|
مه‌ترسیی ته‌شه‌نای نه‌خۆشیی کولێرا (وه‌با) له
باشوور هیشتا به جیدی نه‌گیراوه
ماڵپه‌ڕی هه‌ڵوێست
رێکخراوی
ته‌ندروستی نێوده‌وڵه‌تی هوشدار ده‌دات که چه‌ند
هه‌زار که‌س له دانیشتووانی (باشووری) کوردستان
له یه‌ک دوو حه‌فته‌ی رابردوودا تووشی نه‌خۆشیی
کولێرا(وه‌با) هاتوون و، تا ئێستا ده(10) که‌س
به‌هۆی ئه‌م " په‌تا"یه‌وه گیانی خۆیان له‌ده‌س
داوه. ئه‌م ڕێکخراوه نێونه‌ته‌وه‌ییه له
ڕاگه‌یه‌ندراوه‌که‌ی خۆیدا بانگه‌شه‌ی کرد بۆ
ئه‌نجامدانی هه‌ڵمه‌تێکی فراوان بۆ
به‌ره‌نگاربوونه‌وه و پێش‌گرتن له بڵاوه‌ی فره‌تری
ئه‌م نه‌خۆشییه که ده‌توانێت ژیانی ئه‌و
که‌سانه‌ی تووشی ده‌بن له ماوه‌یه‌کی کورتی چه‌ند
کاتژمێریی دا به‌هۆی "سک‌چوون"ی به‌رده‌وام و
نائاسایی، کۆتایی پێ بێنێت. رێکخراوه‌ی ناوبراو
ئه‌وه‌ش ئاشکرا ده‌کات که تائێستا سه‌رکه‌وتوو
نه‌بووه له ده‌ست نیشانکردنی سه‌رچاوه‌ی
نه‌خۆشییه‌که و بنکه و بنه‌مای
بڵاوبوونه‌وه‌ی.
وته‌بێژێک به ناوی رێکخراوه‌که له نێوان
کۆنگره‌یه‌کی رۆژنامه‌وانیدا له ژنێڤ ، روو له
ڕۆژنامه‌وانان ڕایگه‌یاند: "تا ئێستا به وردی
هۆکاری بڵاوبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشی کۆلێرا له
ناوچه‌ی ده‌سه‌ڵاتی حکوومه‌تی باشووری کوردستان
نه‌زانراوه،به‌ڵام به‌گشتی باوه‌ڕ وایه ئه‌گه‌ری
ئه‌وه هه‌یه که ئاوی ناپاک هۆکارێکی سه‌ره‌کیی
سه‌رهه‌ڵدانی ئه‌و نه‌خۆشییه بێت".
هه‌ر
ئه‌و وته‌بێژه ئیزافه ده‌کات و ده‌ڵێ: هه‌موو
سیسته‌م و لووله(بۆری‌یه)کانی ئاو گه‌یاندن به
ماده‌ی کلۆر پاک کراونه‌ته‌وه و نموونه‌ی ئاوی
ناو بۆرییه‌کان به‌رده‌وام تاقی ده‌کرێته‌وه،
هه‌تا ده‌زگا پێوه‌ندی‌داره‌کان ئیزن نه‌ده‌ن،
هیچ ئاوێک بێ‌پرس و ئیجازه، نابێت بخورێته‌وه.
سه‌ره‌ڕای ئه‌مانه هێشتا مه‌ترسیی ته‌شه‌نای
ئه‌م نه‌خۆشییه ترسناکه باڵی به‌سه‌ر باشووری
وڵاته‌که‌ماندا کێشاوه . سه‌یر ئه‌وه‌یه که
ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندنی سه‌ر به حکوومه‌تی هه‌رێم
و دوو حیزبی ده‌سه‌ڵاتدار له‌مباره‌وه(ته‌شه‌نای
نه‌خۆشیی کولێرا) به‌رپرسانه هه‌ڵسوکه‌وت ناکه‌ن
و هوشداره‌کان به‌نیسبه‌ت پارێزکردنی
هاوڵاتیانه‌وه له ئاستێکی زۆر نزم دان.
24 ی خه‌رمانانی 2707
گه‌ر بۆچوونێکت هه‌یه ئێره کلیک بکه
تکایه ئیشاره بکه‌ن که په‌یامه‌که‌تان له‌سه‌ر
کام بابه‌ته
مافی بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م
بابه‌ته بۆ هه‌ڵوێست پارێزراوه ، به هێنانی ناوی سه‌رچاوه
که‌ڵک وه‌رگرتن له‌م بابه‌ته ئازاده
|