|

ئانتونیونی خه‌ڵاتی ئوسکار له
به‌ک نییکوڵسون وه‌رده‌گرێت |
به بۆنه‌ی مه‌رگی ده‌رهێنه‌ری گه‌وره‌ی سینه‌مای
ئیتالیا
،
میکل‌ئانجێلۆ ئانتونیونی
(29
سێپتا‌مبر 1912 - 30 جوولای 2007)
خه‌لیل غه‌زه‌ڵی
میکل‌ئانجێلۆ
ئانتونیونی ده‌رهێنه‌ری به‌ناوبانگی ئیتالیایی
رۆژی دووشه‌مه‌ی ڕابردوو له ته‌مه‌نی 94 ساڵیدا
له شاری رۆم بۆ هه‌میشه چاوی له‌سه‌ر یه‌ک دانا
و ماڵئاوایی له ته‌مه‌نێک کار و تێکۆشان له
سینه‌ما و کاره داهێنه‌ره‌کانی وه‌ک
"ئاگراندیسمان" کرد. ره‌خنه‌گرانی سینه‌ما له‌و
باوه‌ڕه‌دان که ئانتونیونی خاوه‌ن رێچکه و
به‌تایبه‌ت زبانی قسه‌کردنی تایبه‌ت به‌خۆی بوو.
بۆ زۆر له ئۆگرانی سینه‌مای داهێنه‌ر ،
ئانتونیونی وه‌ک مامۆستایه‌ک چاوی لێده‌کرا و رێز
و جێگه‌یه‌کی تایبه‌تی له نێو گه‌وره‌ناودارانی
سینه‌مای جیهانیدا هه‌بوو.
میکل‌ئانجێلۆ ئانتونیونی سه‌ره‌تای کارکردن له
بواری سینه‌مای له ساڵی 1942 دا به هاوکاریی
ده‌رهێنه‌ری به‌ناوبانگ"روبرتوو روسۆلینی"
(ده‌رهێنه‌ری به‌رهه‌م‌گه‌لێک وه‌ک "رۆم شاری بێ
دیفاع" و"سه‌فه‌ر بۆ ئیتالیا") کار له بواری
سینه‌مای ده‌سپێکرد. سه‌ره‌تا به به‌رهه‌مهێنانی
"کورته فیلم " و پاشان فیلمی "سینه‌مایی"
درێژه‌ی به کار دا."چیرۆکی ئه‌ڤین"(1950) ،
یه‌که‌م فیلمی درێژماوه‌ی ئانتونیونی‌یه. له
ماوه‌یه‌کی کورتی چه‌ند ساڵه‌دا ئانتونیونی
ده‌توانێ به به‌رهه‌مهێنانی چه‌ند فیلمی باش
ناوبانگی جیهانی به‌ده‌ست بێنی و وه‌ک
ده‌رهێنه‌رێکی خاوه‌ن به‌هره بناسرێ. ئه‌و
فیلمانه‌ی که ناوی ئانتونیونی‌یان له
سنووره‌کانی ئیتالیاوه بۆ هه‌موو جیهان
گواسته‌وه بریتی بوون له "ڕووداو"،
"شه‌و" و "کسووف"، که به سێ تاقانه‌ی ئه‌م
ده‌رهێنه‌ره ده‌ناسرێن.
له
درێژه‌ی کاره‌کانیدا ،
ئانتونیونی
فیلمی
"ئاگراندیسمان"که یه‌که‌م کاری به زبانی
ئینگلیزی بوو، ره‌وانه‌ی سینه‌ماکانی جیهان
ده‌کات.ئه‌م فیلمه ناوبانگ و ئافه‌رینی جیهانی بۆ
به‌ده‌ستکه‌وت دێنێ. ئاگراندیمان هه‌روه‌ها
سه‌ره‌ڕای به‌شداریکردن له چه‌ند فێستیڤال و
به‌ربژاریی بۆ خه‌ڵاته‌کان، یه‌که‌م خه‌ڵاتی
جیهانیی(که‌ن- فه‌رانسه) نه‌سیبی ئانتونیونی
ده‌کات.
ئانتونیونی بێجگه له ئاگراندیسمان، به
به‌رهه‌م هێنانی چه‌ند فیلمی باشی دیکه‌ی وه‌ک
"خاڵی زابرسکی"، "ناسینی ژن" ،"ئه‌ودیوی
هه‌وره‌کان" "پیشه: هه‌والنێر" و "ئورووس"
نیشانی‌دا که هونه‌رمه‌ندێکی به‌توانا و
داهێنه‌ره.
ئانتونیونی له ساڵی 1985 دا تووشی شه‌له‌لی مێشک
هات، که بووه هۆی ئیفلیج بوونی به‌شێک له له‌شی
و توانای قسه‌کردنی بۆ هه‌میشه له‌ده‌ست دا.
به‌ڵام سه‌ره‌ڕای ئیفلیجی و لاڵ‌یی که تووشێ
هاتبوو، له کارکردن نه‌وه‌ستا و به هاوکاریی
ده‌رهێنه‌ری ئاڵمانی "ویم ویندروز" فیلمی "ئه‌ودیوی
هه‌وره‌کان"ی به‌رهه‌م هێنا.
ساڵی
1996 به هۆی چه‌ندین ساڵ کاری به‌رده‌وام و
خوڵقاندنی ژماره‌یه‌ک فیلمی باش و جێ په‌سندی
ره‌خنه‌گرانی سینه‌ما، خه‌ڵاتی "ئوسکار" به
بۆنه‌ی ته‌مه‌نێک تێکۆشانی هونه‌ری وه‌ر
ده‌گرێت. ئه‌م خه‌ڵاته به‌ده‌ستی جه‌ک
نیکڵسون(ئاکتۆری به‌توانا و هونه‌رمه‌ند) پێشکه‌شی
کرا. نیکڵسون له کاتی پێشکه‌شکردنی خه‌ڵاته‌که‌دا
رایگه‌یاند که هه‌مووکه‌س ئه‌و شانازییه به
نه‌سیب نابێ که له ڕێزگرتن له هونه‌رمه‌ندێکی
گه‌وره‌ی وه‌ک ئانتونیونی به‌شدار بێت. بۆیه
به‌شداریی خۆی له پێشکه‌شکردنی خه‌ڵاتی ئوسکار
به ئانتونیونی به گه‌وره‌ترین شانازی بۆ خۆی
زانی.
به
مه‌رگی ئانتونیونی، سینه‌مای جیهانی یه‌کێکی دیکه
له ده‌رهێنه‌ره باشه‌کانی له‌ده‌س ده‌دات،
ده‌رهێنه‌رێک که به‌باوڕی زۆربه‌ی ڕه‌خنه‌گرانی
بواری سینه‌ما، رێبازی "نیوڕیالیزمی ده‌روونی"ی
له سینه‌مادا جیگیر کرد.
10ی
گه‌لاوێژی 2707
گه‌ر بۆچوونێکت هه‌یه ئێره کلیک بکه
تکایه ئیشاره بکه‌ن که په‌یامه‌که‌تان له‌سه‌ر
کام بابه‌ته
مافی بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م
بابه‌ته بۆ هه‌ڵوێست پارێزراوه ، به هێنانی ناوی سه‌رچاوه
که‌ڵک وه‌رگرتن له‌م بابه‌ته ئازاده
|