|
حکوومه‌تی ئێران له‌ترسان ده‌ترسێنێ
بڕیاری کوشتن ، گیر‌و گاز و زه‌خت و زۆری حکوومه‌تی
ئێران دژی رووناکبیرانی کورد پیلانێکی به‌رینه و
ده‌بێ به‌ته‌واوی تواناوه به‌رپه‌رچی بده‌ینه‌وه
ماڵپه‌ڕی هه‌ڵوێست
وه‌ک
ده‌زانین هه‌ر ئێسته ژماره‌یه‌ک نووسه‌ر و
رۆژنانه‌وان و چالاکی مه‌ده‌نیی کورد له‌لایه‌ن
ناوه‌نده ئه‌منییه‌تییه‌کانی حکوومه‌تی
ئێرانه‌وه گیراون، ژماره‌یه‌کی زۆرتر هه‌ر یه‌که
و چه‌ند په‌روه‌ندیان بۆ ئاماده کراوه. حکوومه‌ت
به‌وه‌شه‌وه نه‌وه‌ستاوه و به‌رده‌وام هه‌ڕه‌شه
له چالاکانی مه‌ده‌نی و رۆژنامه‌وانان ده‌کات و
به شه‌و وه‌ک چه‌ته په‌لاماری ماڵیان ده‌دا و
به‌تاک و به‌کۆمه‌ڵ ده‌یتانگرێ. به‌گشتی حکوومه‌ت
ده‌یه‌وێ فه‌زایه‌کی وه‌حشه‌ت و ترس له کوردستان
وه‌ڕێ بخات تا بتوانی حکوومه‌ت به‌سه‌رخه‌ڵکێکی
بێده‌نگ و ئارام و بێ "قه‌رقه‌شه"دا بکات.
ئه‌ڵبه‌ت کاتێک باسی کوردستان
ده‌که‌ین، وه‌نه‌بێ له ناوچه‌کانی دیکه(جیا له
کوردستان) هێمنی و ئارامش دامه‌رزابێ. به‌ڵام
جیاوازی ئه‌و ناوچانه له‌گه‌ڵ کوردستان ئه‌وه‌یه
که له کوردستان ،نه‌ته‌وه‌یه‌ک له‌به‌رانبه‌ر
ده‌سه‌ڵاته‌وه وه‌ستاوه و تادێت، شێڵگیرانه‌تر
له قه‌واره‌ی جه‌ماه‌ریدا به وشیاری نه‌ته‌وه‌ی
ده‌گات و بۆ مافه‌کانی ڕاشکاوانه‌تر له ڕابردوو،
دێته مه‌یدان. هه‌ر ئه‌وه‌شه که سیاسه‌تی
سه‌رکوت له کوردستان به چین و توێژێکی تایبه‌ت
کۆتایی نایه‌ت و هه‌موو تاکێکی کوردی گرتووه‌ته
نیشانه. بۆ زانینی ئه‌م ڕاستیه باشتروایه له
هه‌ڵسوکه‌وتی ناوه‌نده ئه‌منیه‌تییه‌کانی
حکوومه‌ت ورد بێنه‌وه.
وه‌ک هه‌مووان ده‌زانن
رۆژنامه‌ی که‌یهان و به‌ڕێوه‌به‌ره‌که‌ی "پاسدار
حوسێن شه‌ریعه‌تمه‌داری"، به‌شێک له ده‌زگای
ئه‌منییه‌تی حکوومه‌تی ئێرانن و ئه‌و پاسداره
جه‌نایه‌تکاره وه‌ک خۆی ده‌ڵی ته‌نیا له
به‌رابه‌ر "وه‌لی فه‌قیه"دا وه‌ڵامده‌ره.
ئه‌وه‌ش ده‌زانین هه‌رکات ناوه‌نده
ئه‌منییه‌تییه‌کان پیلانێکیان به‌ده‌سته‌وه
بووه، سه‌ره‌تا پێش زه‌نگه‌کانی له که‌یهانه‌وه
لێدراوه. بۆ ئه‌م ڕاستیه‌ش ده‌یان نموونه هه‌یه
که سه‌ره‌تا که‌یهان جه‌علیاتێکی بڵاو
کردووه‌ته‌وه و په‌روه‌نده‌ی بۆ که‌س یا که‌سانێك
که بڕیار دراوه بیان شکێنن یا بیانگرن، دروست
کرده و پاشان دیتوومانه پاش ماوه‌یه‌ک ئیتڵاعات
جه‌علیاته‌که‌ی که‌یهانی بۆ ئه‌و که‌سانه
کردووه‌ته "مه‌دره‌ک" و به‌ڵگه . که گیران و
ئیعتراف و زیندانی‌کردنی خوێندکاران و چالاکانی
سیاسی و مه‌ده‌نیی وه‌ک سه‌حابی، ئيشکه‌وه‌ری،
سه‌نجه‌ری، سیامه‌ک پوورزه‌ند و ده‌یانی دیکه
نموونه‌ی حاشاهه‌ڵنه‌گرن .
له درێژه‌ی پیلان گێڕیدا
که‌یهان ئه‌مجاره دژی ئێمه‌ی کورد هاتووه‌ته
مه‌یدان. ئه‌م بڵاوکراوه له ژماره‌ی رۆژی
یه‌کشه‌مه‌ی ڕابردووی خۆیدا به بڵاو کردنه‌وه‌ی
هه‌واڵێک، خه‌به‌ر له پیلانێکی تازه دژی
رووناکبیرانی کورد له بواری هونه‌ر و سینه‌ما دا
ده‌دات.
شه‌رێعه‌تمه‌داری له‌م
بابه‌ته که به سه‌ردێڕێ
هم با مخملي ها،
هم با تروريست ها - خبر ويژه
(هه‌م
که‌گه‌ڵ مه‌خمه‌رییه‌کان و هه‌م له‌گه‌ڵ
تێرۆریسته‌کان- خه‌به‌ری تایبه‌ت) بڵاوی
کردووه‌ته‌وه ، به‌ته‌مایه بواری پیلانێکی
دیکه دژی هونه‌رمه‌ندانی کورد خوش ده‌کات و
بێگومان ده‌بێ پاش چه‌ند رۆژی دیکه چاوه‌روانی
بانگ کردن یا گیرانی ئه‌و که‌سانه بین که
خه‌ریکن په‌روه‌نده‌یان بۆ ساز ده‌که‌ن.
که‌یهان ئه‌مجاره،په‌لاماری
هونه‌رمه‌ندی گه‌وره‌ی بواری شانۆ و سینه‌ما،
به‌ڕێز بێهرووزی
غه‌ریبپووڕی
داوه . بیانووی که‌یهان ئه‌وه‌یه که به‌ڕێز
غه‌ریبپووڕ وه‌ک هه‌ر ئینسانێکی ئازاد ومرۆڤ دۆست
له کوشتنی ئینسانی دیکه نگران بووه و ڕای خۆی
ده‌رده‌بریوه. واتا به قسه‌ی که‌یهان داوای
هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی حوکمی ئیعدامی عه‌دنان
حه‌سه‌نپوور و هیوا بووتیماری کردووه. هه‌ر پاش
ئه‌و زه‌مینه سازی‌یه‌ی که‌یهان، به پێی ئاخرین
خه‌به‌ره‌کان که به ئیمه گه‌یشتووه، به‌ڕێز
بێهرووز غه‌ریپ‌پووڕ له ژێر زه‌ختی ناوه‌نده
ئه‌منییه‌تییه‌کان دوێنێ چوار شه‌مه ده‌ستی له
به‌رپرسایه‌تیی "خانه‌ی هونه‌رمه‌ندان"
کێشاوه‌ته‌وه، واتا ئیستعفای داوه. گه‌رچی
به‌ڕێز غه‌ریبپووڕ هیچ لێدوانێکی له‌سه‌ر ئه‌و
ده‌س‌له‌کار کێشانه‌وه نه‌داوه، به‌ڵام بێده‌نگی
ئه‌و به‌رێزه بێگومان جێگه‌ی نگرانییه.
بۆ ئاگاداریی زۆرتر، رێزدار
غه‌ریبپووڕ هونه‌رمه‌ندێکه که نزیک به 40 ساڵه
له بواری شانۆ و فیلمی منداڵان دا تێده‌کۆشی و
هیچکات سیاسه‌تی نه‌کردووه. به‌ڵام وه‌ک ده‌بینین
که‌یهان سناریوی بو ده‌روست ده‌کات و چه‌ند تاوانی
وه‌ک پێوه‌ندی له گه‌ڵ هێزه‌کوردیه
به‌رهه‌ڵسکاره‌کان، و هاوفێکریی له‌گه‌ڵ
جهانبه‌گلوو و نزیکی کردنی باڵوێزه‌خانه‌ی
فه‌رانسه و.. بۆ ده‌تاشێ. که‌یهان بۆ ئه‌وه‌ی
تاوانی گه‌وره‌ی بۆ به‌ڕێز غه‌ریب پووڕ دروست
کردبێ، هه‌ردوو چالاکی مه‌ده‌نی حه‌سه‌نپوور و
بووتیمار به ئه‌ندامی کۆمه‌ڵه ده‌ناسێنی و
ناڕاسته‌وخۆ له لایه‌ک ڕاده‌گه‌یه‌نێ که تاوانی
ئه‌و به‌ڕێزانه ئه‌ندامه‌تی له هێزێکی "دژی
شۆڕش" ه و له لایه‌کی دیکه‌وه تاوانی هاوسۆزی
بۆ ئه‌و هێزه‌ش ده‌داته پاڵ به‌ڕێز
غه‌ریبپووره‌وه. له کاتێکدا ژیانی هونه‌ریی
غه‌ریبپور شه‌فاف و ئاشکرایه و ئه‌و به‌رێزه
ته‌نیا له بواری هونه‌ره‌که‌یدا خه‌ریکی خزمه‌ت
بووه.
له‌م لاشه‌وه، له‌هه‌موو که‌س
دیاره که ئه‌و چالاکه مه‌دنی و فه‌رهه‌نگیانه‌ی
وه‌ک حه‌سه‌نپوور، بووتیمار ، ئیجلال قه‌وامی ،
که‌بوودوه‌ند و.... تاوانی هاوکاری له‌گه‌ڵ هێزه
سیاسی‌یه‌کانیان پێوه ناچه‌سپێ. چوونکه ئه‌و
به‌رێزانه و چالاکانی دیکه به‌شێوه‌ی عه‌له‌نی و
شه‌فاف تیکۆشانیان له بواری رۆژنامه‌وانی یا
NOG
یه‌کاندا بووه و هه‌رکارێکیان کردووه، مۆڵه‌تی
یاسایی بووه. چا چ رۆژنامه و بڵاوکراوه بووبێ
یا ناوه‌ندێکی مه‌ده‌نی. بۆیه هه‌موو ئه‌و
تاوانانه جگه له پیلان هیچی تر نین.
نابێ ئه‌وه‌مان له‌بیر بچێ که
وه‌زیری ئیتڵاعاتی ئیران (ئاخوند ئێژه‌یی)
ماوه‌یه‌ک پێش ڕایگه‌یاند که زیاتر له 100
جاسووس و ژماره‌یه‌ک تۆر(شه‌به‌که)ی جاسووسی و
ده‌ست و پێوه‌ندی بێگانه(بڵێ ئامریکا) یان
گرتووه که به زۆری له ناوچه سنووریه‌کان
بوون. ئه‌و قسانه‌ی وه‌زیری ئیتڵاعات پێمان ده‌ڵێت
که ناوه‌نده ئه‌منیه‌تییه‌کانی ئێران به‌ته‌مان
چه‌ندین خه‌لکی بێ‌تاوان به‌ناو جاسووسی بێگانه و
"باندی به‌ره‌نداز" بێننه سه‌ر شاشه‌ی
ته‌له‌فزیونه‌که‌یان. ئه‌گه‌ر سه‌رنج بدین
وتووێژه ته‌له‌فزیونیه‌کانی خاتوو ئیسفه‌ندیاری و
جه‌هانبگلوو و.. هه‌ر له پێوه‌ندیه‌دان. بۆیه
گومانی ئه‌وه هه‌یه، ئیتڵاعاتی ئێران بیه‌وێ
باندێکی "نۆکه‌ری ئامریکا" له کوردستان
ببینێته‌وه و بیهانێنێته سه‌ر ته‌له‌فزیون.
گرتنی که‌بوود وه‌ند و و‌قه‌وامی و بێخه‌به‌ر بوون
له وه‌زعی ئه‌و به‌ڕێزانه، سه‌پاندنی حوکمی
ئیعدام به‌سه‌ر حه‌سه‌نپوور و بووتیمار،(به‌ڵام
پشت راست نه‌کردنه‌وه‌ی به‌شێوه‌ی فه‌رمی) هه‌ڕشه
له بێهرووز غه‌ریبپوور و ناچارکردنی به ده‌ست
له‌کار کێشانه‌وه، ئه‌و گومانه زیاد ده‌که‌ن که
حکوومه‌تی ئێران ده‌یه‌وێت به ئه‌شکه‌نجه و
زه‌خت و زۆر ئه‌و به‌ڕێزانه ناچار به ئیعتراف
به جاسووسی و شتی له‌و بابه‌ته بکات. بۆیه
ده‌بێ هه‌ر له ئێسته‌وه ئه‌گه‌ری پیلانێکی وا
له‌نه‌زه‌ر بگرین و بۆ پووچه‌ڵ کردنه‌روه‌ی هه‌وڵ
بده‌ین.
به‌ڵام بۆچی حکوومه‌ت له‌م
رۆژانه‌دا شه‌لم کوێرم وه‌ک سه‌گی هار به‌ر
بووه‌ته گیانی ئه‌م خه‌ڵکه؟
ڕاستی‌یه‌که‌ی ئه‌وه‌یه که
ئه‌م شێوه ره‌فتاره‌ی که حکوومه‌ت له سه‌ری
ساڵی هه‌تاوی ئیمساڵه‌وه ره‌چاوی کردووه،
به‌هیچ شێوه‌یه‌ک نیشانه‌ی "ابهت اسلامی" نییه و
به‌پێچه‌وانه‌وه نیشانه‌ی "ترسی ئیسلامی
سیاسی‌یه له رووخان". چوونکه ئێستا ئیتر
بێجگه‌له کوردستان که هه‌میشه وه‌ک قه‌ڵایه‌کی
له‌گیران نه‌هاتوو بووه، هاتنه مه‌یدانی
بزووتنه‌وه جه‌ماوه‌رییه‌کان له ناوچه
نه‌ته‌وه‌ییه‌کانی وه‌ک ئه‌هواز، ئازه‌ربایجان و
به‌لووچستان و گه‌شه‌ی حه‌ره‌که‌یه جه‌ماوه‌یه و
پیشه‌یه‌کانی ژنان، خوێندکاران و کرێکاران
حکوومه‌تی ناچار کردووه که هه‌موو نمایشه
کارتۆنییه‌کانی له مه‌ڕ "دێموکراسیی ئیسلامی"
وه‌لاوه نێت و شمشێر له روه‌وه ببه‌سێت.
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌م نیزامه
بۆگه‌نیوه، ئه‌وه‌نده جه‌نایه‌ت و خه‌یانه‌ت و
دزی و تاڵان و بڕۆی یان کردووه که باش ده‌زانن
که چکۆله‌ترین پاشه‌کشه یان له‌به‌رانبه‌ر
خواستی ره‌وای کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکدا ، سێڵاوی پرخرۆشی
ڕاپه‌رینی کۆمه‌ڵانی وه‌زاڵه‌هاتووی به دواوه
ده‌بێ که له سات و ئانێکدا ته‌فر و توونایان
ده‌کات . بۆیه بێ جێگه نییه که بڵیین
حکوومه‌ت له ترسانه که ده‌ترسێنێ. به‌ڵام به
دڵنیاییه‌وه ئه‌و شه‌وه‌زه‌نگه‌ی که ئاخونده‌کان
به‌ته‌ماین ، بۆیان سه‌رناگرێت.
4 ی گه‌لاوێژی 27007
گه‌ر بۆچوونێکت هه‌یه ئێره کلیک بکه
تکایه ئیشاره بکه‌ن که په‌یامه‌که‌تان له‌سه‌ر
کام بابه‌ته
مافی بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م
بابه‌ته بۆ هه‌ڵوێست پارێزراوه ، به هێنانی ناوی سه‌رچاوه
که‌ڵک وه‌رگرتن له‌م بابه‌ته ئازاده
|