|
کوردی ماف پێشێل کراو بۆی نییه مافه‌کانی مرۆڤ
پێشێل بکات
ماڵپه‌ڕی هه‌لوێست
ئه‌وه چه‌ند رۆژه هه‌واڵده‌ریه‌کان
به‌شێوه‌یه‌کی به‌رین باسی ڕاپورته‌که‌ی چاودێرانی
مافی مرۆڤ له‌سه‌ر پێشێل کردنی مافی زیندانیان له
هه‌رێمی کوردستان ده‌که‌ن. به گوێره‌ی ئه‌و
ڕاپۆرته هه‌ردوو هێزی ده‌سه‌ڵاتداری باشووری
کوردستان خاوه‌ن هێزی ئاسایشی تایبه‌ت به‌خۆیانن و
ئه‌م هیزانه سه‌ره‌ڕۆ و جیا له ده‌سه‌ڵات کار
ده‌که‌ن.
"نازی بیگله‌ری" رۆژنامه‌وانی
به‌شی فارسیی ده‌نگی ئامریکا له ڕاپۆرتێکدا
له‌مبارو‌ه ده‌ڵێ "سه‌یر ئه‌وه‌یه که پارتی و
یه‌کێتی پاش ئه‌وه‌ی ده‌وڵه‌تی هاوبه‌شیان
پێکهێناوه و باس له ستراتێژیک بوونی هاوپه‌یمانی
خۆیان ده‌که‌ن، هێشتا هێزه ئه‌منیه‌تییه‌کانیان
سه‌ربه‌خۆ ڕاگرتووه و تێکه‌ڵیان نه‌کردووه.
له‌وه‌ش سه‌یرتر ئه‌وه‌یه که له‌بواری
ئه‌منیه‌تیدا پارتی و یه‌کێتی به‌ته‌واوی جیا
له‌یه‌ک کار ده‌که‌ن و زانیاریه‌کانیان له‌یه‌کتر
ده‌شارنه‌وه."
چاودێرانی مافی مرۆڤ له
ڕاپۆرته‌که‌یاندا ده‌ڵین "سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی
کوردان خۆیان به‌ده‌ستی سه‌دام و حکوومه‌ته‌که‌ی
تووشی ئازار و ئه‌شکه‌نجه و کوشتن هاتون، سه‌یر
ئه‌وه‌یه که له زیندانیه‌کانیان یه‌شکه‌نجه
ده‌ده‌ن. له‌وه‌ش سه‌یرتر ئه‌وه‌یه که هێزه‌کانی
"ئاسایش" ی سه‌ر به دوو هێزی ده‌سه‌ڵاتداری
یه‌کێتی و پارتی له لایه‌ن ده‌وڵه‌ته‌وه
سه‌رپه‌رستی و چاودێری ناکرین و زیندانه‌کانیش له
ژێر چاودێریی ئه‌و هێزانه(ئاسایش)دایه نه‌ک
ده‌وڵه‌تی کوردستان.
دیاره ڕاپۆرته‌که باسی
ئه‌وه‌ش ده‌کات که خاڵی موسبه‌ت له‌وه‌دایه که
ئه‌و حیزبانه هیچ پێشگیریی چاودێرانی مافی
مرۆڤیان بۆ سه‌ردانی زیندانه‌کان نه‌کردووه و
رێبه‌رانی هه‌ردوو حیزب به‌ڵێنیان داوه که چاو
له وه‌زعه‌که بکه‌ن .
کاتێک مرۆڤی کورد ئه‌و
ڕاپۆرته ده‌بینێ، شه‌رمی به‌خۆیدا دێت که چۆنه
ئێمه‌ی کورد که خۆمان قوربانیی دیکتاتۆری و
زیندان و ئه‌شکه‌نجه و ئه‌نفال و کیمیا بارانین،
هه‌مان رێگه و ره‌وش له به‌رانبه‌ر نه‌یارانی
خۆماندا ده‌گرینه به‌ر. ڕاسته ئێسته هه‌رێمی
کوردستان له زۆرلایه‌نه و بووه‌ته ئامانجی
هێرشکاری و دوژمنکاری و پیلان و کرده‌وه‌ی
تێرۆریستی، به‌ڵام هیچکام له‌وانه ناتوانێ پاساوی
ئه‌و کردارانه بێت که چاودێرانی مافی مرۆڤ
به‌به‌ڵگه‌وه باسیان کردووه و تا ئێستاش هیچکام
له حیزبه‌کان وه‌درۆیان نه‌خستووه‌ته‌وه.
به‌باوه‌ڕی ئێمه ئه‌و
ره‌فتارانه زۆرتری هه‌ڵقڵاوی بشێوه و هه‌رکه
بۆخۆی و فیکر و مه‌نشی عه‌شایه‌رییه. که هه‌م
پارتی و هه‌م یه‌کێتی وه‌ک یه‌ک له پێکهێنانیدا
تاوان بارن. چوونکه ئێستا ئیتر خۆ سه‌رده‌می
شه‌ڕی ناوخۆیی نییه که هه‌ر لایه‌نه و
ناوه‌ندێکی ئاسایشی تایبه‌ت به‌خۆی هه‌بێ، ئێستا
ئیتر ئێمه ئیدیعا ده‌که‌ین که ده‌چین ده‌سه‌ڵاتی
"یاسا" داده‌مه‌رزێنین و هه‌م جه‌لال تاڵه‌بانی و
هه‌م مه‌سعووذ بارزانی رۆژ نییه که نه‌ڵێن "یاسا
سه‌روه‌ره". ئه‌ی ئه‌گه‌ر وایه بۆ هێزه‌کانی
ئاسایش ناخه‌نه بوارێکی ئاساییه‌وه؟
له‌هه‌موو دونیادا(بێجگه له
ده‌سه‌ڵاته دیکتاتۆر و تۆتالیتێره‌کان) ،
هێزه‌کانی ئه‌منیه‌ت و ئاسایش وه‌ک ناوه‌ندی
مه‌ده‌نی(نه‌ک سه‌ربازی و ) حیساب ده‌کرێن و
له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ناخۆوه به‌ڕێوه ده‌برێت،
یا وه‌زاره‌تخانه‌یه‌کی بۆ ته‌رخان ده‌کرێ و
هه‌موو کار و کرده‌وه‌یه‌کی له‌لایه‌ن
ده‌وڵه‌ته‌وه کونتڕۆل ده‌کرێ و وه‌ڵامده‌ره به
ده‌وڵه‌ت و پارلێمان و کۆمه‌ڵگه و شه‌فافییه‌ت
یه‌کێک له بنه‌ماکانی به‌ڕێوه‌بردنه‌ته‌تی.
چوونکه ئه‌گه‌ر وا نه‌بێ، ناوه‌نده‌کانی ئاسایش
له پرۆسه‌یه‌کدا وه‌ک باندی مافیایان لێدێت و
به‌ره به‌ره به په‌روه‌نده سازی و گرتن و
کوشتن، که‌ش و هه‌وای ترس و خۆف پێک دێنن و به‌ره
به‌ره ده‌سه‌ڵاتێکی دیکتاتۆری یا تۆتالیتاری
داده‌مه‌رزێن و ده‌وڵه‌ت و ده‌سه‌ڵات ده‌خه‌نه ژێ
چنگی خۆیانه‌وه و ده‌سه‌ڵاتێکی به‌رتیل خۆری
گه‌نده‌ڵ و سه‌ره‌رۆ به سه‌ر کۆمه‌ڵگه‌دا
ده‌سه‌پێنن. ئێمه هه‌ر ئێسته له
جیرانه‌تیمانه‌وه شاهێدی ئه‌و چه‌شنه
ده‌سه‌ڵاتانه هه‌ین. له تورکییه، میت، وه‌ک
ناوه‌ندی ئاسایشی ئه‌و وڵاته، مافیایه‌کی
ته‌واوه، هه‌رکه‌س پێی خۆش بێت ده‌گرێ ئه‌شکه‌نجه
ده‌دات و ته‌نانه‌ت ده‌کوژێت. له کاری تێرۆردا
به‌شداره، کاری قاچاخ ده‌کات و...که ئاخرین
نموونه‌ی ڕاپۆرتی چاودێرانی مافی مرۆڤه که رۆژی
پێنج شه‌مه 5ی مانگی 7 بڵاو کرایه‌وه. له ئێران
وه‌زاره‌تی ئیتڵاعات و ناوه‌نده‌ئه‌منیه‌تییه‌کانی
سه‌ر به سپای پاساران هه‌ر به‌وچه‌شنه ئه‌وه‌ی
پێیان خۆش بێت(له گرتن و ده‌سدرێژی و ئه‌شکه‌نجه
وکوشتنه‌وه تا دژی و کاری قاچاخ و رێبه‌ری کردنی
باندی تریاک و ماده سڕکه‌ره‌کان و کچ و ژن ناردن
بۆ وڵاتانی که‌نداو) ده‌یکه‌ن و ده‌وله‌تیش
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به‌شێکه له‌خۆیان ئاسانکاریان بۆ
ده‌کات. له سووریه‌ش ئیستخبارات ده‌سه‌ڵاته‌که‌ی
ئه‌سه‌دی به پێک هێنانی فه‌زای وه‌حشه‌ت و کوشت و
بڕ ڕاگرتووه.
خۆ ئێمه‌ی کورد نامانه‌وێ
ده‌سه‌ڵاتکی له چه‌شنی داگیرکه‌رانمان پێک بێنین.
بۆیه سزاواری ئه‌وه نین که چاودێرانی مافی
مرۆڤ، که ساڵهایه له ئێمه وه‌ک قوربانی
دیفاعیان کردووه، ئێسته بۆ شکاندنی مافه‌کانی
مرۆڤ مه‌حکوومان بکه‌ن. ڕاسته باشووری کوردستان
ده‌بێ هه‌ستیار بێت و وریای پیلانی دوژمانی
هه‌مه‌ڕينگ بێت. به‌ڵام به دڵنیایه‌وه ئه‌و
هێمنی و ئاسایشه‌ی که ئه‌مرۆ له باشووری
کوردستان هه‌یه،نه‌ک به‌هۆی ئاسایش، به‌ڵکوو
به‌رهه‌رمی وشیاری و بێداری ته‌ک ته‌کی کۆمه‌ڵانی
خه‌ڵکه که چوار چاوی پارێزگاری له‌و ده‌سه‌ڵاته
ده‌که‌ن. بۆیه ده‌سه‌ڵاتدارانی باشووڕ و له
سه‌روویانه‌وه پارتی و یه‌کێتی ده‌بێ باش بزانن
که ئیمرۆ زۆربه‌ی زۆری خه‌ڵک هه‌ر یه‌که‌یان بۆ
خۆی ئاسایشێکه. و ئه‌گه‌ر ئه‌و خه‌ڵکه نه‌بوایه
، به هه‌زار ئه‌وه‌نده هێزی ئاسایشه‌وه، ئێسته
باشووری کوردستان‌یش وه‌کوو ناوچه‌کانی شیعه و
سونی نشین ده‌بوو و قاعیده و ئه‌نسار و .. ئه‌سپی
خۆیان تاو ده‌دا.
بۆیه جێگه‌ی خۆیه‌تی
ده‌سه‌ڵاتی کوردی هه‌رچی زووتر وێڕای
یه‌کخستنه‌وه‌ی هه‌ردوو ئاسایشی پارتی و یه‌کێتی،
کونتڕۆڵی ئه‌م هێزانه له ژێر ده‌سه‌ڵاتی
حیزبه‌کانه‌وه بگوێزێته‌وه بۆ ده‌وڵه‌ت و به
ڕێکخستنی و ڕاهێنانی نوێ، هێزێکی ئاسایشی مه‌ده‌نی
و به‌هێز بۆ پاراستنی هاونیشتمانان و
به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی کوردستان پێک بێنین. هێزێک
که‌له‌سه‌ر نورمه‌کانی جیهانی ئه‌مڕۆ حه‌ره‌که‌ت
بکات و پێبه‌ند به هه‌موو بریارنامه
نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کانی پاراستنی حومه‌ت و
که‌رامه‌تی تاک و کۆی ئینسانه‌کان بێت. هێزێک که
هه‌ر کوردستانییه‌ک شانازی به هاوکاری کردنی بکات
بۆ پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی نیشتمانه‌که‌مان.
به‌هیوای ئه‌و رۆژه.
پووشپه‌ڕی 2707
گه‌ر بۆچوونێکت هه‌یه ئێره کلیک بکه
تکایه ئیشاره بکه‌ن که په‌یامه‌که‌تان له‌سه‌ر
کام بابه‌ته
مافی بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م
بابه‌ته بۆ هه‌ڵوێست پارێزراوه ، به هێنانی ناوی سه‌رچاوه
که‌ڵک وه‌رگرتن له‌م بابه‌ته ئازاده
|