|
یادی 18ی پووشپه‌ڕ وهه‌ڵوێستی
بزووتنه‌وه‌ی خوێندکاری
ئەمرۆ 18ی پووشپەر ساڵیادی خرۆشی به‌رین و
بەربلاوی خوێندکارانی زانکۆ لە سالی "1378"ی
هه‌تاو‌یه، 8 سال پێش له‌م رۆژه‌دا، پاش ئه‌وه‌ی
کاربه‌ده‌ستانی حکوومه‌ت له هه‌نگاوێکی
کوودیتاگه‌رانه‌دا رۆژنامه‌ی "سه‌لام"یان داخست.
خوێندکاران مانگرتنێکی به‌رینیان وه‌ڕێخست و شێوه
ئاخێز و ڕاپه‌رێنێک زانکۆکانی ئێران، به‌تایبه‌ت
تارانی گرته‌وه. حکوومه‌تی ئیسلامی له ترسی
ته‌شه‌نا سه‌ندنی ڕابوونی خوێندکاران بۆ
ده‌ره‌وه‌ی زانکۆ و جه‌ماوه‌ری بوونی ڕاپه‌رین،
به‌شێوه‌یه‌کی فاشیستی و حه‌یوانی له شه‌وی 18ی
پووشپه‌ڕدا چه‌ندین ده‌سته‌ی جۆربه‌جۆری وه‌ک هێزی
ئینتێزامی، لومپه‌نه‌کانی به‌ناو لیباس شه‌خسی و
چه‌قۆکێشه‌کانی به‌سیجی دانشجوویی و هێزه‌کانی
ئیتڵاعات، له پیلانێکی گه‌ڵاڵه‌کراودا نارده
سه‌ر نوستنگه(خوابگاه)ی خوێندکارانی زانکۆی
تاران و له‌و په‌ڕی خووی حه‌یوانیدا، کچان و
کوڕانی خوێندکاریان دایه به‌ر په‌لاماری چه‌قۆ و
گۆپاڵ و زه‌نجیر و.. ده‌رکه په‌نجێره‌یان شکاندن
و چه‌ندین خوێندکاریان "له باڵاخانه‌کانه‌وه"
فڕه‌دایه خواره‌وه.
لەم هێرشەدا که‌سێک که میوان
بوو و به‌هیچ شێوه‌یه‌ک به‌شداری مانگرتنی زانکۆی
تاران نه‌بوو، (عێزه‌تی ئیبراهیم نێژاد) گیانی
له‌ده‌سدا و به سه‌دان خوێندکاریش بریندار ویا
ده‌ست و پێیان ورد و خاش بوو(به هۆی فڕه‌دانیان
له باڵه‌خانه‌وه ) و ژماره‌یه‌ک زۆر خوێندکاریش
گیران و هێشتاش ژماره‌یه‌کیان له زیندان دان.
بەدوای ئەم رووداوە و بۆ
پشتیوانی لە خوێندکارانی زانکۆی تاران،
خوێندکارانی سەرتاسەری ئێران خۆپیشاندانیان
به‌رینترکرد و نارەزایەتیان دەربری، نارەزایەتی
خوێندکاران بە تایبەت لە شاری تاران کێشرایه
ده‌ره‌وه‌ی زانکۆ و لەگەل پشتیوانی خەلک بەرو روو
بوو. هاتنی خەلک بۆ سەر شەقامەکان و رق وبێزاری
له حکوومه‌ت کە لەم جۆش و خرۆشه دا بەدی دەکرا،
هێزەکانی حکوومه‌تی غافڵگیر کرد. به‌تایبه‌ت له‌م
رۆژانه‌دا شه‌پۆلێکی نافه‌رمانیی مه‌ده‌نی به‌ناوی
"بۆق"(هوڕن)لێدانی ماشێنه‌کان و رێبه‌ندانی
خیابانه‌کان که‌وته رێگه. به‌شێوه‌یه‌ک ده‌یان
هه‌زار شیشه‌ی ئوتوموبیل له‌لایه‌ن به‌کرێگیراوانی
حکوومه‌ته‌وه ورد و خاش کران.
له درێژه‌ی ئه‌و
ئیعترازانه‌دا ، چەند ناوچەیەکی شاری تاران شه‌وان
بۆ چەندین سەعات لە کۆنترۆلی هێزە نیزامی و
ئەمنەتیەکان ده‌ر ده‌چوو و خه‌ڵک به‌تایبه‌ت لاوان
کونتڕۆلیان به‌ده‌سته‌وه ده‌گرت. به‌ڵام
سه‌ره‌نجام به خه‌یانه‌تی ئیسڵاح ته‌ڵه‌به‌کان و
رژاندنی سه‌دان هه‌زار هێزی سه‌رکوتگه‌ر و گرتنه
پێشی رێبازێکی دڕندانه‌ی گرتن و لێدان و سه‌رکوت،
حکوومه‌ت توانی به‌سه‌ر وه‌زعه‌که‌دا زاڵ بێت و
پاش چه‌ند رۆژ، راپه‌ڕینی 18ی پووشپه‌ڕ شکستی
هینا.
ڕه‌نگدانه‌وه‌ی ئەم رووداوە لە
ئاست جیهانیدا ،بووه هۆی وه‌ڕێ که‌وتنی شه‌پۆلێکی
جیهانیی ئێرانیانی ده‌ره‌وه‌ی وڵات و له زۆربه‌ی
وڵاتانی رۆژئاوا له پێش باڵوێزخانه‌کانی ئێران‌دا
رێپێوان و خۆپیشاندانی ئێعترازیی جه‌ماوه‌ری
به‌ڕێوه‌چوو.
ئه‌م رووداوه ده‌بێ وه‌ک
خاڵێكی وه‌رچه‌رخان له هه‌ڵوێستی بزووتنه‌وه‌ی
خوێندکاری چاوی لێبکرێ. لێره به‌دواوه‌یه که
"ئیسڵاح‌ته‌ڵه‌به‌کان" ده‌ستیان روو ده‌بێ و
خاته‌می به‌ته‌واوی لای رووناکبیرانی ناوخۆوه
ریسوا ده‌بێ. لێره به‌دواوه‌یه که "ده‌فته‌ری
ته‌حکیمی وه‌حده‌ت" حیسابی کاژ ده‌خات و ئه‌و
رێکخراوه خوێندکارییه که سه‌رده‌مانێک گۆپاڵی
ده‌ستی ئاخونده‌کان و دژی ڕادیکاڵیزمی خوێندکارانی
دیکه که‌ڵکی لێوه‌ر ده‌گیرا، به‌ته‌واوی له
حاکمییه بڕا. هه‌ر ئه‌وه‌شه که ده‌بینین ئه‌مڕۆ
هه‌موو ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ریی ئه‌م
ناوه‌نده خوێندکارییه ، له‌لایه‌ن هێزه
ئه‌منیه‌تییه‌کانه‌وه ده‌ستگیر ده‌کرێن.
سایتی هه‌ڵوێست وێڕای پشتیوانی
له داخوازه ئینسانی و دێموکراتیکه‌کانی
خوێندکارانی ئێران و هه‌وه‌ها پشتیوانی له
خواسته نه‌ته‌وه‌ییه‌کانی خوێندکارانی کورد، به
رێز حورمه‌ته‌وه یادی 18ی پووشپه‌ڕ ده‌کاته‌وه.
پیرۆز بێ یادی 18ی پووشپه‌ڕ و
هه‌موو تێکۆشه‌رانی خوێندکار که‌له‌م رووداوه‌دا
ده‌وریان هه‌بوو.
ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری هه‌ڵوێست
گه‌ر بۆچوونێکت هه‌یه ئێره کلیک بکه
تکایه ئیشاره بکه‌ن که په‌یامه‌که‌تان له‌سه‌ر
کام بابه‌ته
مافی بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م
بابه‌ته بۆ هه‌ڵوێست پارێزراوه ، به هێنانی ناوی سه‌رچاوه
که‌ڵک وه‌رگرتن له‌م بابه‌ته ئازاده
|