|
جاسووسه‌کانی حکوومه‌تی ئێران له باشووری
کوردستان له‌قاو بده‌ین
ماڵپه‌ڕی هه‌ڵوێست
به‌پێی
ڕاپۆرتی ماڵپه‌ڕی "خۆرهه‌ڵات نیوز"
ماوه‌یه‌ک پێش ژماره‌یه‌ک جاسووسی ئێران که سه‌ر
به ئیتیلاعات(ده‌زگای سیخۆڕیی حکوومه‌تی ئێران)
بوون له‌لایه‌ن ئاسایشی گشتی له‌شاری هه‌ولێر
ده‌ستگیركراون . ئه‌و ماڵپه‌ڕه ژماره‌ی
ده‌سبه‌سه‌رکراوانی نێزیک به 10 كه‌س
ڕاگه‌یاندووه که خه‌ڵكی رۆژهه‌ڵاتی كوردستانن.
به‌پێی ڕاگه‌یاندنی ماڵپه‌ڕی ناوبراو ئه‌و
جاسووسانه تێکڕا ئه‌ندامانی دوو بنه‌ماڵه‌ن و
ئاسایشی هه‌ولێر ئه‌وه‌ی پشتڕاست کردووه‌ته‌وه
که له ماڵه‌کانیاندا به‌ڵگه‌ی حاشاهه‌ڵنه‌گری
پێوه‌ندیان به ئیتڵاعاتی ئێرانه‌وه لێ به‌ده‌ست
هاتووه.
گه‌رچی
بوونی جاسووسی حکوومه‌تی ئێران له باشووری
کوردستان شتێکی تازه نیه و ئێمه تا ئێستا
چه‌ندین وتار و بابه‌تمان له‌مباره‌وه بڵاو
کردووه‌ته‌وه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی له‌م که‌یسه‌دا
جێگه‌ی سه‌رنجه، ئه‌وه‌یه که حکوومه‌تی ئێران،
به‌هۆی گۆڕانی هه‌لومه‌رجی ئه‌م ناوچه‌یه(باشووری
کوردستان) و حه‌ساسیه‌ته‌کانی ئامریکا له‌ئاست
تاوانکاری و کاره تێروریستی و جاسووسی‌یه‌کانی
(ئه‌م حکوومه‌ته)، تاکتیکی گۆڕیوه . بۆیه
کاربه‌دستانی ئێران جیا له وه‌ڕێ خستنی ده‌سته و
گروهی تێروریستی و بنکه‌ی سیخۆری له قاڵبی
ناوه‌ندی مه‌زهه‌بی، شێوه‌یه‌کی دیکه‌ی
جاسووسی‌یان هێناوه‌ته ئاراوه . ئه‌ویش که‌ڵک
وه‌رگرتن له بنه‌ماڵه به تێکڕایه. ئاشکرایه
ئه‌مه رێبازێکی نوێی جاسووسی‌یه و زۆر
به‌داخه‌وه له خه‌ڵکانی ئاست نزمی خۆجێی که‌ڵک
وه‌رده‌گرێت.
حکوومه‌تی ئێران به‌سه‌رنجدان به هه‌لومه‌رج
رێگه‌یه‌کی نوێی بۆ جاسووسی و پێشبردنی
ئامانجه‌کانی له باشووری کوردستان دیتوه‌ته‌وه .
بێگومان ئه‌م رێبازه‌ش سه‌ره‌ڕای شوێن گرتنی
ئامانجه دیاریکراوه‌کانی وه‌ک ئاژاوه‌گێرێ و
هیدایه‌تی ناوه‌ده‌کانی تۆقین و تێرۆر، جاسووسی
کردنه له‌سه‌ر ئه‌و هاونیشتمانییه
زۆژهه‌ڵاتیانه‌ی که‌له باشووری کوردستان نیشته‌جێ
بوون. بۆیه چ ئه‌و هاونیشتمانیانه و چ هێزه
سیاسی‌یه‌کانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستانی جێگیر له
باشوور ،ده‌بێ زۆر وریای ئه‌و شێوه تازه‌ی سیخۆری
و جاسووسیی حکوومه‌تی ئیسلامی بن.
دیاره
ئه‌و هوشیاری و وریا بوونه ده‌بێ وه‌ها به
شێوه‌یه‌کی رێکخراو و زانیارانه ئه‌ن‌جام بدرێ
که نه‌وه‌ک تووشێ هه‌ڵه بین و تاوانی ناڕه‌وا
بخرێته سه‌ر که‌سانی بێ‌تاوان. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی
حکوومه‌تی ئیسلامی له هه‌ر شه‌رایتێکدا
ده‌یه‌وێت، هه‌لومه‌رج (ته‌نانه‌ت گه‌ر بۆ یه‌ک
نه‌فه‌ریش بووه) نا ئه‌من بکات. بۆیه ئێمه
وێڕای هوشیاری و وریایی ده‌بێ وا عه‌مه‌ل بکه‌ین
که نه‌که‌وینه داوی پلانه دژی ئینسانی و
ئیتڵاعاتییه‌کانی ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێرانه‌وه. بۆ
ئه‌م مه‌به‌سته هاوکاریی ئیتڵاعاتیی هێزه
سیاسی‌یه‌کانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان له‌گه‌ڵ یه‌کتر
و هاوکاریی هاوبه‌شی ئه‌م هێزانه له‌گه‌ڵ هێزه
ئه‌منیه‌تییه‌کانی باشووری کوردستان ده‌توانێ پێش
به زۆر پیلانی حکوومه‌تی ئێران بگرێت.
گه‌ر بۆچوونێکت هه‌یه ئێره کلیک بکه
تکایه ئیشاره بکه‌ن که په‌یامه‌که‌تان له‌سه‌ر
کام بابه‌ته
مافی بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م
بابه‌ته بۆ هه‌ڵوێست پارێزراوه ، به هێنانی ناوی سه‌رچاوه
که‌ڵک وه‌رگرتن له‌م بابه‌ته ئازاده
|