|
تێبینی:
ئه‌م وتاره چه‌ند رۆژ پێش نووسراوه و ژماره‌یه‌ک
له دۆستانی هه‌ڵوێست له ناوه‌رۆکی ئاگادارن.
به‌هۆی ئه‌وه‌ی تاوانی هه‌وڵدان بۆ به‌شکست کێشانی
"بانگه‌وازی 3 رۆژ مانگرتنی سه‌رانسه‌ری"مان
نه‌خرێته ئه‌ستۆ، دانسته بڵاو کردنه‌وه‌یمان
چه‌ند رۆژ وه‌پاش خست.
دسته‌ی نووسه‌رانی هه‌ڵوێست
ئه‌رکه‌کانمان تێکه‌ڵ نه‌که‌ین
باسێک له‌سه‌ر جێ گۆڕکێی ئه‌رکی
حیزبه‌سیاسی‌یه‌کان و ماڵپه‌ڕ و ناوه‌نده
مه‌ده‌نییه‌کان
ماڵپه‌ڕی هه‌ڵوێست
پاش
بڵاو بوونه‌وه‌ی خه‌به‌ر بڕینی سزای کوشتن به‌سه‌ر
دوو چالاکی مه‌ده‌نی و کۆمه‌ڵایه‌تی
هاونیشتمانیمان له لایه‌ن حکوومه‌تی
ئێرانه‌وه،به‌ڕێزان هیوا بووتیمار و عه‌دنان
حه‌سه‌ن پوور، شه‌پۆلێکی ئیعتراز و چالاکیی
ئینتێرنێتی که‌وتووه‌ته رێگه و چه‌ند ساێتێك
به‌بێ هیچ هه‌ماهه‌نگییه‌ک (هه‌رکه بۆ
خۆی) که‌وتوونه ئێمزا کۆکردنه‌وه و پاشان هێندێک
سایت و 2 ناوه‌ندی مه‌ده‌نیش، ئه‌رکی هێزه
سیاسی‌یه‌کانیان گرتووه‌ته ئه‌ستۆی خۆیان و
بانگه‌وازی سێ رۆژ مانگرتن یان له رۆژهه‌ڵاتی
کوردستان ڕاگه‌یاندووه و داوایان له خه‌ڵک
کردوه که به‌ده‌نگی ئه‌و بانگه‌وازه‌وه بێن،
به‌بێ ئه‌وه بیر له‌وه بکه‌نه‌وه که
وه‌ڕێخستنی مانگرتنی گشتیی کاریگه‌ر و عه‌مه‌لی
پێویستی به ئیمکاناتی ته‌شکیلاتی(شانه و
ئه‌ندام و لایه‌نگر) و ته‌بلیغاتی( رادیو
،ته‌له‌فزیون و ئیمکاناتی ئیرتباتی) و ته‌داروکاتی
و پێگه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی هه‌یه.
گه‌رچی هه‌موو ئه‌و
هه‌نگاوانه که باسمان کرد له هه‌ستێکی ئینسانی
و نیشتمانپه‌روه‌رانه‌وه هه‌ڵقوڵاون و هه‌سته‌که
جێگه‌ی رێز و پێزانینه، به‌ڵام له هه‌مانکات دا
سه‌لمێنه‌ری ئه‌و هه‌قێقه‌ته‌یه که پاش نزیک به
سی(30) ساڵ خه‌باتی رووده‌ر رووله‌گه‌ڵ حکوومه‌تی
کۆنه‌په‌رستی ئێران، به‌داخه‌وه هێشتا خاوه‌نی
ئه‌و ئه‌موون و کارزانییه نین که
مه‌سئوولییه‌ته‌کان و ئه‌رکه‌کانمان له‌یه‌ک جیا
بکه‌ینه‌وه و هه‌رکه‌س و ناوه‌ندێک ئه‌وه‌ی
پێوه‌ندی به بواری تێکۆشانیه‌وه هه‌یه به‌ڕێوه
ببات.
هه‌موومان ده‌زانین که هێشتا
حکوومه‌تی ئێران به‌شێوه‌ی فه‌رمی دانی به
ده‌رکردنی بڕیاری کوشتنی ئه‌و دوو
هاونیشتمانییه‌دا نه‌ناوه. بۆیه سه‌ره‌کی ترین
ئه‌رکی هه‌موولایه‌ک (به‌تایبه‌ت ناوه‌نده‌کانی
چالاک له بواری مافی مرۆڤ) له‌م کاته‌دا نه‌ک
ئه‌رکی سیاسی وه‌ئه‌ستۆ گرتن، به‌ڵکه، رووکردنه
ناوه‌نده‌کانی نێونه‌ته‌وه‌ییه که زه‌خت و فشار
بخه‌نه سه‌ر حکوومه‌تی ئێتران که به شێوه‌ی
فه‌رمی ڕاست یا ناراست بوونی ئه‌و خه‌به‌ره روون
بکاته‌وه. پاش ئه‌وه‌ی که ناوه‌نده‌کانی مافی
مرۆڤ یا حکوومه‌تی ئێران ئه‌و حوکمه‌یان پشت ڕاست
کرده‌وه، ئه‌وسا شێوه‌ی ئێعتراز ده‌چێته فازێکی
دیکه‌وه. له‌م فازه‌دا ئه‌رکی ماڵپه‌ڕه‌کان (وه‌ک
ناوه‌ندی خه‌به‌ری- سیاسی- فه‌رهه‌نگی) گه‌یاندنی
زانیاری و خه‌به‌ره‌کان و پشتیوانی له هه‌نگاوه
عه‌مه‌لیه‌کان( دواتر باسی ده‌کرێت) و وه‌ڕێ خستنی
که‌مپینی ته‌بلیغیه دژی سزای کوشتن به‌گشتی و
هه‌روه‌ها سزای کوشتنی ئه‌و دوو تێکۆشه‌ره
مه‌ده‌نییه. دیاره ئه‌رکی ناوه‌نده‌کانی مافی
مرۆڤ یش ده‌بێ له بواری چالاکیاندا بیت و نابێ
بچێته فازی سیاسی‌یه‌وه و ده‌بی له‌بازنه‌ی
دیفاع له مافه‌کانی ئینساندا وه‌ک ته‌وه‌ره‌ی
تێکۆشانیان بمێنێته‌وه. بۆیه ئه‌گه‌ر ده‌یانه‌وی
حه‌ره‌که‌تی جه‌ماوه‌ری وه‌رێ بخه‌ن، ده‌بێ ئه‌وه
به ئه‌رکی هێزه سیاسی‌یه‌کان دابنێن و ئه‌گه‌ر
ئه‌و هێزانه له به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌رکه‌که‌یاندا
که‌مته‌رخه‌من(که به‌باوه‌ڕی ئێمه
هه‌ن)، به‌گژیاندا بچنه‌وه و داوایان لێبکه‌ن که
له‌و کرختی و خه‌وه زستانییه رابن و به پێشوازی
هاواری جه‌ماوه‌ر و رۆڵه‌کانیانه‌وه بچن.
بۆچی ڕاگه‌یاندنی کاری سیاسی و
به‌تایبه‌ت ئئیعترازی سیاسی و مانگرتن ئه‌رکی
هێزه سیاسی‌یه‌کانه نه‌ک مالپه‌رێ ئینتێرنێتی و
ناوه‌ندی مافی مررۆڤ؟
پێویست به گوتن ناکات که
ئێنتێرنێت له ئێران و به‌گشتی له‌و وڵاتانه‌ی
که کوردیان به‌سه‌ردا دابه‌شکراوه، ئه‌وه‌نده
ئازاد و جه‌ماوه‌ری نییه که هه‌موو هاووڵاتییه‌ک
ده‌ستی پێڕا بگات. جیا له‌وه زۆربه‌ی ئه‌و
ماڵپه‌ڕه سیاسیانه له‌لایه‌ن حكوومه‌ته‌وه
"فیلتێر" کراون. بۆیه گه‌ر ماڵپه‌ڕێک فه‌رمانی "ڕاپه‌رین و مانگرتن" ده‌ربکات!! ره‌نگ بێ له
هه‌موو رۆژهه‌ڵاتی کوردستاندا ژماره‌ی ئه‌و
که‌سانه‌ی ئاگایان لێده‌بێت، نه‌گاته یه‌ک هه‌زار
که‌س. گریمان هه‌موو ئه‌وانه‌ش به پێشوازی ئه‌و
فه‌رمانه‌وه هاتن، ده‌بێ ناوه‌ندێک هه‌بێ بۆ
سازمانده‌هی و رێکخستن و ته‌داورکات و
جێبه‌جێکردنی چه‌م و خه‌مه‌کانی مانگرتن. بێگومان
ئه‌وه‌ش به ماڵپه‌ڕ و ناوه‌ندی چالاکی مافی مرۆڤ
جێبه‌جێ ناکرێ و له نه‌تیجه‌دا بانگکردنه‌که
پێشوازیی لێناکرێ . واتا شکستی ئه‌و کاره که
ئه‌رکی ئێمه نه‌بووه، حکوومه‌ت قازانجی لێده‌بات
و ده‌یکاته پێوه‌رێک بۆ له‌مه‌یداندا نه‌بوونی
جه‌ماوه‌ر و له رابردوو خراپتر و دڕندانه‌تر
ئه‌سپی خۆی تاو ده‌دات.
به باوه‌ڕی ئێمه، وه‌ڕێخستنی
حه‌ره‌که‌تی سیاسی له هه‌موو شوێن له ئه‌ستۆی
هێزه سیاسی‌یه‌کانه. و ئه‌گه‌ر ئیعترازێکی
پیشه‌یی بێ، ئه‌وه ده‌بێته ئه‌رکی سه‌ندیکای ئه‌و
پیشه‌یه. ته‌نانه‌ت له‌وکاتانه‌ی که
سه‌رهه‌ڵدانی خۆجۆشیش دێته‌گۆڕێ، ئه‌گه‌ر شانه و
ئه‌ندامانی هێزه سیاسی‌یه‌کان( که رێکخراو و
خاوه‌ن چوارچێوه و ئیسلکێتن) به‌شداری نه‌بن، یا
روو له ئاژاوه و راو رووت ده‌نێ و له ئامانجی
دوور ده‌که‌وێته‌وه و سه‌ره‌نجامی بڵاوه‌کردنه،
یا زوو له یه‌که‌م هێرشی ده‌سه‌ڵاتدا، به‌هۆی
نه‌بوونی پلان و سازمانده‌هی تێک ده‌شکێ. بۆیه
له کاتی هه‌ر حه‌ره‌که‌تێکی جه‌ماوه‌ریدا، گه‌ر هێزه
سیاسی‌یه‌کان بتوانن له‌نێو جه‌ماوه‌ردا بن و له
رێکخستن و سازمانده‌هی کردنیدا یارمه‌تی جه‌ماوه‌ر
بده‌ن، ئه‌و حه‌ره‌که‌ته،دوور له بشێوه و بێ
ئامانجی ده‌بێ و ده‌توانێت له بواری دروستدا بۆ
گه‌یشتن به ئامانجه (نزیک و دووره‌کانی) بچێته
پێش.
ئه‌وه‌ی که باسمان کرد له
حاڵه‌تی ئیدئال دایه. چوونکه هه‌موومان باش
ده‌زانین که هێزه سیاسی‌یه‌کانی ئێمه ،
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی له قسه‌دا هیچ که‌م و
کووڕیه‌کیان نییه ،
به‌داخه‌وه له کرده‌وه‌دا هێشتا نه‌گه‌یشتوونه
ئه‌و ئاسته که ده‌ست له بیر و بۆچوونی
ده‌یه‌کانی ڕابردوو هه‌ڵگرن و ئێسته‌ش ئه‌گه‌رچی
باسی ئاڵ و گۆڕ و سه‌رده‌م بوون ده‌که‌ن، به‌ڵام به‌کرده‌وه
هه‌ر به‌و پێوه‌ره کۆنانه ده‌ڕواننه یه‌کتر و پێوه‌ندی
له‌گه‌ڵ جه‌ماوه‌ر و خه‌باتی جه‌ماوه‌ری.
بۆیه له‌م کاته‌دا ئه‌رکی
هه‌موومان (چ ماڵپه‌ڕه‌کان و چ ناوه‌نده
مه‌ده‌نییه‌کانی چالاکی مافه‌کانی مرۆڤ و چ تاکی
چالاک و به‌تایبه‌ت نوخبه‌ی سه‌ربه‌خۆ) ئه‌وه‌یه
که به‌ته‌واوی توانامانه‌وه روو له هێزه
سیاسی‌یه‌کان بکه‌ین و داوایان لێبکه‌ین که
ده‌زانین هێشتا نه‌گه‌یشتوونه ئه‌و ئاسته که
چاوه‌روانی "به‌ره‌یه‌کی هاوبه‌ش"یان بۆ رۆژهه‌ڵاتی
کوردستان لێبکه‌ین، به‌ڵام خۆ ده‌توانن لانی که‌م
له کاتگه‌لێکی وه‌ک ئێستادا و به‌شێوه‌ی
مه‌وردی(کاتی) کۆمیته‌یه‌کی هاوبه‌ش پێک بێنن و
هاوئاگه‌نگ و یه‌کده‌ست روو له کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک
بکه‌ن و ئه‌گه‌ر ده‌ره‌تانی ئیعتراز ( له هه‌ر
شکڵێکیدا) ده‌بینن، هیمه‌ت بکه‌ن و پێکه‌وه بۆ
رێنوێنی و هیدایه‌ت کردنی هه‌نگاو بنێنه پێش.
بێگومان له‌و کاته‌دا ئه‌و حه‌ره‌که‌ت یا
ئیعترازه وه‌ڵامی شیاوی خۆی لای جه‌ماوه‌ره‌وه
وه‌رده‌گرێت.
ئێمه 2 ساڵ پێش له کاتی
ئاخێزه‌کانی شاره‌کانی کوردستان به‌نیسبه‌ت کوشتنی
نا مرۆڤانه‌ی "شوانه‌ی قادری"، هه‌ر ئه‌م
پێشنیاره‌مان ئاراسته‌ی هێزه سیاسی‌یه‌کان کرد،
به‌ڵام به‌داخه‌وه وه‌ڵامێکمان نه‌دیت.
مه‌خابن ئێمه ده‌بینین له
کاتێکدایه هێزه سیاسی‌یه‌کانمان ئاماده نین
پێکه‌وه دانیشن و چارێک بۆ ئه‌و په‌راکه‌نده‌یی و
بێ عه‌مه‌لی‌یه‌ی خۆیان ببیننه‌وه، به ئاسانی
له‌گه‌ڵ هێزی سه‌رانسه‌ری داده‌نیشن و ته‌حه‌مولی
بێ حورمه‌تی و ته‌وهین به نه‌ته‌وه‌ی کورد و
خه‌باته ره‌واکه‌ی ده‌که‌ن و مێش‌یشیان میوان
نابێت! بۆنموونه کونفرانسی پاریس له نێوه‌ی
مانگی 6ی زایینی‌دا که سێ هێزی به‌ناوبانگی
رۆژهه‌ڵاتی کوردستان تێدا به‌شدار بوون و ته‌نانه‌ت
یه‌کیان نه‌یوێرا بڵێ کورد نه‌ته‌وه‌یه و مافی
دیاریکردنی چاره‌نووسی خۆی هه‌یه!!
دیسان سه‌د مه‌خابن، ده‌بینین
که هێزه سیاسی‌یه‌کانمان، به‌هۆی دوور بوون له
وڵات و ژیانی ئوردووگا نشینی، توانای لێکدانه‌وه
و ته‌حلیلی هه‌لومه‌رجیان نه‌ماوه .که ئه‌ویش
له دور بوون له جه‌ماوه‌ر و نیشتمان سه‌رچاوه
ده‌گرێ. هه‌موو ئه‌مانه‌ش بۆ پاراستنی ده‌سته‌ی
چه‌کدار بووه که ماوه‌یه‌کی زۆره له گریسدا
خه‌واندوویانه بۆ ئه‌و رۆژه‌ی که رووداوه‌کانی
باشووری کوردستان‌یان بۆ دووپات بێته‌وه!!
هێزه کانمان له‌و پێناوه‌دا ،
ئه‌وه‌نده رۆچوون که به‌ته‌واوی موتمانه‌ی خۆیان
له‌ده‌س داوه و چاوی هیوایان له باتی جه‌ماوه‌ر
له ده‌ره‌وه برێوه. بۆیه گه‌رچی به‌ڕواڵه‌ت
خۆیان زۆرگه‌وره و رێبه‌ر و ڕێکخه‌ر نیشان
ده‌ده‌ن، به‌ڵام له کرده‌وه‌یاندا ده‌بینین که
له هه‌رچه‌شنه ده‌خاله‌تێک له خه‌باتی رۆژانه‌ی
جه‌ماوه‌ر دوور و بێ ئاگان و له ترسی ئه‌وه‌یان هه‌یه که
خه‌ڵک به‌ده‌نگیانه‌وه نه‌یت ، خۆیان ڕاسته‌وخۆ
بانگهێستنی هیچ حه‌ره‌که‌تێکی جه‌ماوه‌ی ناکه‌ن . نه‌وه‌ک بۆ
هه‌مووان ده‌رکه‌وێت که ئه‌وه نین که خۆیان
ده‌ناسێنن. هه‌ر به‌و ده‌لیله‌یه که له کاتی
رووداوه‌کاندا حیزبه‌کان غایبن و ماڵپه‌ر و
ناوه‌ندی مه‌ده‌نی ئه‌رکی ئه‌وان وه‌ئه‌ستۆ
ده‌گرن.
له‌وه جێ داختر ئه‌وه‌یه که له‌م
کاتانه‌دا حیزبه‌کانی ئێمه له‌باتی ره‌خنه‌گرتن
له‌و ناوه‌ندانه که کاری سیاسی ئه‌رکی ئه‌وان
نییه، ئه‌وه‌نده بێ به‌رنامه‌ن، که ده‌که‌ونه
شوێنی ئه‌و ناوه‌ندانه و پشتیوانی له
حه‌ره‌که‌ته ئیحساسی‌یه‌که‌یان ده‌که‌ن.
له کۆتاییدا و به‌کورتی ده‌بێ
بڵیین که له
هه‌لومه‌رجی ئێستادا به‌ڕاستی کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک
وه‌زاڵه هاتوون و ئاماده‌ی هه‌رچه‌شنه
به‌گژداچوونه‌وه‌یه‌کی حکوومه‌تن. به‌ڵام ئه‌و
خه‌ڵکه ناتوانێ به‌ده‌م بانگه‌وازی ماڵپه‌ڕ و
ناوه‌ندی مه‌ده‌نییه‌وه بچێت. ڕاسته ئه‌و
ناوه‌ندانه خزمه‌ت ده‌که‌ن و جێگه‌ی رێزن، به‌ڵام
خه‌ڵک بۆ ئه‌و کارانه باوه‌ڕی به هێزه
سیاسیه‌کانه که ریشه‌یان له نێو کۆمه‌ڵگه
دایه . بۆیه‌ش یه‌که‌م داخوازیان له
هێزه سیاسی‌یه‌کان، یه‌کگرتنی ئه‌و هێزانه‌یه.
ته‌نیا له‌و کاته‌دایه که هێزه سیاسی‌یه‌کانمان
ده‌توانن له پشتیوانی کردی خه‌ڵک له
بانگه‌وازه‌کانیان دڵنیا بن، وه‌کی
دیکه هه‌ر هێزێک بیه‌وێت به‌ته‌نیا حه‌ره‌که‌ت
بکات،هیچ سه‌رکه‌وتنێک به‌ده‌ست ناهێنێ.نموونه‌شی
زۆره. بۆیه
ئێمه جارێکی دیکه پێشنیاری خۆمان دووپات
ده‌که‌ینه‌وه که کۆمیته‌یه‌کی هاوبه‌ش که
ئه‌رکی ڕاپه‌راندنی حه‌ره‌که‌ته
جه‌ماوه‌رییه‌کان بێت له هه‌ردوو حیزبی دێموکرات
و کۆمه‌ڵه و په‌ژاک و پارتی ئازادی کوردستان و
هێزه‌کانی دیکه پێك بێت. ئه‌م کاره هاوبه‌شه
هیچ به‌ڵێن و ته‌عه‌هودێک ناخاته ئه‌ستۆی هیچ
لایه‌نێک، به‌ڵام ده‌توانێ ئه‌و تاپۆوه بشکێنێ
که هێزه‌کانی رۆژهه‌ڵات بتوانن له باتی هێزی
سه‌رانسه‌ریی سه‌ڵته‌نه‌ت خواز و نه‌ته‌وه‌په‌رست
که ته‌نانه‌ت به نه‌ته‌وه‌شمان نازانن، پێکه‌وه
هاوکاری بکه‌ن.
ئێمه له‌مباره‌وه، بۆ لێک
نزیک بوونه‌وه‌ی هێزه‌کانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان،
له گه‌ڵ هه‌موو هێز و ناوه‌ندێکی سیاسی- مه‌ده‌نی
و ماڵپه‌ر و تاکێکی هاونیشتمانیمان
ئاماده‌ین هاوکاری بکه‌ین.
29ی پووشپه‌ری 2707
گه‌ر بۆچوونێکت هه‌یه ئێره کلیک بکه
تکایه ئیشاره بکه‌ن که په‌یامه‌که‌تان له‌سه‌ر
کام بابه‌ته
مافی بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م
بابه‌ته بۆ هه‌ڵوێست پارێزراوه ، به هێنانی ناوی سه‌رچاوه
که‌ڵک وه‌رگرتن له‌م بابه‌ته ئازاده
|