|
قاره‌مانه‌تی فووتباڵی ئێراق ،کێشه‌ی نه‌ته‌وه‌یی و
هه‌ڵوێسته‌کان
ماڵپه‌ڕی هه‌ڵوێست
پاش
ئه‌وه‌ی تیمی نه‌ته‌وه‌یی ئێراق توانی جامی
قاره‌مانیی میله‌تانی ئاسیا(بۆ یه‌که‌مجار)
به‌ده‌ست بێنێ، کۆمه‌ڵه‌ێک حه‌ره‌که‌ت و هه‌ڵوێستی
جۆربه‌جۆر له کۆمه‌ڵگه‌ی ئێراق و مه‌یدانی
سیاسه‌تی باشووڕی کوردستاندا هاته گۆڕ که
باسکردنیان
پێویست و به جێگه‌یه.
به پێی هه‌واڵ و ڕاپۆرته‌کان
هه‌ر پاش ته‌واو بوونی یارییه‌که ، له هه‌موو
شاره‌کانی ئێراق(به باشووری کوردستانیشه‌وه)
کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک(به‌تایبه‌ت لاوان) ڕژانه سه‌ر
شه‌قامه‌کان و هه‌ر که‌سه و به‌پێی تێگه‌یشتنی ،
هه‌ستی خۆی ده‌ربڕی. دیاره باسی ئه‌م رووداوه
به‌نیسبه‌ت باشووری کوردستان و به‌شه‌کانی دیکه‌ی
ئێراق جیاوازن.
سه‌ره‌کیترین خاڵ ئه‌وه‌بوو
که وه‌رزش(ئه‌ویش فووتباڵ که وه‌رزشێکی
جه‌ماوه‌رییه) ده‌توانێ ده‌ورێکی باش بۆ
دوورکه‌وتنه‌وه له نه‌فره‌ت له یه‌کتر بگێڕێ.
هه‌ر ئه‌وه‌یه که ده‌بینین،هه‌رپاش سه‌رکه‌وتنی
تیمی ئێراق به‌سه‌ر کووریای باشووردا(له خولی
نیوه نه‌هاییدا)، له شاره‌کانی ئێراق خه‌ڵک(به
بێ ئه‌وه شیعه یا سونه ریزی خۆیان جیا
بکه‌نه‌وه) ده‌رژێنه سه‌ر شه‌قامه‌کان و هه‌موو
پێکه‌وه و بێ ئه‌وه شاهێدی هیچ نه‌فره‌تێکی قه‌ومی
یا مه‌زهه‌بی بین، جه‌ژن ده‌گێڕن. ره‌نگبێ به‌شێکی
زۆری ئه‌و جه‌ژنه، چه‌شنێک هه‌ست ده‌ربرێن و
هه‌ڵوێست گرتن بێت دژی ئه‌و نائارامی و
پاشاگه‌ردانی‌یه‌ی که ئه‌مڕۆ سه‌رانسه‌ری ئێراقی
گرتووه‌ته‌وه و هۆکاره‌که‌شێ که‌س نییه مه‌گه‌ر
هێزی داگیرکا‌ر و ئیسلامی سیاسی. هه‌ر ئه‌وه‌شه
که ده‌بینین ئیسلامی سیاسی له‌م کاته‌دا به‌باشی
خۆی نیشانده‌دات و به دوو کرده‌وه‌ی خۆکوژی (به
بێ ئه‌وه بزانێ که قوربانییه‌کانی کێن) 55 که‌س
له خه‌ڵکی ئاسایی که بۆ شایی هاتوونه‌ته سه‌ر
شه‌قامه‌کان ده‌کوژی و ژماره‌یه‌کی زۆرتر بریندار
و که‌م ئه‌ندام ده‌کات.
به‌ڕاستی ده‌بێ چ لۆژیکێک له‌و
کاره‌ی ئیسلامی سیاسی(چ شیعه چ سونی)دا بێت که
شه‌لم ، کوێرم و به بێ ئه‌وه ره‌ش و سپی لێک جیا
بکه‌نه‌وه، ژماره‌یه‌ک خه‌ڵکی بێ‌تاوان که نه
ده‌زانن مه‌رام و مه‌سله‌کیان چی‌یه و نه
ده‌یاناسن، ده‌که‌نه قوربانی. ئاخۆ ئه‌م کوێر
دڵێ‌یه و ئه‌م حه‌ماقه‌ته ئیدئولۆژیکه چ
به‌رژه‌وه‌ندییه‌ک ره‌چاو ده‌کات که کوێرانه له
نێو ژماره‌یه‌ک لاوی خوێنگه‌رم که تینووی ئارامش
و هێمنین، خۆیان ده‌ته‌قێنێته‌وه و ژماره‌یه‌ک
ئینسانی بێ‌تاوان ده‌که‌نه قوربانی؟ ئێمه بێجگه
له نه‌فامی و دواکه‌وتوویی که مه‌زهه‌ب و
به‌تایبه‌ت ئایینی ئیسلام یه‌کێک له
بنه‌ماکانییه‌تی، هیچتر نابینین. داخۆ کام ئینسان
(ئه‌گه‌ر تۆسقاڵێک خووی ئینسانی هه‌بێ) دڵێ
به‌رایی ده‌دات خه‌ڵکێک بکوژێ که ته‌نیا بۆ
سه‌رکه‌وتنی تیمی فووتباڵی وڵاته‌که‌یان
ڕژاونه‌ته سه‌ر جاده‌کان؟ داخۆ کام ئینسان به
بیستنی ئه‌و خه‌به‌ره دڵته‌زێنه دڵی وه‌ژان
ناکه‌وێ و ئه‌سه‌ف بۆ ئه‌و کۆمه‌ڵگه ناخوا که
گیرووده‌ی وه‌ها هه‌لومه‌رجێک هاتووه!!
پاش سه‌رکه‌وتنی یه‌کجاریی
تیمی ئێراق و بوون به پاڵه‌وانی ئاسیا، له
هێندێک له شاره‌کانی باشووری کوردستانیش، لاوان
رژانه سه‌ر شه‌قامه‌کان و شاییان گێڕا. ئه‌م
کرداره له لایه‌ن هێنذێک رووناکبیره‌وه کراوه
به کراسی عوسمان و به‌شێوه‌یه‌کی عه‌سه‌بی و دوور
له لۆژیک هه‌ڵوێست ده‌نوێنن.
دیاره پێش هه‌موو چتێک ئێمه
ده‌بێ له سه‌رچاوه و هۆی ئه‌و هه‌ڵووێسته
بگه‌ڕین. یه‌که‌م ئه‌وه‌ی ئیمـه نابێ هه‌موو چت ،
به‌تایبه‌ت فووتباڵسیاسی چاو لێبکه‌ین. ئه‌وه‌ش
ده‌زانین چه‌ند فووتبالێستی کوردیش له‌ناو تیمی
ئێراقدا بوون. بۆیه گه‌ر ئه‌و لاوانه‌ی
رژاونه‌ته سه‌ر شه‌قامه‌کان، به‌شێکی هاوسۆزیی بۆ
ئه‌و چه‌ند که‌سه هاونیشتمانیه‌یان بووه،
به‌شێکی دیکه‌ش، ئه‌وه‌یه که ئه‌و خه‌ڵکه
(هێشتا) تا ڕاده‌یه‌ک خۆیان به ئێراقی ده‌زانن.
ئه‌و خۆ به ئێراقی یا
تورکییه و ئێرانی زانینه‌ی کورد، هۆکاری مێژوویی
هه‌یه، و نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه که هێشتا ئێمه له
ئاستی جه‌ماوه‌ریدا وه‌ک نه‌ته‌وه‌یه‌کمان
لێنه‌هاتووه که لێبڕاوانه بڕوات کیانی خۆی
دامه‌رزێنی.
دیاره هۆکاری سه‌ره‌کیش له‌م
سه‌رده‌مه‌دا حیزبه‌کانی ئێمه‌ن که له‌به‌ر خۆ
ئاماده‌کردن بۆ "ده‌سه‌ڵات"، نه‌ک هه‌ر کیانی
کوردی به‌ڵکوو پره‌نسیپه‌کانی حیزبێکی
نه‌ته‌وه‌یشیان له‌بیر بردووه‌ته‌وه. بۆ
سه‌لماندنی ئه‌م ڕاستیه پێویسته ته‌نیا ئاماژه
به‌وه بکه‌ین که له مێژووی خه‌باتی
هاوچه‌رخماندا، هیچ حیزبێکمان لێبڕاوانه، بۆ مافی
نه‌ته‌وه‌یی به‌رنامه‌ی دانه‌ڕشت و دروشمی
گونجاوی هه‌ڵنه‌گرت. به‌شێوه‌یه‌ک که زۆرتر،
ئه‌وه کرده‌وه دژی ئینسانی و شۆڤینیستیه‌کانی
داگیرکه‌ران بووه که رۆڵه‌کانی ئه‌م گه‌له‌ی
به‌ره‌و مافخوازی و نه‌ته‌وه‌یی بوون هانداوه.
ئه‌گینا حیزبه‌کانمان تا بووه یا به‌شوێن
ئوتۆنۆمی(شه‌ریکی و برا به‌شی ده‌سه‌ڵاتی
داگیرکه‌ر) ه‌وه بوون ،یا خه‌ریکی وتوووێژ و
دامرکاندنه‌وه‌ی هه‌ست و وشیاریی نه‌ته‌وه‌یی. که
هه‌مووی ئه‌مانه‌ش له پێناوی ده‌سه‌ڵاتی
حیزب(نه‌ک گه‌ل) بووه. ڕاستی ئه‌م ئیدیعایه‌ش
ده‌سه‌ڵاتی ئیمڕۆی باشووری کوردستانه.
به‌کورتی ئێمه نابێ هه‌ستێکی
کاتیی که سه‌رکه‌وتنێکی وه‌رزشی هه‌ڵیده‌خڕێنی،
ببه‌ینه بواری سیاسی‌یه‌وه و ئه‌و به‌شه‌ش که
خه‌ڵکانێک ئاڵای به‌عس به‌رز ده‌که‌نه‌وه
(ئه‌گه‌ر ته‌نانه‌ت ئه‌و عه‌ره‌بانه نه‌بن که
ئیمڕۆ له کوردستان ده‌ژین) ، ده‌بێ له
که‌موکووری خۆمان بزانین که وشیاریی نه‌ته‌وه‌یی
مان هێشتا به زۆری له نێو رووناکبیراندایه و
ته‌نیا چاره‌ی ئه‌مه‌ش هه‌وڵدانه بۆ به
جه‌ماوه‌ری کردنی هوشیاریی نه‌ته‌وه‌یی.
8 ی گه‌لاوێژی 2707
گه‌ر بۆچوونێکت هه‌یه ئێره کلیک بکه
تکایه ئیشاره بکه‌ن که په‌یامه‌که‌تان له‌سه‌ر
کام بابه‌ته
مافی بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م
بابه‌ته بۆ هه‌ڵوێست پارێزراوه ، به هێنانی ناوی سه‌رچاوه
که‌ڵک وه‌رگرتن له‌م بابه‌ته ئازاده
|