|
"که‌مپین"
یش تووشی پاشاگه‌ردانی نه‌که‌ین
ماڵپه‌ڕی هه‌ڵوێست
بێگومان بوونی ئینتێرنێت و ماڵپه‌ر و ده‌ست
پێڕاگه‌یشتنی ئاسان به ڕاگه‌یه‌نه‌ره‌کان، ده‌بێ
وه‌ک هه‌ل و ده‌رفه‌تی له‌بار بۆ پێشبردنی
ئامانجه‌کانی بزووتنه‌وه‌ی رزگاری نیشتمانیی
نه‌ته‌وه‌که‌مان چاو لێبکه‌ین. ئێمه ده‌توانین
له‌م ئیمکانه باش و به‌که‌ڵک و گورج(سه‌ریع)ه
به‌شێوه‌ی گونجاو وجۆربه‌جۆر که‌ڵک وه‌رگرین.
یه‌کێک له بواره‌کانی که‌ڵک
وه‌رگرتن له ڕاگه‌یه‌نه‌ره‌کان و به‌تایبه‌ت
ئینتێرنێت و ماڵپه‌ڕه‌کان، وه‌ڕێخستنی که‌مپینی
جۆربه‌جۆره که ده‌توانین ئیدیعا بکه‌ین ماڵپه‌ڕێ
هه‌ڵوێست(لانیکه‌م له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان)
ده‌سپێشخه‌ری ئه‌و بواره بوو.
له‌م رۆژانه‌دا و پاش
ده‌رکردنی حوکمی کوشتنی دوو تێکۆشه‌ری
کورد(عه‌دنان حه‌سه‌نپوور و هیوا بووتیمار) له
لایه‌ن حکوومه‌تی جه‌نایه‌تکاری ئیسلامی‌یه‌وه،
له نه‌کاو شه‌پۆلێک له که‌مپین بۆ کۆ کردنه‌وه‌ی
ئیمزا به مه‌به‌ستی نه‌جاتی گیانی ئه‌و دوو
تێکۆشه‌ره وه‌ڕێ که‌وتووه. ئێمه گه‌رچی ئامانج
و مه‌به‌ستی وه‌ڕێخه‌رانی ئه‌و که‌مپینانه
هه‌موویان خێرخوازانه هه‌ڵده‌سه‌نگێنین، به‌ڵام
له‌و باوه‌ڕه‌داین که که‌مپین به‌و شێوه‌یه
(هه‌رکه بۆخۆی و بێ سه‌ره‌و به‌ره)، له‌باتی
قازانج ده‌توانێ زه‌ره‌ری هه‌بێت. چوونکه یه‌که‌م
ئه‌وه‌ی به هاتنه گۆڕی چه‌ند که‌مپین له‌سه‌ر
یه‌ک مه‌وزووع( لێره‌دا هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی بڕیاری
کوشتنی عه‌دنان حه‌سه‌نپوور و هیوا بووتیمار)سه‌ر
له‌و خه‌ڵکه ده‌شێونێ که کامه‌یان ئیمزا بکه‌ن،
دووه‌م ئه‌وه‌ی گه‌ر بێتوو بۆ ناوه‌ندێکی
نێونه‌ته‌وه‌ی یا مافی مرۆڤ بنێردرێت، بوونی یه‌ک
که‌مپین به ئیمزایه‌کی زۆره‌وه، زۆر باشتره تا
ژماره‌یه‌ک که‌مپینی لاواز. چوونکه هه‌ر ئێسته
ده‌بینرێت که چه‌ند ماڵپه‌ڕ، به بێ هیچ
هاوئاهه‌نگییه‌ک له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌کانی دیکه خۆیان
که‌مپینێکیان وه‌ڕێ خستووه ، ئه‌وه
له‌کاتێکدایه که ئێمه شاهیدی وه‌ڕێ خستنتی
که‌مپینێکی به‌هێزین که له لایه‌ن سه‌دان
که‌سایه‌تی و چالاکی مه‌ده‌نی و سیاسی له ناوخۆ و
ده‌ره‌وه و به‌شداری خزم و که‌سی ئه‌و دوو
به‌ڕێزه وه‌ڕێ‌خراوه. بۆیه جێگه‌ی خۆی بوو که
ئه‌و به‌ڕێزانه‌ش که که‌مپینی تایبه‌تی
خۆیان وه‌ڕێ خستوه،به پشتیوانی کردن له
که‌مپینی ئه‌و به‌رێزانه، خیتابێکی هاوبه‌شی
نوخبه و رۆشنبیری کوردیان به‌هێزتر کردبای.
28 ی
پووشپه‌ڕ
گه‌ر بۆچوونێکت هه‌یه ئێره کلیک بکه
تکایه ئیشاره بکه‌ن که په‌یامه‌که‌تان له‌سه‌ر
کام بابه‌ته
مافی بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م
بابه‌ته بۆ هه‌ڵوێست پارێزراوه ، به هێنانی ناوی سه‌رچاوه
که‌ڵک وه‌رگرتن له‌م بابه‌ته ئازاده
|