|

ئه‌حمه‌دی‌نژاد
یه‌کێک له جه‌نایه‌تکارانی
هاوکاری سپای قودس |
لاپه‌ڕێک له جینایه‌ت و ده‌ستێوه‌ردانه‌کانی
حکوومه‌تی ئێران و سپای قودس له ئێراق
ماڵپه‌ڕی هه‌ڵوێست
سه‌رچاوه‌یه‌ک که نه‌یویستووه ناوی بڵاو
بێته‌وه ئه‌م زانیاریانه‌ی بۆ هه‌ڵوێست ناردووه.
به پێی
زانیارییه‌کان له‌م دوایانه‌دا ئه‌فسه‌رێكى سوپاى
پاسدارانى ئێران كه له تیرۆر كردنى محه‌مه‌د
باقری حه‌كیم‌دا به‌شدار بوه، هه‌ڵاتوه بۆ
وڵاتێكى بیانى و له‌وێ بووه‌ته په‌نابه‌ر. ئه‌و
ئه‌فسه‌ره هۆی هه‌ڵاتنی خۆی په‌شیمانی له
کردارێکی تێروریستیدا ناو ده‌بات که ترسى ئه‌وه‌ى
له‌دڵدا پێک هێنابوو که له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتداران
و ناوه‌نده‌ئه‌منیه‌کانی سپاسی پاسدارانی
ئێرانه‌وه بكوژرێت .
ئه‌و
ئه‌فسه‌ره هه‌ڵاتووه ده‌گێڕێته‌وه که عه‌بدول
عه‌زیز حه‌كیم سه‌رۆكى مه‌جلسی ئه‌علای شۆڕشی
ئیسلامى(ئه‌م رێکخراوه ئێسته ناوه‌که‌ی گۆڕیوه
و ده‌سته‌واژه‌ی "شۆڕش"ی لێ هه‌ڵگرتووه) به‌ڵگه‌ى
ته‌واوى پێشكه‌ش به تاران كردوه كه
ده‌یسه‌لمێنێت سوپاى پاسداران به‌شدار بوون له
كوشتنى محه‌مه‌د باقری حه‌كیمى برای دا. به‌پێى
ئه‌و به‌ڵگانه، پیلانى تیرۆر كردنى محه‌مه‌د
باقری حه‌كیم له‌لایه‌ن قاسم سلێمانى فه‌رمانده‌ى
سپای قودس و پاسدار عه‌لى ئاغا محه‌مه‌دى دانراوه
كه پێشتر به‌رپرسی دۆسیه‌ى عراق بوه و ته‌نانه‌ت
به پشتیوانیی هێزه‌کانی باشووری کوردستان له
شاره‌کانی ئه‌م به‌شه‌ی کوردستان کۆبوونه‌وه‌ی
گشتیی پێکده‌هێنا. ئه‌م پاسداره ئێستا یه‌کێک له
کاربه‌ده‌ستان و به‌ڕێوه‌به‌رانی ده‌نگ و
ره‌نگ(صدا و سیما) ی کۆماری ئیسلامی ئێرانه .به
پێی زانیاریه‌کان تێرۆری باقری حه‌کیم به‌ده‌ستی
چوار ئه‌فسه‌رى به‌شی ئیتڵاعاتی پاسداران ئه‌نجام
دراوه كه به ناوی تیمى رۆژنامه‌وانی و به
کارتی شناسایی صدا و سیما و تیمی هه‌واڵنێری
ته‌له‌فزیۆنى هاتونه‌ته ناو ئێراقه‌وه .
سه‌رچاوه‌ی
ناوبراو زیادی کردووه که تا ئێستا سێ له‌و چوار
ئه‌فسه‌ره به‌شێوه‌ی جیاواز وجێ گومان گیانیان
له‌ده‌سداوه و ئه‌فسه‌ری چواره‌میش وه‌ک
ئاماژه‌کرا ڕایکردووه و له وڵاتێکی بیانی‌دا
داوای په‌نابه‌ری کردووه.
تا
ئێسته چه‌ند ناوه‌ندی ئه‌منییه‌تی ده‌ره‌کی و
له‌وانه ئه‌فسه‌رانی ئه‌منییه‌تی ئامریکا له‌گه‌ڵ
ئه‌و ئه‌فسه‌ره دانیشتنیان بووه و هه‌رچی
زانیاری و نهێنی بووه ده‌ریبڕێوه. وا
ده‌رده‌که‌وێ که ئامریکایه‌کان له هێرش بۆ
جاسووسخانه‌ی ئێران له هه‌ولێر له زانیاریه‌کانی
ئه‌م ئه‌فسه‌ره که‌ڵکیان وه‌رگرتووه. هه‌روه‌ها
پاش زانیارییه‌کانی ئه‌و ئه‌فسه‌ره هه‌ڵاتوه،
بێجگه له هه‌ولێر تائیستا چه‌ندین بنکه و
ده‌سته‌ی سه‌ر به حکوومه‌تی ئێران ده‌ستیان به‌سه‌ردا
گیراوه .
ئه‌و
ئه‌فسه‌ره جیاله دانیشتن له‌گه‌ڵ ناوه‌نده
ئیتڵاعاتییه‌کانی بیانی، زانیاریی له‌سه‌ر کوشتنی
سێ هاووڕییه‌که‌ی خۆی داوه‌ته ناوه‌نده
نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کان.ناوبراو چۆنییه‌تی کوشتنی
ئه‌و سێ که‌سه‌ی به‌م شێوه باسکردووه: یه‌كیان
ده‌رمانخوارد كراوه واتا به‌ژه‌هر کوژراوه و
یه‌كێكى دیكه‌ش له سه‌ر رێگه‌ى ئوتوبان بابائی
له تاران روداوى ئوتومبێلی بۆ پێکدێنن که
ده‌بێته هۆی کوشتنی و ئه‌فسه‌ری سێهه‌م
له‌لایه‌ن پاسدارانه‌وه له سه‌ربازگه‌ى
"موناجات" كوژراوه. رووداوه‌که‌ش به‌و شێوه
ڕاده‌گه‌یه‌نن که سه‌ربازێک به‌هۆی ده‌رچوونی
به‌هه‌له‌ی فیشه‌ک له تفنگه‌که‌ی بووه‌ته هۆی
کوشتنی . سه‌یر له‌وه‌دایه سپای پاسداران هه‌رسێک
ئه‌و ئه‌فسه‌رانه‌ی به شه‌هید ناوبردووه و
له‌کاتی کوشتنیاندا رێوڕه‌سمی تایبه‌تی بۆ داناون.
به‌ڵام
بۆچی سپای پاسداران ئه‌و کاره واتا بڕیاری تێروری
باقری حه‌کیمی ده‌رکرد؟ ئه‌فسه‌ری هه‌ڵاتوو هۆی
ئه‌وکاره به‌م‌شێوه باسده‌کات: پاش رووخانی
سه‌دام و گه‌ڕانه‌وه‌ی ئێراقییه‌کان و به‌هێزبوونی
شیعه، ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێران و به‌تایبه‌ت سپای
قودس که خۆی به خاوه‌ن ئیختیاری هێزه شیعه‌کان
ده‌زانی، وا هه‌ستیان کردبوو که باقری حه‌کیم
که‌متر رووی له ئێران و زۆرتر له ئامریکایه‌کان
نزیک ده‌بێته‌وه و وه‌ک سه‌ره‌تاکان ڕاپۆرت به
سپای قودس ناداته‌وه. بۆیه پاش چه‌ند جار
وه‌خه‌به‌ر هێنانه‌وه‌ی حه‌کیم هاتنه سه‌ر ئه‌و
باوه‌ڕه که باقری حه‌کیم له داهاتوودا هه‌موو
هێزه‌که‌ی ره‌وه‌و ئامرکاییه‌کان ده‌بات و سه‌ری
ئێران پاش ئه‌و هه‌موو هه‌زینه و خه‌رجه‌ی بۆ
مه‌جلسی ئه‌علای کرد ، بێ کڵاو
ده‌مێنێته‌وه. ئه‌وه‌بوو بریاری کوشتنی له
لایه‌ن سه‌رانی حکوومه‌ته‌وه درا و سپای قودسیش
وه‌ک هه‌میشه به‌ڕێوه‌ی برد.
جێگه‌ى
ئاماژه پێكردنه محه‌مه‌د باقری حه‌كیم له
ته‌قینه‌وه‌یه‌ك دا له شارى نه‌جه‌ف
له‌مانگه‌کانی سه‌ره‌تای رووخانی سه‌دام واتا
ئاخره‌کانی مانگی 8 ی 2003 تیرۆر كرا و ژماره‌یکی
زۆر خه‌ڵکی ئاسایی ش له‌گه‌ڵی کوژران. له پاش
ئه‌و تێرۆره‌وه بوو که حکوومه‌تی
ئێران ئیتمینانی به مه‌جلسی ئه‌علا وه‌ک ڕابردوو
نه‌ما و که‌وته به‌هێزکردنی لایه‌نه‌کانی دیکه‌ی
شیعه و له‌وانه موقته‌دا سه‌در.
گه‌ر بۆچوونێکت هه‌یه ئێره کلیک بکه
تکایه ئیشاره بکه‌ن که په‌یامه‌که‌تان له‌سه‌ر
کام بابه‌ته
مافی بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م
بابه‌ته بۆ هه‌ڵوێست پارێزراوه ، به هێنانی ناوی سه‌رچاوه
که‌ڵک وه‌رگرتن له‌م بابه‌ته ئازاده
|