|
سیاسه‌تی حکوومه‌تی ئیسلامی کاتێک ده‌گاته کورد،
پارێزه‌ریش به زه‌بر ده‌کاته دادستان
له په‌راوێزی قسه‌کانی پارێزه‌ری عه‌دنان
حه‌سه‌نپوور و هیوا بووتیماردا
ماڵپه‌ڕی هه‌ڵوێست
سه‌ره‌نجام رۆژی سێ‌شه‌مه، عه‌لیره‌زا جه‌مشیدی
قسه‌بێژی "ده‌سه‌ڵاتی داد" ی ئێران له
کۆبوونه‌وه‌ی ڕاگه‌یه‌نه‌ریی حه‌فتانه‌ی خۆیدا ،
به شێوه‌ی فه‌رمی ڕایگه‌یاند که سه‌پاندنی
بڕیاری کوشتن به‌سه‌ر 2 چالاکی مه‌ده‌نیی
هاویشتیمانیمان به‌ڕێزان عه‌دنانی حه‌سه‌نپوور و
هیوا بووتیمار ڕاسته. ناوبراو بۆ پاساوی ئه‌م
حوکمه نا عادێڵانه و دژی ئینسانییه، هێندێك
بیانوو و پاساوی منداڵ خله‌تێنه‌ری ریز کرد و
ڕایگه‌یاند که تاوانی ئه‌و دووکه‌سه پێوه‌ندیی
به رژنامه‌وانییه‌وه نییه و تاوانه‌کانیان
ده‌چێته بواری ئه‌منییه‌تی‌یه‌وه و "مه‌حارب"ن.
ناوبراو ئه‌وه‌شی ڕاگه‌یاند که ئه‌و حوکمانه
ده‌بێ له لایه‌ن شوورای به‌رزی شۆڕشه‌وه
په‌سه‌ند بکرێن.
پاش ئه‌وه‌ی که قسه‌کانی ئه‌م
قسه‌بێژه‌ی ده‌زگای دادی ئیران بڵاو بووه‌وه،
پارێزه‌ری حه‌سه‌نپوور و بووتیمار ، به‌ڕێز
پارێزه‌ر ساڵه‌حی نیکبه‌خت تاوانه‌کانی ئه‌و
به‌ڕێزانه‌ی ئاشکرا کرد. به‌پێی خه‌به‌ری به‌شێ
فارسیی رادیو" بی بی سی"، به‌ڕێز
نیکبه‌خت له
وتوێژێکی جێ ڕامان و سه‌رسووڕهێنه‌ردا
ڕایگه‌یاندووه که به‌ڕێزان حه‌سه‌نپوور و
بووتیمار چ به‌شێوه‌ی وتووێژ و چ به‌شێوه‌ی
نووسراوه له زیاتر له 100 لاپه‌ره‌دا و چ
به‌شێوه‌ی ده‌می (له حوزووری ئه‌ودا)
ڕایانگه‌یاندووه که تاوانه‌کانیان نه
رۆژنامه‌وانی ومه‌ده‌نی به‌ڵکوو ئه‌منیه‌تی و
جاسووسی‌یه. به‌رێز نیکبه‌خت بۆ سه‌لماندنی
قسه‌کانی ژماره‌یه‌ک کردار و تاوان ڕیزده‌کات که
بریتین له پێوه‌ندیی ئه‌و دووکه‌سه به
ئامریکاوه، وێنه‌گرتن له ناوه‌نده
نیزامی‌یه‌کان بۆ هێزه‌سیاسی‌یه‌کان و
په‌ڕاندنه‌وه‌ی دوو بومب ته‌قێنه‌ری ئه‌هوازی بۆ
باشووری کوردستان و
هێندێک تاوانیتری له‌و چه‌شنه. سه‌یر ئه‌وه‌یه
هه‌رکام له‌و تاوانانه که به‌ڕێز ساڵه‌حی
نیکبه‌خت باسی لێکردوون، ده‌چنه بواری تاوانی
ئه‌منییه‌تی و جاسووسی‌یه‌وه و له یاساکانی
حکومه‌تی مه‌لاکاندا سزایان کوشتنه.
له‌که‌س دیار نه‌بێ
له ئێمه‌ی کورد روون و ئاشکرایه که هه‌موو ئه‌و
ئیدیعا و تاوانانه (بێ ئه‌ملاو ئه‌ولا) ناڕاست و
دووڕ له واقێعن و ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر
قوربانییه‌کانیش خۆیان بیڵێن، ته‌نیا له ژێر
ئه‌شكه‌نجه‌ی له‌شێ و ره‌وانیدا ناچار به
قه‌بووڵکردنی هاتوون و به‌پێی یاسا
نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کان هیچ بایه‌خێکیان نییه. بۆیه
ده‌ربڕینی ئه‌و تاوانانه له‌لایه‌ن به‌ڕێز
نیکبه‌خته‌وه سلامه‌تی فیکریی و ره‌وانیی
به‌ڕێزیان ده‌به‌نه ژێر پرسیاره‌وه. بۆیه ئێمه
ئه‌م قسانه‌ی به‌ڕێز نیکبه‌خت له دوو رووانگه‌وه
و بواره‌وه لێکده‌ده‌ینه‌وه . یه‌که‌م ئه‌وه‌ی
که به‌ڕێز نیکبه‌خت له‌ژێر زه‌خت و فشاری
ناوه‌نده ئه‌منییه‌تییه‌کاندا ئه‌و قسانه‌ی
کردبێ، که‌ئه‌مه نیشانده‌دات که هه‌ڵسوکه‌وت
له‌گه‌ڵ کێشه‌ی کورد له‌لایه‌ن کاربه‌ده‌ستانی
حکوومه‌تی ئیرانه‌وه خه‌تی سووریشی تێپه‌ڕاندووه
و به‌ته‌واوی جیا له هه‌موو کێشه‌کانی سیاسی و
کۆمه‌ڵایه‌تی چاوی لێده‌که‌ن و له‌ئاستیدا
هه‌ڵوێستی تایبه‌ت به‌خۆیان هه‌یه، که ئه‌ویش
هه‌ڵسوکه‌وتی درندانه و به‌ناو "مشتی ئاسنین"ه.
هه‌ر ئه‌وه‌شه ده‌بینین تا کاتێك که به‌ڕێز
نیکبه‌خت وه‌کاله‌ت و پاریزانی که‌سانی غه‌یرکوردی
وه‌ک ئیسڵاح‌ته‌له‌به‌کان ده‌گرێته ئه‌ستۆ،
وه‌ک پارێزه‌رێکی به‌وه‌ج و به جه‌رگ
دێته‌مه‌یدان و بوێرانه قسه‌ده‌کات(ئه‌ڵبه‌ت
له‌چوارچیوه‌ی یاسا و رێساکانی حکوومه‌تدا)،
به‌ڵام که نۆره ده‌گاته کورده بێ که‌س
وکاره‌که، نه‌ک هه‌ر ئه‌رکی وه‌کاله‌ت و
پاریزگاری له دیله‌کان له‌بیر ده‌باته‌وه،
به‌ڵکه ده‌بێته دادستان(داواکاری گشتی) و هه‌ر
ئه‌وه‌نده‌ی ده‌مێنی که خۆی په‌ته‌که بکا به
ملی مه‌حکوومه‌کانه‌وه !!
ئه‌ڵبه‌ت گه‌ر بێتوو به‌ڕێز
نیکبه‌خت ئه‌و قسانه‌ی به ڕاوێژی ناوه‌نده
ئه‌منیه‌تییه‌کان و به‌تایبه‌ت وه‌زاره‌تی
ئیتڵاعات کردبێ، ئه‌وا ئیرادی لێناگیرێت. چوونکه
ئیستا ئیتر کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک ئه‌وه‌نده ئاشنا به
دڕنده‌یی و وه‌حشیگه‌ریی حکوومه‌ت و ناوه‌نده
ئه‌منیه‌تییه‌کانی هه‌ن که که‌سێک وه‌ک به‌ڕێز
نیکبه‌خت گه‌ر له‌ترسی گیانی قسه‌ی ئه‌وتۆبکات
،لۆمه‌ی نه‌که‌ن.
به‌ڵام گه‌ر بێتوو به‌ڕێز
نیکبه‌خت خۆخوازانه ئه‌و قسانه‌ی کردبێت(که
ئێمه چاوه‌روانی ئه‌وه ناکه‌ین)، به‌ڕاستی
جێگه‌ی داخه که پارێزه‌رێك بکه‌وێته داوی
حکوومه‌ت و به دووپات کردنه‌وه‌ی تاونگه‌لی
ناسراو و بیزراوی وه‌ک جاسووسی و.. و ساوینی به‌سه‌ر
دوو ئینسانی دیل دا، تف و له‌عنه‌ته‌کانی
جه‌ماوه‌ر که هه‌میشه نساری حکوومه‌تی ئیسلامی
ده‌که‌ن، نه‌سیبی خۆی بکات. به‌ڵام تا خه‌ڵافی
نه‌سه‌لمێندرێت، ئێمه له‌و باوه‌ڕه‌داین که
به‌ڕێز نیکبه‌ختیش له‌م نێوانه‌دا له‌لایه‌ن
ئیتڵاعاته‌وه به بارمته گیراوه و به
سه‌پاندنی هه‌ڕه‌شه و گوڕه‌شه گۆرینه‌کانی
ئیتڵاعات به‌سه‌ریدا ئه‌و قسانه‌ی کردووه.
به‌ڵام بۆچێ حکوومه‌ت قسه‌کانی
خۆی و بوختان و تومه‌ته‌کان له‌سه‌ر ئه‌و دوو چالاکه
مه‌ده‌نییه، ناوه‌ته زبانی پارێزه‌ر
نیکبه‌خته‌وه؟ وه‌ک هه‌مووان ده‌زانن ئه‌و
شێوه تاوان دانه پاڵ نه‌یارانی حکوومه‌ته‌وه بۆ
هه‌موومان ئاشنایه و حکوومه‌ت باش ده‌زانێ که‌س ئه‌و داستانه کۆنه‌یه که
ئه‌وه 29 ساڵه ئاخونده خوێنرێژ و جه‌لاده‌کان
بۆ دیله‌کانی ده‌ستی خۆیانیان ساز ده‌که‌ن و هه‌ر
جیابیر و نه‌یارێک به جاسووس، نۆکه‌ری بێگانه،
مونحه‌رف، هاوجنس باز و... تاوانبار ده‌که‌ن،
باوه‌ڕ ناکات.
بۆیه ئه‌مجاره له‌به‌ر ئه‌وه‌ی سه‌ره‌تا حوکمی
کوشتنی حه‌سه‌نپوور و بووتیماریان داوه،
به‌مه‌به‌ستی پاساوکردنی ئه‌و حوکمه
جه‌نایه‌تکارانه‌یه، و وه‌ک باسمان کرد ده‌زانن
که‌س قسه‌کانیان باوه‌ڕ ناکات، به‌رێز
پارێزه‌ری ئه‌و دوو قوربانییه‌یان خستووه‌ته پێش
و قسه‌کانی خۆیانیان پێکردووه. تا خه‌ڵک بلێن که
ئه‌وه حکوومه‌ت نییه ئه‌و تاوانانه‌یان ده‌داته
پاڵ و ئه‌وه پارێزه‌رێکی کورده باسی ئه‌و
تاوانانه ده‌کات.
به‌باوه‌ڕی ئێمه به‌ڕێز
نیکبه‌خت بۆ ده‌ربڕینی ئه‌م قسانه ناچار
کراوه و به‌دڵنیاییه‌وه
هه‌ر ئێسته چه‌ند په‌روه‌نده گه‌وره‌ی وه‌ک
"زنای محصنه"، "شرب خمر"(مه‌شرووب خواردنه‌وه)،
شاردنه‌وه‌ی ئه‌سڵه‌حه و
پێوه‌نده‌ی له گه‌ڵ ناوه‌نده مه‌شکووکه‌کان و..
بۆ به‌ڕێز سوڵتانی ئاماده کراوه و هه‌ر ئه‌و
په‌روه‌ندانه‌ن(ئه‌گه‌ر لێدان و ئه‌شکه‌نجه‌ش له
ئارادا نه‌بووبێ)، ئه‌و به‌ڕێزه‌ی شکاندووه، که
بێت و ئه‌و تاوانه ناره‌وایانه وه‌پاڵی ئه‌و دوو
دیله‌وه بدات. بۆیه له ڕاستیدا ئێمه له‌گه‌ڵ سێ
قوربانی رووبه‌روو ده‌بین. واتا بێجگه له
به‌ڕێزان حه‌سه‌نپوور و بووتیمار، به‌رێز نیکبه‌ختیش
به قوربانییه‌کان زیاد بووه و لێره به‌دواوه
ده‌بێ ،وێڕای هه‌وڵدان بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی
حوکمی کوشتنی عه‌دنان و هیوا و ئازادکردنیان، ده‌بێ هه‌وڵ و فشاره‌کانی ئیتڵاعات
له‌سه‌ر به‌ڕێز نیکبه‌ختیش له‌قاو بده‌ین و له
راستیدا بۆ ئازادی به‌یان و قسه‌کردنی ئه‌و
پارێزه‌ره‌ش و لابردنی هه‌ڕه‌شه‌کانی ئیتڵاعات
له‌سه‌ر ئه‌و به‌ڕێزه و بنه‌ماڵه‌که‌ی هه‌وڵبده‌ین.
10 ی گه‌لاوێژی 2707
گه‌ر بۆچوونێکت هه‌یه ئێره کلیک بکه
تکایه ئیشاره بکه‌ن که په‌یامه‌که‌تان له‌سه‌ر
کام بابه‌ته
مافی بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م
بابه‌ته بۆ هه‌ڵوێست پارێزراوه ، به هێنانی ناوی سه‌رچاوه
که‌ڵک وه‌رگرتن له‌م بابه‌ته ئازاده
|