|
هه‌ڵبژاردنه‌کانی تورکییه و هۆیه‌کانی
سه‌رکه‌وتنی ئیسلام‌باوه‌ران
خه‌لیل غه‌زه‌ڵی
khalil.ghazali@gmail.com
هه‌ڵبژاردنه‌کانی ئه‌م دوایانه‌ی تورکییه و
سه‌رکه‌تنی دووباره‌ی پارتی داد و گه‌شه
(AKP)
و پاشان سه‌پاندنی به‌ربژاری خۆی بۆ پۆستی
سه‌رۆککۆماری، بێگومان وه‌رچه‌رخانێکی مێژوویی و
جێگه‌ی ڕامانه له ره‌وه‌ندی رووداوه‌کانی ئه‌م
وڵاته‌دا. ئاشکرایه ئه‌م گۆڕان و ڕووداوانه
ڕاسه‌ته‌وخۆ پێوه‌ندیی به گه‌وره‌ترین به‌شی
له‌تکراوی نه‌ته‌وه‌ی ئێمه واتا باکووری
کوردستانه‌وه هه‌یه . بۆیه ده‌بێ هه‌ر که‌س و
لایه‌ن و به‌تایبه‌ت روناکبیران به‌وردی له
ئه‌گه‌رکانی داهاتووی بکۆڵنه‌وه و به‌تایبه‌ت
ئه‌وه‌ی پێوه‌ندی به کێشه‌ی
نه‌ته‌وه‌که‌مانه‌وه هه‌یه به وردی شرۆڤه‌ی
بکه‌ن.
سه‌ره‌تا ده‌بێ ئاماژه به‌وه بکه‌م که به‌شێکی
به‌رچاو له نوخبه‌ی کورد (به‌تایبه‌ت
هاونیشتمانانی باکوور) ولایه‌نه سیاسی‌یه‌کان له
ره‌وه‌ندی ئه‌م هه‌ڵبژاردنانه‌دا هه‌ڵوێستێکی
ژیرانه و له قازانجی داهاتووی گه‌له‌که‌مانیاندا
گرد. هه‌ڵوێستێک که ره‌نگه ئێسته به‌رهه‌م و
ئاسه‌واره‌که‌ی نه‌بینین ،به‌ڵام زۆر ناخایه‌نێ
که ڕاستی و دورستی له ره‌وه‌ندی رووداوه‌کانی
تورکییه‌دا ده‌رده‌که‌وێت.
هه‌ڵبژێرانه‌وه‌ی پارتی داد و گه‌شه
(AKP)
و وه‌ده‌سهێنانی زۆرینه‌یه‌کی باشتر له ڕابردوو
له پارلێمان و پێشره‌وی بۆ ده‌ستخستنی پوستی
سه‌رۆککۆماری ده‌بێ به رووداوێکی
گه‌وه‌ره(گه‌رچی چاوه‌روانکراو) بزانرێت.
ڕاستی ئه‌وه‌یه ئیسلام باوه‌ڕه‌کان ئه‌مجاره
به‌پێچه‌وانه‌ی سه‌رده‌می "ئه‌ربه‌کان"(1997) وه‌ک
هاوبیر و باوه‌ریان هاتنه
مه‌یدان و ئه‌زموونی تێك شکانی هه‌ڵوێسته‌کانی
ده‌وڵه‌ته‌که‌ی ئه‌ربه‌کانیان له‌پێش چاو بوو.
بۆ ئاگاداریی زۆرتری خوێنه‌ران، له نێوه‌ی ئاخری
90ه‌کاندا "پارتی رێفاه" که پارتیکی ئیسلام
باوه‌ڕ بوو،به سه‌رۆکایه‌تیی نه‌جمه‌دین
ئاربه‌کان توانی به که‌مایه‌تییه‌کی بانه‌وه،
بچێته پارلێمان و سه‌ره‌نجام ده‌وڵه‌ت پێك بێنی.
به‌ڵام هه‌ڵوێسته بناژۆیه‌کانی ئه‌و پارته که
ڕاسته‌وخۆ راوه‌ستان له‌به‌رابه‌ر باوه‌ڕه‌کانی
ئه‌رته‌ش(وه‌ک نوێنگه و پارێزه‌ری سێکۆلاریزمی
که‌مالیستی) بوو، سه‌ره‌نجام بووه هۆی شێوه
کودیتایه‌ک که به کوودیتای سپی ناوبانگی ده‌رکرد
و ئه‌رته‌ش بێ هاتنه سه‌ر شه‌قامه‌کان و به فشار
خستنه سه‌ر ئه‌ربه‌کان، ناوبراویان ناچار به
ده‌ست کشانه‌وه له سه‌رۆکوه‌زیری و
هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی ده‌وڵه‌ته‌که‌ی کرد. ئه‌و
کردارانه‌ی که بوونه هۆی تووره‌یی له‌شکر و
ئێسته پارتی داد و گه‌شه ئه‌زموونی لێوه‌رگرتوون
،به‌کورتی ئه‌مانه بوون: ئه‌ربه‌کان که پێی وا
بوو به پشتیوانیی پارلێمان و ئه‌و ده‌نگانه‌ی
به‌پارته‌که‌ی درابوو ده‌توانێ ئامانجه
ئیسلامی‌یه‌کانی بباته پێش، ده‌سبه‌جێ که‌وته
ئازادکردنی حیجابی ئیسلامی له خوێندنگه و
ئیداره‌کان، گه‌شه‌دان به مه‌دره‌سه‌ی دینی
به‌ناوی خوێندنگه‌ی "ئیمام خه‌تیب" ، دژایه‌تی
کردنی ئیسرائیل (له رووانگه‌ی ئیسلامی‌یه‌وه)، و
ره‌چاوکردنی شێوه سیاسه‌تێک که تورکییه‌ی له
ئامریکا و ناتۆ و یه‌کێتی ئورووپا دوور
ده‌کرده‌وه و له‌به‌رانبه‌ردا له وڵاته
ئیسلامی‌یه‌کانی نزیک ده‌کرده‌وه. سه‌رجه‌م ئه‌و
خاڵانه بوو که ئه‌رته‌شی هێنایه سه‌ر ئه‌و
ڕایه که له رێگه‌ی دادگای یاسای
بنه‌ڕيتییه‌وه(که‌له‌ده‌ست سێکۆلاره‌کاندا بوو)
پارتی رێفاه به دژبه‌ری یاسای بنه‌ڕيتی و
باوه‌ڕه‌کانی که‌ماڵ مسته‌فا بناسێنێ
وهه‌ڵوه‌شاوه‌ی ڕابگه‌یه‌نێت. گه‌رچی هاوبیرانی
ئارباکان پاشتر حیزبی "فه‌زیله‌ت"یان دامه‌رازاند،
به‌ڵام زۆری نه‌خایاند ئه‌و حیزبه‌ش هه‌ڵوه‌شاوه
ڕاگه‌یه‌ندرا . له‌و کاته‌دا که‌ش و هه‌واکه وا
ده‌چووه‌پێش که ئه‌گه‌ری رادیکاڵه بوونی
کۆمه‌ڵگه‌ی تورکییه‌ی تێدا به‌دی ده‌کرا. به‌ڵام
سه‌رکرده ئیسلام باوه‌ڕه‌کان له‌باتی توندره‌وی و
به‌دره‌کی ئه‌وه‌ی که هه‌رچه‌شنه توندره‌وییه‌ک
ده‌ستی ئه‌رته‌ش بۆ سه‌رکوتی خوێناویان
ئاواڵه‌ده‌کات و هه‌موو خه‌ون و خه‌یاڵه‌کانیان
(له مه‌ڕ تورکییه‌ی ئیسلامی و خاوه‌نی
گه‌وره‌ترین ئیمپراتۆریی ئیسلامی) به‌تاڵ
ده‌بێته‌وه، رێگه‌ی لێبراڵی و نزیک بوونه‌وه له
یه‌کێتی ئورووپایان هه‌ڵبژارد که ئه‌ویش
به‌رهه‌می ئینشعاب له نێو ئیسلام باوه‌ره‌کان و،
له هاتنه کایه‌ی پارتی داد و گه‌شه(AKP)
دا خۆی نیشاندا.
ئه‌م پارته به‌پێچه‌وانه‌ی پارته‌کانی ئیسلام
باوه‌ڕی پێشووی خۆی، به ئاشکرا ڕاده‌گه‌یه‌نێت
که به بنه‌ما فیکریه‌کانی که‌ماڵیزم و
سێکۆلاریزم پێ‌به‌نده و تا ئێستا زۆرترین هه‌وڵی
ئه‌وه بووه که ئه‌رته‌ش ئارخایه‌ن(دڵنیا) بکات که هیچ
پیلانێکیان بۆ ئیسلامی کردنی ده‌سه‌ڵات و
ده‌وڵه‌تی سێکۆلاری تورکییه نییه.
به‌ڵام ڕاستی ئه‌وه‌یه که هه‌موو ئه‌و هه‌وڵ و
هه‌نگاوانه‌ی سه‌رکرده‌کانی پارتی داد و گه‌شه،
له‌لایه‌ن سێکۆلاره‌کان و به‌تایبه‌ت
ئه‌رته‌شه‌وه به شک و گومانه‌وه چاوی لێکراوه.
هه‌ر ئه‌وه‌شه تا ئێستاچه‌ندین جار ئه‌رته‌ش به
ئاشکرا هه‌ڕه‌شيی کودیتای لێکردوون.
ئه‌رته‌شی تورکییه لانی که‌م تا ئیستا چوار جار
به‌شێوه‌ی ئاشکرا و دیار کودێتای کردوه و چه‌ندین
جاریش ، پێش ئه‌وه‌ی کار بگاته کوودێتا،
ره‌وه‌نده‌که‌ی به قازانجی خۆی گۆڕاوه و ڕا و
نه‌زه‌ری خۆی به‌سه‌ر ره‌وتی سیاسی
ولات(تورکیه)دا سه‌پاندووه.
پاساوی زه‌خت خستنه سه‌ر ئاربه‌کان(سه‌ۆ‌رکی
پارتی رێفاه) ،و سه‌رنجام شیوه کودێتا(ناچار
کردن به ده‌ستکێشابه‌وه له ده‌سه‌ڵات له رۆژی
ئاخری مانگی فووریه‌ی 1997) ئه‌وه بوو که:
یه‌که‌م: حیزبی ڕێفا ،حیزبێکی ئیسلامباوه‌ڕه و
به که‌ڵک وه‌رگرتن له دواکه‌وتوویی خه‌ڵک و
بارییه‌کانی دێموکراسی(ئازادی
هه‌ڵبژاردن)ده‌یه‌وێت به‌ره به‌ره سیسته‌می
لائیکی تورکییه وه‌لا نێت و یاسا و ده‌سه‌ڵاتی
شه‌رێعه‌ت و ئیسلام له جێگه‌ی دا‌نێت.
دووه‌م: ئارباکان و حیزبه‌که‌ی بانگه‌شه‌ی
مه‌زهه‌ب ده‌که‌ن و دژی نه‌ته‌وه ده‌وه‌ستن هه‌ر
به‌و پێیه‌ش دژی رۆژئاوا ده‌دوێن و کۆمه‌لانی
خه‌ڵک له‌باتی به‌رو پێش چوون، بۆ دواوه
ده‌گێڕنه‌وه که ئه‌مه دژایه‌تی کردنی
که‌مالیزمه که ئامانجی به ئورووپایی کردنی
تورکییه بوو.
سێهه‌م: ئارباکان و حیزبه‌که‌ی دژی عیلمانییه‌تن و
ده‌یانه‌وی دین بکه‌نه سه‌رچاوه‌ی ده‌سه‌ڵات و
ژیانی خه‌لک و تێکه‌ڵی ده‌سه‌لاتی بکه‌ن. که
نموونه‌ی بڕه‌ودانی خویندنگه دینیه‌کانه(پێشتر
ئاماژه‌ی پێکرا). که به‌ته‌واوی دژی باوه‌ڕی
که‌مال مسته‌فایه.
به‌م ئامانجانه‌وه ئه‌رته‌ش ده‌وڵه‌تی ئارباکان
وه‌لا ده‌نێ. که زۆرکه‌س به کوودیتای ناو
ده‌به‌ن.
ئیمڕۆ گه‌ر چاو له پارتی داد و گه‌شه(AKP)
بکه‌ین، له زۆر خاڵ دا هه‌مان پارته‌که‌ی
نه‌جمه‌دین ئارباکانه. به‌ڵام پرسیار ئه‌وه‌یه
که بۆچی ئه‌رته‌ش وه‌ک به‌ئاسانی ئارباکانی
هه‌لداشت، نه‌یتوانیوه ئه‌ردۆغان یش هه‌ڵداوێ؟
یه‌کێک له گه‌وره‌ترین هۆکاره‌کان هه‌ر ئه‌وه‌یه
که پێشتر باسکرا، واتا ده‌رس
وه‌رگرتنی (AKP)
له هه‌ڵه‌کانی رێفاه و فه‌زیڵه‌ت و وه‌ک لیبراڵ
هاتنه مه‌یدان. به‌ڵام بێگومان هۆکاری دیکه‌ش
هه‌ن که پێشیان به ئاواڵه هێشتنی ده‌ستی له‌شکر
له کوودێتا گرتووه.
ئه‌و هۆکارانه به‌کورتی ده‌کرێ به‌م شێوه
ده‌سنیشان بکرێت: به‌هۆی پێشکه‌وتنی جیهان، تا دێت
ده‌ستی ئه‌رته‌ش له سیاسه‌تدا که‌م ده‌بێته‌وه و
ئیسته ئیتر له‌شکری تورکییه ناتوانێ وه‌ک جارانی
پێشوو هه‌روا به‌ئاسانی تۆپ و تانگ و سه‌رباز
بڕژێنێته سه‌ر شه‌قامه‌کان و سیاسه‌توانان
زیندانی بکات و ده‌وڵه‌تی نیزامی پێک بێنێت.
ئه‌گه‌رچی ئه‌وه به‌و مانا نییه که له‌شکر
به‌هیچ شێوه‌یه‌ک کوودێتا ناکات. چوونکه ئێستاشێ
له‌گه‌ڵ بێت، سه‌رکرده‌کانی ئه‌رته‌ش ئێسته‌ش
(لانی که‌م له سێبه‌ردا) له سیاسه‌تی ده‌وله‌ت چ
له‌باری ناوخۆ و چ له‌باری ده‌روه ده‌خاله‌ت
ده‌که‌ن، به‌ڵام ئێستا هه‌زینه و باجی کوودێتا بۆ
ئه‌رته‌شه‌کان هێنده چووته سه‌ر که مه‌گه‌ر
وه‌ک ئاخرین ڕێگه، هه‌ڵیبژێرن. ئه‌مه به‌تایبه‌ت
تورکییه و ئه‌رته‌شه‌که‌ی که به‌ته‌واوی
وابه‌سته به ئامریکا و ناتۆ(یه‌کێتی ئورووپا)یه
ده‌گرێته‌وه. پارتی دادوگه‌شه‌ش ئه‌م ڕاستی‌یه
هه‌ست پێکردووه و ئه‌وه‌یه هه‌میشه رۆیشتن بۆ
ناو کۆمه‌ڵگه‌ی ئورووپا و پشتیوانی وڵاتانی
ئورووپایی له "دێموکراسیی" تورکییه‌ی وه‌ک
ئه‌هرۆمی پێش‌گرتن له کوودێتا به‌کار هێناوه.
هه‌ر ئه‌وه‌شه که له‌م ماوه‌ی ڕابردووه‌دا که
سه‌رانی له‌شکر چه‌ندجار هه‌ڕه‌شه‌ی کودێتایان
کرد، یه‌کێتی ئورووپا به ده‌رکردنی به‌یانی
فه‌رمی، داوای له ئه‌رته‌ش کرد خۆی له سیاسه‌ت
هه‌ڵنه‌قوتێنێ و ته‌نانه‌ت هه‌ڕه‌شه‌ی بڕینی
یارمه‌تی نیزامی و گه‌مارۆ یان لێکرد.
هه‌روه‌ها یه‌کێک له ئاواته‌کانی که‌ماڵ مسته‌فا
ئورووپایی کردنی تورکییه و دوورخستنه‌وه له
"وڵاتانی دواکه‌وتوو"ی رۆژهه‌ڵاتی ناوین بووه.
ئه‌وه‌ی که‌چه‌نده تورکییه پێشکه‌وتووه ئامانجی
ئه‌م نووسینه نییه ، به‌ڵام ئه‌رته‌ش وه‌ک
میراتگری که‌ماڵیزم ، ئورووپایی کردنی تورکییه
به ئامانج ده‌زانێ و ئه‌وه‌ش باش ده‌زانێ که
له‌م سه‌رده‌مه‌دا هه‌ر کودێتایه‌ک ئه‌و ئامانجه
کوێر ده‌کاته‌وه.
خاڵێکی دیکه هه‌لومه‌رجی ئیمرۆی ناوچه و ئێراق و
کوردستانه. بێگومان له هه‌لومه‌رجی ئیمڕۆدا
هه‌رچه‌شنه کوودێتایه‌ک ئیمکانی چالاک بوونی
به‌ربه‌ره‌کانی دژی کوودێتاچیان له لایه‌ن
ته‌یاره جیاوازه‌کانی ناو کۆمه‌ڵگه‌وه زیاتر
ده‌بێت ،که ئه‌مه سه‌قامگیریی تورکییه ده‌خاته
مه‌ترسیی‌یه‌وه و ئه‌گه‌ری شه‌ڕێکی ناوخۆیی که
ئیسلامی سیاسی لایه‌نێکی ده‌بێت ، دێنێته گۆڕێ،
هه‌روه‌ها کیشه‌ی کوردیش که به‌چاره‌سه‌ر
نه‌کراوی ماوه‌ته‌وه، گرفتی زۆرتر بۆ
کوودێتاچییه‌کان دێنێته ئاراوه.
به هۆی ئه‌و خاڵانه و زۆر هۆی دیکه ،له‌شکری
تورک تا ئێستا خۆی له کوودێتا و ته‌نانه‌ت
به‌رپاکردنی شه‌ڕێکی ده‌ره‌کی(باشووڕی کوردستان)
پاراستووه ،له‌کاتێکدا گه‌ر چاو له کوودێتاکانی
پێشوو بکه‌ین ده‌بینین ،هیچکات هه‌لومه‌رجی
ئه‌وکات به ڕاده‌ی ئێستا بۆ که‌ماڵیزم و
ده‌سه‌ڵاتی ئه‌رته‌ش مه‌ترسیدار نه‌بووه.
ئه‌ڵبه‌ت هه‌روه‌ک پێشتریش باسیکرا، ئه‌و
هه‌ڵوێسته‌ی له‌شکر نابێ هه‌تا هه‌تایی چاوی
لێبکرێت و هه‌رکات ژێنراڵه‌کانی ئه‌رته‌ش هه‌ست
به‌وه بکه‌ن که چیتر "موداراکردن"
که‌ماڵیزمه‌که‌یان له‌ناو ده‌بات،ئیمکانی کوودێتا
یا خۆهه‌ڵقتان له سیاسه‌ت به‌مه‌به‌ستی گۆڕانی
وه‌زع به قازانجی خۆیان له‌بیر ناکه‌ن.
کاتێک باسی پێشڕه‌وی ئیسلام باوه‌ڕه‌کان و
به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی پارلێمان و ده‌وڵه‌ت و پۆستی
سه‌رۆککۆماری ده‌کرێت، جێگه‌ی خۆیه‌تی (گه‌ر
به‌کورتیش بووه) باسی ئه‌و هه‌لومه‌رجه بکرێ که
بواری ئه‌و پێشڕه‌وییه‌ی بۆیان خۆشکردوه.
هه‌موو ده‌زانین که یه‌کێک (و ڕه‌نگه
گرینگ‌ترین)ئامانجی که‌ماڵ مسته‌فا هێدایه‌ت کردنی
تورکییه به‌روه وڵاتێکی به‌ته‌واوی سێکۆلار و
روو له رۆژئاوا بوو. ئه‌وه‌ش دیاره که هه‌ر
له‌کاتی پێکهاتنی تورکییه له‌سه‌ر که‌لاوه‌کانی
ئیمپراتۆریی تێکشکاوی عوسمانی‌یه‌وه تا ئه‌مڕۆ،
بێ‌پسانه‌وه بۆ ئه‌و مه‌به‌سته هه‌نگاو
هه‌ڵگیراوه و له‌م بواره‌دا به ره‌ها کردنی
ئه‌رته‌ش و هیزی ئه‌منیه‌تی(میت) ، هه‌وڵدراوه
هه‌رچه‌شنه ئاسه‌وارێکی مه‌زهه‌ب له سه‌رو سیمای
تورکییه بشۆردێته‌وه و روواڵه‌تێکی سێکۆلار و
رۆژئاوایی بگرێته خۆی. به‌ڵام وه‌ک ده‌بینین پاش
زیاتر له 70 ساڵ و پاش هه‌وڵدانی هه‌مه لایه‌نه
بۆ ئه‌م مه‌به‌سته و ته‌نانه‌ت به‌کارهێنانی
زه‌خت و زۆر و یاساخ کردنی مه‌زهه‌ب له روواڵه‌تی
کۆمه‌ڵگه‌دا، ئیمڕۆ کۆمه‌ڵگه‌ی تورکییه یه‌کێک
له مه‌زهه‌بی‌ترین وڵاتانی ئیسلامی‌یه و
ته‌ناقوز و دژایه‌تییه‌کی قووڵ له‌نێوان
کۆمه‌ڵگه و سیسته‌می زاڵی حکوومه‌تیدا به‌دی
ده‌کرێت. که ئه‌نجامه‌که‌ی له هه‌ڵبژاردنی (تا
ڕاده‌یه‌ک ئازاد‌دا) ده‌بینین. که ئه‌ویش
سه‌رکه‌وتنی پارت و فێکری ئیسلام باوه‌ڕه.
ئاشکرایه هیچ ئینسانێک هیچ فیکر و دیارده‌یه‌ک
به زۆر قه‌بووڵ ناکات، هه‌ر ئه‌وه‌شه که
ده‌بینین حه‌ره‌که‌ته‌که‌ی که‌ماڵ مسته‌فا، پاش 7
ده‌یه، تووشی شکست دێت و نه‌ک هه‌ر ئیسلام و
سونه‌تگه‌رایی له‌نێو نه‌چووه، به‌ڵکوو ئێمه
به‌پێچه‌وانه‌که‌ی ده‌بینین. واتا ئه‌وه
سێکۆلاریزم و عیلمانییه‌ت(به سه‌بکی ئاتاتورک)ه
که خه‌ریکه ده‌که‌وێته گیانه‌ڵا.
بێگومان ئه‌و هه‌لومه‌رجه هه‌روا له‌خۆڕا
نه‌هاتووه‌ته گۆڕ. شکستی یه‌ک له دوای یه‌کی
ئابووری و سه‌رهه‌ڵدانی قه‌یرانی ئابووری-
کۆمه‌ڵایه‌تی و گه‌نده‌ڵیی له ڕاده‌به‌ده‌ری
ده‌وڵه‌ته سێکۆلاره‌کانی داڵده‌دراوی ده‌ستی
ئه‌رته‌ش، به‌کار هێنانی زه‌خت و زۆر له
کۆمه‌ڵگه و سرێنه‌وه‌ی که‌ڵتوور و بنه‌مای
ئیسلامیی کۆمه‌ڵگه به‌شێوه‌یه‌کی ده‌سکرد و
به‌زبری له‌شکه‌ر و میت؛ ده‌یان قه‌یران و ناته‌بای
دیکه کۆمه‌ڵگه‌ی به‌روه ئه‌و بڕیاره کێشاوه
که به هێنانه سه‌رکاری ئیسلامباوهڕهکان،
خۆیان له‌و هه‌موو قه‌یران و ناعه‌داڵه‌تی و
بشێوه‌یه ده‌رباز بکه‌ن. هه‌ر ئه‌وه‌شه که‌له
هه‌ڵبژاردنی تا ڕاده‌یه‌ک ئازاد‌دا له ساڵی 2002
پارتی داد و گه‌شه( که رێبه‌ره‌که‌ی به هۆی
خوێندنه‌وه‌ی شێعرێک) له سیاسه‌ت مه‌نع کرابوو،
له کاتێکدا "سێکۆلاره‌کان" هیچ چاوه‌روانیان
نه‌ده‌کرد، رێژه‌یه‌کی گه‌وره‌ی له موتمانه‌ی
خه‌ڵکی به‌ده‌ست هێنا.
وه‌ک باسکرا ئه‌و سه‌رکه‌وتنه‌ی ئیسلام
باوه‌ڕه‌کان به‌م هۆیانه‌ی خواره‌وه بوو:
قه‌یرانی ئابووریی قووڵ و سه‌رهه‌ڵدانی ئاوسانێکی
نزیک به سێ ژماره‌یی ، بوونی گه‌نده‌ڵییه‌کی
ریشه‌یی له داموده‌زگای ده‌وڵه‌تیدا که بۆ
سه‌یری زه‌مانه ئیدیعای دێموکرات و سێکۆلار
بوونیشی هه‌یه. هه‌موو ئه‌مانه ببوونه هۆی
داڕمانی ئابووری و ئاستی ژیانی خه‌ڵک تا ئه‌و
ڕاده‌یه تورکییه ببووه یه‌کێک له قه‌رزارترین
وڵاتانی جیهان. هه‌موو ئه‌مانه‌ش له‌سه‌ر ده‌ستی
ئه‌رته‌ش و حیزب و ده‌سته سێکۆلاره‌کانی
لایه‌نگری که‌ماڵیزم پێکهاتبوون.
دیاره ده‌بێ نه‌بوونی ئازادی، ره‌هابوونی
ده‌سه‌ڵاتی له‌شکر و میت و ... وه‌ک هۆکاری دیکه‌ی
ئه‌و ناهومێدی و رووکردنه ئیسلامباوهڕهکان
باس‌بکرێت.
له به‌رابه‌ردا ئیسلام باوه‌ڕه‌کان هه‌ر به
هاتنه سه‌رکار، به بێ ئه‌وه وا خۆیان نیشان
بده‌ن که هه‌وڵی گۆڕانی سیسته‌می سێکۆلاری
که‌مالیستی ده‌ده‌ن، هه‌وڵێکی چڕ و پڕ یان بۆ نزیک
بوونه‌وه له یه‌کتی ئورووپا ،به‌مه‌به‌ستی
چوونه ناو ئه‌و یه‌کێتی‌یه‌وه ده‌ستپێکرد .
به‌هۆی هه‌لومه‌رجی سیاسیی ناوچه و جیهانی له‌و
سه‌رده‌مه‌دا، ئورووپا و ئامریکا، پێیان خۆش بوو
که ئیسلام باوه‌ڕه‌کان له ئوپوزیسیونه‌وه
بگوێزنه‌وه بۆ پوزیسیون. بۆیه که‌وتنه پشتیوانی
و یارمه‌تیدانی ده‌وڵه‌تی پارتی داد و گه‌شه.
له‌به‌رانبه‌ردا ئه‌ردۆغان و هاوبیرانی
ده‌ستیاندایه هێندێک رێفورم و له‌باری
ئابوورییه‌وه هێندێک سه‌رکه‌وتنیان به‌ده‌ست
هێنا. شانبه‌شانی ئه‌مانه، به دنه و پشتیوانیی
یه‌کێتی ئورووپا هێندێک سووکه هه‌نگاویان بۆ
کورت کردنه‌وه‌ی ده‌ستی ئه‌رته‌ش له سیاسه‌ت و
ناوه‌نده‌کانی ده‌سه‌ڵات هه‌ڵگرت. دیاره هه‌ر
ئه‌و پشتیوانییه‌ی ئورووپا بوه گارانتیه‌ک که له‌شکه‌ر
(به پێچه‌وانه‌ی سه‌رده‌می ئارباکان) کوودێتا له
ده‌وڵه‌تی ئه‌ردۆغان نه‌کات.
ئه‌ردۆغان هه‌ر که هاته سه‌ر ده‌سه‌ڵات فێکری
خۆی "دێموکرات - کونسێرڤاتیف" ڕاگه‌یاند که
باوه‌ڕی به رێفورمی قووڵی دێموکراتیک له‌سه‌ر
بنه‌مای پاراستنی سونه‌ت و فه‌رهه‌نگی
"ڕه‌سه‌ن" هه‌یه. له‌ماوه‌یه‌کی چه‌ند ساڵه‌دا
(هه‌روه‌ک باسکرا)به هاوکاریی یه‌کێتی ئورووپا
هێندێک رێفورمی له قه‌واره‌ی حکوومه‌تی پێک هێنا
که مه‌به‌ستی ئه‌و رێفورمانه‌ی ده‌قدانی
نورمه‌کانی ده‌سه‌ڵات له‌گه‌ڵ نورم و خواستی یه‌کێتی ئورووپا
ڕاگه‌یاند. شانبه‌شانی ئه‌و رێفورمه ئیدارییانه
، هێندێک گۆڕان له ناوچه کوردنشینه‌کانی
باکووری کوردستانێش ،وه‌ک هێندێک ئازادیی
که‌ڵتووری جێبه‌جێ کرا.
کۆی ئه‌و رێباز و سیاسه‌ت و رێفورم و باشتر کردنی
دۆخی ئابووریه بووه هۆی ئه‌وه که پارتی داد و
گه‌شه تا ڕاده‌یه زۆر باوه‌ڕ به‌خۆی په‌یدا بکات،
ئه‌وه بوو سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی خۆی ده‌یزانی کۆسپی
زۆری له‌پێشه ، هه‌نگاو بۆ داگیرردنی پۆستی
سه‌رۆککۆماری( وه‌ک نوێنگه‌ی ئاتاتۆرکی سێکۆلار و
علمانی) هه‌ڵبگرێت. که ئه‌نجامه‌که‌ی ئه‌و
قه‌یرانه سیاسی‌یه بوو که له چه‌ند مانگی
ڕابردوودا شاهێدی بووین و سه‌ره‌نجام به
هه‌ڵبژاردنی پێش واده و سه‌رکه‌وتنی زۆرتری
AKP
و داگیرکردنی پوستی سه‌رۆککۆماری (عه‌بدوڵا گوێل)
تا ئێسته هاتووه.
زۆر که‌س وایان چاوه‌روان ده‌کرد که بردنه‌وه‌ی
هه‌ڵبژاردن له‌لایه‌ن پارتی داد و گه‌شه‌وه(AKP)،
له‌شکه‌ر بێده‌نگ نابێ و کودێتا ده‌کات. به‌ڵام
وه‌ک دیتمان ،
AKP
زۆربه‌ی کورسیه‌کانی پارلێمانی به‌ده‌ست هێنا هیچ،
به‌که‌ڵک وه‌رگرتن له ڕاده‌ی به‌رزی له
پارلێماندا، کاندیدای خۆی بۆ پۆستی سه‌رۆککۆماریش
برده "چانکایا"وه1.
دیاره ئێسته‌ش شه‌ڕی نێوان ئه‌رته‌ش و پارتی
دادوگه‌شه کۆتایی نه‌هاتووه و ته‌حه‌مول کردنی
که‌سێکی ئیسلامباوهڕ که ژنه‌که‌ی سه‌رپۆش
به‌سه‌ره و له ده‌ست دان له‌گه‌ڵ پیاوان خۆ
ده‌دزێته‌وه، له‌جێگه‌ی "باوکی تورکان"(ئاتاتورک)
،بۆیان هه‌زم ناکرێ و گه‌رچی له‌و لاشه‌وه عه‌بدوڵا گوێل
هه‌موو هه‌وڵی خۆی خستووه‌ته‌گه‌ر که بیسه‌لمێنی
دژاته‌ریی نیزامی سێکۆلاری تورکییه ناکات. به‌ڵام
هه‌رچی هه‌یه هیچ لایه‌کیان باوه‌ری به‌وی دیکه
نییه و به‌تایبه‌ت له‌شکه‌ر له بیانوویه‌ک
ده‌گه‌ڕی که به‌ده‌سته‌وه‌ی بگرێ ، که به
هه‌زینه‌یه‌کی که‌م نه‌ک هه‌ر
سه‌رۆککۆماری ئیسلامباوهڕ(عه‌بدوڵاگوێل) ی پێ
وه‌لانێت، به‌ڵکوو تا ئه‌و ڕاده بچێته پێش که
ده‌وڵه‌ته‌که‌ی پارتی
AKP
شی پێ برووخێنێ. به‌ڵام ئه‌وه ره‌وه‌ندی
رووداوه‌کانن که نیشانی ده‌ده‌ن که ئایا
ئه‌رته‌ش مل به واقعییه‌ته‌کان ده‌دا و تا سه‌ر
پارتی داد‌و گه‌شه ته‌حه‌مول ده‌کات یا ئه‌وه‌ی پێ
له‌سه‌ر هه‌موو چت داده‌نێ و به کوودێتایه‌ک
تورکییه ده‌گوێزێته‌وه بۆ ناو جیهانێکی دیکه‌ی
پر له‌قه‌یران و ئایه‌نده‌ی تاریک‌تر و نا
روونتره‌وه.
ئه‌ڵبه‌ت له‌و لاشه‌وه ئیسلامباوهڕهکان که
له‌ده‌سه‌ڵاتدان، ئیتر ناتوانن وه‌ک سه‌رده‌می
بێده‌سه‌ڵاتی قسه بکه‌ن و هه‌ڵوێست بگرن. بۆیه
ئه‌گه‌ری دوورکه‌وتنه‌وه‌ی خه‌ڵکیش له‌مان به‌دی
ده‌کرێت. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ،ئه‌مان که فه‌لسه‌فه‌ی
بوونیان له‌سه‌ر باوه‌ڕه ئیسلامی‌یه‌کانه، ده‌بێ
له‌ئاست له‌شکه‌ر دایبه‌زێنن، دۆستی ئامریکا و
ته‌نانه‌ت ئیسرائیل بکه‌ن، له رێفورمه‌کانیاندا
بۆ رۆیشتن بۆ یه‌کێتی ئورووپا ده‌بێ په‌ره‌ده‌ر یا
لانی که‌م پارێزه‌ری سێکۆلاریزم بن وهه‌زار گێره
و کێشه‌ی دیکه که هیچ نزیکایه‌تییه‌کیان له‌گه‌ڵ
باوه‌ڕی ئیسلام نییه!! بۆیه ڕه‌چاوکردنی
سیاسه‌تێکی ئه‌وتۆ پارتی داد و گه‌شه تووشی
پارادوکساڵی جیایی ئیدیعا و کرده‌وه ده‌کات و
کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک شوبهه‌ی ئه‌وه‌ی لێده‌که‌ن که بۆ
پاراستنی ده‌سه‌ڵات پڕه‌نسیپه
ڕاگه‌یه‌ندراوه‌کانی فه‌رامۆش ده‌کات. که‌ئه‌مه‌ش
ده‌توانێ ببێته هۆی پرینگانه‌وه‌ی به‌شێک له
ده‌نگده‌ران له‌و پارته. هه‌روه‌ک
حه‌ره‌که‌ته‌کانی تا ئێستای عه‌بدوڵا گوێل
چه‌شنێک شه‌رمه‌زاریی بۆ ئه‌و پارته بار هێناوه.
هه‌ڵبژاردن و ده‌وری کوردان
له سه‌ره‌تا باسی ده‌وری کوردانم کرد و ئاماژه‌م
به‌وه‌دا که له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا خاوه‌ن
هه‌ڵوێستێکی گونجاو بوو. هۆیه‌که‌شی ئه‌وه‌یه که
ئه‌م هه‌ڵبژاردنه به‌شێوه‌یه‌ک ببووه ململانێی
نێوان سێکۆلاره‌کان و ئیمانییه‌کان. بێگومان کورد
له‌م نێوانه‌دا نه‌یده‌توانی روو له لایه‌کیان
بکات واتا له‌گه‌ڵ لایه‌ک ئی‌ئتلافی بکردایه که
ئه‌نجامه‌که‌ی ده‌بووه به‌ربه‌ره‌کانیی
لایه‌نه‌که‌ی دیکه.
هۆیه‌که‌شی دیاره ، ئێمه خاوه‌ن پرسی
نه‌ته‌وه‌یین و به‌گشتی باوه‌ڕی ئیدئولۆژیکی
تێکه‌ڵ سیاسه‌ت نابێ بکه‌ین. بۆیه له‌لایه‌ک
نه‌ده‌کرا له‌گه‌ڵ ئیسلامباوهڕهکان که‌وتباین. و
له‌و لاشه‌وه لایه‌نی سێکۆلاره‌کان له ڕاستیدا
هیچ تایبه‌تمه‌ندییه‌کی دێموکراسی خوازییان تێدا
به‌دی ناکرێ. چوونکه هه‌موویان نوقمی که‌ماڵیزم و
له ژێر سێبه‌ری ئه‌رته‌شدا ده‌حه‌سێنه‌وه.
به‌داخه‌وه لایه‌نی سێهه‌میش له‌م نێوانه‌دا
به‌دی نه‌ده‌کرا که هه‌م دێموکرات و سێکۆلار بێت
و هه‌م مافی نه‌ته‌وه‌یی ئێمه بسه‌لمێنێ. بۆیه
کورد به‌هه‌ڵوێستی خۆیه‌وه و له‌سه‌ر بنه‌مای
به‌رژه‌وه‌ندیی نه‌ته‌وه‌یی ده‌بوا به‌شداریی
هه‌ڵبژاردنی کردای که له روواڵه‌تدا وا بوو.
بۆیه ده‌ڵێم له روواڵه‌تدا، چوونکه هێزه
سیاسی‌یه‌کان و به‌ربژاره سه‌ربه‌خۆکان ، له‌گه‌ڵ
هیچلایه‌ک نه‌چوونه ئی‌ئتلافه‌وه، به‌ڵام وه‌ک
دیتمان پاش هه‌ڵبژاردنه‌کان ده‌رکه‌وت که پارتی
داد و گه‌شه له کوردستان و له نێو کوردانی
دانیشتووی ئیستانبووڵ(ئه‌م شاره ژماره‌یک زۆر
کوردی لێداده‌نیشی) ده‌نگی زۆری هێنابووه‌وه.
قازانجی ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی نوخبه‌ی کوردی
له‌وه‌دایه که یه‌که‌م ، به هویه‌ت و
ناسنامه‌ی خۆیه‌وه به‌شداریی هه‌ڵبژاردنی
کرد. دووه‌م، له شه‌ڕی نێوان سێکۆلاره
که‌مالیسته‌کان و ئیمانییه که‌مالیسته‌کاندا
ناکه‌وێته نێوان به‌رداشی ئه‌و دوولایه‌نه‌وه.
به‌تایبه‌ت گه‌ر بێتوو کوودێتایه‌ک بێته ئاراوه،
دیواری هیچکه‌س له کوردان کورت تر نییه بۆ
موحاکمه‌کردنیان به‌تاوانی له‌نێوبردنی که‌ماڵیزم
و "جیاوزی خوازی" و ....
هه‌ڵوێستی تا ئێستای فراکسیونی کورد له پارلێمانی
تورکییه ژیرانه و ئایه‌نده بینانه بووه، وتا
ئێستا دوور له هه‌رچه‌شنه توندره‌وی یا
پاسیفیسمێک جووڵاونه‌وه و به‌شێوه‌یکی لوژیک و
دوور له هه‌رو ا هوریا و بیانوو داتاشین بۆ
شوێنییته سێکۆلار و موسوڵمانه‌کان شوێن
مافه‌کانی نه‌ته‌وه‌ییان گرتووه. گه‌رچی
که‌مالیسته‌کان(عیلمانی و ئیمانی) به داتاشینی
کۆسپی ده‌سکرد و به بڕ و بیانوو پێشیان به
به‌شداریکردنی زۆر تاکی خۆشناو و جێ موتمانه‌ی
هاونیشتمانانی کوردمان(له‌وانه تێکۆشه‌ر له‌یلا
زانا) گرت و تا ڕاده‌یه‌ک پێشیان به چوونه سه‌ری
ژماره‌ی پارلێمانتاری کورد گرت،به‌ڵام هه‌ر ئه‌و
ژماره پارلێمانتاره‌ش وه‌ک تا ئێستا نیشانیان
داوه ده‌توانن نوێنه‌ری ڕاسته‌قینه و
به‌ئه‌مه‌گی هاونیشتمانه‌کانمان بن. هیوای
سه‌رکه‌و‌تن بۆ هاونیستمانانی باکوور ،
تێکۆشه‌رانیان وفراکسیونی کورد له پارلێمانی
تورکییه ده‌خوازم .
له
کۆتاییدا پێمخۆشه سه‌رنجی هه‌ردوو حیزبی
ده‌سه‌ڵاتدار له باشووری کوردستان بۆ ئه‌و
ڕاستی‌یه ڕاکێشم که ده‌بێ له گه‌نده‌ڵی و ئه‌و
هه‌لومه‌رجه‌ی له تورکییه هاتووه‌ته گۆڕی ده‌رس
وه‌رگرن. چوونکه گه‌ر بێتوو پێش به گه‌نده‌ڵی
ئیداری و " ته‌فه‌نگ‌سالاری" نه‌گرن و
به‌کرده‌وه(نه‌ک له دروشم‌دا) هه‌وڵی
دامه‌رزانی ده‌سه‌ڵاتی یاسا نه‌ده‌ن،
ناڕه‌زایه‌تیی کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک ده‌گاته ئه‌و
جێگایه که یا ده‌بێ به زه‌بری تفه‌نگ
ده‌سه‌ڵاته‌که‌یان ڕاگرن و بچنه ریزی ده‌سه‌ڵاته
خۆسه‌پێن و سه‌رکوگه‌ره‌کانی رۆژهه‌ڵاتی‌یه‌وه ،یا له
پڕۆسه‌یه‌کی کورت ماوه‌دا ئالتێرناتیڤیان
سه‌رهه‌ڵده‌دات. که به‌داخه‌وه ئه‌ویش نه‌ک
ره‌وتێکی دێموکراتی باوه‌ڕ به ده‌سه‌ڵاتی خه‌ڵک،
به‌ڵکوو یه‌ک دوو هێزی ئیسلامیی ده‌سکردی بێگانه
ده‌بن. که به‌داخه‌وه بێجگه له خشته‌بردنی
بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی نه‌ته‌وه‌که‌مان هیچ
ده‌سکه‌وتێکی به‌دواوه نابێت.
خه‌رمانانی 2707
1
– چانکایا(çankaya)
: کۆشکی سه‌رۆککۆماری تورکییه له ئانکارا
تێبینی: ئه‌م بابه‌ته ماوه‌یه‌ک پێش نووسراوه
به‌ڵام به‌هۆی نه‌بوونی کات ته‌واوکردن و بڵاو
کردنه‌وه وه‌دره‌نگ که‌وت
گه‌ر بۆچوونێکت هه‌یه ئێره کلیک بکه
تکایه ئیشاره بکه‌ن که په‌یامه‌که‌تان له‌سه‌ر
کام بابه‌ته
مافی بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م
بابه‌ته بۆ هه‌ڵوێست پارێزراوه ، به هێنانی ناوی سه‌رچاوه
که‌ڵک وه‌رگرتن له‌م بابه‌ته ئازاده
|