|
مه‌رگی پرۆفیسۆر ئه‌وره‌حمانی حاجی مارف خه‌سارێکی
گه‌وره‌یه بۆ فه‌رهه‌نگ و بواری زماناسیی کوردی
ماڵپه‌رێ هه‌ڵوێست
به‌گوێره‌ی هه‌واڵ
شه‌وی
یه‌كشه‌ممه 8/7 نووسه‌ر و رۆشنبیری ناودار,
پرۆفیسۆر ئه‌وره‌حمانی حاجی
مارف له رووداوێكی دڵته‌زێن دا له شاری سلێمانی
گیانی له‌ده‌ست دا. به پێی ئه‌و هه‌واڵه
پڕوفیسۆر حاجی مارف ئوتوموبیلێک لێده‌دا و
به‌داخه‌وه له جێ‌دا گیانی له‌ده‌س ده‌دات. جێی
گوتنه پروفیسۆر ئه‌وره‌حمانی حاجی مارف،
ماوه‌یه‌ک پێش له به‌غداوه گه‌ڕابووه‌وه بۆ
سلێمانی که به‌داخه‌وه رۆژی یه‌كشه‌ممه 8ی
7 ی 2007،
له كاتی به‌ڕێ كردنی چه‌ند میوانێکدا، له
به‌ر
ده‌رگای ماڵه‌كه‌ی خۆی ئوتۆموبیلێک لێی ده‌دا
و
ده‌ستبه‌جێ
گیانی له ده‌ستده‌دات.
پروفیسۆر
ئه‌وره‌حمانی حاجی مارف، یه‌کێک له گه‌وره
نووسه‌ران و خاوه‌ن نه‌زه‌رانی زبان و به‌تایبه‌ت
ڕێزمانی کوردی بوو و بێجگه له بواره‌کانی دیکه‌ی
خزمه‌تی به فه‌رهه‌نگ و ئه‌ده‌بیاتی کوردی،
له‌بواری رێزماندا ئه‌ستێره‌یه‌کی گه‌شاوه‌بوو که
بێگومان کوژانه‌وه‌ی خه‌سارێکی قه‌ره‌بوونه‌کراو
ده‌بێ له ئه‌م بواره‌ی زبانه‌که‌ماندا.
به‌رهه‌مه‌کانی دوکتور ئه‌وڕه‌حمان له‌مه‌ڕ رێزمان
زه‌نجیره کتێبێکن به سه‌ردێڕی "رێزمانی کوردی "
که بێگومان ده‌ورێکی باڵایان له نوێژه‌ن
کردنه‌وه‌ی ئه‌ده‌بیات و نووسین و رێزمانی
کوردی‌دا هه‌بووه. مامۆستا ئه‌وره‌حمان بۆ
ماوه‌یه‌کی دوور و درێژ له زانکۆ به وتنه‌وه‌ی
وانه‌ی زمانه‌وانی سه‌دان و هه‌زاران رۆڵه‌ی کوردی
په‌روه‌رده و فێری ڕینووس و رێزمانی نوێژه‌نی
کوردی کردن.
جیا له
نووسینه‌کانی، پروفێسۆر ئه‌وڕه‌حمان هه‌میشه
خاوه‌نی هه‌ست و هه‌ڵوێستی نیشتمانپه‌روه‌ی بوو و
هه‌روه‌ها یه‌کێک له دامه‌ڕزێنه‌رانی کۆڕی زانیاریی کورد
بوو که به‌کرده‌وه یه‌که‌م هه‌نگاوی فه‌رهه‌نگیی
رێکخراو بوو که دژی ته‌عریب کردنی زبانی کوردی
پێک هات . ئه‌م ناوه‌نده تا کاتی
هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی، له سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتی
سه‌ره‌ڕۆانه‌ی به‌عسدا به کاری فه‌رهه‌نگی و
لێکۆڵێنه‌وه و توێژینه‌وه و نووسین، وه‌ک
قه‌ڵایه‌کی پۆڵایین دژبه ته‌عریب و بێ ناوه‌رۆک
کردنی رێنووس و ڕێزمانی کوردی وه‌ستا و هاوکات
ئه‌ژمارێکی زۆر نيسه‌ر و کوردی‌زانی
په‌روه‌رده‌کرد و به سه‌دان به‌رک کتێبی به پیز
و ناوه‌رۆکی بڵاوکرده‌وه.
ئێمه‌ی
کورد گه‌رچی تا ئێستا خاوه‌نی کیانی خۆمان نین،
به‌ڵام به‌هیمه‌تی که‌سانێکی وه‌ک پروفیسۆر
ئه‌وره‌حمانی حاجی مارف توانیومانه ببینه
خاوه‌ن زبانێکی وێژه‌یی که هیچ که‌مو کوورییه‌کی
له زبانی نه‌ته‌وه‌کانی خاوه‌ن کیان نییه. هه‌ر
ئه‌وه‌یه که ناوی پروفیسۆر
ئه‌وره‌حمانی حاجی مارف وه‌ک شاسوارێکی
خزمه‌تکاری زبانه‌که‌مان بۆ هه‌نیشه زیندوو
ده‌مێنیته‌وه.
سایتی
هه‌ڵوێست کۆچی داوایی بلێمه‌ت و مامۆستای زبان و
ڕێزمانی کوردی پروفیسۆر
ئه‌وره‌حمانی حاجی مارف له که‌س و کار و
بنه‌ماله و هه‌موو ئوگرانی زبان و ئه‌ده‌بیاتی
کوردی سه‌رخۆشی ده‌کات.
گه‌ر بۆچوونێکت هه‌یه ئێره کلیک بکه
تکایه ئیشاره بکه‌ن که په‌یامه‌که‌تان له‌سه‌ر
کام بابه‌ته
مافی بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م
بابه‌ته بۆ هه‌ڵوێست پارێزراوه ، به هێنانی ناوی سه‌رچاوه
که‌ڵک وه‌رگرتن له‌م بابه‌ته ئازاده
|