|
به بۆنه‌ی ته‌قینه‌وه‌کانی شه‌نگاڵ
پاراستنی گیانی هاونیشتمانانی دابڕاو له باشووری
کوردستان له ئه‌ستۆی کێ‌دایه؟
ماڵپه‌ڕی هه‌ڵوێست
رۆژی
سێشه‌مه لای ئێواره له زه‌نجیره په‌لامارێکی
ته‌قینه‌وه‌ی خۆکوژیی دا تێروریستان ناوچه‌ی
"شه‌نگال" له ناحیه‌ی "گرعوزێر" و كۆمه‌ڵگه‌ی
"سیتا پیرخدر" و گوندی "عوزێری كۆن"یان كرده
ئامانج،
سه‌رجه‌م له‌م زه‌نجیره په‌لامارانه‌دا 4
ته‌قینه‌وه روویداوه که وێرانیی و رووخانی
خانووبه‌ره‌یه‌کی زۆری به‌دواوه بووه.
به‌گوێره‌یه‌ک که سه‌رچاوه‌کان ئاماژه به‌وه
ده‌که‌ن که
گوندی
"عوزێری كۆن" گشت خانووه‌كانی رووخاون.
به پێی
دوا ڕاپۆرته‌کان تا ئێستا نزیک به 500 ته‌رمی
هاووڵاتیان شناسراون و ژماریه‌کی زۆر بریندارن.
سه‌رچاوه‌کان ئاماژه به‌وه ده‌که‌ن که به‌هۆی
ئیستانداردنه‌بوونی خانووی کونده‌کان ،و
به‌کارهێنامی راده‌یه‌کی زۆر ماده‌ی ته‌قینه‌وه،
خانووبه‌ره‌یه‌کی زۆر رووخاوه و هێشتا ژمارێک زۆر
له هاونیشتمانانمان له ژیر خانووه ڕوخاوه‌کان
ماونه‌ته‌وه. بۆیه ئه‌گه‌ری چوونه‌سه‌ری ژماره‌ی
کوژراو و بریندار ده‌کرێت.ئه‌وه‌ی له‌م زه‌نجیره
په‌لاماره‌دا ده‌رده‌که‌وێت ئه‌وه‌یه که
تێروریستان دانسته هاونیشتمانانی ئێزیدی‌یان
کردووه‌ته نیشانه.
وه‌ک
ده‌زانین ئه‌مه یه‌که‌م هێرشی تێروریستی بۆ سه‌ر
هاونیشتمانانی یه‌زیدی نییه و له مانگی چواری
ئیمساڵ(ئاوریل) دا له په‌لامار بۆ سه‌ر
ئوتووبووسێک، چه‌کدارانی ئه‌لقاعیده هه‌موو
موسافیره‌کانی ئه‌و ئوتووبووسه که ئێزیدی بوون
دابه‌زاند و زۆر درندانه به‌ر ده‌سرێژی
چه‌که‌کانیاندان و هه‌موویان که 23 که‌س بوون
کوشتن.
گه‌رچی
ئه‌وکات پێویستی پاراستنی هاونیشتمانانی کوردی
ناوچه‌دابراوه‌کان له باشووری کوردستان و
به‌تایبه‌ت هاونیشتمانانی ئێزیدی به‌باشی هه‌ستی
پێده‌کرا، به‌ڵام به‌داخه‌وه هیچ لایه‌ک
له‌مباره‌وه هه‌نگاوی هه‌ڵنه‌گرد. واتا چ
حکوومه‌تی ئێراق که ئێسته به‌رپرسایه‌تیی
ڕاسته‌وخۆی له پاراستنی گیانی دانیشتوانی ناوچه
کوردنشینه‌کانی دابڕاو له باشووری کوردستانی له
ئه‌ستۆدایه و چ حکوومه‌تی هه‌رێم ،سه‌ره‌ڕای
ئه‌وه‌ی هه‌ڕه‌شه‌ی لایه‌نه‌کانی دژ به
نه‌ته‌وه‌ی کوردیان ده‌دیت و چه‌ند جاریش به
کوشتنی خه‌ڵکی بێ‌تاوان نیشانیان دابوو که چاوی
دیتنی کوردیان نییه،به‌ڵام هه‌نگاوێکی ئه‌وتۆ بۆ
پاراستنی کوردانی دابڕاو ئه‌نجام نه‌درا. هه‌ر
ئه‌وه‌شه که کاری تێروریستی له‌م ناوچانه
به‌ئاسانی ئه‌نجام ده‌درێت.
به‌ڕاستی
ئه‌گه‌ر سه‌ره‌تایی‌ترین سیسته‌می پارێزگاری له
ناوچه‌ی شه‌نگاڵ بوایه،ئایا چوار کامیون(لۆری)ی
پڕ له دینامیت و ته‌قه‌مه‌نی به‌ئاسانی
ده‌یانتوانی دزه بکه‌نه ئه‌و شارۆچکه و گوندانه
و ئه‌و خه‌ڵکه بێتاوانه قه‌ڵاچۆ بکه‌ن؟
به
باوه‌ڕی ئێمه، ئێسته که حکوومه‌تی ناوه‌ندیی
ئێراق توانای پاراستنی گیانی هاونیشتمانانی کوردی
دابڕاوی نییه، ئه‌رکی حکوومه‌تی هه‌رێمی
کوردستانه که ڕاسته‌وخۆ بێته مه‌یدان و
پاراستنی گیانی هاونیشتمانانی کوردمان له‌و
ناوچانه وه‌ئه‌ستۆ بگرێت.
ئه‌وپه‌لاماره و ئه‌و کوشتاره به‌کۆمه‌ڵه‌ی که
له‌ناوچه دابراوه‌کان دژی هاونیشتمانانی کوردمان
به‌ڕێوه‌ده‌چی ،ئه‌و ڕاستییه‌مان پێ ده‌سه‌لمێنێ
که جێ به جێ کردنی "ماده‌ی 140" پێویستیه‌کی
زه‌رووره و به‌هیچ شێوه‌یه‌ک نابێ دوا بخرێت.
سایتی
هه‌ڵوێست وێڕای ده‌ربڕینی خه‌م و په‌ژاره له
ئاست کوشتاری هاونیشتمانانی ئێزیدیمان، پرسه و
سه‌رخۆشیی خۆی ئاراسته‌ی که‌س و کاری قوربانیانی
ئه‌و کاره‌ستاته دڵته‌زێنه ده‌کات.
گه‌ر بۆچوونێکت هه‌یه ئێره کلیک بکه
تکایه ئیشاره بکه‌ن که په‌یامه‌که‌تان له‌سه‌ر
کام بابه‌ته
مافی بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م
بابه‌ته بۆ هه‌ڵوێست پارێزراوه ، به هێنانی ناوی سه‌رچاوه
که‌ڵک وه‌رگرتن له‌م بابه‌ته ئازاده
|