|
سه‌باره‌ت به ده‌ستگیرکردنی ئه‌فسه‌رێکی دیکه‌ی
سپای قودس و دۆش‌دامانی ده‌سه‌ڵاتی کوردی
ماڵپه‌ڕی هه‌ڵوێست
به پێی ئه‌و خه‌به‌رانه‌ی له باشووری
کوردستانه‌وه به هه‌ڵوێست گه‌یشتوون
سوپای
ئا‌مریكا ئاشكرایكردووه كه رۆژی پێنج شه‌مه
سه‌رله‌به‌یانی هه‌یئه‌تی
ئوستانی کرماشان که له هوتێل پالاسی سه‌لێمانی
به‌ر لێکۆڵێنه‌وه که‌وتوون، ته‌نیا یه‌ک نه‌فه‌ر
که به‌رواڵه‌ت کارزانی ئابووری و له ئه‌سڵدا
ئه‌فسه‌ری سوپای قودس بووه ده‌ستگیرکراوه.
به‌پێی ئه‌و به‌یاننامه‌یه که سوپای ئا‌مریكا
بڵاوی کردووه‌ته‌وه ، هێزه‌كانی ئه‌م وڵاته له
ئێراق ئه‌فسه‌رێكی سپای قودس وابه‌سته به سپای
پاسدارانی ئێرانیان ده‌ستگیركردووه.
له‌به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه "به پێچه‌وانه‌ی
هه‌موو هه‌وڵه دیپلۆماتیکیه‌كان كه له‌م
دواییانه هه‌وڵیان بۆ دراوه، که‌سی ده‌ستگیر
کراو ده‌ستی هه‌بووه له هێنان و بردنی
بۆمبی چێنرا‌و و به‌پێی راپۆرته جاسووسی‌یه‌کان
ده‌ستی هه‌بووه له راهێنان و دزه‌پێكردنی
تیرۆریسته بیانییه‌كان بۆ ناو عیراق".
پێشترقسه‌بێژێکی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له
سلێمانی به ئاژانسی فرانس پرێسی راگه‌یاندبوو،
هێزێكی سوپای ئه‌مه‌ریكا هیرشیان بردووه‌ته
سه‌ر هوتێل پاڵاس له سلێمانی و كه‌سێكیان
ده‌ستگیركردووه، كه ئه‌ندامی وه‌فدی بازرگانیی
پارێزگای كرماشانی ئێران بووه.
جێی ئاماژه‌یه، ئه‌مه دووه‌م رووداوی له‌و
جۆره‌یه له‌ماوه‌ی كه‌متر له‌مانگێكدا و پێشتر
هێزه‌كانی ئامیریكا وه‌فدێكی ئێرانیان له هۆتێل
شیراتۆنی به‌غدا ده‌ستگیركرد كه له حه‌وت پیاو
و ژنێك پێكهاتبوون و دوای رۆژێك ئازادیان كردن.
له‌وباره‌یه‌وه مامۆستا سه‌یفه‌دین به‌ڕێوه‌به‌ری
ئاسایشی گشتی رایگه‌یاندووه که سه‌ر له‌به‌یانی
ئه‌مڕۆ 20/9كاژێر 4:30 به‌یانی هێزێكی سه‌ربازی
ئامریكایی كه له 20كه‌سێك پێكهاتبوون به‌چه‌ند
ئۆتۆمبێلێكی شخسی‌یه‌وه چوونه‌ته هوتێل سلێمانی
پاڵاس له شاری سلێمانی كه‌سێكی ئێرانیان ده‌ستگیر
كردووه، ئه‌و كه‌سه له چوارچێوه‌ی وه‌فدێكی
بازرگانی ئێران بووه كه به سه‌ردان له رۆژی
18/9 له پارێزگای كرماشانه‌وه به ده‌عوه‌تی
ره‌سمی میوانی پارێزگای سلێمانی بووه
به پێی
دوایین زانیاری که به‌ئێمه گه‌یشتوه که‌سی
ده‌ستگیر کراوناوی فه‌رهادی‌یه و سه‌ربه
قه‌رارگای ره‌مه‌زانه که به‌ڕه‌سمی له سپای
قودس کار ده‌کات.
گرتنی
پاسدارێکی پایه‌به‌رزی سپای قودس و ئه‌ندامێکی
چالاکی قه‌رارگای ره‌مه‌زان له نێو نوێنه‌رانی
سیاسیی ئوستانی کرماشان که سه‌ردانی هه‌رێمی
کوردستانیان کردووه، نیشانه‌ی ئه‌و هه‌رقێقه‌ته
تاڵه‌یه که‌ر حکوومه‌تی ئێران هیچ بایه‌خێک به
ده‌وڵه‌ت و حکوومه‌تی کوردی نادات.
ڕاستی ئه‌وه‌یه که
پێوه‌ندی
له‌گه‌ڵ پارته ده‌سه‌ڵاتداره‌کان و شلکردنی ئه‌و
پارتانه بۆ ناوه‌نده جاسووسی‌یه‌کانی ئێران و
ئاواله‌کردنی ده‌ستیان له بڵاوکردنه‌وه‌ی
ده‌سته‌ی جاسووسی و خراپکاری و بڵاوه پێدانی
ماده سڕکه‌ره‌کان ، له‌لایه‌ک ده‌بێته هۆی بێ
ئیعتبار بوونی سه‌رکرده‌کانی پارتی و یه‌کێتی لای
"به‌ناو هاوپه‌یمانه ئامریکاییه‌کانیان؛ که
ئه‌مه ده‌توانێ دۆزی کورد بخاته بواری مه‌عامله
و سات و سه‌وداوه.
ئێمه
زۆرجار داوامان کردووه له سه‌رکرده‌کانی باشوور
که له هاوپه‌یمانه‌تیدا چاو له‌به‌رژه‌وه‌ندی
نه‌ته‌وه‌که‌مان بکه‌ن و چاوێک به ئه‌و
پێوه‌ندییه بێ سنوورانه که له‌گه‌ڵ حکوومه‌تی
ئێران و ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌کانی هه‌یانه
بخشێننه‌وه. به‌ڵام به‌داخه‌وه وادیاره هێنده
خاڵی لاوازیان به‌ده‌ستی ده‌سه‌ڵاتدارانی
ئێرانه‌وه داوه که رێگه‌ی گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ
خۆیان نه‌هێشتوه‌ته‌وه. ئه‌گینا ئه‌و مه‌یدان
دانه به ناوه‌نده‌کانی ئیستخباراتی ئێرانه چ
مانایه‌کی هه‌یه .که وا خۆیان له پێش چاو
"هاوپه‌یمانه‌کانیان" و له‌سه‌وویانه‌وه ئامریکا
شه‌رمه‌نده و خه‌جاڵه‌ت بار ده‌که‌ن. به‌شوه‌یه‌ک
که رۆژ له رۆژ زیاتر قورب و ئیحترامی خۆیان
ده‌شکێنن. که ئه‌مه بێگومان زیانه‌کانی
ده‌گه‌رێته‌وه بۆ چۆنیه‌تی رووانینی ئه‌و هێز و
لایه‌نانه له‌سه‌ر پرسی کورد له باشوور و وه‌ک
ره‌نگدانه‌وه‌ی له ڕاپۆرته جۆر به جۆره‌کان بۆ
کونگره‌ی ئامریکا، وڵاته یه‌کگرتووه‌کان و
یه‌کێتی ئورووپا ده‌یبینین، که سه‌ره‌ڕای ده‌وری
بنه‌ڕه‌تیی کورد له ئێراق و هاوکاریی ئه‌و
لایه‌نانه، شیعه‌کان و سونه‌کان رێز و حورمه‌تیان
زۆرتره و مافه‌کانیان پارێزاوتره.
له
لایه‌کی دیکه‌وه گه‌ر چاو له مه‌سه‌له‌ی
ده‌سبه‌سه‌رکردنی ئه‌فسه‌ره ئێرانی‌یه بکه‌ین
،ده‌بینین که ده‌وڵه‌تی ئێستای ئێران به
سه‌رۆکایه‌تی پاسدارێک (ئه‌حمه‌دی نێژاد)
پێکهاتووه و چه‌ندین پاسدار له ناوه‌نده
سه‌ره‌کییه‌کاندا وه‌زیر و جێگری وه‌زیر و
داربه‌ده‌ستن. ئه‌وه بێجگه له سه‌دان پاسداری
دیکه‌یه که له ناوچه جۆربه‌جۆره‌کاندا له
ئوستانداره‌وه تا سه‌رۆکی ئیداره‌کانیان
به‌ده‌سته.
بۆیه له‌م هه‌لومه‌رجه‌دا که
حکوومه‌تی ئێران به گژ بیروڕای جیهانی و سیاسه‌تی
نێونه‌ته‌وه‌یی زۆربه‌ی وڵاتاندا هاتووه،
ئاشکرایه به‌هۆی ئه‌وه‌ی پێکهاته‌ی
ده‌سه‌ڵاته‌که‌ی( مه‌به‌ست قه‌واره‌ی سیاسی‌یه)
له پاسدار پێکهاتووه، و ئه‌و پاسادارانه‌ش
به‌گشتی له سه‌رکوت و جه‌نایه‌ت و قاچاخ و
بازرگانیدا ده‌ستان بووه و هه‌یانه، ئه‌م
حکوومه‌ته ده‌بێ
چاوه‌روان بێت هه‌ر وه‌فد و ده‌سته‌یه‌کی
(بازرگانی یا سیاسی) بچێته ده‌ره‌وه، تووشی گیر
و گرفتی ئه‌منیه‌تی بێت. له‌به‌ر ئه‌وه ئێمرۆ
ئه‌وه نیزامی‌یه‌کان و ناوه‌نده
ئه‌منیه‌تییه‌کانن که ده‌وڵه‌ت و سیسته‌می ئابووری
و سیاسیی ئێرانیان به‌ده‌سته‌وه‌یه.
گه‌ر بۆچوونێکت هه‌یه ئێره کلیک بکه
تکایه ئیشاره بکه‌ن که په‌یامه‌که‌تان له‌سه‌ر
کام بابه‌ته
مافی بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م
بابه‌ته بۆ هه‌ڵوێست پارێزراوه ، به هێنانی ناوی سه‌رچاوه
که‌ڵک وه‌رگرتن له‌م بابه‌ته ئازاده
|