|
ڕامانێک له مه‌ڕ ڕاگه‌یه‌ندراوی چاره‌سه‌رکردنی
کێشه نێوخۆییه‌کانی کۆمه‌ڵه‌ی شوڕشگێڕی
زه‌حمه‌تکێشانی کوردستان
له‌م
رۆژانه‌دا ڕاگه‌یه‌ندراوێک له لایه‌ن کۆمیته‌ی
ناوه‌ندیی کۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێڕی زه‌حمه‌تکێشانی
کوردستانی ئێرانه‌وه له سه‌ر چاره‌سه‌رکردنی
کێشه‌ی ناوخۆیی ئه‌م ڕێکخراوه بڵاو بووه‌ته‌وه و
باس له‌وه ده‌کات که ئه‌و کێشه‌یه چاره‌سه‌ر
کراوه و ته‌واو بووه و هیچ گرفتێک نه‌ماوه.
پێش
هه‌موو چت، هه‌ر ئینسانێکی دڵسۆز و
نیشتمانپه‌روه‌ر به بیستنی ئه‌و خه‌به‌ره، که
کێشه‌کانی نێوخۆیی هێزه سیاسی‌یه‌کانی کوردستان
دێموکراتیک و به عه‌قڵانییه‌ت و هێمنانه و
ئاشتیانه چاره‌سه‌ر بکرێن، خۆشحاڵ ده‌بێت و به
پێشوازیه‌وه ده‌چێت. به‌و پێیه‌ش ئه‌م
ڕاگه‌یه‌ندراوه‌ی کۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێر خه‌به‌رێکی
خۆشه و بێگومان پێشوازی لێده‌کرێت.
پاشان
ئه‌وه که هه‌ڵوێست له ماوه‌ی خۆ به‌فه‌رمی
ناسینی که‌مینه‌ی کۆمه‌ڵه‌دا، وه‌ک ماڵپه‌ڕێکی
ئازاد و سه‌ربه‌خۆ، گۆشه‌یه‌کی سه‌ربه‌خۆ له
هه‌ڵوێستی بۆ بڵاوکردنه‌وه‌ی را و بۆچوونی
که‌مینه و که‌سانی جیابیری کۆمیته‌ی ناوه‌ندی
کرده‌وه. هه‌ر ئه‌وکات ڕامانگه‌یاند گه‌ر زۆرینه
ڕێ و شوێنێکی دێموکراتیک بگرێته پێش مه‌ودای
به‌رابه‌ر بۆ که‌مینه و جیابیران ده‌سته‌به‌ر
بکات، ئێمه ئه‌و به‌شه لاده‌به‌ین. بۆیه گه‌ر
بێت و ئه‌م چاره‌سه‌رییه که کۆمیته‌ی ناوه‌ندی
ڕایگه‌یاندووه، له‌سه‌ر بنه‌مای دێموکراتیک و
مافی یه‌کسان و به‌رابه‌ر بێت، ئێمه وێڕای
پێشوازی کردن و پیرۆزبایی له هه‌موو به‌شه‌کانی
کۆمه‌ڵه، ئیتر بوونی به‌شێکی تایبه‌ت له
هه‌ڵوێست دا بۆ بڵاوکردنه‌وه‌ی ڕای که‌مینه به
پێویست نازانین و لای ده‌به‌ین.
به‌ڵام
کاتێک ده‌قی په‌یامه‌که ده‌خوێنییه‌وه، له
قسه‌ی لایه‌نی به‌رابه‌ر (که‌مینه‌ی کۆمیته‌ی
ناوه‌ندی و لایه‌نی جیابیری زۆرینه‌ی ک.ن) هیچ
خه‌به‌رێک نییه. له کاتێکدا ئه‌و لایه‌نه به
ده‌رکردنی ڕاگه‌یه‌ندراوێک فه‌رمی بوونی خۆی
ڕاگه‌یاندوه و ئه‌گه‌ر بڕیاره خۆی
هه‌ڵوه‌شێنێته‌وه، به پێی عورف ده‌بوا ئه‌و
کاره‌ی به‌ده‌رکردنی ڕاگه‌یه‌ندراو، به ڕیزه‌کانی
خۆی و کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک ڕاگه‌یاندبایه.
به‌گشتی
ڕه‌سم وایه که له کاتی پێکگه‌یشتنی دوو
لایه‌ندا (له حێزبێک بن یا هه‌ر دوولایه‌نێکی
دیکه که ناکۆکیان هه‌یه) عورف وایه که
هه‌ردوو لایه‌ن پێکه‌وه ڕاگه‌یه‌ندراوی
پێکگه‌یشتن به شێوه‌ی هاوبه‌ش بڵاو ده‌که‌نه‌وه
و بنه‌مای پێکگه‌یشتنه‌که به خه‌ڵک (و ڕیزه‌کانی
خۆیان) ڕاده‌گه‌یه‌نن. ڕاگه‌یاندنی ئه‌و
ڕێککه‌وتنه به شێوه‌ی عه‌له‌نی و شه‌فاف به‌و
مه‌به‌سته‌یه که یه‌که‌م هه‌ردوو لا یه‌کتریان
به فه‌رمی قه‌بووڵ کردووه و دووهه‌م ئه‌وه‌ی که
ئه‌گه‌ر لایه‌نێک له قه‌ول و بڕیاره‌ی خۆی لایدا
یا جێ به‌جێ نه‌کرد، لایه‌نی به‌رابه‌ر به
ئیستناد به ڕێککه‌وتنی فه‌رمیی ڕاگه‌یه‌ندراو،
ده‌توانێت به قه‌زاوه‌تی کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک (و
ڕیزه‌کانی خۆی) دای بنێت.
به‌ڵام
ئێمه له‌م ڕاگه‌یه‌ندراوه‌ی کۆمه‌ڵه‌دا هیچ یه‌ک
له‌وانه نابینین. واته باس له که‌مینه وه‌ک
به‌شێک له‌و رێکخراوه که تا دوێنێ به به‌رنامه
و قسه‌ی خۆیه‌وه، بوونی هه‌بووه ناکرێت. جیا
له‌وه‌ش له چاره‌نووسی ئه‌و که‌سانه‌ی که به‌هۆی
ئه‌و کێشه‌وه که‌له‌سه‌ری رێککه‌وتوون، تووشی
ده‌رکردن و هه‌ڵپه‌ساردن و ... هاتوون هیچ
قسه‌یه‌ک له گۆڕێ‌دا نییه.
بێگومان
شاردنه‌وه‌ی ناوه‌ڕۆکی ئه‌و ڕێککه‌وتنه له
ده‌ره‌وه (کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک و تاکه‌کانی چالاک
ورووناکبیران و دڵسۆزان)، دژایه‌تی ته‌واوی له
گه‌ڵ ده‌قی ئه‌م راگه‌یه‌ندراوه‌ی کومیته‌ی
ناوه‌ندی کۆمه‌ڵه هه‌یه که کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک و
رۆشنبیران به دڵسۆزی کۆمه‌ڵه ده‌ناسێنی و باس
له به‌هه‌ق بوونی په‌رۆش و به‌خه‌مه‌وه بوونیان
ده‌کات. ئه‌گه‌ر کۆمه‌ڵه به باوه‌ڕه‌وه ئه‌و
قسانه‌ی کردووه و له‌و باوه‌ڕه‌دایه که
رۆشنبیران و کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک له رووی دڵسۆزی و
به‌خه‌مه‌وه بوونه‌وه کێشه‌کانی نێوخۆیی ئه‌م
رێکخراوه شوێن ده‌گرن و له‌سه‌ری قسه ده‌که‌ن،
ده‌بێت سه‌ره‌تا ته‌کلیفی ڕاگه‌یه‌ندراوه به‌ناو
بانگه‌که‌ی پێشووی خۆی ڕوون بکاته‌وه و پاشان به
شه‌فافیه‌ته‌وه، لایه‌نه‌کانی جێ پرسیاری ئه‌م
رێککه‌وتنه‌ش بۆ ئه‌و خه‌ڵکه‌ی که خۆی به
دڵسۆزیان ده‌زانێت ڕوون بکاته‌وه.
به‌له‌به‌ر چاوگرتنی ئه‌وه‌ی باسمانکرد تا ئێستا
له ئێمه روون نییه که ئایا هه‌ردوو لایه‌نی
کۆمه‌ڵه به‌شێوه‌ی دێموکراتیک و به مافی
یه‌کسانه‌وه یه‌کیان گرتووه‌ته‌وه یا نه.
بێگومان هه‌موو ئه‌و که‌سانه‌ی که به‌شێوه‌یه‌ک
رووداوه‌کانی کۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێڕی زه‌حمه‌تکێشانی
کوردستانیان شوێن گرتووه، چاوه‌روانی هه‌ڵوێستی
فه‌رمیی که‌مینه ی کۆمیته‌ی ناوه‌ندیی ئه‌م
رێکخراوه‌ن. تا ئه‌و کات ئێمه رێبازی تا ئێستامان
درێژه ده‌ده‌ین.
ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ریی ماڵپه‌ڕی هه‌ڵوێست
25 ی پووشپه‌ڕی 2707
گه‌ر بۆچوونێکت هه‌یه ئێره کلیک بکه
تکایه ئیشاره بکه‌ن که په‌یامه‌که‌تان له‌سه‌ر
کام بابه‌ته
مافی بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م
بابه‌ته بۆ هه‌ڵوێست پارێزراوه ، به هێنانی ناوی سه‌رچاوه
که‌ڵک وه‌رگرتن له‌م بابه‌ته ئازاده
|