|
مردنی کۆنه پارلێمانتارێک
هیچ
خه‌سارێک بۆ کورد نه‌بوو
ماڵپه‌ڕی هه‌ڵوێست
پاش ئه‌وه‌ی یه‌کێک له کۆنه پارلمانتاره
کورده‌کانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان(به‌هائه‌دینی
ئه‌ده‌ب) به هۆی نه‌خۆشیی شیرپه‌نجه کۆچی‌دوایی
کرد، هێندێک که‌س و لایه‌ن و ته‌نانه‌ت حیزبی
سیاسی به نووسین و ده‌رکردنی ڕاگه‌یه‌ندراو
هه‌ڵوێستی خۆیان نواند.
له‌و پێوه‌نده‌یه‌دا تا ئێستا چه‌ندین په‌یام
مان پێ
گه‌یشتووه و داوایان کردووه هه‌ڵوێست ڕای خۆی
له‌مه‌ڕ مه‌رگی ئه‌و پارلێمانتاره کۆچ کردووه
ده‌ربڕێ. دیاره هێندێک له
په‌یامه‌کان(به‌تایبه‌ت په‌یامی چوار خوێندکاری
خۆشه‌ویست له زانکۆی تارانه‌وه) خوازیاری ئه‌وه
بوون وێڕای ده‌ربڕینی ڕای هه‌ڵوێست سه‌باره‌ت به
ئه‌و کۆنه پارلێمانتاره،ڕوانگه‌ی خۆمان له ئاست
ئه‌و که‌س و لایه‌نانه‌ش که له‌سه‌ر مه‌رگی
ناوبراو هه‌ڵوێستان گرتووه ده‌ربرێن. له‌م
نێوانه‌دا چه‌ند که‌سێکیش ره‌خنه‌یان له ئه‌و
بێده‌نگه‌ی هه‌ڵوێست گرتووه.
له‌مباره‌وه جه‌مشید له کرماشانه‌وه له
په‌یامێکدا ره‌خنه‌مان لێده‌گرێ و ده‌نووسێ:
من هه‌رکات رووداوێک
تیه‌ته پێش، قه‌بل ئه‌ز ده‌نگ و نه‌زه‌ری
حیزبه‌کان مان ، سه‌ری هه‌ڵوێست ده‌م ...... من
فره اعتماد وه هه‌ڵویست دیرم ، تا ئه‌وجیگه که
فکر که‌م یه‌ی نهادی کوردیه که مه‌سیر
رووداوه‌کانی کوردستانی رۆژهه‌ڵات و ئێران تعقتب
که‌ت و سه‌ریع هه‌ڵوێست گرێت. ئه‌ما ئه‌ی جاره ،
پاش مردنی ئاقای ئه‌ده‌ب ، هیچ هه‌ڵوێستێک(نه‌به
خاس ونه وه خراو) له هه‌ڵوێست نه‌دیمن ، که
ئه‌وه جای انتقاده.....
هه‌روه‌ها کاردۆ له په‌یامێکدا ڕه‌خنه‌مان
لێده‌گرێ و ده‌نووسێ:
.....
هیوای
سه‌رکه‌وتنی زیاترتان له بواری کاری
ڕۆژنامه گه‌ریدا بۆ به ئاوات
ده‌خوازم.له
سایته‌که‌تاندا زۆر بابه‌تی به‌جێ و به که‌ڵک
بڵاو ده‌بێته‌وه......
له‌و
ڕۆژانه‌ی دوایدا به
دوای کۆچی موهه‌ندیس ئه‌ده‌ب، له سایته کوردییه‌کان
که هه‌ریه‌که‌ی سه‌ر
به‌حیزب و ڕێکخراوێکن
، سه‌باره‌ت به که‌سایه‌تی و کوردایه‌تی
!؟ موهه‌ندیس
ئه‌ده‌ب زۆر
شتم خۆێنده‌وه.
پێم
وایه
کۆماری ئیسلامی به‌ڕاد‌ه‌ی
حیزب و ڕێکخراوه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی وڵات باسی
به‌هائه‌ددین ئه‌ده‌ب ی نه‌کرد.
ڕه‌خنه‌یه‌کی بچوکم له ئێوه به‌رێوبه‌رانی سایتی
هه‌ڵوێست، به‌تایبه‌تی له به‌ڕیز
خه‌لیل غه‌زه‌لی هه‌بو، ئه‌ویش ئه‌وه‌که به
پێی
ئه‌و زانیاریانه‌ی که‌له سه‌ر
پاڕڵمانتار و کوردانی ساحه‌ب ده‌سه‌ڵاتی نێو ڕێژیم
هه‌یه‌تی، چۆنه هیچ بابه‌تێک یان
روونکردنه‌وه‌یه‌کیان سه‌باره‌ت به و باسه
نه‌بو؟ به‌تایبه‌تی ئه‌وه‌که
ده‌بینم هێندێک له سایته‌کان هه‌ر ماوه شین‌گێڕی
بۆ
بکه‌ن!.
هیوادارم به دڵێکی فراوان ڕه‌خنه‌که‌م لێ وه‌رگرن
.....
چه‌ندین په‌یامی دیکه‌ی له‌و شێوه‌مان پێ
گه‌یشتووه که ناوه‌رۆکیان نێزیک له‌و دوو
په‌یامه‌ن و بڵاوکردنه‌وه‌یان باسه‌که‌مان درێژتر
ده‌کاته‌وه.
وه‌ک له‌و په‌یامانه‌دا ده‌رده‌که‌وێ زۆربه‌ی ئه‌و
به‌رێزانه‌ی که ره‌خنه‌یان له هه‌ڵوێست گرتووه،
چاوه‌روانی ئه‌وه بوون که ئێمه ده‌بوا به‌پێی
بواری فێکری و ئه‌و جێگه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌که
خۆمانی تێدا ده‌بینین، هه‌ڵوێستمان گرتبای.
ڕاستی ئه‌وه‌یه که کۆنه‌پارلێمانتارێک و به‌گشتی
ئه‌وکه‌سانه‌ی که حکوومه‌ت ده‌ره‌تانی ئه‌وه‌یان
پێده‌دات که بچنه پارلێمانه
ئیسلامی‌یه‌که‌وه،هێنده‌بایه‌خ و قورساییان نییه
که ژین یا مه‌رگ و هه‌ڵسوکه‌وتیان کاریگه‌ریی
له‌سه‌ر کێشه‌ی نه‌ته‌وه‌که‌مان هه‌بێت. چوونکه
به‌بوونی حکوومه‌تی ئیسلامی و داموده‌زگای
ئیدئولۆژیکیی ئه‌م حکوومه‌ته، بێگومان هه‌ر له
سه‌ره‌تاوه تا ئیسته ته‌نانه‌ت یه‌ک نه‌فه‌ریش
نه‌بووه که خه‌مخۆری ڕاسته‌قینه‌ی نه‌ته‌وه‌ی
کورد و هه‌ژار و فه‌قیری ئێمه بووبێ و مه‌یدانی
پێدرابێت که بچێته پارلێمانه‌وه. هه‌ر به‌و
هۆیه‌ش ئێمه مردنی کۆنه‌پارلێمانێکمان هێنده به
گه‌وره نه‌زانی تا هه‌ڵوێستی له به‌رابه‌ردا
بگرین.
به‌ڵام ئێسته که ژمارێک خوێنه‌ری هه‌ڵوێست
خوازیاری ئه‌وه بوون که ڕای هه‌ڵوێست
له‌مباره‌وه بزانن هه‌وڵده‌ده‌ین کورته‌یه‌ک
له‌مباره‌وه بنووسین.
ڕاستی ئه‌وه‌یه که مردنی کۆنه‌پارلێمانتارێک به
ڕاده‌ی ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی که هێندێک که‌س و لایه‌ن
له ئاست مه‌رگیدا گرتیان، گرینگ نێه. به‌تایبه‌ت
گه‌ر سه‌رنج بده‌ین ده‌بینین لایه‌نی وا له ئاست
ئه‌و رووداوه هه‌ڵوێستی گرتووه و ڕاگه‌یه‌ندراوی
فه‌رمی بڵاو کردووه‌ته‌وه که باس له کردنه‌وه‌ی
لاپه‌رێکی نوێ له خه‌باتی خۆی له بزووتنه‌وه‌ی
رزگاری نیشتمانیی گه‌که‌له‌که‌مان له رۆژهه‌ڵات
دا ده‌کات.
بۆوه‌ی باشتر له فرمێسک هه‌ڵوه‌راندنه‌کانی ئه‌و
که‌س و لایه‌نانه بگه‌ین ، ئێمه گه‌رچی پێشتریش
رای خۆمان له‌سه‌ر که‌سانی وه‌ک ئه‌ده‌ب(بۆ ئێمه
زینوو و مردوویان وه‌ک یه‌که) ده‌ربرێوه، دیسان
به کورتی باسێکی ده‌که‌ین.
با به‌شێوه‌ی کونکرێت باسی موهه‌ندێس ئه‌ده‌ب
بکه‌ین. ئه‌و به‌رێزه ته‌مه‌نی زۆرتر له‌وه‌یه
که که‌له‌گه‌ڵ به‌ناو بزووتنه‌وه‌ی
"ئیسڵاحات"(1376 ی هه‌تاوی) له‌گه‌ڵ سیاسه‌ت و
ناوی کورد ئاشنا بووبێ. بۆیه نابێ ته‌نیا چاو له
هه‌ڵوێسته‌کانی ئه‌م دوایانه‌ی(گه‌رچی ئه‌و
هه‌ڵوێستانه‌ش جێگه‌ی قسه‌ن) بکرێت. گه‌ر فه‌رز
بکه‌ین به‌رێز ئه‌ده‌ب به نیازپاکی و
فیداکاریشه‌وه هاتبێته مه‌یدانی
سیاسه‌ته‌وه(که وا نه‌بووه)، ئه‌ی حیسابی
ساڵانی پێش چی لێدێت.
هه‌موومان ده‌زانین که خوێناوی‌ترین سه‌رده‌می
حکوومه‌تی مه‌لاکان دژ به میلله‌تی کورد، ئه‌و
ده‌مه بوو که هێشتا ده‌سه‌ڵاتی قایم نه‌کردبوو و
به شێوه‌یه‌کی وه‌حشیانه ، له ئاسمان و
زه‌ویه‌وه کوردستانی ده‌کێڵا و زینده‌وه‌ر و
بێ‌گیانی پێکه‌وه ده‌ماڵی. ڕاست له‌و کاتانه‌دا بۆ
نموونه له شاری سنه موهه‌ندیس ئه‌ده‌بیش
ده‌ژیا. ئه‌ی بۆ هیچ خه‌به‌رێکی نه‌بوو. له شه‌ڕی
نه‌ورۆزی خوێناوی، شه‌ری 24 رۆژه‌ی به‌هاری 59 و
شه‌ڕه‌کانی ساڵه‌کانی دواتر و له کوشتار و
ئیعدامه په‌یتا په‌یتاکاندا جه‌نابی ئه‌ده‌ب،
وه‌ک ئه‌ندامی بنه‌ماڵه‌یه‌کی دارا، ده‌چووه
ناوچه‌کانی دیکه و له "به‌ڵا مه‌حفووز بوو" .
به‌ڵی ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی که نه‌ته‌وه‌ی کورد و
به‌تایبه‌ت خه‌لکی زه‌حمه‌تکێشی کوردستان
گه‌وره‌ترین زیانی ماڵی و گیانی‌یان پێگه‌یشت،
جه‌نابی ئه‌ده‌ب په‌یڕه‌وی له‌و په‌نده‌ی پێشینیان
ده‌کرد که ده‌ڵێ : "ئاگره سووره له‌خۆم دووره"
وخه‌ریکی وه‌سه‌رنانی سه‌روه‌ت و سامان بوو.
هه‌ر ئه‌وکات هه‌زاران لاوی رۆشنبیر و خاوه‌ن
هه‌ستی نیشتمانه‌که‌مان(که‌م ته‌من‌تر و که‌م
ئه‌زموونتر له به‌ڕێز ئه‌ده‌ب)، چاویان له
خوێندنگه و زانکۆ و که‌سپ و کار و داهاتوو پۆشی و
به‌رگی پێشمه‌رگایه‌تیان له‌به‌رکرد و کوردستانیان
کرده ئه‌و قه‌ڵایه که ئه‌مرۆش سه‌رقافڵه‌ی
کاروانی به‌ربه‌ره‌کانێ له‌گه‌ڵ جه‌هل و خورافه و
کۆنه‌په‌ره‌ستیی حکوومه‌تی ئیسلامی‌یه. بۆچی
به‌رێز ئه‌ده‌ب و که‌سانی وه‌ک ئه‌و
نه‌یانده‌توانی یه‌کێک له‌و هه‌زاران که‌سانه
بن؟ به‌ڵام وه‌ک دیتمان به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانیان
له لایه‌کی دیکه بوو.
له‌هه‌موو ئه‌و ساڵانه‌ی شه‌ڕ و کوشتاری حکوومه‌تی
ئیسلامی دژی نه‌ته‌وه‌که‌ماندا هیچکام له‌و
که‌سانه‌ی که پاشتر سه‌ریان هه‌ڵدا و بوونه
"ئیسڵاح ته‌ڵه‌ب" له‌به‌ره‌ی خه‌ڵکدا نه‌بوون و
زۆربه‌یان یا چه‌کدار و چاوساقی حکوومه‌ت
بوون(وه‌ک هاشمی هێدایه‌تیه‌کان) یا چاپلووس و
پاساوکه‌ری جه‌نایه‌ته‌کانی حکوومه‌ت (وه‌ک
ئه‌ده‌به‌کان). به‌ڵام پاشان وه‌ک هه‌ر ره‌وه‌نێکی
فرسه‌ت ته‌ڵه‌ب و پاش گۆڕانی وه‌زعه‌که و هاتنه
ئارای که‌ش وهه‌وای نوێ بۆ بزووتنه‌وه‌ی کورد و
رووداوه‌کانی باشووری کوردستان و به‌رزبوونه‌وه‌ی
هوشیاریی نه‌ته‌وه‌یی، ده‌میان هینایه پێش و
بوون به ره‌خنه‌گرێکی (بێ ئازار) و له ڕاستیدا
(سوپاپ ئیتمینانی) حکوومه‌ت. ئه‌ڵبه‌ت له‌باره‌ی
موهه‌ندێس ئه‌ده‌ب ئیشاره به‌وه‌ش پێویسته که
به‌ڕێزی سه‌ره‌تا (له مه‌جلێسی پێنجه‌مدا)
پاڵێوراوی باڵی کونسێرڤاتیو و کۆنه‌په‌رست بوو‌و
پاشان (له به‌جلێسی شه‌شه‌مدا) که‌ش هه‌وا به‌رو
ئیسڵاح ته‌ڵه‌بی و کوردایه‌تیی کێشا.
بۆ ناسینی زیاتر هه‌ر ئه‌وه‌نده به‌سه که چاوێک
له به‌رنامه‌ی ئه‌و به‌ناو ئیسڵاح ته‌له‌به
کوردانه و "به‌ره‌ی یه‌کگرتوو"ی ئه‌ده‌ب بکه‌ین.
له‌وێدا ده‌بینین که ئه‌و که‌سانه چ خۆیان، چ
پراتیکی کاریان و چ به‌رنامه‌ی ڕاگه‌یه‌ندراویان،
نه‌ک هه‌ر له‌به‌رژه‌وه‌ندیی کێشه‌ی کورد دا
نییه، به‌ڵکوو هۆکارێکن بۆ چه‌واشه‌کردن و
له‌خشته بردنی داخوازه‌کانی نه‌ته‌وه‌ی کورد.
ئه‌و که‌سانه کاتێک باسی کورد ده‌که‌ن به یه‌کێک
له قه‌ومه‌کانی ئێرانی ده‌شوبهێنن و له
پان ئێرانیسته‌کان زۆرتر لایه‌نگری "ته‌مامیه‌تی
ئه‌رزی ئێرانن" . باشه که‌س و بۆچوونێکی ئه‌وتۆ چ
خزمه‌تێکی به کێشه‌ی کورد کردوه؟
ڕاستی ئه‌وه‌یه که‌له حکوومه‌تێکی ئیدئولۆژیکی
ئیسلامی‌دا، ئێمه ناتوانین هیچ بیر و فێکرێکی
سه‌ربه‌خۆ و له به‌رژه‌وه‌ندیی کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکدا
ببینین که به‌شێوه‌یه‌ک له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ
ده‌سه‌ڵاتدا بێت. بێجگه له ئه‌و که‌س و
لایه‌نانه‌ی که سه‌ری خۆیان له به‌فر کردوه،
ئێستا ئیتر مرۆڤێکی ساکاریش ده‌زانێ که حکوومه‌تی
ئێران وه‌ک هه‌ر ده‌سه‌ڵاتێکی ئیدئولۆژیکی و
مافیایی، تا دێت بازنه‌ی "خودی"یه‌کان ته‌سک‌تر
ده‌کاته‌وه و له‌م بواره‌شدا روحم به رۆڵه‌کانی
خۆی که سپا و ئیتڵاعات و له‌شکر و سیسته‌می
ئیداری‌یان بۆ دامه‌رزاندووه ناکات. بۆ ڕاستی ئه‌م
ئیدیعایه چاو له عاقیبه‌تی سازگارا، خه‌لخاڵی،
گه‌نجی، حه‌جاریان ، رێبه‌رانی جه‌نایه‌تکاری
سازمانی موجاهیدینی ئینقلابی ئیسلامی و... بکه‌ین.
جا حکوومه‌تێکی وا چۆن باوه‌ڕ به کوردێک ده‌کات
که بۆ به‌رژه‌وه‌ندیی تایبه‌تیی (ئه‌گه‌ر خوشبینانه
چاوی لێبکه‌ین و به جاشی له‌قه‌ڵه‌م نه‌ده‌ین)
خۆی له حکوومه‌ت نزیک کردووه‌ته‌وه؟
هێندێک که‌س و لایه‌ن باس له‌وه ده‌که‌ن که‌سانی
وه‌ک ئه‌ده‌ب و ئیسڵاح ته‌ڵه‌به‌کان خه‌باتێکی
هێمنانه بۆ پێشبردنی کێشه‌ی کوردیان ره‌چاو
کردووه. به‌باوه‌ڕی ئێمه ئه‌وه هیچ ئه‌سڵ و
ئه‌ساسێکی نییه. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی وه‌ک باسمان
کرد له بازنه‌ی حکوومه‌تی ئێران‌دا هیچ
به‌رژه‌وه‌ندیه‌ک بێجگه له به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی
"ویلایه‌تی فه‌قیه" ناگونجێ و هه‌رکه‌س غه‌یری
ئه‌وه بیر بکاته‌وه ، یا تێنه‌گه‌یشتووه یا خۆی
و خه‌ڵک فریو ده‌دات. دیاره ئه‌وه به‌و مانا
نییه که خه‌باتێکی ئه‌وتۆ له رۆژهه‌ڵاتی
کوردستاندا بوونی نییه. به باوه‌ڕی ئێمه
خه‌باتێکی ئه‌وتۆ(خه‌باتی هێمنانه بۆ وه‌ده‌س
خستنی مافه‌ئینسانی و سیاسی‌یه‌کانی نه‌ته‌وه‌ی
کورد)ده‌بێ له ده‌ره‌وه‌ی بازنه‌ی
جه‌ناته‌تکارانی ده‌سه‌ڵاتدار و له نێو ناوه‌نده
جه‌ماوه‌ری و ناحوکمی‌یه‌کان و به هه‌وڵ و
تێکۆشانی چالاکانی مه‌ده‌نی و سیاسی به‌ڕێوه بچێ.
که هه‌رواش بووه. ئه‌و خه‌باته هه‌ر ئێسته له
ئارا دایه و ده‌یان تێکۆشه‌ری وه‌ک ئیجلال
قه‌وامی، مادێح ئه‌حمه‌دی ،سه‌دیق که‌بوودوه‌ند،
شێرکۆ جیهانی، هیوا بووتیمار ،عه‌دنان
حه‌سه‌نپوور، رۆیا تلووعی و ده‌یان و سه‌دان ژن و
پیاوی فیداکار و له‌خۆبردوومان ده‌چێته پێش نه‌ک
به که‌سانێک که هێشتا هه‌ر چاوێکیان له ده‌ست و
سفره‌ی حکوومه‌تی جه‌نایه‌تکاری ئیسلامی‌یه.
له‌ملاو ئه‌ولا ده‌بینین که که‌س و لایه‌نی
تێنه‌گه‌یشتوو و را را، به‌شێوه‌ی تێکه‌ڵ و
پوپولیستی چاو له تێکۆشانی ناوخۆ ده‌که‌ن و بێ
جیاوازی له نێوان تێکۆشه‌رانی له‌خۆبردوو و که‌س
و لایه‌نه‌کانی حاشیه‌ی بازنه‌ی حکوومه‌ت،
هه‌موویان وه‌ک یه‌ک باسده‌که‌ن. به باوه‌ڕی
ئێمه روانگه‌یه‌کی ئه‌وتۆ ، پێش ئه‌وه‌ی کاڵ‌فامی
خاوه‌نه‌که‌ی نیشان بدات، غه‌در و بێوه‌فاییه
له‌ئاست تێکۆشه‌رانی سه‌ربه‌خۆ و ناوه‌نده
مه‌ده‌نییه‌کان. بڵێی که‌سانێك که ئه‌و دوو
بواره‌ی چالاکی و تێکۆشان تێکه‌ڵ ده‌که‌ن و وه‌ک
یه‌ک رێزیان ده‌گرن ، ئه‌وه نه‌بینن و نه‌زانن
که لایه‌نی سه‌ربه‌خۆ و شێلگیری مافی نه‌ته‌وه‌یی به‌رده‌وام
زه‌ختیان له‌سه‌ره و ده‌گیرێن و زیندان و
ئه‌شکه‌نجه ده‌بینن و حوکمی قورسی ئیعدام یا
زیندانی درێژماوه‌یان بۆ ده‌بڕنه‌وه، یا ناچاریان
ده‌که‌ن وه‌ڵات به‌جێ بێڵن ؟ ئایا نازانن که
حکوومه‌ت ته‌نانه‌ت به رواڵه‌تیش هیچ گوشارێک
ناخاته سه‌ر لایه‌نی(کۆنه) دۆستی خۆی!!
له کۆتاییدا ده‌بێ ئاماژه به‌وه بکه‌ین که
خه‌بات و تێکۆشان له ناوخۆی وڵات وه‌ک ده‌ره‌وه
و وه‌ک هه‌ر کۆمه‌ڵگه‌یه‌ک، فره چه‌شنه و هه‌ر لایه‌ن
و که‌سێک نوێنگه‌ی به‌رژه‌وه‌ندی فێکر و
بۆچوونێکی ناو کۆمه‌ڵگه و خه‌ڵکانێکه. بێگومان
کاتێک عیرفانی قانعی فه‌رد له ناوخۆوه قسه
ده‌کات ،خۆی ده‌رده‌خات که له‌کام سه‌کۆ را
وه‌ستاوه و پارێزه‌ری کام به‌رژه‌وه‌ندیه. و
کاتێک حه‌سه‌نپووره‌کان و قه‌وامی‌یه‌کانیش
قسه‌ده‌که‌ن و هه‌ڵوێست ده‌گرن ده‌ری ده‌خه‌ن که
چه‌نده دوورن له خواسته‌کانی ئه‌ده‌ب و قانعی
فه‌رد و هێدایه‌تی‌یه‌کان- با ئه‌م فیکرانه‌ش
له روواله‌تدا یه‌ک نه‌بن- به‌ڵام له
نه‌هایه‌تدا و له پاراستنی یه‌کێتی خاکی
وڵاته‌که‌یاندا(ئیران) - یه‌کده‌گرنه‌وه. هه‌ر
به‌و شێوه‌ش تێکۆشه‌رانی ده‌ره‌وه‌ش له ته‌یفی
فیکری جیاواز پێکهاتوون و هه‌ر لایه‌نه
پارێزه‌ری به‌رژه‌وه‌ندیی چین و توێژێکی
کۆمه‌ڵاتین و ته‌نانه‌ت کوردایه‌تییه‌که‌شیان لێک
جیاوازه. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی لایه‌نێک
کوردایه‌تییه‌که‌ی بۆ سازان له گه‌ڵ ده‌سه‌ڵات و
برا به‌شه به هه‌ر قیمه‌تێک؛ و لایه‌نه‌کی
دیکه بۆ لابردنی نه‌هامه‌تی و ته‌حقیر له‌سه‌ر
نه‌ته‌وه‌که‌ی و رویشتن بۆ دامه‌رزاندنی کیانی
نه‌ته‌وه‌یی و دیاریکردنی چاره‌نووس. بێگومان
هه‌رلایه‌نه و هاوبیری خۆی به‌ئاسانی
ده‌بینێته‌وه.
گه‌ر بۆچوونێکت هه‌یه ئێره کلیک بکه
تکایه ئیشاره بکه‌ن که په‌یامه‌که‌تان له‌سه‌ر
کام بابه‌ته
مافی بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م
بابه‌ته بۆ هه‌ڵوێست پارێزراوه ، به هێنانی ناوی سه‌رچاوه
که‌ڵک وه‌رگرتن له‌م بابه‌ته ئازاده
|