|
ته‌نزی
کۆمه‌ڵایه‌تی
ڕێکلامی دامه‌رزاندن بۆ پۆستی ده‌فته‌ری سیاسیی
حێزبێکی خۆشناو
چه‌توون
ماوه‌یه‌که به هۆی گرفتاریی و گرفته‌کانی ژیان،
مه‌ودابۆ نووسین نه‌ماوه. به‌ڵام له‌م دوایانه‌دا
له‌ت بوون و ئینشعاباتی یه‌ک له دوای یه‌کی حیزب
و ڕێکخراوه‌کانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان دڵێ هه‌ر
ئینسانێکی نیشتمانپه‌روه‌ریان هێناوه‌ته ژان.
ئاخر خاوه‌ندارییه‌تیی و رێبه‌ریی جه‌ماعه‌تێکی
ته‌بعیدی، ئه‌وه دێنێ که ئه‌م هێزانه(له
سه‌روویانه‌وه باڵی ده‌سه‌ڵاتداریان) ئه‌م له‌ت
له‌ت بوون و په‌رش و بلاوییه به‌سه‌ر خۆیان و
هاوڕێیان یاندا بسه‌پێنن؟ چاو لێکه‌ن، کام هێزی
رۆژهه‌ڵاتی هه‌یه که 2 له‌ت نه‌بووه و دو یا
چه‌ند رێکخراوی هاوشێوه(به‌ناو) خه‌ریکی شه‌ڕی "
ناو و شه‌هید و ڕابردوو" نین؟ ته‌نیا کۆمه‌ڵه‌ی
یه‌کسانی تووشی ئه‌و نه‌خۆشی‌یه نه‌هات ،
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که سه‌رکردایه‌تی و بن
کردایه‌تیی هاته ئاستی تاکه که‌سێک. ئه‌گینا چاو
له "خه‌بات"ه‌کان، "یه‌کێتی شۆڕشگێران"ه‌کان،
"کۆمه‌ڵه"کان و "دێموکرات"ه‌کان بکه‌ین، ده‌بینین
ئه‌و هه‌موو سه‌رلێشێواوی و چه‌ند به‌ره‌کییه،
هه‌مووی ئه‌مانه‌ش هۆکاری دووری له نیشتمان و
به‌شدار نه‌بوونی کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکه له
خاوه‌نداریه‌تی ئه‌و حیزبانه‌دا خۆ ده‌نوێنی.
واتا ئه‌و دووری له‌خه‌ڵکه مه‌یدان بۆ باندبازی و
خۆسه‌پاندنی که‌س یا لایه‌نێک خۆش کردوه و ئیتر
به‌هیچ ئیمانێک دانابه‌زێ و رێبه‌ری و سه‌رکرده‌یی
بۆیان بووه‌ته شوغل و نانی پێوه ده‌خۆن. جا له
هه‌ر شوێن و ناو هه‌ر حیزبێکدا ئه‌م داستانه
شکڵی تایبه‌ت به‌خۆی هه‌یه.
کۆی ئه‌و مه‌سه‌لانه بوون به گه‌رای ئه‌م
نووسینه. ڕووی قسه‌شم له هه‌موو حیزبه‌کانه .
ئایا ئه‌م شه‌ق بوون و چه‌ند به‌ره‌کیه ده‌بێ تا
ئه‌و ئاسته به‌رده‌وام بێت که هه‌رکه‌س رۆژێک
خه‌باتی کرد، خۆی سزاواری سه‌رۆکی حیزبێک بزانێت؟
ئه‌ی به‌راستی دۆزی نه‌ته‌وه‌که‌مان چی لێدێت؟؟
ڕێکلامی دامه‌رزاندن بۆ پۆستی ده‌فته‌ری سیاسیی
حێزبێکی خۆشناو
چه‌توون
ماوه‌یه‌ک پێش ئه‌م رێکلامه‌م به ئی مه‌یل
پێگه‌یشت . سه‌ره‌تا پرسیارم له‌و که‌سه‌ی بۆی
ناردبووم کرد، له‌باتی ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر ئینتێرنیتی
دانێن بۆ به ئی- مه‌یل بۆ خه‌لکی ده‌نێرن ؟ له
وه‌لامدا ئه‌وه‌م بیست که سه‌رۆکی حیزب وای
به‌باش زانیوه.
با چاوه‌روانتان نه‌که‌م ڕاست و
ڕه‌وه‌ان ئاگادارییه‌که‌تان بۆ بخوێنمه‌وه.
ئاگه‌هی ئیستخدام
بۆ پۆستی جۆربه‌جۆتی حیزبی له کادری به‌شی
ماڵی‌یه‌وه تا ده‌فته‌ری سیاسیی، حیزبێکی
خۆشناوی کورد له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان پێویستیی
به چه‌ند که‌سی دڵسۆز و جێ‌موتمانه‌یه.
مه‌رجه‌کانی دامه‌رزان:
1 = خاوه‌نی چه‌ندسال تێکۆشان (شوێنی تێکۆشان
گرینگ نییه)له حیزبه‌که‌ی ئیمه‌دا بووبێ و دبێ
بۆ دیفاع له پارته‌که‌مان هه‌میشه ڕه‌گی ملی
ئه‌ستوور ده‌رپه‌ڕاندبێت.
2 – له ماوی تێکۆشانی خۆیدا سه‌ربزێو و لاسار
نه‌بووبێ.
3 – گوێ له‌مشت، بێ ئیراده و ئاست نزم بێت.
4 - 2 که‌س له ئه‌ندامانی ده‌فته‌ری سیاسیمان (
یا کۆمیته‌ی ناوه‌ندی) ئیتمینانیان پێ بێت که
گوێ‌ڕایه‌ڵی قسه و بڕیاره‌کانی سه‌رۆک و رێبه‌ر
ده‌بێ.
5 - به‌فیکر و کردار نزیکایه‌تی به‌و بانده‌وه
نه‌بێ که‌له‌مدوایانه له پارته‌که‌مان ده‌رکراون
و ئێسته به‌فیتی دوژمن دژی سه‌رۆک و پارته‌که‌مان
ڕاستکراونه‌ته‌وه.
ئیمتیازه‌کان:
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌ناوخۆ که‌س شک نابه‌ین
له‌سه‌ر که‌سانی تاراوگه حیساب ده‌که‌ین بۆیه:
1 – کاندیدات بۆی هه‌یه سه‌ڕه‌ڕای مووچه‌ی
مانگانه‌ی که حیزبه‌که‌مان به پێی پله‌ی
حیزبایه‌تی ده‌بڕێته‌وه ، مووچه‌ی سوسیالی خۆی
بپارێزێت.
2 – کاندیدات ده‌توانێ که‌سانی خۆی له بازنه‌ی
رێبه‌ریی رێکخراوه‌که‌مان نزیک بکاته‌وه .
3 – گه‌ر له‌ماوه‌ی تاقیکردنه‌وه‌دا (که یه‌ک
کونگره ده‌بێت) لاساری له‌خۆی نیشان نه‌دات،
ده‌چێته بازنه‌ی که‌سه‌کانی هه‌میشه‌یی سه‌رۆکی
ریکخراوه‌که‌مانه‌وه.
که‌سانی خاوه‌ن مه‌رج ده‌توانن له‌گه‌ڵ ئه‌م
ئادره‌سه پێوه‌ندی بگرن.
(ئادره‌سه‌که به‌هۆی نهێنیکاری بڵاو ناکرێته‌وه)
کۆتایی رێگلام
چه‌ند ڕۆژ پاشتر تووشم بوو به تووش "حه‌مه"وه.
ده‌مزانی ماوه‌یه‌که تاکسی‌یه‌که‌یان لێ
وه‌رگرتووه‌ته‌وه و بێکاره. بۆیه خۆم ئاماده‌ی
ناشازیی کردبوو. له هه‌ر حاڵ‌دا رووم‌تێکرد و
پرسیم:
- ئه‌رێ چی‌یه داگیراو دیاری؟
- نا دانه‌گیراوم ،داگیرساوم
و له‌فیکردام
- له فیکری چێ؟ ئه‌وه‌ی تاکسی‌یه‌که‌یان
لێوه‌رگرتوویه‌ته‌وه؟
- نه‌کوڕه تاکسی ی چی. خوایار بێ ئیتر هیچ
ئاتاجیم به کاری تاکسی نامێنێ.
- هێشتا وه‌ڵامی منت نه‌دایه‌وه ، وتم بۆ له
فیکر دای؟
- نازانم هێشتا دوودڵم.
- له‌چێ ؟
- به‌ڕاستی سه‌خته. به‌ڕای تۆ چی بکه‌م؟
- ئه‌رێ کاکه‌برا تۆ هیچت به‌من نه‌وتووه و
له‌به‌ر خۆته‌وه وڕێنه ده‌که‌ی ، چۆن له‌من
ڕاوێژ ده‌خوازی؟
- ڕاست ده‌که‌ی . وه‌ڵا ته‌واو هه‌واسم په‌رته.
- باشه بۆ؟
- چۆن مه‌گه‌ر نه‌ت بیستووه؟
-
چیم نه‌بیستووه؟
-
نازانی باڵی "مه‌حموو به‌گ" به‌شوێن ئه‌ندامی
ده‌فته‌ری سیاسی و له‌و چتانه ده‌گه‌ڕێ؟
-
شه‌تیکم بیستووه،با درۆ نه‌که‌م ڕێکلامه‌که‌م به
ئی- مه‌یل پێگه‌یشت. به‌ڵام پێموا نه‌بوو تۆ پاش
ئه‌وه‌ی به‌سه‌رت هاتووه له‌گه‌ڵ به‌گ و مه‌گ
که‌وی.
-
کوره فه‌رقی چی‌یه. بۆچی حیزبه‌کانی دیکه چیان
له باڵی مه‌حموو به‌گ فره‌تره؟
-
مه‌به‌ستت چی‌یه؟
-
مه‌گه‌ر هه‌موویان داڵده نه‌دراون؟
-
ئه‌ڕی ده‌زانم مه‌به‌ستت قسه‌کانی مامه‌یه.
به‌ڵام بۆچی مه‌حموو به‌گ هێنده که‌سی له‌گه‌ڵ
نه‌ماوه که به‌شووین خه‌ڵکدا ده‌گه‌رێ تا
ده‌فته‌ری سیاسی‌یه‌که‌ی ته‌کمیل بکات.
-
وریای قسه‌کردنت به. مه‌حموو به‌گ هه‌موو که‌سێک
وه‌ک ده‌فته‌ری سیاسی دانامه‌رزێنێ.
-
ئاخر چۆن ده‌بێ بێ کونگر و ده‌نگدان که‌سێک
ببێته ده‌فته‌ری سیاسی یا کومیته‌ی ناوه‌ندی؟
-
هه‌رواش
به هاکۆ نییه، سه‌رۆک له ئیختیاراتی تایبه‌تی خۆی که‌ڵک وه‌ر
ده‌گرێ. جیا له‌وه‌ش جا به‌ستنی که‌نگره و بانگ
کردنی سی چل که‌س چیه،
-
ده‌ی گه‌ر هه‌موو چت به مه‌یلی سه‌رۆکه ئه‌ی
ئه‌و پرسان پرسان و ده‌سته و داوێنی ئه‌م و ئه‌و
بوونه به ئی- مه‌یل بۆ چی‌یه؟
-
نا کاکه ،ئه‌گه‌ر مه‌به‌ستت په‌نا بردن بۆ
دانیشتوانی ئه‌ملا و ئه‌ولایه، ئه‌وه ته‌نیا بۆ
ناو دانه به لایه‌نی پێوه‌ندیدار تا له‌مه‌واجب
و نه‌سرییه‌دا که‌م نه‌هێنێ. ئه‌گینا کۆمیته‌ی
ناوه‌ندی و ده‌فته‌ری سیاسی ده‌بێ که‌سانی دێرینی
هاو ته‌شکیلاتی بن.
-
خودا قوه‌تت بدا چاکی لێ حالیت. دێرینی چی.
مه‌گه‌ر تۆ دێرینی که مرخی خۆتت لێ خۆش کردووه
و ده‌س له سوسیال و ئورووپا هه‌ڵگری بچی ببیه
ده‌فته‌ری سیاسی.
-
جا چی بوو! ئه‌ڵبه‌ت له ڕێکلامه‌که‌دا هاتووه
که پێویست ناکا ده‌س له سوسیال و ئورووپا
هه‌ڵگرم. جیا له‌وه‌ش خۆ هه‌ر مه‌حمووبه‌گ وا
ناکات. ئێسته هه‌موو جه‌ماعه‌ته‌کان وا ده‌که‌ن.
جیا له‌وه‌ش کێ ده‌ڵێ...
-
چی کێ ده‌ڵی مه‌گه‌ر له هه‌ر کام حیزب و
ده‌سته‌کان سێ چوار جۆر شک نابه‌ی؟
-
ده جا چ بوو! کوردیش پێویستی به ته‌نه‌وعه.
-
چۆن چی بوو. بۆ ئه‌م هه‌موو حیزب و تاقمه
کۆمیته‌ی ناوه‌ندی و ده‌فته‌ری سیاسی گیر
ناکه‌وێت. خۆت ده‌زانی زۆربه‌ی تێکۆشه‌ره
دێرینه‌کان وه‌ک مارانگه‌زیان لێهاتووه و
نایانه‌وه‌ێت ئه‌م و ئه‌و له‌سه‌ر حیسابی ڕابردووی
ئه‌وان خۆیان قایم که‌نه‌وه. ئه‌وه‌یه بۆ ساق
کردنه‌وه‌ی حیزبه‌کانیان کورت دێنن. بۆیه مه‌حموو
به‌گ‌یش رێکلامی بڵاو کردووه‌ته‌وه بۆ دامه‌رزانی
ده‌فته‌ری سیاسی به مووچه‌یه‌کی باشه‌وه.
- ئه‌وه حیزبایه‌تییه و تۆ
لێی نازانی.
-
ده‌ک به‌زیادم نه‌کرد له‌و حیزبایه‌تیه. ئه‌ی
سه‌داقه‌ت و ڕاستبێژی و خه‌بات چی لێدێ؟
-
کوره بڕۆ تا قامی قیامه‌ت هه‌ر که‌ر به.
خه‌بات...سه‌داقه‌ت... ڕاستبێژی....
گه‌ر بۆچوونێکت هه‌یه ئێره کلیک بکه
تکایه ئیشاره بکه‌ن که په‌یامه‌که‌تان له‌سه‌ر
کام بابه‌ته
مافی بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م
بابه‌ته بۆ هه‌ڵوێست پارێزراوه ، به هێنانی ناوی سه‌رچاوه
که‌ڵک وه‌رگرتن له‌م بابه‌ته ئازاده
|