|
خه‌لیل غه‌زه‌ڵی
khalil.ghazali@gmail.com
مام جه‌لال و حکوومه‌تی هه‌رێم
نابێ به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی نه‌ته‌وه‌ی کورد
بکه‌نه قوربانیی حکوومه‌تی ئێران
پاش ده‌ستگیر کردنی ئه‌ندامێکی سپای قودس له
لایه‌ن هێزه‌کانی ئامریکاوه له سلیمانی به‌ناوی
فه‌رهادی ، سه‌رکرده‌ی حیزبه‌کانی ده‌سه‌ڵاتدار و
کاربه‌ده‌ستانی حکوومه‌تی هه‌رێم هه‌ریه‌ک وه‌خۆ
که‌وتوون و ،وێڕای مه‌حکوومکردنی ئه‌م هه‌نگاوه‌ی
هێزه‌کانی هاوپه‌یمانیان ، به‌شێوه‌یه‌ک ره‌فتار
ده‌که‌ن که ده‌ڵێی ئاماده‌ن
به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی نه‌ته‌وه‌که‌مان به‌گشتی و
به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی باشووڕ به‌تایبه‌تی بکه‌نه
قوربانیی پێوه‌ندییه نا مه‌عقووڵانه‌کانیان
له‌گه‌ڵ ئێران. کارێک که ته‌نانه‌ت شیعه‌کان، که
ئێران خۆی پێکی هیناون نایکه‌ن.
هه‌ر پاش بڵاو بوونه‌وه‌ی
ئه‌و خه‌به‌ره، کاربه‌ده‌ستانی حکوومه‌تی هه‌رێم
و پاشتر سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم و به‌ڕێز تاڵه‌بانی
هه‌ریه‌که و له په‌یامی جیاوازدا ، وێڕای
ئیدانه‌کردنی گرتنی پاسدارێکی ئیرانی له‌لایه‌ن
هێرزه‌کانی ئامریکاوه، وه‌ها شانیان داوه‌ته ژێ
خراپکاریه‌کانی حکوومه‌تی ئێران، که
بيڕاستی بووه‌ته جێگه‌ی سه‌رسووڕمان. تا ئه‌و جێگه‌یه
که ئه‌م به‌رێزانه ته‌نانه‌ت زبانی هه‌ڕه‌شه‌یان
به‌کار هێناوه.
کاربه‌ده‌ستانی حکوومه‌تی
هه‌ریم و به‌ڕێز تاڵه‌بانی له په‌یامه‌که‌ی
خۆیاندا ،روو له به‌رپرسانی ئامریکایی (باڵوێزی
ئامریکا و فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه چه‌کداره‌کانی
ئه‌م وڵاته له ئێراق) ده‌که‌ن و ده‌ڵێن ئه‌گه‌ر
بێت‌و ئه‌و کابرایه (فه‌رهادی) ئازاد نه‌که‌ن
ده‌که‌وینه به‌ر غه‌زه‌بی حکوومه‌تی ئێران،
له‌وه‌ش خراپتر ڕاگه‌یه‌ندراوه‌کانی ئامریکا
له‌مه‌ڕ شوغڵی ئه‌و گیراوه(ئه‌ندامی سپای قودس و
به‌رپرسی قه‌رارگای ڕه‌مه‌زان له کرماشان )
وه‌درۆ ده‌خه‌نه‌وه و ده‌ڵێن ناوبراو هیچکاره و
بازرگانێکی ساده‌یه(بڕاونه به
ڕاگه‌یه‌ندراوه‌که‌ی جه‌لال تاڵه‌بانی له کۆتایی
ئه‌م بابه‌ته‌دا).له‌وه‌ش
خراپتر
بڵاوکراوه‌یکی یه‌کێتی به‌ناڕه‌حه‌تییه‌وه باسی
ئه‌و رووداوه ده‌کات و ئیعتراز ده‌کات که بۆچی
وه‌كو "تیرۆرستێك مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌لدا كراوه"(
PUKMedya).
ئه‌و ئیدیعایه‌ی مام جه‌لال
و باقی به‌رپرسانی حکوومه‌تی هه‌رێم له‌کاتێکدایه
که ئامریکایه‌کان له ڕاگه‌یه‌ندراوێکی فه‌رمیدا
ده‌ڵێن که له‌سه‌ر ئه‌خباری دروستی (جاسووسی) و
به‌راوه‌ردکردنی وێنه فه‌رهادی‌یان گرتووه.
له‌که‌س دیار نییه که مام
جه‌لال و باقی به‌رپرسانی حکوومه‌تی و حیزبی ئه‌و
زانیاریه‌یان له‌کوێ هێناوه که فه‌رهادی
بازرگانێکی ساکاره؟ ئایا ئه‌م به‌ڕێزانه
هه‌میشه وا به‌نیسبه‌ت ڕاگه‌یه‌ندراوه
فه‌رمیه‌کانی ئامریکاوه بێ باوه‌ڕن ، یا ئێسته
که پێی ئیران و سیخۆره‌کانی هاتووه‌ته مه‌یدان،
بێ‌باوه‌ڕ بوون.
ڕاستی ئه‌وه‌یه
به‌پێچه‌وانه‌ی قسه‌کانی مام جه‌لال و
کاربه‌ده‌ستانی هه‌ڕێم ،
فه‌رهادی کابرایه‌کی بازرگانی کاسپکار نییه.
به‌ڵگه‌ش بۆئه‌م ئیدیعایه زۆرن، یه‌که‌م ئه‌وه‌ی
هه‌ر پاش بڵاو بوونه‌وه‌ی خه‌به‌ری ده‌ستگیر کردنی،
ده‌وڵه‌تی ئێران به‌شێوه‌ی فه‌رمی هه‌ڵوێست
ده‌گرێ. هه‌موومان ده‌زانین حکوومه‌تی ئێران
هیچکات دڵسۆزی شاروه‌ندانی دانیشتووی ئێران
نه‌بووه که ئه‌مه جاری دووه‌م بێت. دووه‌م،
هه‌ر رۆژی پێنجشه‌مه "عه‌بدلمه‌جيد
غه‌فووري" (ئوستانداری
کرماشان) ڕاده‌گه‌یه‌نێت که فه‌رهادی ڕآوێژکاری
به‌رزی ئوستانداری کرماشانه و ده‌بێ به زووترین
کات ئازاد بکرێت. ئه‌وه ده‌یسه‌لمێنی که
فه‌رهادی یه‌که‌م بازرگانێکی ساکار و مه‌ده‌نی
نه‌بووه، چوونکه له وه‌فدێکی حکوومه‌تیدا
بارزگانی مه‌ده‌نی ناگونجێت. جیا له‌وه‌ش له
سیسته‌می حکوومه‌تی ئێران‌دا هه‌موو ئوستاندارێه‌ک
ڕاوێکارێکی نیزانی هه‌یه که به‌زۆری
پایه‌به‌رزترین فه‌رمانده‌ی نیزامیی ناوچه‌که‌یه
که هاوکات ئه‌ندامی شووارای ئه‌منیه‌تی ئوستانه
و شوێنی کۆبوونه‌وه‌یان ئوستاندارییه.
ئه‌گه‌ر باشتر سه‌رنج بده‌ین
ده‌بینین له‌و وه‌فده‌دا ژماره‌یه‌کی دیکه‌ش بوون
،به‌ڵام بۆ ڕاست فه‌رهادی ده‌گیرێت.له‌کاتێکدا چه‌ند
کارمه‌ندی ره‌سمیی ئوستانداری و ئیداره‌کانی
دیکه‌ی کرماشان له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌یئه‌ته بوون. بۆ
وه‌ک ئه‌وانه‌ی هه‌ولێر هه‌موویان به خڕی
نه‌گیران؟ وه‌ڵامه‌که ساده‌یه. ئه‌ویش بوونی
زانیاریی روون و ته‌واو له‌سه‌ر فه‌رهادی.
به‌باوه‌ڕی من
کاربه‌ده‌ستانی حکوومه‌تی هه‌رێم و له
سه‌روویانه‌وه به‌ڕێز مام جه‌لال ده‌بوا له ئێران و
ده‌سه‌ڵاتدارانی گلله بکه‌ن که بۆچی بۆ
چاوپێکه‌وتن و رێککه‌وتنێکی ئابووری، پاسداری سپای
قودس ده‌نێرێ و ده‌بێته هۆی شه‌رمه‌نده بوون بێ
ئیعتباریی ئه‌وان. ده‌بوا پێشتر کاربه‌ده‌ستانی
ئیران‌یان ئاگادار بکردایه‌وه که حکوومه‌تی
هه‌رێم و هیچ کوردێک ناتوانن هیچ
زه‌مانتێک بۆ پاراستنی که‌سانی نیزامی بده‌ن،
بۆیه باشتره هه‌یئه‌ته‌کانی ئێرانی به‌ڕاستی
له که‌سانی ئیداری بن نه‌ک عه‌سکه‌ری و نیزامی.
بێگومان به‌و شیوه‌ی که
کاربه‌ده‌ستانی حکوومه‌تی هه‌رێم و مام جه‌لال بۆ
دیفاع له پاسدارێکی جه‌نایه‌تکار هاتوونه پێش،
ئه‌وه‌نده‌ی دیکه خۆیان و دۆزی کورد له پێش چاو
ده‌سه‌ڵاتدارانی ڕاسته‌قینه‌ی ئێراق(ئامریکا و
هاوپه‌یمانه‌کانی) سووک ده‌که‌ن. هه‌ر ئه‌وه‌شه
که ده‌بینین رۆژ له رۆژ زیاتر ، کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک
به‌نیسبه‌ت ئایه‌نده‌وه ناهومێد تر ده‌بن و ترسی
دووپات بوونه‌وه هه‌ره‌س و شکست دیسان زۆر که‌س و
له‌وانه دڵسۆزان و رۆشنبیرانی خستووه‌ته
دڵه‌خورپه‌وه. که ئاخرین نموونه‌ی قسه‌کانی
دوکتور مه‌حموود عوسمانه که د‌ڵێت:"کورد لای
ئامریکا قوربی نییه و گه‌ر (ئامریکا) له‌گه‌ڵ
شێعه و سونی رێککه‌وێت، پشت له کورد ده‌کات".
ئه‌و ناهومێدی وهه‌راسانییه‌ی دوکتور مه‌حموود و زۆر
رۆشنبیری دیکه له بێ عه‌مه‌لی و بێ سیاسه‌تیی
پێش‌سوارانی ئیمڕۆی باشووری کوردستانه‌وه
سه‌رچاوه ده‌گرێت. که نموونه‌ی هه‌ره دیاری
ڕاوه‌ستان له‌به‌رابه‌ری ئامریکاوه بۆ پاسدارێکی
ئیرانی‌یه. له‌به‌رانبه‌ردا بۆ دۆزی نه‌ته‌وه‌که‌ی
خۆیان و، بۆ نموونه کێشه‌ی که‌رکووک متقیان
ده‌رنایه‌ت و چاوه‌روانن ره‌وه‌ندی رووداوه‌کانی
پێوه‌ندیدار به‌م کیشه‌وه(که‌رکووک و ناوچه
دابڕاوه‌کانی دیکه) که‌س و لایه‌نه‌کانی دیکه
له‌سه‌ریان بڕیار بده‌ن.
به کورتی ڕه‌نگه ئه‌و
هه‌ڵوێسته تونده‌ی ده‌سه‌ڵاتدارانی باشوور بتوانێ
ئامریکا بێنێته سه‌رئه‌و باوه‌ڕی که‌پاش
خاڵیکردنه‌وه‌ی هه‌موو زانیارییه‌کان (تخلیه
اطلاعاتی) له فه‌رهادی و درکاندن و ئاشکرا کردنی هه‌موو
نهێنیه‌کانی، ئازادی بکات، به‌ڵام بێگومان ئه‌و
هه‌ڵوێسته نامه‌عقووله شوێنی خراپی ده‌بی له
سه‌ر داهاتووی خۆیان و نه‌ته‌وه‌که‌مان.
قسه‌ی ئاخر ئه‌وه‌ی که
ده‌بوا له‌م نیوانه‌شدا هێزه‌سیاسی‌یه‌کانی
رۆژهه‌ڵاتی کوردستان بیانتانیایه به
که‌ڵکوه‌رگرتن له ئیمکانی رێکخراوه‌یی و
پێوه‌ندیه‌کانی خۆیان به
زووترین کات ته‌واوی زانیارییه‌کانیان له‌سه‌ر
فه‌رهادی و ته‌نانه‌ت هه‌موو ئه‌ندامانی ئه‌و
هه‌یئه‌ته"بازرگانی"یه به‌ده‌ست هێنابا و له
ئیختیاری بیروڕای گشتی و به‌تایبه‌ت حکوومه‌تی
هه‌رێم و مام جه‌لال یان بنایه، تا تووشێ
هه‌ڵوێستێکی نا گونجی ئه‌وتۆ نه‌هاتبان. به‌ڵام وادیاره
زۆر به‌داخه‌وه ده‌یان ساڵ ئوردووگا نشینی و ئینشعاب و یه‌کتر کوتان مه‌ودای
کاری رێکخراوه‌یی کوێر کردوه‌ته‌وه.
ڕه‌زبه‌ری 2707
نامه‌ی
مام جه‌لال
جه‌نابی باڵیۆز رایان كرۆكه‌ر- ی به‌ڕێز
جه‌نابی جه‌نه‌راڵ جۆن پاتریۆس- ی به‌ڕێز
رێز‌و
سڵاو..
هاوپێچ له‌گه‌ڵ ئه‌م نامه‌یه‌مدا نامه‌یه‌كی
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانتان ئاڕاسته ده‌كه‌م
سه‌باره‌ت به‌ده‌ستگیركردنی ئه‌ندامی وه‌فدێكی
بازرگانی كۆماری ئیسلامی ئێران له‌لایه‌ن سوپای
ئه‌مریكاوه، كه به ئاگاداری حكومه‌تی عیراق و
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و به كارێكی بازرگانی
سه‌ردانی سلێمانی كردووه، ئه‌م
كاره‌ش
حكومه‌تی ئێرانی نیگه‌ران كردووه.
له‌به‌رئه‌وه نیگه‌رانی خۆمانتان پێ
راده‌گه‌یه‌نم سه‌باره‌ت به ده‌ستگیركردنی
ئه‌و
میوانه مه‌ده‌نییه
ئێرانییه كه به ره‌سمی سه‌ردانی كردووه‌و به
بێ ئاگاداركردنه‌وه‌و هاوكاری حكومه‌تی هه‌رێمی
كوردستان ده‌ستگیركراوه.
رێز‌و سڵاومان قبوڵ بكه‌ن
جه‌لال
تاڵه‌بانی
سه‌رۆك
كۆماری عیراق
به‌شێک له ڕاگه‌یه‌ندراوی حکوومه‌تی هه‌رێمی
کوردستان:
"ئێمه له‌لایه‌ن خۆمانه‌وه هه‌ڵسوكه‌وتی
ده‌ستگیركردنی یه‌كێك له ئه‌ندامانی شاندی
بازرگانی كرماشان له‌لایه‌ن هێزه‌كانی
هاوپه‌یمانان به
كارێكی
نا شه‌رعی
ده‌زانین، له‌هه‌مان كاتدا داوا ده‌كه‌ین له
نزیكترین كات ئازاد بكرێت، هه‌روه‌ها ئه‌و جۆره
هه‌ڵسوكه‌وتانه‌ش خزمه‌تی هیچ لایه‌ك ناكات .
دیوانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم
".
گه‌ر بۆچوونێکت هه‌یه ئێره کلیک بکه
تکایه ئیشاره بکه‌ن که په‌یامه‌که‌تان له‌سه‌ر
کام بابه‌ته
مافی بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م
بابه‌ته بۆ هه‌ڵوێست پارێزراوه ، به هێنانی ناوی سه‌رچاوه
که‌ڵک وه‌رگرتن له‌م بابه‌ته ئازاده
|