|
بۆ ئاگاداریی ڕێبه‌رانی باشوور، ئه‌مجاره
به‌ڵگه‌ی ده‌ستێوه‌ردان و دوژمن‌کاریی
کاربه‌ده‌ستانی ئێران له ئاسایشی سلێمانی‌یه‌وه
بڵاو ده‌بێته‌وه
ماڵپه‌ڕی هه‌ڵوێست
به‌گوێره‌ی ڕاپۆرتێک که رۆژنامه‌ی چاودێڕ بڵاوی
کردوه‌ته‌وه، ئاسایشی سلێمانی توانیویه
تێروریستێکی سه‌ر به ئه‌نساری ئیسلام ده‌ستگیر
بکات که زانیارییه‌کی زۆری له‌سه‌ر زۆربه‌ی تۆڕه
تێروریستییهکان پێ بووه. به گوێره‌ی ئه‌و
زانیاریانه، زۆربه‌ی ئه‌و ده‌سته تێروریستیانه
پێکه‌وه له پێوه‌ندی دان و سه‌رچاوه‌ی پێکه‌وه
گرێدانیان حکوومه‌تی ئێران و سپای قودسه. له‌و
زانیاریانه‌دا(که بێگومان زۆرترن و هه‌موویان
بڵاو نه‌کراونه‌ته‌وه) ئه‌و تێروریسته ته‌نانه‌ت
ئادره‌سی پێوه‌ندیی ئه‌و تێروریستانه‌ی درکاندووه
و ڕایگه‌یاندووه که مۆڵگه‌ی حه‌سانه‌وه‌ی هه‌موو
ده‌سته و تاقمه تێروریستییهکان ئێرانه.
ئه‌م خه‌به‌ره کاتێک بڵاو ده‌بێته‌وه که
رێبه‌رانی باشووڕ و له سه‌رویانه‌وه به‌رێزان
مام جه‌لال و مه‌سعوود بارزانی خه‌ریکن له‌سه‌ر
گیرانی تێروریستێکی حکوومه‌تی ئێران ، هه‌ڕه‌شه
له ئامریکا ده‌که‌ن، به بێ ئه‌وه بیر له‌وه
بکه‌نه‌وه که ئه‌و نیمچه ده‌سه‌ڵاته‌یان
ئه‌گه‌ر ئائێسته به‌ده‌ستی ئێران یا تورکییه
په‌لامار نه‌دراوه، بوونی هێزه‌کانی ئامریکا
بووه. بۆیه وا باشتره که ئه‌م به‌ڕێزانه
هێندێک دوورتر بڕوان و بزانن که حکوومه‌تی ئێران
ئه‌گه‌ر له ده‌وڵه‌تی تورکان خراپتر نه‌بێ، باشتر
نییه.
گه‌ر به‌ڕێزان مام جه‌لال و مه‌سعوود بارزانی چاو
له‌و ڕاپۆرته‌ی چاودێڕ بکه‌ن ده‌بینن که ئه‌وه
نه ئێمه به‌رهه‌ڵستکارانی حکوومه‌تی ئێران، نه
هێزه‌کانی ئامریکا و ئیسرائیل و "ئیستکباری
جیهانی" ، به‌ڵکه ئه‌وه ئاسایشی سلێمانییه که
ده‌ڵێت هه‌موو بانده تێروریستیه‌کان له
ئیرانه‌وه ره‌وانه‌ی خراپکاری ده‌کرین و زۆربه‌ی
پیلانه‌کان دژی باشووری کوردستان و ئێراق، له
ئێران و به‌ده‌ستی که‌سانی وه‌ک فه‌رهادی(ئه‌وه‌ی
له سلێمانی گیرا) و پاسدارانی سپای قودس و
ئیتڵاعاتی ناوچه سنوورییه‌کان گه‌ڵاڵه‌یان
داده‌رێژرێت و به‌ڕێوه‌ش ده‌برێن. ئه‌م
ناوه‌ندانه ده‌وره‌ی ئامووزشی ئیستخباراتی و
نیزامی بۆ ئه‌م تێروریستانه داده‌نێن و فێری
کارکردن به ره‌مزیان ده‌که‌ن که نموونه‌یان له
ڕاپۆرته‌که‌دا هاتووه.
بۆ زانیاری زیاتری خوێنه‌ران ده‌قی راپۆرته‌که‌ی
چاو‌دێر له خواره‌وه بڵاو ده‌که‌ینه‌وه:
""چاو‌دێر:
ئاسایشی سلێمانی له‌رێی یه‌كێك
له‌تێرۆریسته‌كانی سه‌ر به ئه‌نسارولئیسلام،
ئیمه‌یڵ‌و ناونیشانی ده‌یان گه‌وره تێرۆریست
ئاشكراده‌كات.
له‌دانپیانانه‌كانی ئه‌و
تێرۆریسته‌دا، كه ناوی ته‌واوی شوكور زرار
كه‌ریمه‌و به"بوخاری" ناسراوه‌و له‌دووتوێی
(16) لاپه‌ڕ‌ه‌ی تاپیكراوی كۆمپیوته‌ردا
تۆماركراوه، ئیمه‌یڵ‌و ناونیشانی هه‌ریه‌كه له
مه‌لاكرێكار، عومه‌ر بازیانی، هێمن بانیشاری،
عه‌بدولڕ‌ه‌حمانی برای عومه‌ر بازیانی‌و
چه‌ندین گه‌وره تێرۆریستی تری سه‌ر به
ئه‌نسارولئیسلام‌و ته‌وحید‌و جیهاد‌و گروپه
تێرۆریستییه‌كانی سه‌ر به‌قاعیده له‌به‌غدا،
موسڵ‌و فه‌لوجه ئاشكراكراوه. له‌و
دانپیانانه‌دا، كه دانه‌یه‌كی ده‌ست "چاو‌دێر"
كه‌وتووه. هۆبه‌ی رامیاری ئاسایشی ناوبراو
لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵدا كردووه، تیایدا
رۆشنایی خراوه‌ته
سه‌ر شوێن‌و ناو‌و جوڵه‌كانی تێرۆریسته‌كانی
سه‌ر به‌ئه‌نسار له‌ناوچه‌ی سه‌رده‌شت‌و
مه‌ریوان‌و تارانی پایته‌ختی ئێران، كه له‌وێ
له‌رێی ئیمه‌یڵه‌وه، په‌یوه‌ندیی به‌سه‌ركرده
تێرۆریسته‌كانه‌وه له‌به‌غدا‌و موسڵ‌و فه‌لوجه
كراوه، سه‌ره‌ڕ‌ای ناردنی چه‌ندین تێرۆریست بۆ
ناو به‌غدای پایته‌خت‌و ناوچه‌كانی تری عیراق،
كه ناوبراو خۆی یه‌كێك بووه له‌وانه.
هه‌ر له‌نێو ئیعترافه‌كانی
ئه‌م تێرۆریسته‌دا، جفره‌كانی(ره‌مز- هه‌ڵوێست)
نێوان گروپه تێرۆریستییه‌كان ئاشكراكراوه، كه
مام جه‌لال-یان به "د.ئاسۆ" ناوبردووه، مه‌سعود
بارزانی به "شه‌وكه‌ت،" ئه‌مریكا به
"خزمه‌كه‌ی خۆمان"، سلێمانی "یه‌زد"، "به‌غداد"
به ئه‌ڵمانیا یان له‌نده‌ن‌و یه‌كێتی نیشتمانی
كوردستانیش به "حاجی ساڵح".
هه‌ر له‌نێو ئه‌و جفرانه‌دا
كه له‌رێی ئه‌و تێرۆریسته‌وه ده‌ست ئاسایشی
سلێمانی كه‌وتوون، جفره‌ی گه‌وره
تێرۆریسته‌كانی سه‌ر به بانده‌كانیشیان
ئاشكراكراوه، له‌وانه: ئه‌بو عه‌بدوڵلا شافعی
به "كاكه‌ره‌ش" ناوی هێنراوه، ئه‌بو مسعه‌ب
زه‌رقاوی به "ئیبراهیم"، عومه‌ر بازیانی به
كامیل یان شێرزاد، هیوا گۆپاڵه "بیستون"،
بزووتنه‌وه به حاجی عه‌لی‌و له‌بری
ته‌قه‌مه‌نیش "بایه‌عی"یان به‌كارهێناوه،
سه‌ره‌ڕ‌ای چه‌ندین جفره‌ی تر.
هه‌ر له‌نێو
دانپیانانه‌كه‌دا، ناونیشان‌و په‌یوه‌ندییه‌كانی
له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌كه له‌و تێرۆریستانه‌و هێمن
بانی شاری ئاشكراكردووه، كه ئه‌می دوایینیان
لێپرسراوی راسته‌وخۆی بووه‌و له‌ئێرانه‌وه
ره‌وانه‌ی به‌غدای كردووه، بۆ په‌یوه‌ندیكردن
به عومه‌ر بازیانییه‌وه.
تێرۆریسته‌كه،
له‌دانپیانانه‌كه‌یشیدا، ناوی خۆی‌و ساڵی
له‌دایكبوونی‌و ئاستی خوێنده‌واری‌و
ورده‌كاریشی له‌سه‌ر براكانی، كه هه‌شت برای
هه‌ن، له‌گه‌ڵ چوار خوشك‌و مامه‌كانی كه
ژماره‌یان پێنج مامه، له‌گه‌ڵ چوار له‌خاڵه‌كانی
ئاشكراكردووه""
ئایا
به بڵاو کردنه‌وه‌ی ئه‌و زانیاریانه، جێگه‌ی خۆی
نییه که رێبه‌رانی باشوور ،لانی که‌م بۆ ڕاگرتنی
ئاستی حورمه‌ت و که‌سایه‌تی خۆشیان بووه، چیتر
ئه‌وه‌نده پاکانه بۆ ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێران و
تێروریسته‌کانی نه‌که‌ن؟
گه‌ر بۆچوونێکت هه‌یه ئێره کلیک بکه
تکایه ئیشاره بکه‌ن که په‌یامه‌که‌تان له‌سه‌ر
کام بابه‌ته
مافی بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م
بابه‌ته بۆ هه‌ڵوێست پارێزراوه ، به هێنانی ناوی سه‌رچاوه
که‌ڵک وه‌رگرتن له‌م بابه‌ته ئازاده
|