|
خه‌لیل غه‌زه‌ڵی
khalil.ghazali@gmail.com
ناوه‌ندی چاک له نه‌خۆشیی حیزبایه‌تی ده‌رباز
که‌ین!!
ساڵی
پار وه‌ک میوان به‌شداری کونگره‌ی چاک بووم.
کونگره‌یه‌کی دێموکراتێک بوو و ئیجازه ده‌درا
ئه‌ندام و میوان به‌دڵی خۆیان قسه بکه‌ن. له‌وی
من باسی ئه‌وه‌م کرد چه‌نده جێ شانازیمه که چاک
تووشی نه‌خۆشیی رووناکبیری نه‌هاتووه و چالاکانی
خۆبه‌ش و دووڕ له دابی باوی ناوچه‌ی ژیانی
ئێمه(پاوان خوازی و ده‌سته‌به‌ندی و ..) کار
ده‌که‌ن. و ئه‌و ره‌خنه‌شم گرت که چاک نابێ کاری
سیاسی بکات و ده‌بێ هه‌ر له بواری مافه‌کانی
مرۆڤدا چالاک بێت.
به‌داخه‌وه چاک تا هات
سیاسی‌تر بوو و به‌ره به‌ره کاری سیاسیی هێنده
به‌هێزکرا که ئه‌رکه سه‌ره‌کییه‌که‌ی (بواری
مافی مرۆڤ)که‌وته په‌راوێزه‌وه. هه‌ر ئه‌و کاری
سیاسی‌یه‌ش بووه هۆی سیاسی بوونی هه‌ڵوێسته‌کانی
ئه‌ندامان و له‌ئه‌نجامدا به‌هۆی بیر و رووانگه‌ی
جیاوازی سیاسی، ئه‌و یه‌کێتی و یه‌کپارچه‌ییه
جێگه‌ی خۆیدا به سه‌رهه‌ڵدانی ته‌که‌تول و
ده‌سته‌به‌ندی . که سه‌ره‌نجام نه‌خۆشیی ئینشیعاب
و جیا بوونه‌وه‌ش ئه‌و ناوه‌نده‌ی گرته‌وه. که
جگه له داخ و مه‌خابن چیتری بۆ رێبوارانی
خه‌باتی مه‌ده‌نی و مافه کانی مرۆڤ
نه‌هێشتووه‌ته‌وه.
چه‌ند مانگ پێش شێوه
ته‌نگه‌ژه‌یه‌ک که‌وته نێوان به‌ڕێز عه‌لی
مه‌حموو و به‌ڕێز ئه‌میر قادر ه‌وه (هه‌ردووکیان
له ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی چاک و له
دامه‌رزێنه‌رانی ئه‌م ناوه‌نده‌ن.) ،به‌داخه‌وه
هه‌ردوولا هه‌ڵسوکه‌وته‌کانیان ئه‌وه نه‌بوو که
چاوه‌روانیان لێده‌کرا. ماوه‌یه‌ک کێشه‌کان (بێ
چاره‌سه‌ر کردن و به خۆکشانه‌وه‌ی کاک ئه‌میر)
بێده‌نگه‌ی لێ‌کرا ، به‌ڵام وه‌ک چاوه‌روان ده‌کرا،
دیسان وه‌ک ئاوی په‌نگ خواردوو له لایه‌کی
دیکه‌وه ته‌قییه‌وه و ئه‌مجاره ئه‌و
ناوه‌نده‌ی تا ڕاده‌ی لێک بڵاوی و هه‌رکه بۆ خۆی
بردووه. به‌شێوه‌یه‌ک که ئێسته هه‌ر کۆمیته و
به‌شێکی (تا ڕاده‌یه‌کی زۆر) به‌هۆی ئه‌و دووبه‌ره‌کییه‌وه سه‌ربه‌خۆ عه‌مه‌ل ده‌که‌ن.
ئه‌وه له کاتێکدایه که له‌تی کاک عه‌لی
مه‌حموود تا ئێسته چه‌ند جار ڕایگه‌یاندوه که
ته‌نیا یه‌ک چاک و یه‌ک ئادره‌س و ناوه‌ندی
ڕاگه‌یاندن هه‌یه، له‌تێکی دیکه‌ش به‌رپه‌رچی
ده‌داته‌وه و خۆی به چاک ده‌ناسێنی. ئه‌مه‌ش
بووه‌ته هۆی پاشاگه‌ردانی و تا ئه‌و جێگا چووته
پێش که هه‌ر کۆمیته بۆخۆی ڕاگه‌یاندن
ده‌رده‌کات. به‌شێوه‌یه‌ک من بۆ خۆم سه‌رم لێ
شێواوه که ئایا ئه‌و کۆمیتانه که خۆیان
ڕاگه‌یه‌ندراو ده‌رده‌که‌ن، هیچ پێوه‌ندیان به
چاکی ناوه‌ندییه‌وه ماوه؟ ئه‌گه‌ر ماوه سه‌ر
به کام چاکن؟ له‌وه‌ش خراپتر ئه‌رێ کێ ئێسته
نوێنگه‌ی ئه‌و ناوه‌نده‌ی چاکه که تا ساڵی پار
هه‌بوو و ئه‌وه‌نده به‌هێز بوو که ته‌نانه‌ت
هێزه ده‌سه‌ڵاتداره‌کانیش حه‌سره‌تی ئاستی
خوشه‌ویستی و کارامه‌ییان ده‌خواست؟
به‌باوه‌ڕی من چاک ناوه‌ندێکی
زۆر باش و جێکه‌وتوو بوو بۆ کارکردن له بواری
مافی مرۆڤ و به‌ڕاستی ته‌نیا ناوه‌ندێکی مه‌ده‌نی
له ده‌ره‌وه بوو که ده‌ستی هه‌رچه‌شنه ده‌سه‌ڵاتێکی لێ دوور
بوو. ناوندێکی وا نیشانه‌ی ئاستی به‌رزی تێگه‌یشتن
و دێموکرات بوون و خه‌مخۆریی ژماره‌یه‌ک رۆشنبیر
بۆ نه‌ته‌وه‌که‌مان و
مافه ئینسانییه‌کانی بوو. ئه‌گه‌ر چاک خۆی
تێکه‌ڵی کاری سیاسی نه‌کردایه بێگومان تووشی ئه‌م
نسکۆیه نه‌ده‌هات و گه‌رتووشی موشکل و نه‌خۆشیی
رووناکبیرانه‌ش بهاتبا، قه‌ت نه‌ده‌گه‌یشته ئه‌م
ئاسته.
هیوادارم هه‌موو دڵسۆزانی
چالاکی چاک به دڵێکی ئاواڵه‌وه بڕواننه
گرفته‌کانی ئه‌م ناوه‌نده مه‌ده‌نیه و
نه‌یکه‌نه قوربانیی رۆح زلیی ڕقه‌به‌ریی خۆیان.
من پێشنیاری کونکرێتم بۆ چاک
ئه‌وه‌یه که هه‌موو لایه‌نه‌کان پێکه‌وه
کونگره‌یه‌ک پێک بێنن و فێکرێک له‌م کێشه و
گرفتانه بکه‌نه‌وه. گه‌ر ئیمکانی کۆبوونه‌وه‌ی
گشتی هه‌بێ زۆر باش و به‌که‌ڵکه، به‌ڵام گه‌ر
ئه‌و ده‌ره‌تانه ده‌ست نه‌دا، ده‌توانن ئه‌و
کۆ‌نگره‌یه هه‌ر له‌رێگه‌ی پاڵتاکه‌وه به‌ڕیوه
ببه‌ن.
به‌ڵام پێشنیاره
کۆنکرێته‌که‌م ئه‌وه‌یه که یه‌که‌م،هیچکام له
ئه‌ندامانی به‌ڕێوه‌به‌ری ئیسته‌ی چاک که
لایه‌نێك یا که‌سانێک قسه‌یان له‌سه‌ری هه‌یه،
مافی خۆ کاندید کردنی بۆ ده‌سته‌ی ڕێبه‌ریی
داهاتوو که‌له‌و کونگره‌دا هه‌ڵده‌بژێردرێت،
نه‌بێت. و هه‌ر که‌س کاره‌یه‌ک بووه، ڕاپۆرتی
تێکۆشانی خۆی و وه‌زعی دارایی بداته‌وه به
کونگره.
رووی قسه‌م له هه‌موو
خۆشه‌ویستانی چالاکی چاکه، و داوایان لێده‌که‌م
ئه‌و ناوه‌نده ، که بۆمن به‌ڕاستی نوێنگه‌یه‌کی
کارای ناوه‌ندێکی مه‌ده‌نیی سه‌رده‌مانه بوو، به
هه‌ست به به‌رپرسایه‌تی و باوه‌ڕ به‌یه‌کتر و
ره‌خنه‌گرتن له خۆ، بێننه‌وه سه‌ر دۆخه‌که‌ی
سه‌رده‌می کونگره‌ی پار و گیانی هاوڕیه‌تی و
هاوکاری و سه‌رده‌مانه بوونی ناوه‌ندێکی مه‌ده‌نیی
کوردیی له‌به‌ر که‌نه‌وه.
بێگومان هه‌موو ئه‌مانه
ده‌کرێ گه‌ر هه‌رکام له ئێمه ئه‌وه قه‌بووڵ
بکه‌ین که ته‌نیا به کاری جه‌معی و هه‌ره‌وه‌زیی
تاک تاکی خۆمانه که چاک ده‌توانێ کار و
ئه‌رکه‌کانی به‌و شێوه که چاوه‌روانی لێده‌کرێ
ڕاپه‌ڕێنێ. مه‌رجی سه‌رکیی بۆ هه‌موو ئه‌مانه‌ش
دوور خستنه‌وه‌ی چاکه له کاری سیاسی. کاری
سیاسی دانێن بۆ حیزبه‌کان و تاکه‌کانی چالاک
به‌ڵام دوور له چاک.
به هیوای یه‌کگرتنه‌وه‌ی
هه‌موو تێکۆشه‌رانی ئینسان دۆست و لایه‌نگرانی
مافی مرۆڤ و تێکۆشه‌رانی چاک له چاکێکی یه‌کگرتوو
و چالاکدا.
ره‌زبه‌ری 2707
گه‌ر بۆچوونێکت هه‌یه ئێره کلیک بکه
تکایه ئیشاره بکه‌ن که په‌یامه‌که‌تان له‌سه‌ر
کام بابه‌ته
مافی بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م
بابه‌ته بۆ هه‌ڵوێست پارێزراوه ، به هێنانی ناوی سه‌رچاوه
که‌ڵک وه‌رگرتن له‌م بابه‌ته ئازاده
|