|
تایبه‌تی کردنی بواری خزمه‌ت گوزاری به‌شێوه‌ی
ده‌سه‌ڵاتی ئیسلامی
به بیانووی سپاردنی چاپ و بڵاوکردنه‌وه‌ی کتێبی
خوێندن به به‌شی تایبه‌تی
خه‌لیل غه‌زه‌ڵی
khalil.ghazali@gmail.com
یه‌کێک له تایبه‌تمه‌ندیه‌کانی نیزامی
سه‌رمایه‌داری(له هه‌ر شیواز و پله‌یه‌کی‌دا)،
هه‌رچی زۆرتر رووتاندنه‌وه‌ی کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک و
سڕینه‌وه‌ی به‌رپرسایه‌تی و ئه‌رکی ده‌سه‌ڵاته له
ئاست خزمه‌تگوزاری به کۆمه‌ڵگه‌دا. له‌م
بواره‌دا حکوومه‌ته‌کانی سه‌رمایه‌داری به
ره‌چاوکردنی "تایبه‌تی کردنی" زۆر بواری
به‌رهه‌مهێنان و به‌تایبه‌ت خزمه‌تگوزاریی گشتی،
له‌لایه‌ک به‌رپرسایه‌تی و دابین کردنی ئه‌و
خزمه‌تگوزاریانه له ئه‌ستۆی خۆیان ده‌که‌نه‌وه
و له‌لایه‌کی دیکه‌وه ، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی
سامانی وڵاتیان به‌ده‌سته‌وه و له رێگه‌ی جۆر
به‌جۆره‌ی وه‌ک ماڵیات(باج) خه‌ڵک ده‌رووتێننه‌وه
، تا دێت هه‌زینه‌ی خزمه‌گوزاریه‌کان له ئه‌ستۆی
خۆیان ده‌که‌نه‌وه و به سه‌ر کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکیدا
ده‌بڕن. ئاشکرایه له‌م نێوانه‌دا ته‌وه ته‌نیا
چین و توێژه که‌م داهاته‌کانن که زیان ده‌بینن.
هه‌ر ئه‌وه‌شه که ده‌بینین هه‌ر له سه‌ره‌تای
ده‌سپێکردنی تایبه‌تی کردنی بواره جۆربه‌جۆره‌کان
و به‌کرده‌وه گه‌یاندنی خه‌ت و رێباز و
پێشنیاره‌کانی "بانکی جیهانی" و "ڕێکخراوی
بازرگانیی جیهانی" بۆ ده‌وڵه‌ته‌کان ، که
تایبه‌تی سازی و بڕینی سوبسیدیه حکوومه‌تییه‌کان
سه‌ره‌کی ترین یانن، شه‌پۆلێکی ئاوسان و دابه‌زینی
داهاتی به‌شێ که‌م داهاتی خه‌ڵک (ته‌نانه‌ت له
وڵاتانی پێشکه‌وتووی پێشه سازیدا) ده‌ستی
پێکردووه و تادێت به‌رینتر ده‌بێ.ئاشکرایه ئه‌م
حه‌ره‌که‌ته بۆ قازانج و به‌رژه‌وه‌ندیی
سه‌رمایه و سه‌رمایه‌داره‌کانه.
حکوومه‌تی ئێرانیش گه‌رچی خۆی به نیزامێکی سیاسی
-
ئابووری - کۆمه‌ڵایه‌تیی جیاواز ده‌ناسێنێ، و
له سه‌ره‌تاکاندا به‌هۆی نه‌زانی و
تێنه‌گه‌یشتوویی، ئابووریی به‌شیاوی که‌ر
ده‌زانی(یه‌کێک له وته به‌ناو بانگه‌کانی
خومه‌ینی) و خۆی به‌ناو"حکوومه‌تی موسته‌زعه‌فان"
واتا هه‌ژار و فه‌قیر ده‌ناساند، به‌ڵام به‌ره
به‌ره له ره‌وه‌ندی به ده‌وڵه‌ت بوونیدا
هه‌مان رێچکه و رێبازی حکوومه‌تێکی
سه‌رمایه‌داریی گرته‌به‌ر و له کرده‌وه‌دا بووه
حکوومه‌تی موسته‌کبران(چه‌وسێنه‌ران). هه‌ر
ئه‌وه‌ش بوو که وه‌ک هه‌ر ده‌سه‌ڵاتێکی
سه‌رمایه‌داری، یاسا و کرده‌وه‌ی خسته بواری
پاراستنی سه‌مایه‌دارانه‌وه. ته‌نیا به‌و
جیاوازییه‌وه که سه‌رمایه‌دارنی ناو حکوومه‌تی
ئێران، مشتێک "ئاخوندی ره‌وزه خوێن" یا لات و
لومپه‌نی جه‌نایه‌تکاری سه‌رکرده‌ی سپای پاسدارانن
که به قه‌بزه‌کردنی شا ده‌ماری ئابووری و
دابه‌شکردنی سامانی ئێران له نێو خۆیاندا، چینێکی
نوێی بورژوازیی ئیرانیان پێک هێناوه که ته‌نیا
له دارا بوونی سروه‌ت و سامان و چه‌وسێنه‌ریدا
سه‌رمایه‌دارن و به فه‌رهه‌نگ و شێوه‌ی ژیان
دواکه‌وتوو و هێشتا له سه‌ده‌کانی پێشدا ده‌ژین.
ئه‌م که‌سانه ده‌سته و دایره‌یه‌کی مافیایان
وه‌سه‌ر یه‌ک ناوه و سه‌ره‌ڕای سه‌پاندنی
ده‌سه‌ڵاتێکی ره‌های دیکتاتۆرانه به‌سه‌ر
دانیشتوانی ئێران‌دا و سه‌ره‌ڕای وه‌گه‌ڕ خستنی
یاسا کۆنه‌کانی سه‌رده‌می وشتر له‌وه‌ڕێنه‌کانی
1400 ساڵ پێشی ده‌شته‌کانی عه‌ره‌بستان، ناچارن
خۆیان و ده‌سه‌ڵاته‌که‌یان له‌گه‌ڵ سووڕی چه‌رخی
سه‌رمایه له ئاستی جیهانیدا رێک بخه‌ن. هه‌ر
ئه‌وه‌شه که ئه‌م ده‌سه‌ڵاته دز و تاڵانچیه،
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر داهاتی ده‌ریای نه‌وت
دانیشتووه و ده‌ستی به‌سه‌ر سروه‌تی نیشتمانیی
دانیشتوانی ئێران‌دا گرتووه، تایبه‌تی کردنی زۆر
بواری خزمه‌ت گوزاریی ده‌سپێکردووه. ئه‌وه
له‌کاتێکدایه که له وڵاتانی هاوشێوه‌ی
ئێران(مه‌به‌ست ئه‌و وڵاتانه‌یه که هه‌م
دیکتاتۆرن و هه‌م داهاتی نه‌ته‌وه‌ییان له سه‌ر
به‌رهه‌می نه‌وته) ،ده‌سه‌ڵاتداران گه‌رچی
جه‌نایه‌تکار و دزن، به‌ڵام لانی که‌م
خزمه‌تگوزارییه‌کانیان له ئه‌ستۆی ده‌وڵه‌تدا
هیشتووه‌ته‌وه و ته‌نانه‌ت له هێندێک له
وڵاتانی که‌نداو، شێوه ده‌وڵه‌تێکی رێفاه یان پێک
هێناوه. به‌ڵام حکوومه‌تی ئێران که ده‌بوا (به
قسه‌ی خۆیان) هه‌موو دار و نه‌داری بۆ هه‌ژار و
فه‌قیر (موسته‌زعه‌ف) بوایه، بواری تایبه‌تی
کردنی له به‌شی خزمه گوزاریه‌وه ده‌ست
پێکردوه. ئه‌ویش یه‌کێک له گرینگ‌ترین بواره‌کان
واتا فێرکردن و بارهێنان(آموزش و پرورش).
به‌گوێره هه‌واڵی هه‌واڵده‌ریی ئیسنا، حکوومه‌تی
ئێران چیتر ئه‌رکی چاپ و بڵاو کردنه‌وه‌ی کتێبی
خوێندنی مه‌دره‌سه و خوێندنگه‌کان وه‌ئه‌ستۆ
ناگرێ. له‌م پێوه‌بدیه‌دا وه‌زاره‌تی ئاموزش و
په‌روه‌رشی ئێران بڕیاری داوه که له
ئیمساڵه‌وه چاپ و بڵاوو کردنه‌وه‌ی کتێبی خوێندن
له ئیختیار به‌شی تایبه‌تی دا بنێ. واتا لێره
به‌دواوه له هه‌موو قۆناخه‌کانی خوێندن دا ئیتر
به جێگه‌ی ده‌وڵه‌ت ، ئه‌وه به‌شی تایبه‌ته که
کتێبی خوێندنگه‌کان چاپ و بڵاو ده‌کاته‌وه و
خوێندکار (له هه‌موو پله‌یه‌کدا) ده‌بێ کتێبی
خوێندن له فرۆشگای ئازاد دا و به نرخی ئازاد
بکرێت.
له‌مباره‌وه هه‌واڵده‌ریی خوێندارانی
ئێران(ئیسنا) له‌گه‌ڵ سه‌ید ئه‌حمه‌دی حوسێنی
مودیرکولی چاپ و بڵاوکردنه‌وه‌ی کتێبه‌کانی
خوێندن(سه‌ربه وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده) وتووێژێکی
کرده‌وه و له‌سه‌ر تایبه‌تی کردنی بواری چاپ و
بڵاوکردنه‌وه‌ی کتێبه‌کانی خوێندن چه‌ند پرسیاری
لێکردووه. حوسێنی له وه‌ڵامی پرسیاڕێکدا ده‌ڵێت:
"قوتابیان(پله‌ی سه‌ره‌تایی و ناوه‌ندی) ده‌توانن
له 25ی خه‌مانانه‌وه کتێبه‌کانی خۆیان له
کتێب‌فرۆشی‌یه‌کاندا بکڕن. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئیتر
چاپخانه ده‌وڵه‌تییه‌کان هیچ کتێبێکی ده‌رسی چاپ
ناکه‌ن و ئه‌وکاره به به‌شی تایبه‌ت
سپێردراوه". له‌وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌دا که
سپاردنی چاپ و بڵاوکردنه‌وه‌ی کتێبی خوێندن به
به‌شی تایبه‌ت ده‌بێته هۆی گران بوونی ئه‌و
کتێبانه وئه‌گه‌ری ئه‌وه که که‌سانێک نه‌توانن
بیان کڕن، جه‌نابی مودیرکول ده‌ڵێ:" ئه‌وه به‌شی
تایبه‌ت بڵاوی ده‌کاته‌وه ونرخی کتێبه‌کان وه‌ک
جاران ده‌بن ته‌نیا هه‌قده‌س و خه‌رجی چاپ و
هێندێک هه‌زینه‌ی دیکه‌یان دێته سه‌ر."
جه‌نابی مودیر کول له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ده‌زانێ که
باسکردنی ڕاستیه‌کان چه‌نده جێگه‌ی شه‌رمه بۆ
نیزامی ئیسلامی، له رووی هه‌ڵنایه باسی قازانجی
ئه‌و سه‌رمایه‌داره بکات که ئیمتیازی چاپ و
بڵاوکردنه‌وه‌ی کتێبی خوێندنی پێدراوه و ده‌ڵێ
قیمه‌تی کتێبه‌کان ، هه‌قده‌ست و هه‌زینه‌ی چاپ
کردن و هێندێك هه‌زینه‌ی دیکه یان پێ زیاد بووه.
له کاتێکدا له هه‌موو که‌س دیاره که ئه‌و
"هێندێک هه‌زینه" بۆ پاساو کردنی گران بوونی نرخی
کتێبه‌کانه.
به‌پێی ئه‌و هه‌واڵانه‌ی که به هه‌ڵوێست
گه‌یشتووه، کتێبفرۆشی‌یه‌کان هه‌ر له ئێسته‌وه
ڕایانگه‌یاندووه ، له‌کاتی فرۆشتنی کتێنه‌کاندا
هه‌ر که‌س له‌گه‌ڵ کتێبه‌کانی خوێندن، ڕاده‌یه‌ک
ده‌فته‌ر و کاغه‌ز و قه‌ڵه‌م و که‌رسته‌ی خوێندن
نه‌کرێ، کتێبی پێنافرۆشن. گه‌ر بێت‌و ئه‌و
هه‌زینانه‌ی که جه‌نابی مودیر کول باسی کردووه و
کرینی ئیجباریی که‌ره‌سته‌ی خوێندن به نرخی
کتێبه‌کانی خوێندن زیاد بکرێت، ده‌کاته
پاره‌یه‌کی زۆر که ده‌وڵه‌ت به تایبه‌تی کردنی
چاپ و بڵاوکردنه‌وه‌ی کتێبی خوێندن به‌سه‌ر
کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک به‌تایبه‌ت چین و توێژی
که‌م‌داهاتدا سه‌پاندوویه.
وه‌ک ده‌بینین تایبه‌تی کردن له حکوومه‌تی
ئیسلامی‌دا له شوێنێکه‌وه ده‌ست پێده‌کات که
ڕاسته‌وخۆ شوێن و کاریگه‌ریی له‌سه‌ر ئاستی خوێندن
و په‌روه‌رده‌کردن ده‌بێ. له وڵاتانی
دیکه‌دا(ته‌نانه‌ت له دڕنده‌ترین وڵاتانی
سه‌رمایه‌داریدا) بواری خوێندن ته‌نیا بوارێکه
که لانی که‌م له پله‌کانی سه‌ره‌تاییدا تایبه‌تی
نه‌کراوه و خوێندن هه‌ر له قۆناخی سه‌ره‌تایی و
تا ناوه‌ندی که‌مترین هه‌زینه بۆ کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک
هه‌ڵده‌گرێ. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ده‌وڵه‌ت ئه‌رکی
هه‌زینه‌ی ئه‌م قۆناخانه‌ی خوێندنی وه‌ئه‌ستۆ
گرتووه. به‌ڵام له وڵاتی ئێران، سه‌ره‌ڕای
ئه‌وه‌ی که زۆرترین داهاتی حکوومه‌ت له کانزا
سروشتی‌یه‌کان و به‌تایبه‌ت نه‌وت به‌ده‌ست دێت،
ته‌نانه‌ت بواری خوێندن وا دژوار ده‌کرێته‌وه که
چینی که‌م داهات نه‌توانێ منداڵی وه‌به‌ر خوێندن
بنێ.
کاتێک مه‌ترسی و کاره‌ساتی ئه‌م کرده‌وه‌ی
ده‌سه‌ڵاتی ئیسلامی ده‌ر ده‌که‌وێت که چاو له‌و
ڕاستی‌یه بکه‌ین که له سایه‌ی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته
مافیایی و تاڵانچیه‌وه، ئیمرۆ به‌شێکی گه‌وره
له دانیشتوانی ئیڕان له خواره‌وه‌ی هێڵی
هه‌ژاریدا ده‌ژین و نه‌داری و هه‌ژاری له ئاستێکی
به‌ریندا هه‌ڕه‌شه له کۆمه‌ڵگه ده‌کات. له‌م
هه‌لومه‌رجه‌دایه که حکوومه‌تی "موسته‌زعه‌ف په‌نا"ی
ئێران ته‌نانه‌ت قه‌بووڵی لانی که‌م به‌شێکی که‌م
له هه‌زینه‌ی کتێبی خوێندن ناکات به‌ڵام
له‌به‌رانبه‌ردا ساڵانه سه‌دان و بگرد چه‌ندین
میلیارد دولار قورعان و "نه‌هجولبه‌لاغه"و کتێبی
دینی به زبانی جوربه‌جۆر چاپ ده‌کات و له
وڵاتاندا به خۆڕایی بڵاوی ده‌کاته‌وه. ئه‌م
حکوومه‌ته به هه‌زینه‌کردنی ده‌یان و سه‌دان میلیارد
دولاری ، شوێن خه‌ون و خه‌یاڵی ئه‌تۆمی بوونی
ده‌سه‌ڵاته ئیسلامی‌یه که‌ی که‌وتووه و سروه‌ت
و سامانی ئێرانی ناوه‌ته رێگه‌ی دام و ده‌زگای
سه‌رکوت و کرینی چه‌ک و چۆڵ. بێگومان هه‌موو
ئه‌وانه‌ش ته‌نیا به دژی گه‌لانی دانیشتووی ئێران
به‌کار دێنێ و به دڵنیایه‌وه له هه‌ر رووبه‌ڕوو
بوونه‌وه‌یه‌ک له گه‌ڵ ده‌وڵه‌ت یا هێزێکی
ده‌ره‌کیدا دۆش داده‌مێنێ و وه‌ک مێژووی هه‌موو
ده‌سه‌ڵاته دز و سه‌رکوتگه‌ره‌کان سه‌رشۆڕ و شکست
خواردوو ته‌سلیمی بێگانه ده‌بێ.
خه‌رمانانی 2707
گه‌ر بۆچوونێکت هه‌یه ئێره کلیک بکه
تکایه ئیشاره بکه‌ن که په‌یامه‌که‌تان له‌سه‌ر
کام بابه‌ته
مافی بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م
بابه‌ته بۆ هه‌ڵوێست پارێزراوه ، به هێنانی ناوی سه‌رچاوه
که‌ڵک وه‌رگرتن له‌م بابه‌ته ئازاده
|