|
کاربه‌ده‌ستانی
"خانه‌ی
کارگه‌ر"
نوێنه‌ری هیچ کرێکارێک نین
خه‌لیل غه‌زه‌ڵی
ئه‌گه‌رچی بۆ هه‌مووان به‌تایبه‌ت کرێکاران ڕوونه
که "خانه‌ی کارگه‌ر"، رێسمه‌ی به‌ده‌ستی
کاربه‌ده‌ستانی حکوومه‌ته‌وه‌یه و به‌هیچ
شێوه‌یه‌ک نوێنه‌رایه‌تیی خواست و به‌رژه‌وه‌ندیی
کرێکاران ناکات ، به‌ڵام جار و بار له
پێشبرکیه‌کانی جناحیی و ده‌سته‌به‌ندیه‌کانی
بازنه‌ی حکوومه‌تیدا، لایه‌نگرانی ئه‌م یا ئه‌و
باڵی حکوومه‌ت بۆ کوتانی باڵی ره‌قیب، کراسی دیفاع
له ماف و به‌رژه‌وه‌ندیی کریکاران له‌به‌ر
ده‌که‌ن و لایه‌نی دژبه‌ر‌ی خۆیانی پێده‌کوتن.
ئه‌ڵبه‌ت پێویسته پێش هه‌موو مه‌سه‌له‌یه‌ک
ئه‌وه‌ش روون بکه‌مه‌وه که هیچکات ئه‌و
پێشبڕکیه جناحیانه، ناچنه فازێکه‌وه که
"نیزامی ویلایه‌تی فه‌قیه" بخه‌نه خه‌ته‌ره‌وه
و هه‌میشه تاکی ره‌قیب ده‌که‌نه نیشانه. واتا
ره‌خنه‌کان ئاراسته‌ی فه‌رد و شێوه‌کاری ده‌کرێ و
هیچکات سیاسه‌ته‌کانی حکوومه‌ت و ساختاره‌که‌ی
نادرێته به‌ر ڕه‌خنه.
پاش هاتنه سه‌رکاری ده‌وڵه‌تی
ئه‌حمه‌دی نێژاد، به‌ره به‌ره هه‌موو
کاربه‌ده‌ستانی پایه‌به‌رز له بوار و
ناوه‌نده‌کانی جۆربه‌جۆردا گۆڕان و ئه‌وه‌ی
لایه‌نگری خاته‌می و "ئیسڵاح‌ته‌ڵه‌کان" بوو،
وه‌ڵا نرا و لایه‌نگرێکی ده‌وڵه‌تی ئه‌حمه‌دی
نژاد(که به زۆری له فه‌رماندرانی پاسداران بون
) به جێگه‌یان دانران.
ئه‌م ڕه‌وته‌ش بێگومان
"خانه‌ی کارگه‌ر"یشی گرته‌وه. به‌ڵام به‌هۆی
ئه‌وه‌ی ئه‌م بواره (کرێکاریه) حه‌سایسه‌تی
تایبه‌ت به‌خۆی هه‌یه، هێندێک له به‌رپرسانی
خواره‌وه‌ی به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی که به
هه‌ڵبژاردن دیاری ده‌کرێن،له ده‌س ئیسڵاح
تڵه‌به‌کاندا مانه‌وه. ئه‌ڵبه‌ت شان به شانی
خانه‌ی کارگه‌ر، 2 ناوه‌ندی هه‌واڵده‌ری سه‌ربه
"خانه‌ی کارگه‌ر" پێک هاتبوون که ئه‌وانیش
رێسمه‌یان هه‌ر له‌ده‌س ئیسڵاح ته‌ڵه‌کاندا بوو.
ئه‌م دوو ناوه‌ند بریتین له "خبرگزاری کار ایران"
واتا "هه‌واڵده‌ریی کاری ئێران" که‌به "ئیلنا"
ده‌ناسرێ و رۆژنامه‌ی "کار و کارگر" . که وه‌ک
ره‌خنه‌گری ده‌وڵه‌تی ئه‌حمه‌دی نژاد
ده‌جووڵنه‌وه. دیاره ده‌بێ ئه‌وه‌مان له‌بیر
نه‌چی که کاتێک باسی ره‌خنه‌گر ده‌که‌ین ده‌بێ
بزانین که ره‌خنه‌گرتنه‌کانیان، وه‌ک پێشتر باسم
کرد ته‌نیا له شه‌ڕی جناحی‌دایه و ڕه‌خنه‌کانیش
هیچکات ئه‌وه‌نده قووڵ نابنه‌وه که بتوانن،
هوشیاری به کرێکاران بۆ ناسینی
به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانیان ، یا خۆڕيکخستن بده‌ن .
ئه‌وه ماوه‌یه‌که که
ئیعترازه پیشه‌ییه‌کانی کرێکاران ئاستێکی
به‌ربڵاوی گرتووه‌ته‌ر خۆی. به‌شێوه‌یه‌ک له یه‌ک
دوو مانگی ڕابردوودا رۆژ نییه ئێمه شاهێدی
کۆبوونه‌وه‌ی ئیعترازیی کرێکارانی ئه‌م یا ئه‌و
کارگه و کارخانه نه‌بین. ئیعترازه کرێکاریه‌کان
به زۆری بۆ هه‌فده‌سته دواخراوه‌کان، بێکار کردن
ومافه زه‌وتکراوه‌کان پێک دێن. ئاشکرایه که
حکوومه‌تی ئیسلامی نه‌له زه‌رفیه‌ت و نه له
به‌رنامه‌ی دایه که داخوازی ئه‌م کرێکارانه
به‌رواوه‌رد بکات. بۆیه ئیعرازه‌کان به‌و فه‌زا
ئه‌منیه‌تییه‌وه که حکوومه‌ت پێکی هیناوه،
ده‌سبه‌جێ مۆرکی سیاسیسان لێده‌رێ و سه‌رکوت
ده‌کرێن. به‌ڵام سه‌رکوت و فه‌زای ئه‌منیه‌تی
نه‌یتوانیوه پێش به حه‌ره‌که‌ته ئێعترازییه‌کان
بگرێ و تادێت، ئه‌م حه‌ره‌که‌تانه(به‌هۆی هه‌رچی
زۆرتر خراپ بوونی باری ژیانی کرێکاران) روو له
زیاد بوونه.
له‌م کاتانه‌دا،واتا زیاد
بوونی ئێعترازه کرێکارییه‌کان، یه‌کێک له
سیاسه‌ته‌کانی حکوومه‌ت و ده‌وڵه‌ت، چالاک کردنی
خانه‌ی کاریگه‌ره له‌م ئیعترازانه‌دا و
هه‌وڵده‌ده‌ن ئیعترازه‌کان له کاناڵی ئه‌م
ناوه‌نده‌وه هێدایه‌ت بکه‌ن. تا نه‌وه‌ک
ئیعترازه‌کان رادیکاڵ بنه‌وه و له ئیعترای
سێنفی‌یه‌وه روو له ئیعترازی سیاسی بکه‌ن. به‌ڵام
هه‌روه‌ک باسکرا ، لایه‌نی ئیسڵاح ته‌ڵه‌ب جار و
بار له‌م ئیعترازانه بۆ پێشبڕکێی جێناحی که‌ڵک وه‌ر ده‌گرێت و
ده‌وڵه‌تی ئه‌حمه‌دی نژادی پێ ده‌کوتێ. که یه‌کێک
له هۆکاره سه‌ره‌کییه‌کانی خۆ ئاماده‌کردنه بۆ
هه‌ڵبژاردنه‌کانی مه‌جلسی هه‌شته‌مه.
یه‌کێک له ئاخرین نموونه‌کانی
شه‌ڕي جناحی له ژێر سێبه‌ری به‌رژه‌وه‌ندیی
کرێکاراندا، ئاسته‌نگ خستنه سه‌ر رۆژنامه‌ی کار و
کارگه‌ر و هه‌واڵده‌ری ئیلنایه، که سه‌رنجام
بووه هۆی ده‌ست له‌کار کێشانه‌وه‌ی مه‌سعوود
حه‌یده‌ری سه‌رۆکی ئه‌و ڕاگه‌یه‌نه‌ره.
به گوێره‌ی هه‌واڵ،
وه‌زاره‌تی ئیرشاد تا ئیستا چه‌ند جار هو‌شداری
به‌م دوو ڕاگه‌یه‌نه‌ری لایه‌نگری ئیسڵاح
ته‌ڵه‌بان داوه و هه‌ڕه‌شه‌ی داخستنی لێکردوون.
له‌به‌رانبه‌ردا ئه‌مانیش به که‌ڵک وه‌رگرتن له
که‌سه‌کانی خۆیان له "خانه‌ی کارگه‌ر" به‌ته‌مان
کرێکاران و خه‌باتیان بکه‌نه قه‌ڵغان و پێش هێرشی
لایه‌نی به‌رابه‌ر بگرن.
له‌م پێوه‌ندیه‌دا، عه‌باسی
سالاری به‌رپرسی "خانه‌ی کارگه‌ری" پاکده‌شت
که سه‌ر به ئیسڵاح ته‌له‌نه‌کانه،
هاتووه‌ته مه‌یدان و به‌ناوی کرێکارانه‌وه
که‌وتووه‌ته دیفاع له ئه‌و دوو ڕاگه‌یه‌نه‌ره.
سالاری زۆر بێشه‌رمانه ئه‌و دوو ڕاگه‌یه‌نه‌ره
به ڕاگه‌یه‌نه‌ری داکۆکیکاری مافی کرێکاران ناو
ده‌بات و به‌شێوه‌یه‌ک قسه ده‌کات که گۆیا ئه‌و
زه‌خته‌ی خراوه‌ته سه‌ر ئیلنا و رۆژنامه‌ی کار و
کارگه‌ر، به‌هۆی داکۆکی له مافی کرێکاران بووه.
ئه‌و ته‌ڵه‌که‌بازی و شارلاتانیزمه له
کاتێکدایه که له ته‌واوی ماوه‌ی تێکۆشانی ئه‌م
دوو ناوه‌نده هه‌واڵده‌رییه‌دا و له کاتێکدا
کرێکاران ده‌سته ده‌سته بێکار ده‌کرێن یا له
ئێعترازه هه‌قخوازانه‌کانیاندا سه‌رکوت ده‌کرێن و
لێیان ده‌ده‌ن و ده‌یانگرن و زیندانیان ده‌که‌ن،
ئه‌م ڕاگه‌یه‌نه‌رانه، تاقه جارێکیش وه‌جواب
نه‌هاتوون. به‌ڵام ئێسته له شه‌ڕی بنه‌ماڵه‌یی
خۆیاندا، بۆ "برابه‌ش" وه‌بیری کرێکار و مافی کرێکار که‌وتوون.
بێگومان ئه‌و شه‌ڕه
ده‌سه‌ڵاته هیچ به‌رژه‌وه‌ندیه‌کی کرێکاران و
مووچه‌خۆرانی تێدا نییه . بۆیه کرێکاران به‌هیچ
شێوه‌یه‌ک نابێ ئه‌و مه‌ودایه بۆ "خانه‌ی
کارگه‌ر"یه‌کان خۆش بکه‌ن که به‌ناوی
ئه‌وانه‌وه، شه‌ڕی ده‌سه‌ڵات و پله و پایه و
بازاڕ گه‌رمی بۆ هه‌ڵبژاردنه‌کانی داهاتوو بکه‌ن.
بۆ چینی کرێکاری ژێر ده‌سه‌ڵاتی حکوومه‌تی ئیسلامی،
هه‌ردوو جێناحی حکوومه‌ت خۆیان تاقی کردووه‌ته‌وه
و هه‌ردووکیان وه‌ک یه‌ک به قسه پشتیوانی
"موسته‌زعه‌فان" و به‌کرده‌وه یار و هاوده‌می
خاوه‌نکاره‌کان و به‌گشتی بورژوازی(موسته‌کبران)
بون.
به ده‌رکی ئه‌و ڕاستییه‌یه که هیچکات
هه‌ڵبژاردنه‌کانی خانه‌ی کارگه‌ر شێوه‌ی
جه‌ماوه‌ری به‌خۆیه‌وه نه‌گرتووه و هیچکات
کرێکاران ئه‌و ناوه‌نده‌یان به هی خۆیان
نه‌زانیوه. هه‌ر ئه‌وه‌شه که ئێمه شاهێدی
هه‌نگاوی جیدیی هه‌موو بواره کرێکارییه‌کانین بۆ
دامه‌رزانی سه‌ندیکای سه‌ربه‌خۆی خۆیان.
سه‌ندیکایه‌ک که به‌ده‌ستی کرێکاران و بۆ
به‌رژه‌وه‌ندیی کرێکاران دامه‌رزابێ. که نموونه‌ی
به‌رچاوی سه‌ندیکای سه‌ربه‌خۆی کرێکارانی شێرکه‌تی
واحێده، که سه‌ره‌ڕای سه‌رکوت و گرتن و زیندان و
ده‌خاله‌تی به‌رده‌وامی ناوه‌نده
ئه‌منیه‌تییه‌کان، چالاکانه له‌مه‌یداندایه و تا
ڕاده‌یه‌ک خۆی به‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتداراندا
سه‌پاندووه. به‌کورتی ئه‌وه‌ی تا ئێستا دیومانه
و به‌تایبه‌ت حه‌ره‌که‌تی کرێکاران بۆ پێکهێنانی
سه‌رندیکای سه‌ربه‌خۆی خۆیان، سه‌لمێنه‌ری ئه‌و
ڕاسیتیه‌ن که خانه‌ی کارگه‌ر هیچ فڕێكی به‌سه‌ر
کرێکاران و به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانیانه‌وه نییه و
هیچ پێگه‌یه‌کی له‌نێو کرێکاراندا نییه. بۆیه
کرێکاران خۆیان تێکه‌ڵی ئه‌و شه‌ڕ و پێشبڕکییه
ناکه‌ن که هه‌ر له ئێسته‌وه بۆ
هه‌ڵبژاردنه‌کانی داهاتوو له نێو باڵه‌کانی
حکوومه‌تدا ده‌ستی پێکردووه.چوونکه باش ده‌زانن
که تا ئه‌م حکوومه‌ته (به‌ته‌واوی
باڵه‌کانییه‌وه) بۆ هه‌میشه گۆڕ نه‌کرێت، نه‌ک
هه‌ر چینی کرێکار ،به‌ڵکه هیچ ئینسانێکی
کۆمه‌ڵگه رووی ئارامی، ئاسایش و رێفاه نابینێت.
پووشپه‌ڕی 2707
گه‌ر بۆچوونێکت هه‌یه ئێره کلیک بکه
تکایه ئیشاره بکه‌ن که په‌یامه‌که‌تان له‌سه‌ر
کام بابه‌ته
مافی بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م
بابه‌ته بۆ هه‌ڵوێست پارێزراوه ، به هێنانی ناوی سه‌رچاوه
که‌ڵک وه‌رگرتن له‌م بابه‌ته ئازاده
|