|
بۆ به‌ڕێز به‌ڕێوه‌به‌ری ماڵپه‌ڕی برووسکه:
چاوه‌روانی ئه‌و هه‌ڵسوکه‌وته نه‌بووین
پاش بڵاو بوونه‌وه‌ی بابه‌تێکی به‌ڕێز دوکتور
جه‌عفه‌ری حه‌سه‌نپوور له سه‌ر ماڵپه‌ڕه‌که‌مان،
ماڵپه‌ڕی ئێوه (برووسکه) ، که خۆی به لایه‌نگری
کۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێڕی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستان نیشان
ده‌دات، له هه‌نگاوێکی چاوه‌روان نه‌کراودا، به
دانانی لێنکی ئه‌و لاپه‌ڕه‌ی هه‌ڵوێست، هێندێک
وشه‌ی ناشیاوی به‌کار هێناوه که ئێمه ته‌نانه‌ت
له دووپات کردنه‌وه‌ی خۆمان ده‌بوێرێن.
له‌م پێوه‌ندییه‌دا ،ئێمه
ده‌مانتوانی ده‌سبه‌جێگه ئه‌و لاپه‌ڕه بگۆڕین و
نووسراوه‌ی دڵخوازی خۆمانی له جێگه دانێن.
به‌ڵام به‌له‌به‌ر چاو گرتنی ئازادیی ده‌ربڕین و
هێشتنه‌وه‌ی مه‌ودای قه‌زاوه‌ت بۆ جه‌ماوه‌ری
خوێنه‌ر، ئه‌و کاره‌مان نه‌کرد.
هۆی سه‌ره‌کی ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی ئێمه
ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی که ئه‌و نووسراوه‌ی
دوکتور حه‌سه‌نپوور، هیچ هه‌ڵوێست و نووسینێکی
غه‌یر ئه‌خلاقی و دوورله بنه‌ماکانی
رۆژنامه‌وانیی تێدا نییه. ته‌نیا خاڵێک که‌له‌و
نووسراوه‌دا به‌دی ده‌کرێ، چه‌شنێک دژایه‌تی کردنی
سیاسیی کۆتڵه‌ی ده‌سه‌ڵاتداری "ک.ش.ز،ک"
ه. که بڵاو کردنه‌وه‌ی له به‌شێ سه‌کۆی ئازاد
دا نیشانه‌ی باوه‌ڕ به ئازادیی ده‌ربڕێنه و هیچ
به‌رپرسایه‌تییه‌ک ئه‌ستۆی هه‌ڵوێست ناگرێته‌وه.
ئێمه له‌و باوه‌ڕه‌داین که
ئه‌و هه‌ڵوێستانه‌ی به‌ڕێز دوکتور حه‌سه‌نپوور زۆر
به ئاسانی ده‌کرێ له چوارچێوه‌ی سیاسی‌دا وه‌ڵام
بدرێنه‌وه و هیچ پێویست ناکات بچینه سه‌رده‌می
کۆن و دوور له‌مه‌ده‌نییه‌ت و به‌رخوردی
ناموته‌مه‌دینانه‌وه.
گه‌ر به‌ڕێوه‌به‌ری سایتی
برووسکه له‌سه‌ر نووسینه‌که‌ی دوکتور حه‌سه‌نپوور
قسه‌یه‌کی هه‌یه ، زۆر ئاساییه که به
هێنانه‌وه‌ی فاکت و نموونه له قسه‌کانی
به‌ڕیزیان
،به‌رپه‌رچیان بده‌نه‌وه و به که‌یفی خۆتان
له‌سه‌ری بنووسن، و ته‌نانه‌ت مافی خۆتانه بۆ
ماڵپه‌ڕی هه‌ڵوێستی بنێرن و ئیمه‌ش به دڵێکی ئاواڵه‌وه
بۆتان بڵاو ده‌که‌ینه‌وه. به‌ڵام هه‌ڵسوکه‌وتی
ته‌حقیرکردن و به سووک گرتن و مه‌سخره‌کردن ،
شیاوی هیچ ئینسانێک و به‌تایبه‌ت که‌سانێک که
خۆیان به چه‌پ و مودرێڕن بزانن نییه. به
باوه‌ڕی ئێمه ئه‌و شێوه هه‌ڵسوکه‌وته زۆرتر
به‌زیانی به‌ڕێوه‌به‌رانی سایتی برووسکه و ئه‌و
ڕه‌وته‌یه که ئێوه پشتیوانی لێده‌که‌ن.
ئێمه پێشوازی له هه‌ر
نووسین و به‌رپه‌رچ دانه‌وه‌یه‌کی مه‌نتێقی
ده‌که‌ین و دژی هه‌رچه‌شنه حورمه‌ت شکێنی‌ێه‌ک
ده‌وه‌ستین. هه‌رله‌و کاته‌دا جێگه‌ی خۆیه له
به‌ڕێز به‌ڕێوه‌به‌ری ماڵپه‌ڕی برووسکه بپرسین
ئایا ئه‌و شێوه هه‌ڵسوکه‌وته، به‌کرده‌وه
گه‌یاندنی قسه‌کانی به‌ڕێزیانه له وتووێژ
له‌له‌ڵ رۆژهه‌ڵات تیڤی دا؟
ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری ماڵپه‌ڕی هه‌ڵوێست
گه‌ر بۆچوونێکت هه‌یه ئێره کلیک بکه
تکایه ئیشاره بکه‌ن که په‌یامه‌که‌تان له‌سه‌ر
کام بابه‌ته
مافی بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م
بابه‌ته بۆ هه‌ڵوێست پارێزراوه ، به هێنانی ناوی سه‌رچاوه
که‌ڵک وه‌رگرتن له‌م بابه‌ته ئازاده
|