|
سه‌رنجی ڕای نیوخۆ وجیهانی له کێشه‌ی عه‌دنان و
هیوا
ماڵپه‌ڕی هه‌ڵوێست
پاش
بڵاوبوونه‌وه‌ی بڕیاری کوشتنی هه‌ردوو چالاکی
مه‌نده‌نیی هانیشتمانیمان به‌ڕیزان عه‌دنان
حه‌سه‌نپوور و هیوا بووتیمار، شه‌پۆلێک له
ناڕه‌زایه‌تیی له‌نێوان گه‌لی کوردماندا دژی ئه‌و
بڕیاره که‌وته ڕێ. گه‌رچی به‌هۆی که‌ش و هه‌وای
پولیسی و سه‌رکورت له ناوخۆدا کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک
ناتوانن ئیعترازی مه‌ده‌نیی وه‌ڕێخه‌ن و بڕژێنه
سه‌ر جاده‌و شه‌قامه‌کان، به‌ڵام ناوه‌نده
مه‌ده‌نی و پێشه‌ییه‌کان به بێ ترس له
پاشهاته‌کان و هه‌ڕه‌شه‌کانی حکوومه‌ت ،ده‌نگی
ئیعترازیان هه‌ڵهێنا. ده‌نگی ئیعتراز هێند به‌رز
و گشتگر بوو، که به پێچه‌وانه‌ی جارانی پێشوو ،
گه‌ر حو‌کمێکی ناعادێلانه‌ی ئه‌و تۆ به‌سه‌ر
تێکۆشه‌ڕێکی کورددا ده‌سه‌پا و ده‌نگێکی
ئیعترازمان له خه‌ڵکانی دیکه نه‌ده‌بسیدت(بۆ
نموونه حو‌کمی ئیعدامی ساسان ئال‌که‌نعان)، ئه‌وا
ناوه‌نده‌کانی مه‌ده‌نی له به‌شه‌کانی دیکه‌ی
ئیران، ئه‌مجاره به‌شێوه‌یه‌کی به‌رین
هاتوونه‌ته مه‌یدان و خوازیاری هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی
حو‌کمی ئیعدامی حه‌سه‌نپوور و بووتیمار بوون. که
کانوونی نووسه‌رانی ئیران، خانه‌ی هونه‌رمه‌ندانی
ئێران و چه‌ندین ناوه‌ندی مه‌ده‌نی وپیشه‌یی دیکه
ده‌تونین به‌نموونه بێنینه‌وه.
ئه‌گه‌ر له ناوخۆدا که‌ش و
هه‌وای سه‌رکوت و خه‌فه‌قان پێش به ئیعترازی
خیابانی و جه‌ماوه‌ری ده‌گرێ، له‌به‌رانبه‌رد له
ده‌ره‌وه‌ی وڵات، کۆمه‌ڵگه‌ی کوردی(هه‌موو
پارچه‌کانی کوردستان) به شێوه‌یه‌کی به‌رین و
که‌م وێنه دێنه خرۆش و به که‌ڵک وه‌رگرتن له
هه‌موو بواره قانوونییه‌کانی وڵاتانی خاوه‌ن
دێموکراسی(به‌تایبه‌ت له ئورووپا)، شه‌پۆلێکی
ئیعتراز له نووسینی نامه‌ی ئیعترازی بۆ
ناوه‌نده‌کانی سیاسی و مه‌ده‌نی و مافی مرۆڤی
ئه‌م وڵاتانه تا رێپێوان و ئیعترازی خیابانی ،
ده‌ستپێده‌کات. به جورعه‌ته‌وه ده‌توانرێ بوترێ
که ئه‌مه له مێژووی خه‌باتی گه‌لی کوردماندا بێ
وێنه‌یه.
ئه‌م حه‌ره‌که‌ته نوێ‌یه یه‌کێک
له ده‌سکه‌وته‌کانی به‌رزبوونه‌وه‌ی "هوشیاریی
نه‌ته‌وه‌ی"یه که گه‌شه‌ی تێکنولۆژی و
ئامرازه‌کانی پێوه‌ندیش به یارمه‌تییه‌وه هات .
وه‌ک دیتمان کۆمه‌ڵگه‌ی کوردی له ده‌ره‌وه‌ی وڵات
به چالاکی و تێکۆشانی خۆی توانی سه‌رنجه
کاربه‌ده‌ستانی سیاسی و بواری مافی مرۆڤ له زۆر
شوێن و وڵات بۆلای کیشه‌ی عه‌دنان و هیوا ڕابکێشێ
که به‌رهه‌می بووه هه‌ڵوێست گرتنی زۆر ناوه‌ند و
ده‌وڵه‌ت، که وێڕای مه‌حکوومکردنی برێاری کوشتن
به‌گشتی،ڕاسته‌خۆ داوای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی بڕیاری
کوشتنی ئه‌و دوو چالاکه‌مه‌ده‌نییه‌یان کردووه.
له‌م ماوه کوردته‌دا،زۆر
ناوه‌ندی نێونه‌ته‌وه‌یی مافی مرۆڤ و ناوه‌ندی
پیشه‌یی کرێکاری و رۆژنامه‌وانی له وڵاتانی
جۆربه‌جۆر به ناردنی نامه بۆ رێکخراوی
نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان، رێکخراوی مافی مرۆڤ،
چاودێرانی مافی مرۆڤ و حکوومه‌تی ئێران ،
هه‌ڵوێستیان گرتووه و خوازیاری هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی
ئه‌و حوکمه نامرۆڤانه بوون. شانبه‌شانی ئه‌مانه
زۆر ناوه‌ندی ده‌وڵه‌تی و وه‌زیر و کاربه‌ده‌ستی
حکوومه‌تی له وڵاتانی فه‌رانسه، ئاڵمان،
ئیتالیا، برتیانیا و.. له‌مباره‌وه به‌یانیان
ده‌رکردووه وبه‌شیوه‌ی فه‌رمی ده‌وڵه‌تی وڵاتانی
پورتوگال، فه‌رانسه و ئیتالیا داوایان له
حکوومه‌تی ئێران کردووه که حو‌کمی کوشتنی
بووتیمار و حه‌سه‌نپوور هه‌ڵوه‌شێنێته‌وه؛ و
سه‌ره‌نجام دوێنێ یه‌کێتی ئورووپا که
نوێنه‌رایه‌تیی 25 وڵات ده‌کات به ده‌رکردنی
ڕاگه‌یه‌ندراوێکی فه‌رمی، وێرای ده‌ربڕینی نگرانیی
ئه‌م وڵاتانه له وه‌ڕێ که‌وتنی شه‌پۆلی ئیعدام
له ئێران، داوا له حکوومه‌تی ئێران ده‌کات که
حو‌کمی کوشتنی عه‌دنان حه‌سه‌نپوور و هیوا بووتیمار
هه‌ڵوه‌شێنێته‌وه.
گه‌رچی حکوومه‌تی ئێران به
روواڵه‌ت سه‌ری خۆی له ژێر به‌فر کردووه و له
به‌رانبه‌ر ئه‌و هه‌موو ئیعترازه جیهانی و
ناوخۆییه‌دا بێده‌نگی پاراستووه، به‌ڵام بێگومان
به‌کرده‌وه ناتوانێ ئه‌و ئیعترازانه پشتگوی
بخات. ئه‌وه‌یه ده‌بینین ماوه‌ی چه‌ند رۆژه (به
شێوه‌ی ناراسته‌وخۆ )هاتووه‌ته مه‌یدان و به
وه‌پێشنانی پارێزه‌رانی ئه‌م دوو چالاکه
مه‌ده‌نییه، به‌ته‌مای هێوه‌ر کردنه‌وه‌ی ئه‌و
شه‌پۆله‌ی رق و بیزاری و ئیعترازه جیهانیه‌یه
. ئه‌مه نیشان ده‌دات که کێشه‌ی عه‌دنان و
هیواش به کێشه‌کانی خۆخوڵقێنی حکوومه‌تی ئیسلامی
زیاد بووه. که ئێمه به یه‌کگرتوویی خۆمان و
که‌ڵک وه‌رگرتن له ئیمکانه‌کانی مه‌وجوود
توانیمان به سه‌ر حکوومه‌تی ئیسلامییدا بسه‌پێنین
و نه‌هێڵین به بێده‌نگی پیلانه‌کانی بباته پێش و
بۆ هه‌ر کردارێکی نائینسانیی ده‌بێ تاوانێکی زۆر
گه‌وره ته‌حه‌مول بکات. به‌شێوه‌یه‌ک که له ژێر
باری گرانیدا ناچار به پاشه‌کشه‌ی بکه‌ین. که
بێگومان به ده‌ستکه‌وتێکی خه‌باتی هاوبه‌شمان
ده‌ژمێردرێت.
هه‌رچه‌ند تا ئه‌م کاته حکوومه‌ت
بڕیاره ناعادێڵانه‌که‌ی هه‌ڵوه‌شاوه
ڕانه‌گه‌یاندووه، به‌ڵام بێگومان له‌مه‌یدان
بوونی ئێمه و کێشانی هه‌رچی زۆرتری سه‌رنجی ڕای
جیهانی و به‌تایبه‌ت ده‌وڵه‌ته‌کان، له‌م بواره‌ی
نه‌به‌رد دژی کۆماری ئیسلامی زۆرتر
یارمه‌تیده‌رمان ده‌بێت .
ئه‌وه‌ی لێره‌دا جێ داخه و نابێ
فه‌رامۆش بکرێ، ره‌فتاری حکوومه‌تی هه‌رێمی
کوردستان و بێ هه‌ڵوێستیی ئه‌م حکوومه‌ته
"کوردی"یه له ئاست کێشه‌ی عه‌دنان و هیوا دا
بوو. به پێی ئه‌و هه‌واڵانه‌ی به ئێمه
گه‌یشتوون، حکوومه‌ت به‌هیچ شێوه‌یه‌ک ئیجازه‌ی
خۆپیشاندانی به هاونیشتمانانی کوردمان(چ کوردانی
رۆژهه‌ڵات که دانیشتووی باشوورن و چ کوردانی
خۆجێی) نه‌داوه ئیعترازی خیابانی وه‌رێ بخه‌ن،
که ئه‌مه جێگه‌ی پرسیاره و ئێمه له جێگه‌ی
خۆیدا باسی ده‌که‌ین.
گه‌لاوێژی 2707
گه‌ر بۆچوونێکت هه‌یه ئێره کلیک بکه
تکایه ئیشاره بکه‌ن که په‌یامه‌که‌تان له‌سه‌ر
کام بابه‌ته
مافی بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م
بابه‌ته بۆ هه‌ڵوێست پارێزراوه ، به هێنانی ناوی سه‌رچاوه
که‌ڵک وه‌رگرتن له‌م بابه‌ته ئازاده
|