|
هه‌نگاوی هه‌ڵوێست له بڵاوکردنه‌وه‌ی ده‌نگی
رێفورمخوازانی کۆمه‌ڵه و ده‌ستکه‌وته‌کانی
ماڵپه‌ڕی هه‌ڵوێست
دوو
مانگ پێش و کاتێک هه‌ڵوێست له هه‌نگاوێکی
رچه‌شکێنانه‌دا ، به‌شێوه‌یه‌کی هه‌ڵسووڕ که‌وته
بڵاو کردنه‌وه‌ی نووسینه‌کانی که‌مینه‌ی کومیته‌ی
ناوه‌ندیی کۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێڕی زه‌حمه‌تکێشانی
کوردستانی ئیران و تاکه‌کانی رێفورمخوازی ئه‌ندام
یا ده‌رکراو له‌و رێکخراوه‌دا، باڵی زۆرینه‌ی
کۆمه‌ڵه به‌ده‌رکردنی ڕاگه‌یه‌ندراوه
به‌ناوبانگه‌که‌ی به‌شێوه‌ی لاوه‌کی و، ژماریه‌ک
ئه‌ندامی کاڵ‌فام به‌شێوه‌ی گروهی فشار،
زه‌نجیره‌یه‌ک په‌لامار و نووسین و ته‌بلیغاتیان
به دژی هه‌ڵوێست وه‌رێخست . ئه‌م که‌سانه ، به
عه‌قڵیه‌تی کۆن یانه‌وه پێان وابوو هێشتا
سه‌رده‌می ساڵه‌کانی شه‌سته‌کانه و فشار بۆ
هه‌رکه‌س بێنن (به هۆی بێ ده‌ره‌تانی و
هه‌لومه‌رجی ئه‌وده‌م) پاشه‌کشه ده‌کات، یا لانی
که‌م بێده‌نگ ده‌بێت.
ئێمه هه‌ر ئه‌و ده‌م له
وه‌ڵامێکی مه‌نتێقی و دوور له هات و هاواردا
وه‌ڵامی ئه‌و شالاوه پروپاگه‌نده‌ییه‌مان
دایه‌وه که پێشوازیی که‌م وێنه‌ی توێژی رۆشنبیری
ناوه و ده‌وه‌ی کۆمه‌ڵه‌ی به‌دواوه بوو. هه‌ر
ئه‌وه‌ش(ئه‌و پێشوازییه) بۆ ئێمه گه‌وره‌ترین
پاداش بوو. چوونکه ده‌یسه‌لماند ئه‌و رێگه‌ی
گرتوومانه‌ته پێش به پێچه‌وانه‌ی ئیدیعای هێندێک
بیری ساویلکانه، نه‌ک هه‌ر "ده‌ستێوه‌ردان له
کاروباری نێوخۆیی کۆمه‌ڵه" نییه، به‌ڵکوو دیفاعی
شێلگیرانه له ئازادیی ده‌ربرین و مافی تاکه‌کان
و بڵاوکردنه‌وه‌ی ده‌نگه جیاوازه بێ
ئێمکانه‌کانه و له ئه‌نجامدا به قازانجی
کۆمه‌ڵه و بزووتنه‌وه‌ی ڕزگاری-
نیشتمانیی
گه‌له‌که‌مانه.
هه‌ر ئه‌وکات ئێمه ده‌مانزانی
که ئه‌و به‌ربه‌ره‌کانیه که دژی ئه‌و
هه‌نگاوه‌مان ده‌کرێ، هه‌ڵقوڵاوی بیری
کونسێرڤاتیڤانه‌یه که توانای هه‌زمی نوێگه‌رایی
نییه. ده‌شمانزانی به بوونی
جیهانی ئازادی ڕاگه‌یه‌نه‌ره‌کان و به‌تایبه‌ت
ئینتێرنێت، ئه‌و به‌ربه‌ره‌کانێ‌یه
په‌له‌قاژه‌یه له ناهومێدیدا و دێر یا زوو ناچار
ده‌بێ(سه‌ره‌ڕای پێ‌ناخۆش بوونی) له‌به‌رابه‌ری
ڕاستیه‌کاندا ته‌سلیم بێت و مل به‌و هه‌قێقه‌ته
بدات که دونیا وه‌ک ڕابردوو نه‌ماوه. ئاخر
ئه‌وه نییه خۆی له ده‌سته‌که‌و‌ته‌کانی
کۆمه‌ڵگه‌ی مرۆڤایه‌تی که‌ڵک وه‌رده‌گرێ! ئیتر چۆن
چاوه‌روانه لایه‌نی به‌رانبه‌ر یا لایه‌نه‌کانی
دیکه که‌ڵکی لێوه‌رنه‌گرن؟!
ئه‌وه ماوه‌یه‌که هه‌موو
ماڵپه‌ڕ و وێبلاگه‌کانی سه‌ربه زۆرینه‌ی کومیته‌ی
ناوه‌ندیی کۆمه‌ڵه له پاشه‌کشه‌یه‌کی خشکه‌یی
و ڕانه‌گه‌یه‌ندراودا، به‌ره به‌ره که‌وتوونه
بڵاو کردنه‌وه‌ی ئه‌و بابه‌تانه‌ی که تا دوێنێ
به‌هۆی بڵاوکردنه‌وه‌یان، "ماڵپه‌ڕی هه‌ڵوێست"یان
پێ ته‌کفیر ده‌کرد. دیاره مه‌به‌ست ئه‌و
نووسراوه یا بابه‌تانه‌یه که نووسه‌ره‌کانی
بۆیان ده‌ینێرن. ئه‌ڵبه‌ت ئه‌و نووسه‌رانه
هه‌میشه نووسینه‌کانی خۆیان بۆ ده‌ناردن، به‌ڵام
به‌هۆی ئه‌وه‌ی ده‌ستووری ته‌حریمیان درابوو،
بۆیان بڵاو نه‌ده‌کردنه‌وه. له هه‌ر حاڵه‌تێکدا
ئه‌وهه‌نگاوه گه‌ر
به تێگه‌یشتنه‌وه بێت و "تاکتیک" نه‌بێت ،
ده‌توانێ بۆ ئێمه و بۆ کۆمه‌ڵگه‌که‌مان
ده‌ستکه‌وتێک بێت، که رێکخراوێکی سیاسی له کێشه
ناوخۆییه‌کانی دا، له باتی سه‌رکوت یا ده‌رکردن و
ته‌حریمی جیابیران ، ڕیبازی ته‌حه‌مول و مودارا
بگرێته پێش.
ئێمه‌به بێ ئه‌وه‌ی قسه و
هه‌ڵوێسته‌کانی دوێنێ ئه‌و به‌ڕیزانه به‌چاویاندا
بده‌ینه‌وه، وێڕای پێشوازیی له‌و گۆڕانه‌ی که له‌و
ماڵپه‌ڕانه‌دا به نیسبه‌ت
هاورێانی خۆیانه‌وه پێش هاتووه، هیوادارین ئه‌م
گۆڕانه له رووی باوه‌ڕ به دیموکراسی و ئازادیی
ده‌ربڕینه‌وه بێت، نه‌ک شه‌قی زه‌مان و
هه‌نگاوه ئوسوولیه‌که‌ی ئێمه به‌سه‌ریدا
سه‌پاندبێتن.
له کۆتاییدا جێگه‌ی خۆیه‌تی
روو له زۆرینه‌ی کۆمیته‌ی ناوه‌ندیی کۆمه‌ڵه
بکه‌ین و ڕا بگه‌یه‌نین: ئیمه وه‌ک که‌سانی تاکی
سه‌ربه‌خۆ ، له که‌سانی به‌رپرس و ده‌سه‌ڵاتداری
کۆمه‌ڵه چاوه‌روانی ئه‌وه ده‌که‌ین که هه‌روه‌ک
له به‌رنامه‌ی رێکخراوه‌که‌یاندا داوای فێدرالیزم
و "عه‌ده‌می ته‌مه‌رکوز" بۆ کۆمه‌ڵگه ده‌که‌ن،
هه‌ر ئه‌و خواسته‌ش له رێکخراوه‌که‌ی خۆیاندا
به‌کرده‌وه بگه‌یه‌نن و رێگه چاره‌یه‌کی
دێموکراتی و سه‌رده‌مانه بۆ کێشه نێوخۆییه‌کانی
رێکخراوه‌که‌یان ببیننه‌وه. تا کۆمه‌ڵه وه‌ک
رێکخراوه‌یه‌کی کوردستانی و چه‌پ ، بتوانێت رێگه‌ی
گه‌شه بپێوی و وێرای ناسین و هه‌نگاو بۆ
هه‌ڵگرتنی که‌موکووریه‌کانی(به‌رنامه‌یی و
ته‌شکیلاتی)، هیوای نه‌یارانی بۆ شکست یا
لاوازبوون کوێر بکاته‌وه.
گه‌ر بۆچوونێکت هه‌یه ئێره کلیک بکه
تکایه ئیشاره بکه‌ن که په‌یامه‌که‌تان له‌سه‌ر
کام بابه‌ته
مافی بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م
بابه‌ته بۆ هه‌ڵوێست پارێزراوه ، به هێنانی ناوی سه‌رچاوه
که‌ڵک وه‌رگرتن له‌م بابه‌ته ئازاده
|