|
تێبینی:
ئه‌م بابه‌ته ته‌نیا رای نووسه‌ره‌که‌ی
(هاوکارمان کاک ره‌حیمی په‌روا) ده‌ر
ده‌خا وده‌چێته بواری ئه‌و نووسینانه‌ی
که‌له کاتاگۆریی "سه‌کۆی ئازاد" دا بڵاو
ده‌بنه‌وه.
ده‌سته‌ی نووسه‌رانی هه‌ڵوێست
وه‌ڵامه‌کان به کتێبی
"کۆمه‌ڵه
له تۆی به‌ڵگه‌کانیدا"
به‌په‌له و دوور له لۆژیکن
ره‌حیمی په‌روا
هێشتا دووبه‌ش له کتێبه‌که‌ی به‌ڕێز ئه‌یووب
ئهیووبزاده (ڕێبازی کۆمه‌ڵه له تۆی
به‌ڵگه‌کانیدا) که به‌شێوه‌ی زه‌نجیره وتار
له سه‌ر ماڵپه‌ڕی هه‌ڵوێست بڵاو ده‌بێته‌وه،
تێنه‌په‌ریبوو که شاڵاوێکی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی
ده‌ستی پێ‌کرد.
با له‌سه‌رتادا ئیشاره به‌وه
بکه‌م که من وه‌ڵامدانه‌وه‌م - به‌و مه‌رجه‌ی له
پره‌نسیپ لانه‌دا ت و تێکه‌ڵی ده‌م‌شری و حورمه‌ت
شکێنی نه‌بێ- پێ باشه و به زیندووبوونی رۆشنبیری
کوردی ده‌زانم. جیا له‌وه‌ش وه‌ڵامدانه‌وه
به‌شێکه له دیالۆگ و لێکتر تێگه‌یشتن و باسکردنی
جیاوازیه‌کان له رێگه‌ی قه‌ڵه‌مه‌وه. بۆیه
قسه‌م له‌سه‌ر وه‌ڵامدانه‌وه به کتیبه‌که‌ی
به‌ڕێز ئهیووبزاده نه له‌سه‌ر نه‌فسی
وه‌لامدانه‌وه‌که، به‌ڵکوو چۆنییه‌تی
وه‌ڵامدانه‌وه‌که‌یه.
سه‌ره‌تا به‌ته‌مای نووسینی
ئه‌م چه‌ند دێڕه نه‌بووم، چوون پێموابوو ئه‌و
نووسینانه له بنه‌مای نووسینه‌که‌ی هێژا ئه‌یووب
زاده نه‌گه‌یشتوون و بۆ روونکردنه‌وه‌ش بووه
به‌ڕێز ئه‌یووب زاده یا ماڵپه‌ڕی هه‌ڵوێست له
چه‌ند دێڕدا وه‌ڵامێک یا روونکردنه‌وه‌یه‌ک روو
له‌و ئه‌و به‌ڕێزانه بڵاو ده‌که‌نه‌وه .
به‌ڵام پاشماوه‌یه‌ک هیچ، نووسین یا
روونکردنه‌وه‌یه‌کم نه‌دیت. سه‌ره‌نجام له‌گه‌ڵ
هاوێیانی هه‌ڵوێست هێنامه گۆڕێ
،وه‌ڵامدانه‌وه‌یان به ئه‌رکی هه‌ڵوێست نه‌زانی.
له ئه‌نجامدا هاتمه سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه که
ماڵپه‌ڕی هه‌ڵوێست و به‌ڕێز ئهیووبزاده، به
پێچه‌وانه‌ی من و ئه‌و به‌ڕێزانه‌ی که وه‌لامیان
داوه‌ته‌وه. ئاگریان توند نییه و له سه‌رخۆ کار
ده‌که‌ن. بۆیه وه‌ک تاکێک ئه‌م دێرانه‌م نووسی.
به‌ڵام له‌سه‌ر ئه‌و
نووسینانه‌ی که وه‌ڵامی کاک ئه‌یووبیان
داوه‌ته‌وه. من تا ئێستا 3 نووسراوه‌م دیتووه.
ره‌نگه که‌سی دیکه‌ش له‌مباره‌وه نووسیبێتی،
به‌ڵام من نه‌مدیتووه. بۆیه ته‌نیا باسی ئه‌و سێ
که‌سه ده‌که‌م. یه‌که‌میان به‌ڕێزێکه به‌ناوی
ڕاسته‌قینه یا خوازراوی ناسری نه‌سیمی، ئه‌م
به‌ڕێزه ئه‌گه‌رچی کوردیه‌کی پاراوی له
نووسینه‌که‌یدا به‌کار هێناوه، به‌ڵام
به‌داخه‌وه هه‌ر له‌و عه‌قلییه‌ته‌وه ئه‌سپی خۆی
تاو داوه که مه‌نسووری حیکمه‌ت هێنایه کوردستان
و کۆمه‌ڵه‌ی پێ گه‌یانده ئه‌م رۆژه که
ده‌یبینین.
نه‌فه‌ری دووه‌م به‌رێزێکه
به‌ناوی عیرفان تارین، ئه‌م به‌رێزه‌ش ته‌رجومه‌ی
کوردیی بۆچوونه‌کانی حیکمه‌ته. ئه‌گه‌ر به‌رێز
نه‌سیمی هیندێک قسه‌کانی له زه‌ڕوه‌ره‌قی "ئاداب
و مه‌عاشره‌ت"دا ده‌پێچێته‌وه، ئه‌م لاوه
خوێنگه‌رمه‌مان(له وێنه‌که‌یرا دیاره!) به
پانه‌وه هێشتا(به هێندێک ئیلتقاته‌وه) له
سه‌رده‌می ساڵه‌کانی 60 ی "مارکسیزمی شۆشگێڕ" و
شه‌ڕی نێوخۆیی تێنه‌په‌ڕیوه.
نه‌فه‌ری سێهه‌م به‌ڕێزێک
به‌ناوی "کاک ئه‌حمدی به‌هرامی" یه که
زه‌نجیره‌یه‌کی سێ به‌شی نووسیوه. ئه‌م به‌ڕێزه‌ش
گه‌رچی خۆی وه‌ک کورد ده‌ناسێنێ و دوور له
تێورییه‌کانی حیکمه‌ت، به‌ڵام به‌داخه‌وه، کاتێک
قه‌ڵه‌می ده‌که‌وێته سه‌ره‌وژێری، ئیتر کونتڕۆڵی
نامێنی و وا ده‌زانێ هێشتا کۆمه‌ڵه هه‌ر ئه‌و
کۆمه‌ڵه‌ی ساڵه‌کانی 60 و شه‌ڕی ناوخۆیش له
ئه‌وجی خۆی دایه. به گشتی ئه‌م 3 به‌ڕێزه له
نووسیندا هێشتا تۆز‌و خۆڵی "پرولیتاریای
شۆڕشگێڕیان" له سه‌روچاو و شان و ملی خۆیان
نه‌ته‌کاندووه . به باوه‌ڕی من ئه‌وه‌ی ئه‌م
به‌ڕێزانه نووسیویانه زۆرتر تێکه‌ڵێکه له
ته‌عه‌سوب له باتی ته‌عه‌قول.
هه‌ر سێکیان، زۆر عه‌جوولانه
که‌وتوونه‌ته وه‌ڵام دانه‌وه. چوونکه کاتێک
کتێبێک بڵاو ده‌بێته‌وه، مرۆڤ تا هه‌مووی (یا
نیزیک به هه‌مووی) نه‌خوێنێته‌وه، چۆن ده‌توانێ
له‌سه‌ری قه‌زاوه‌ت بکات!! به‌ڵام وه‌ک ده‌بینین،
ئه‌مان هه‌ر به بڵاو بوونه‌وه‌ی به‌شێ یه‌که‌می
ئه‌و کتێبه، حوکمی خۆیان داوه و ده‌سبه‌جێ
وه‌ڵامی هه‌موو کتێبه‌که‌یان داوه‌ته‌وه. ئیتر
ڕانه‌وه‌ستاون بزانن ره‌نگه له به‌شه‌کانی
دیکه‌دا به‌ڵگه‌ی باشتریان ده‌سکه‌وێ بۆ
سه‌لماندنی قسه‌کانی خۆیان.
خالێکی دیکه که له نووسینی
ئه‌و به‌ڕێزانه‌دا زۆر زه‌قه ، چه‌قین له
"عه‌لایق"ی ئێسته یا رابردووه‌یانه. ئه‌و
به‌ڕێزانه ئێسته‌ش که باسی کۆمه‌ڵه ده‌که‌ن
هێشتا به‌شێوه‌ی رێکخراوێکی یه‌کده‌ست و یه‌ک
فیکر باسی ده‌که‌ن.وه‌ک له‌و 28 ساڵه‌دا نه‌بای
هاتبێ و نه بۆران. واتا هه‌ر کامه‌یان
روویان له کام لای کۆمه‌ڵه‌بێت(ئێستا چوار پێنج
جۆر کۆمه‌ڵه‌مان هه‌یه. چه‌ند ره‌قه‌م حیکمه‌تی
که هێشتاش خۆیان به خاوه‌نی کۆمه‌ڵه ده‌زانن و
دوو کۆمه‌ڵه‌ی لێک جیا که ئه‌و دوانه‌ش هه‌ر
یه‌که‌یان ده‌سته‌یه‌کی جیا بیری تێدایه) ،
ئه‌ولایه‌نه به کۆمه‌ڵه (هه‌ر له سه‌ره‌تای
تێکۆشانی کۆمه‌ڵه‌وه تا ئێستا) ده‌زانن. له
کاتێکدا ئیمرۆ کێ‌یه نه‌زانی که کۆمه‌ڵه‌ش وه‌ک
فه‌دایی، بزووتنه‌وه‌یه‌ک بوو که له کرێکار و
فه‌لاوه تا رۆشنبیر و (پاشتر) بورژوازی(وه‌ک
فیکر) له خۆ گرتبوو. هه‌ر ئه‌وه‌ش بوو که ئێمه
ده‌بینن ئه‌م "جونبشه"(نه‌ک حیزب) به‌ته‌واوی
خه‌ت خه‌ت بووه‌ته‌وه و هه‌ر 10 و 15 ی خاوه‌ن
فیکر و ڕێبازێکه. واته باشتره بڵیین که
ته‌رکیبی کۆمه‌ڵه کاتێک سه‌رده‌می ئیحساس
تێده‌په‌ڕێنێ و به "عه‌قلییه‌ت" ده‌گات،
ئه‌مه‌یه که ئێسته ده‌یبینین. ئیستا قه‌واره‌ی
کۆمه‌ڵه له چوار پێنج رێکخراودا ده‌بینرێ که
هه‌ر رێکخراوه‌ش تووشی کێشه‌یه و چه‌ند که‌سی
خه‌ریکی پێک‌هینانی رێکخراوی دیکه‌ن. (کۆمه‌ڵه‌ی
شۆڕشگێر و حیزبی کومونیست و هه‌ر دوو کومونیزمه
کرێکارییه‌که هه‌موویان کێشه‌ی ناوخۆی‌یان
هه‌یه) ئایا ئه‌مانه قه‌یرانی فیکری نین ئه‌ی
چین؟
خاڵێکی دیکه‌ی نه‌گونج له
نووسینی ئه‌و سێ به‌ڕێزه‌د‌ا، ئه‌وه‌یه که
له‌باتی وه‌ڵام دانه‌وه به بابه‌ته‌کان، به‌رێز
ئه‌یووب زاده‌یان کردووه‌ته "حیزبی دیموکرات" و
فه‌زای نووسینه‌که‌یان بردووه‌ته‌وه سه‌رده‌می
شه‌ڕی نێوخۆیی و ئێستا خه‌ریکن بیسله‌مێنن که
ئه‌و شه‌ڕه خه‌تای حیزبی دێموکرات بووه، ئه‌و
شێوه قسه‌کردنه ئیسته (بێجگه له ده‌روێشه
سه‌رگه‌ردانه‌کانی حیکمه‌ت ) ته‌نانه‌ت هیچکام له
کۆمه‌ڵه‌کانیش نه ده‌یکه‌ن و نه دیفاعی
لێده‌که‌ن.
ئه‌و به‌ڕێزانه هه‌ر سێکیان
،به‌ڕێز ئهیووبزاده تاوانبار به لایه‌نگری له
حیزبی دێموکرات ده‌که‌ن، له کاتێکدا بۆ منی
بێلایه‌ن که نه کۆمه‌ڵه‌م و نه دێموکرات و
ره‌نگه به‌هۆی بیر و باوه‌ڕمه‌وه زۆرتر به‌لای
کۆمه‌ڵه(وه‌ک فیکره‌ی چه‌پ)دا بشکێنم،
نووسینه‌که‌ی ئه‌یووب زاده تا ئێستا(که بڵاو
بووه‌ته‌وه) هیچ لایه‌نگری له حیزبی دێموکرات
نییه. ئه‌و به‌رێزه هاتووه بنه‌مای فیکریی
رێکخراوێکی داوته به‌ر شی کردنه‌وه، جا له
شێکردنه‌وه‌دا باسی شه‌ڕی نێوخۆش هاتووه‌ته
گۆڕێ،و ئه‌و بنه‌ما فیکریه‌که‌ی شیکردووه‌ته‌وه
که چۆن له‌و شه‌ڕه‌ی روانیوه، ئیدی خۆ نابێ
بۆوه‌ی من و ئێوه ڵیی زویر نه‌بین، له باسه‌که‌ی
لادا و چوار قسه به دێموکرات بڵی. به‌ڵام
ده‌توانین داوای لێبکه‌ین له سه‌ر سیاسه‌ت و
رێبازی ئه‌و حیزبه‌ش بنووسێ و چه‌وتییه‌کان و
ڕوانینی ئه‌و حیزبه‌ش له سه‌ر شه‌ڕی نێوخۆیی و
ده‌سه‌ڵاتخوازی له بابه‌تێکی جیاوازدا باس‌بکات.
به کورتی ئه‌و به‌ڕێزانه له
وه‌ڵامدانه‌وه‌که‌یاندا وێڕای ئه‌وه‌ی که
عه‌جوولانه جوولاونه‌ته‌وه، نه‌یانتوانیوه
خیلافی قسه‌کانی ڕێزدار ئه‌یووب زاده به‌منی
خوێنه‌ر بسه‌لمێنن.
کاتێک که نووسینی ئه‌و سێ
به‌ڕێزه ده‌خوێنیه‌وه، وا تێده‌گه‌ی که هه‌ر
سێکیان زۆرتر له‌وه تووره‌ن که که‌سێک له
ده‌ره‌وه‌ی بازنه‌ی کۆمه‌ڵه هاتووه و ئه‌و
قسانه ده‌کات. چوونکه هه‌ر ئێسته هه‌رکام له‌و
ڕێکخراوانه که به‌شێک له کۆمه‌ڵه‌ن
به‌شێوه‌یه‌ک له‌و قسانه‌ی به‌ڕێز ئهیووبزاده
خست و خۆڵتر ده‌که‌ن و که‌سیش تا ئێستا له گوڵ
کاڵتری پێ نه‌گوتوون. که ئه‌مه‌ش دیسان فیکری
سێکت و فێرقه‌یی ده‌گه‌نێت.
وه‌ک له سه‌ره‌تاشدا باسم
کرد، هاتنه گۆڕی نووسین و بابه‌تی ره‌خنه‌یی
له‌سه‌ر نووسینی که‌سی دیکه به‌شێكه له دیالۆگ
و ململانیی مه‌ده‌نی. گه‌رچی ئیمه‌ی کورد(وه‌ک
باقی نه‌ته‌وه‌کانی ناوچه) هیشتا به‌ته‌واوی له
ده‌مارگرژی و حه‌ره‌که‌تی ئیحساسی ڕزگارمان
نه‌بووه، به‌ڵام دیسانیش ده‌بێ به پێشوازی ئه‌م
شێوه له دیالۆگه‌وه بچین و ئه‌زموونمان له‌م
بواره‌دا فره‌تر و له ئه‌نجامدا ئیمڕۆژیتری
بکه‌ین.
گه‌ر بۆچوونێکت هه‌یه ئێره کلیک بکه
تکایه ئیشاره بکه‌ن که په‌یامه‌که‌تان له‌سه‌ر
کام بابه‌ته
مافی بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م
بابه‌ته بۆ هه‌ڵوێست پارێزراوه ، به هێنانی ناوی سه‌رچاوه
که‌ڵک وه‌رگرتن له‌م بابه‌ته ئازاده
|