|
جیهانی موته‌مه‌دن له‌به‌رابه‌ر ته‌وه‌حوشی کۆماری
ئیسلامی‌یه‌وه ده‌نگ هه‌ڵده‌بڕێت.
ماڵپه‌ڕی هه‌ڵوێست
له
درێژه‌ی ئیعترازه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کان دژی
سیاسه‌تی کوشت و بڕی حکوومه‌تی ئیسلامیی ئێران،
ده‌وڵه‌ت و کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نیی وڵاتی ئیتالیا
بوونه‌ته پێشره‌و و به ڕاشکاوی دژی حکوومه‌تی
ئێران هه‌ڵوێستیان گرتووه.
پاش ژماریه‌ک ئیعدامی
به‌کۆمه‌ڵ و سه‌پاندنی بڕیاری کوشتن به سه‌ر دوو
چالاکی مه‌ده‌نی هاونیشتمانیمان (به‌ڕێزان
حه‌سه‌نپوور و بووتیمار)، چه‌ند ناوه‌ندی مه‌ده‌نی
وه‌ک سه‌ندیکای رۆژنامه‌وانان و سه‌ندیکاکانی
کرێکاری و پیشه‌کانی دیکه له وڵاتی ئیتالیا ده‌سه‌ڵاتدارانی
ئێرانیان وه‌ک بڕیارده‌رانی ئه‌و حوکمانه
مه‌حکووم کرد. پاشان ئه‌و مه‌حکووم کردنه له
ناوه‌نده‌مه‌ده‌نییه‌کانه‌وه ته‌شه‌نای بۆ
ده‌سه‌ڵات سه‌ند و وه‌زیری کار و باری
ناوخۆی ئیتالیا ، بالوێزی ئێرانی له ئیتالیا
بانگی وه‌زاره‌تخانه‌که‌ی کرد و ئیعترازی فه‌رمیی
ده‌وله‌تی ئه‌م وڵاته‌ی له ئاست ئه‌و ئیعدامه
به‌کۆمه‌ڵانه و به‌تایبه‌ت بریاری کوشتنی
عه‌دنان و هیوا، به باڵوێزی ئێران ڕاگه‌یاند.
ده‌وڵه‌تی ئیتالیا له ئیعترازه فه‌رمی‌یه‌که‌ی
خۆیدا ڕایگه‌یاندووه که ئه‌م وڵاته دژی
هه‌رچه‌شنه بریارێکی کوشتنی ئینسانه‌کانه له
هه‌ر شوێن و به هه بیانوویه‌ک بێت.
حکوومه‌تی ئێران له باتی
شه‌رم له‌و هه‌موو ته‌وه‌حوش و به‌ڕبه‌ڕیه‌ته،
بێشه‌رمانه ئیعدامی به کۆمه‌ڵ و بڕینه‌وه‌ی
سزای کوشتن بۆ رۆژنامه‌وانان و نه‌یارانی
ده‌سه‌ڵاته نگریسه‌که‌ی
به کار و باری ناوخۆ ناو ده‌بات و داوا له
ده‌وڵه‌تی ئیتالیا ده‌کات که له ده‌ستێوه‌ردان
له کار و باری ناوخۆی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی ئیران
خۆی بپارێزێت!!
پاش ئه‌م دژکرده‌وه
کاڵفامانه‌ی ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێران، یه‌کێتی
ئورووپا وێڕای پشتیوانی له هه‌ڵوێسته‌کانی
ده‌وڵه‌تی ئیتالیا، کاربه‌ده‌ستانی پێوه‌ندیدار
به کێشه‌کانی مافی مرۆڤ له‌م وڵاته‌ی ڕاسپارد که
وه‌ک نوێنه‌ری یه‌کێتی ئورووپا دژی هه‌ر حوکمێکی
ئیعدام(له هه‌ر شوێن و وڵاتێک) هه‌ڵوێست بگرن و
هه‌ر برێارێک له‌م بواره‌دا بگرن له‌لایه‌ن هه‌موو
ئه‌ندامانی ئه‌م یه‌کێتی‌یه‌وه پشتێوانی
لێده‌کرێت.
حکوومه‌تی ئێران دیسان
هه‌ڵوێسته‌کانی کاربه‌ده‌ستانی ئیتالیای به
ده‌خاله‌ت و ده‌ستێوه‌ردان له کاری نێوخۆیی
ده‌سه‌ڵاته‌که‌یان زانی و دیسان له‌مباره‌وه به
ده‌وڵه‌تی ئیتالیا ئیعترازی کرد. له
به‌رانبه‌ردا ، ئه‌مجار
"رومانۆ پرۆدی"
سه‌رۆکوه‌زرانی سوسیالیستی ئیتالیا وه‌ڵامی ئێرانی دایه‌وه
و
رایگه‌یاند که کێشه‌کانی مافی مرۆڤ و به‌تایبه‌ت
سزای ئیعدام مسه‌له‌ی نێوخۆیی هیچ وڵات و لایه‌نێک نین و
ده‌وڵه‌تی ئیتالیا دژی
هه‌رچه‌شنه بریارێکی کوشتن له هه‌ر شوێنێکی ئه‌م
جیهانه هه‌ڵوێست ده‌گرێت. پاش ئه‌و هه‌ڵوێسته و
وه‌ڵامه لاسارانه‌کانی حکوومه‌تی ئێران،
سه‌رۆکوه‌زیرانی ئیتالیا
ڕاشکاوانه‌تر هاته مه‌یدان و رۆژی سێ شه‌مه16ی
گەلاوێژ به
شێوه‌یه‌کی دیار حکوومه‌تی ئێرانی بانگه‌واز کرد
که ده‌ست له کوشتاری خه‌ڵک هه‌ڵبگرێت.
"رومانۆ پرۆدی" لە وتووێژیکدا
لە شاری "روم" سه‌باره‌ت به کوشتاره‌کانی
حکوومه‌تی ئێران بە هەواڵنێرانی وت: نارەزایەتی
سەبارەت بە حوکمی ئیعدام لە ئێران بە شێکە لە
سیاسەتی دەوڵەتی ئیتالیا. ناوبراو له درێژه‌دا
تەئکیدی کردەوە کە:"نارەزایەتی سەبارەت بە حوکمی
ئیعدام و بەرێوە بردنی ئەم حوکمانە، بەشێکە لە
سیاسەتی ئێمە، دەوڵەتی ئیتالیا ئەوە بە مافی خۆی
دەزانێت کە بیرورای خۆی لەم پێوەندیەدا بە شیوەی
رەسمی رابگەیەنێت."
قسەکانی سەرۆک وەزیری ئیتالیا
لە حالێکدایە کە زۆربەی حیزب و گرووپە مەدەنیە
کانی ئەم ولاتە، داوایان لە "رۆمانۆ پرۆدی" کردووە
تا هەوڵێکی جیدی تر سەبارەت بە ئێران، لە دەستووری
کاری خۆی و کابینه‌که‌یدا دابنێت.
لاساری ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێران
کاری گه‌یانده ئه‌و جێگه که بۆ یه‌که‌مجار
کاربه‌ده‌ستێکی حکوومه‌تی له ئیتالیا
ده‌سه‌ڵاتدارانی ئیڕان به درێژه‌ده‌رانی فاشیزم و
هیتلێر ناو ببه‌ن. له‌مباره‌وه "جان وتنی"
جێگری وەزارەتی دەرەوەی ئیتالیا لە وتووێژیکدا
لە‌گه‌ڵ هەواڵنیرانی ئەم وڵاتە سه‌باره‌ت به
حکوومه‌تی ئێران گوتی: نابێ فەرامۆش بکرێت کە لە
ئێران حکوومه‌تێکی دیکتاتور دەسەلاتدارە و
کومەڵگای جیهانی دەبێ بە زه‌خت خستنە سەر
ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌م وڵاته ،
پێش به‌و شەپۆله نوێه‌ی کوشتار و ئیعدام و
سەرکوته که حاکمانی ئێران وه‌ڕێ‌یان
خستووه بگرن. له درێژه‌ی هێرش بۆ سه‌ر
ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێران، "رووبرتو کالدرولی" وتەبێژی
حیزبی "یەکیەتی باکوور" لە پارلمانی ئیتالیا،
"ئەحمەدی نژاد"سه‌رۆککۆماری ئێرانی وەک "ئادولف
هیتلیر" و حکوومەتی ئێستای کۆماری ئیسلامی وەک
ئاڵمانی سه‌رده‌می "نازی"یه‌کان ناساند و خوازیاری فشار خستنە سەر
ئەم رژیمە بوو.
بێگومان ئه‌و هه‌ڵوێستانه
هه‌رچی زۆرتر گاریگه‌رییان له‌سه‌ر ته‌ریک
خستنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێران ده‌بێ و ئه‌م
جه‌نایه‌تکارانه زیاتر
تێده‌گه‌یه‌نن که ئاڵوگۆڕه‌کانی جیهانی مرۆڤایه‌تیی
ئیتر مه‌ودای ئه‌وه‌ی له دیکتاتۆران سه‌ندووه
به که‌یفی خۆیان کوشت و بڕ وه‌ڕێ بخه‌ن.ڕاستیی
ئه‌م ئیدیعایه‌ش
ئه‌و شه‌پۆله جیهانییه‌ی مه‌حکوومکردنی
ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێرانه که ده‌توانێ سه‌رنجی زیاتری
بیرورای جیهانی بۆ خه‌باتی کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک دژی
ده‌سه‌ڵاتی تۆتالیتری ئیران راکێشی.
گه‌ر بۆچوونێکت هه‌یه ئێره کلیک بکه
تکایه ئیشاره بکه‌ن که په‌یامه‌که‌تان له‌سه‌ر
کام بابه‌ته
مافی بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م
بابه‌ته بۆ هه‌ڵوێست پارێزراوه ، به هێنانی ناوی سه‌رچاوه
که‌ڵک وه‌رگرتن له‌م بابه‌ته ئازاده
|