|
بۆ به‌ڕێز مام جه‌لال و کاربه‌ده‌ستانی حکوومه‌تی
هه‌رێم:
نوێنه‌رایه‌تیی ناوه‌ندێکی نیزامیی ، ئه‌منییه‌تی
و سیخۆریی ئێران له سلێمانی چی ده‌کات؟
ماڵپه‌ڕی هه‌ڵوێست
وه‌ک
ده‌زانین مام جه‌لال زۆر سه‌فه‌ر بۆ ئێران ده‌کات
و هه‌رجاره که ده‌گه‌ڕێته‌وه، وه‌عده‌ی
دۆستایه‌تیی حکوومه‌تی ئێران له‌گه‌ڵ گه‌لی کورد و
خه‌ڵکی ئێراق له‌گه‌ڵ خۆیان دێننه‌وه. به‌ڕێز
تاڵه‌بانی له ئاخرین سه‌فه‌ری بۆ ئێران که
گه‌ڕایه‌وه، ئه‌و به‌ڵێنه‌ی ئێرانی له گه‌ل خۆی
هێنابووه‌وه که ئێران پێش به تێکۆشانی قاعیده
وباقی ده‌سته و تاقمه تێروریستییه‌کان له‌و
وڵاته ده‌گرێ و ناوه‌نده‌کانی ڕاهێنانیان
داده‌خات و ئه‌ندامه‌کانیان ڕاده‌ستی ئیراق
ده‌کاته‌وه.
هه‌رئه‌وکات بێ بنه‌ما بوونی ئه‌م خه‌به‌ره دیار
بوو. چوونکه به‌رێز تاڵه‌بانی پێشتیرش وه‌عد و
به‌ڵێنی ئه‌وتۆی ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێرانی له‌گه‌ل
خۆی هێنابووه‌وه. بۆیه چاوه‌روان ده‌کرا که له
زووترین کاتدا ناوه‌نده کانی ده‌سه‌ڵات له
ئێران‌دا به کرده‌وه‌یه‌ک "ریسه‌کانی مام جه‌لال
بکه‌نه‌وه به‌خوری" و بیسه‌لمێنن که حکوومه‌تی
ئێران به پێچه‌وانه ئیدیعا بێ بناغه‌کانی
رێبه‌رانی باشووری کوردستان له دژایه‌تیکردنی
چه‌سپاندنی دێموکراسی و ئاشتی له ناوچه هیچ
دوودڵی و شوبهه‌یه‌کیان نییه. ئه‌وه‌بوو که
چه‌ند رۆژی نه‌خایاند رووداوه‌که‌ی سه‌رسنوور و
کوژرانی 7 پاسه‌وان و که‌سێکی سیڤیل هاته گۆڕی و
ده‌رکه‌وت که به‌ڕێز مام جه‌لال ته‌نیا ئاواتی
ده‌روونی خۆی وه‌ک ڕاستیه‌کان باسکردووه، که
ئه‌وه‌ش له سه‌رکرده‌یه‌کی به‌ئه‌زموونی وه‌ک
به‌ڕێزیان چاوه‌روان نه‌ده‌کرا.
وه‌ک له
خه‌به‌ره‌کاندا هاتبوو، رۆژی 15ی7
ئۆتۆمبیلێكی پاسه‌وانی سنور كه‌وته بۆسه‌ی
چه‌كدارانی كه‌تیبه‌ی كوردستانی رێكخراوی
قاعیده‌وه و ئه‌فسه‌رێك و شه‌ش پاسه‌وانی سنوور
و هاوڵاتییه‌كی سیڤیل گیانیان له‌ده‌ستدا. دیاره
له‌و پێکدادانه‌دا پاسه‌وانانی سنوور سه‌ره‌ڕای
ئه‌وه‌ی له که‌مین که‌وتبوون ووه‌ده‌ست دێن و
ده‌توانن ژماره‌یه‌ک له هێرشبه‌ران بکوژن یا
بریندار بکه‌ن. به‌ڵام تێروریسته‌کان به هۆی
نزیکی شوێنی رووداو له سنوور، ده‌توانن به
په‌له خۆیان و کوژراو و برینداریان قوتاری ئه‌و
دیو بکه‌ن.
گه‌رچی
کاربه‌ده‌ستانی حکوومه‌تی هه‌رێم(سه‌ره‌ڕای
کوژرانی پاسه‌وانه‌کانی و ئه‌و ده‌سدرێژییه
ئاشکرایه) له ده‌ربڕینی ڕاستییه‌کان خۆیان
ده‌پاراست. به‌ڵام دوورۆژ دواتر زانیاری زیاتر
له‌مباره‌وه که‌وته ده‌ست رۆژنامه و بڵاوکراوه
ئازاده‌کان. که ده‌رکه‌وت ئه‌و بۆسه‌یه‌ی
ئه‌لقاعیده به هاوکاریی هێزه ئه‌منیه‌تی و
نیزامییه‌کانی ئێران وه‌ڕێ‌خراوه. واتا گه‌ر
هاوکاری و ئاسانکاریی لوجستیکی و قۆره‌خکردنی
رێگاکان له‌لایه‌ن هیزه‌کانی سه‌ربه قه‌رارگای
ره‌مه‌زان نه‌بوایه، چه‌کداری قاعیده نه توانا
و نه جورعه‌تی ئه‌وه‌یان هه‌بوو له ناو خاکی
باشوور ئه‌و چالاکییه ئه‌نجام بده‌ن. هه‌روه‌ها
زانیارییه‌کان ده‌ڵێن که "چه‌کداره‌کانی
قاعیده له‌لایه‌ن پایه‌گای حوشترئاواوه(پایگایه‌کی
عه‌سکه‌ریی حکوومه‌تی ئیرانه – هه‌ڵوێست)
بریندارانی كه‌تیبه‌ی كوردستانی قاعیده
به‌ئه‌مبوڵانسی ئێرانی گواستراونه‌ته‌وه بۆ
نه‌خۆشخانه‌كانی ئێران"(PUK
online).
ئه‌مانه زانیاری‌هایه‌کن که مام جه‌لال و
حکوومه‌تی هه‌ریم و ئاسایش و... به‌باشی ئاگایان
لێی هه‌یه به‌ڵام به ئاگاداریی خه‌ڵکی
ناگه‌یه‌نن. ئه‌وه له‌کاتێکدایه رۆژ تا ئێواره
هاوار ده‌که‌ن که هیچ له خه‌ڵک ناشارنه‌وه.
بۆیه ئێمه مافی خۆمانه که پرسیاریان لێ
بکه‌ین: کێ له خه‌ڵکی کوردستان به "مه‌حره‌م"تر
ده‌زانن و بۆچی ڕاستییه‌کانیان لێ ده‌شارنه‌وه؟
له‌کاتێکدا کارده‌به‌ده‌ستان ڕاستی رووداوه‌کان
له کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک ده‌شارنه‌وه، له ژێره‌وه
ده‌چن له‌گه‌ڵ کاربه‌ده‌ستانی ئێران له‌مباره‌وه
قسه ده‌که‌ن . که ئه‌م خه‌به‌رش له‌لایه‌ن
ڕاگه‌یه‌نه‌ره ئازاده‌کانه‌وه بڵاو کرایه‌وه.
کاتێک له هه‌واڵی ئه‌و دانیشتنه ورد ببینه‌وه،
داخێکی به‌سۆێ‌تر له شاردنه‌وه‌ی خه‌به‌ره‌که
ده‌چێته دڵی هه‌ر ئینسانێکی
نیشتمانپه‌روه‌ره‌وه. با پێکه‌وه چاو
له‌خه‌به‌ره‌که بکه‌ین که (PUK
online)
ماڵپه‌ڕی یه‌کێتی نیشتمانی له "رۆژنامه‌ی سبه‌ی"
وه‌رگرتووه و رۆژی 20ی مانگی جوولای بڵاوی
کردووه‌ته‌وه"
"بۆ
گفتوگۆكردن له‌باره‌ی رووداوه‌كه‌ی 15ی ئه‌م
مانگه‌ی گوندی كانیخان، ئه‌مڕۆ وه‌فدێكی
ئێرانی‌و وه‌فدێكی حكومه‌تی هه‌رێم له‌سه‌ر
سنوور كۆبوونه‌وه.
له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كه سێ سه‌عاتی خایاند،
وه‌فده‌كه‌ی ئێران دانی به‌وه‌دا ناوه كه
پایه‌گاكانی ئێران هاوكاری چه‌كدارانی
كه‌تیبه‌ی كوردستانی رێكخراوی قاعیده‌یان
كردووه و ئاسانكارییان بۆ كردوون.
هاوكات سه‌رچاوه‌یه‌ك كه نه‌یویست ناوی ئاشكرا
بكرێت به‌سبه‌ی راگه‌یاند: " یه‌كێك له
ئه‌ندامانی وه‌فده‌كه‌ی ئێران
به‌رپرسی ئیتڵاعاتی شاری سنه
بووه و دوای گه‌ڕان و پشكنین به شوێنی
رووداوه‌كه‌دا، دانیان به‌وه‌دا ناوه
كه‌له‌لایه‌ن پایه‌گاكانه‌وه هاوكاری ئه‌و
تیرۆرستانه كراوه، ئه‌گینا ناتوانن به‌و
ئاسانییه چالاكییه‌كی له‌و جۆره له‌و
ناوچه‌یه‌دا ئه‌نجام بده‌ن".
وه‌فده ئێرانییه‌كه پێكهاتبوو له سێ كه‌س
به‌سه‌رۆكایه‌تی
ئاغای
مه‌جیدی نوێنه‌ری قه‌رارگای ره‌مه‌زان له
سلێمانی
و وه‌فده‌كه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمیش پێكهاتبوو له
عه‌قید ساڵح جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری پاسه‌وانی
سنوری سلێمانی و موقه‌ده‌م كه‌مال محه‌مه‌د
جێگری به‌شی پێنجوێنی پاسه‌وانی سنور و نه‌قیب
دیار به‌ڕێوه‌به‌ری ئاسایشی پێنجوێن.
" ئه‌وانه‌ی ره‌نگی سوور کراون سه‌رنجی هه‌ڵوێستن.
جیا
له‌وه‌ی که نوێنه‌رانی حکوومه‌تی ئێران هه‌موویان
سه‌ربه ناوه‌نده ئه‌منیه‌تییه‌کانی وه‌ک
ئیتڵاعات و سپای پاسداران بوون ، ئه‌گه‌ر باش
سه‌رنج بده‌ین شتێکی گرینگمان بۆ روون
ده‌بێته‌وه،ئه‌ویش بوونی نوێنه‌رایه‌تیی
ناوه‌ندێکی نیزامی – ئه‌منییه‌تیی به‌ناوی
قه‌رارگای ره‌مه‌زانه له سلێمانی. وه‌ک ده‌بینین
رۆژنامه‌ی سبه‌ی پاسدارێک به‌ناوی مه‌جیدی وه‌ک
نوێنه‌ری قه‌رارگای ره‌مه‌زان ناوده‌بات که
سه‌رۆکایه‌تی لایه‌نی ئێرانیی له‌و دانیشتنانه‌دا
کردووه.
بۆ
ئاگاداریی زۆرتری ئه‌وانه‌ی که زانیاریان
له‌سه‌رقه‌رارگای ره‌مه‌زان نییه، ئه‌م ناوه‌نده
له ساڵه‌کانی شه‌ڕ له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان
دامه‌رزاوه و گه‌وره‌ترین ده‌وری له سه‌رکوت و
ئازار و ماڵوێرانی له دژی گه‌لی کوردمان له
رۆژهه‌ڵاتی کوردستان گێراوه و باش پێکهێنانی هێزی
چالاکیی ده‌ره‌وه‌ی سنوور(نیروهای عملیات برون
مرزی) له لایه‌ن سپای قودسه‌وه، قه‌رارگای
ره‌مه‌زانیش له چالاکییه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی
ئێران‌دا، به کرده‌وه ده‌چێته ژێر فه‌رمانده‌هی
قه‌رارگای قودسه‌وه، و ده‌یان جه‌نایه‌ت و
تاوانیان دژی هیزه سیاسی‌یه‌کانی رۆژهه‌ڵات و
تاکه‌کان له شاره‌کانی باشووڕ ئه‌نجامدا که
تێڕۆڕی زیاتر له 300 تێکۆشه‌ری رۆژهه‌ڵاتی ته‌نیا
به‌شێک له جه‌نایه‌ته‌کانی ئه‌م ناوه‌نده‌یه.
له ڕاستیدا وه‌ک
باسکرا قه‌رارگای ره‌مه‌زان به‌مه‌به‌ستی دژایه‌تی
کردنی بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی کوردستان دامه‌رزا
و پاش ئه‌وه‌ی ناوه‌نده‌کانی هێزه سیاسی‌یه‌کانی
رۆژهه‌ڵات گوێزرایه‌وه بۆ باشوور، سه‌ره‌ڕای
درێژه‌دان به جه‌نایه‌ته‌کانی دژی خه‌ڵکی
رۆژهه‌ڵات، چالاکییه‌کانی وه‌ک کاری ئیتڵاعاتی و
تێروریستی و پێکهێنانی ده‌سته و تاقمی تێروریستی
کێشایه نێو باشووری کوردستانه‌وه. ئه‌م
ناوه‌نده سه‌رکوتگه‌ره سه‌ره‌تا له‌لایه‌ن باقری
زولقه‌در(یه‌کێک له گه‌وره جه‌نایه‌تکارانی سپای
پاسداران) دامه‌رزاوه و پاشتر بۆ ماوی چه‌ند ساڵ
له لایه‌ن پاسدار جه‌عفه‌ري سه‌حرارودي(یه‌کێک
له تێروریسته‌کانی بکوژی دوکتور قاسملوو و
هاورییانی) فه‌رمانده‌ری کراوه.
جا
ئێسته که حکوومه‌تی هه‌رێم دامه‌رزاوه و
رێبه‌رانی باشووڕ ئیدیعای دۆستایه‌تی له گه‌ڵ
هێزه‌کانی ئامریکا ده‌که‌ن چۆنه که‌ئه‌م
ناوه‌نده‌ی جه‌ناێه‌ت و كووشتار و سیخۆرییه به
ئاشکرا ده‌فته‌ر و نوێنه‌رایه‌تیی له سلێمانی
هه‌یه، و به‌ئاسووده‌یی کاری په‌کخراوی بنکه
جاسووسی‌یه‌که‌یان له هه‌ولێر درێژه ده‌ده‌ن و
خه‌ریکی پیلانگێڕین. ده‌بێت حکوومه‌تی هه‌رێم و
کاربه‌ده‌ستانی له‌مباره‌وه روون و شه‌فاف بۆ ڕای
گشتی چۆنییه‌تی ئه‌م کاره دوور له پهره‌نسیپ و
به‌ڵێن به "هاوپه‌یمانه‌کانیان" روون
بکه‌نه‌وه. بوونی قه‌رارگای ڕه‌مه‌زان له
سلێمانی ته‌نیا به‌مه‌به‌ستی جاسوسی کردن دژی
تێکۆشه‌رانی رۆژهه‌ڵات و هێدایه‌ت و رێکخستنی
تۆڕه‌کانی تێروریستی‌یه. ئه‌م ناوه‌نده‌ی تاوان و
جه‌نایه‌ت ده‌بێ هه‌رچی زووتر دابخرێ و
به‌کرێگیراوانی (خۆجێی) سه‌ر به‌م ناوه‌نده‌ی
سیخۆڕیه دادگایی و کاربه‌ده‌ستانی که ژماریه‌ک
پاسداری جه‌نایه‌تکار و تێروریستن،ده‌بێ وه‌ک
که‌سانی زه‌ره‌رمه‌ند به کۆمه‌ڵگه‌ی ئینسانی
ده‌ربکرێن. ئێمه له‌مباره‌وه بێکار نابین و له
داهاتوویه‌کی نزیکدا هه‌نگاوی پێویست هه‌ڵده‌گرین.
8 ی گه‌لاوێژی 2707
گه‌ر بۆچوونێکت هه‌یه ئێره کلیک بکه
تکایه ئیشاره بکه‌ن که په‌یامه‌که‌تان له‌سه‌ر
کام بابه‌ته
مافی بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م
بابه‌ته بۆ هه‌ڵوێست پارێزراوه ، به هێنانی ناوی سه‌رچاوه
که‌ڵک وه‌رگرتن له‌م بابه‌ته ئازاده
|