسۆگه‌ر(باشوور) ، هیوا و
دڵگه‌رمییه‌کی زۆرتره بۆ به‌شه‌کانی دیکه‌ی
کوردستان بۆ باوه‌ڕ به‌خۆ و شێلگیرانه‌تر داوای
ماف کردن دێنێته به‌ر.
ئێمه نابێ بیشارینه‌وه که
بوونی ئامریکا له‌ناوچه له‌م هه‌لومه‌رجه‌دا
ئه‌گه‌رچی خۆی بووه‌ته هۆی نائارامی ،به‌لام تا
ڕاده‌یه‌ک بووه‌ته‌هۆی ئه‌وه که کوشتاره قه‌ومی
و مه‌زهه‌بییه‌کان کونتڕۆڵ بکرێ. بێگومان ئه‌م
پارادوکسه به‌قازانجی کورده و ده‌بێ کورد که‌ڵکی
خۆی ڵێوه‌رگری. هه‌رئه‌وه‌شه که نه‌یارانی
نه‌ته‌وه‌که‌مان له عه‌ره‌ب و تورک و ئیرانیی
(باده‌سه‌ڵات و بێده‌سه‌ڵات) کێچیان وه که‌وڵی
که‌وتووه و شین و شه‌پۆڕ بۆ پاراستنی یه‌كێتی
خاکی ئێراق ده‌گێڕن. ئه‌وه له‌کاتێکدایه که
هیچکامیان نا‌وێرن خۆیان له‌و ڕاستی‌یه بده‌ن که
وڵاتێک به‌ناوی ئێراق و "نه‌ته‌وه‌ی ئێراق" تا 80
ساڵ پێش هه‌ر بوونی نه‌بووه و له‌وماویه‌ش که
به‌رژه‌وه‌ندیی وڵاتانی ئیمپریالیستی ئه‌م وڵاته
"بێژوو"یه پێک هێناوه، هیچ حاکمێک (چ به زه‌بری
کوشت و بڕ و قه‌ڵاچۆکرد و چ به په‌یڕه‌وکردنی
سیاسه‌ت و ڕیبازی ناسیوناڵیستی) نه‌تیوانی
"نه‌ته‌وه‌ی ئێراق" پێک بێنێ. وه‌ک ئێسته
ده‌بینین که هیچ هه‌ستێکی هاوبه‌ش له‌م
چوارچێوه‌دا بۆ یه‌کگرتوویی ئه‌م وڵاته له‌ئارادا
نییه، که شه‌ڕه قه‌ومی و مه‌زهه‌بیه‌کان
باشترین به‌ڵگه و نیشانه‌ی ئه‌و ڕاستی‌یه‌ن.
بۆیه ئه‌و هات و هاواره‌ی حکوومه‌ته‌کانی ئێران،
تورکییه و سووریه و ناسیوناڵیسته ئێرانییه‌کان
که به ڕواله‌ت بۆ ئازادی و مافی ئینسان خه‌بات
ده‌که‌ن، ته‌نیا نیشانده‌ری هه‌ستێکی شۆڤینیستانه
دژی نه‌ته‌وه‌ی کورده و هیچی دیکه.ده‌ىێ سیمای
ڕاسته‌قینه‌ی ئه‌م سۆڤینیستانه له ژێر ئه‌و
روواڵه‌ته درۆزنانه بکێشڕێته ده‌روه و له‌قاو
بدرێت. بێگومان تاکی رۆشنبیری کورد و هێزه
سیاسی‌یه‌کان ئه‌وه ده‌بێ به ئه‌رکی خۆیان بزانن
و هه‌وڵی بۆ بده‌ن.
ره‌وه‌ندی رووداوه‌کان و ئاستی
به‌رزی وشیاریی نه‌ته‌وه‌یی سه‌رده‌مێکی نوێیان
بۆ نه‌ته‌وه‌که‌مان خوڵقاندووه که ئه‌گه‌ر
به‌باشی که‌ڵکی لێوه‌رگرین بێگومان سه‌رکه‌وتن و
گه‌یشتن به مافی دیاریکردنی چاره‌نووسمان
مسۆگه‌ره.
گه‌ر بۆچوونێکت هه‌یه ئێره کلیک بکه
تکایه ئیشاره بکه‌ن که په‌یامه‌که‌تان له‌سه‌ر
کام بابه‌ته
مافی بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م
بابه‌ته بۆ هه‌ڵوێست پارێزراوه ، به هێنانی ناوی سه‌رچاوه
که‌ڵک وه‌رگرتن له‌م بابه‌ته ئازاده
|