|
کێشه‌ی به‌نزین و
ڕابوونی
خه‌ڵکی که‌م داهات
مالپه‌ڕی هه‌ڵوێست
شه‌وی
سێ‌شه‌مه ده‌زگاکانی ڕاگه‌یه‌نه‌ریی حکوومه‌تی
ئێران رایانگه‌یاند له کاتژمێر 24
ه‌وه(ده‌سپێکردنی چوارشه‌مه)، به‌نزین له
سه‌رتاسه‌ری وڵات سه‌همیه به‌ندی ده‌کرێ و
خاوه‌نانی ئوتوموبیله‌کان(کرێ یا تا تایبه‌تی) ته‌نیا
له رێگه‌ی کارتی ئیلێکترونێکی‌یه‌وه(هوشمه‌ند)
ده‌توانن به‌نزین بکڕن.
هه‌رپاش
بڵاو بوونه‌وه‌ی ئه‌و هه‌واڵه، له هه‌موو
شاره‌کان و به‌تایبه‌ت تاران کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک
(به‌زۆری خاوه‌نانی ئوتوموبیل) وه‌ک بڵێی له
پێشه‌وه خۆیان بۆ بیستنتی خه‌به‌رێکی وا ئاماده
و رێکخستبێت، رژانه شه‌قامه‌کان و رووه‌و پومپ
به‌نزینه‌کان وه‌ڕێ که‌وتن. به‌شێوه‌یه‌ک که
له‌ماوه‌یه‌کی کورت‌دا ، ڕیزه‌کانی ئوتوموبیل له
پێش به‌نزینخانه‌کان له کیلومێتر تێپه‌ڕێ.
ماوه‌یه‌کی پێنه‌چو که له زۆر شووێن ده‌نگی
ئیعترازی خه‌ڵکی تووڕه رووی له هه‌ستان و رابوون
کرد. خه‌ڵکی تووره هێرش و په‌لاماریان برده سه‌ر
ژماره‌یه‌ک پومپ به‌نزین و ئاگریان تێبه‌ردا و
پاشان وێڕای ده‌رگیربوون له‌گه‌ڵ هێزه
سه‌رکوتگه‌ره‌کانی حکوومه‌ت په‌لاماری داموده‌زگای
ده‌وڵه‌تیان دا و خه‌ساره‌تیان پێگه‌یاندن.
ئاخرین
هه‌واڵه‌کان باس له‌وه ده‌که‌ن که پاش
ئاخێزه‌کانی خه‌ڵکی وه‌زاڵه‌هاتوو، دیسان
شه‌قامه‌کانی شاره‌کان پڕ بووه‌ته‌وه له هێزی
سه‌رکوتگه‌ر و له هه‌موو شوێنێک پوستی
بازره‌سی‌یان داناوه. چاو له هه‌ر
به‌نزینجانه‌یه‌ک ده‌که‌ی، سه‌ره‌ڕای ریزێکی چه‌ند
کیلومێتریی ئوتوموبیل، چه‌ند یه‌که‌ی هێزی
ئینتیزامی و یه‌گانی ویژه دامه‌رزاون.
به پێی
ئه‌و هه‌واڵانه‌ی که به ئێمه گه‌یشتوون ته‌نیا
له تاران 17 به‌نزینخانه ئاگریان تێبه‌ربووه
که 12 یان به ته‌واوی سووتاون. شیشه‌ی زۆربه‌ی
بانکه‌کانی ده‌وروبه‌ری به‌نزینخانه‌کان شکێندراون
و ده‌رکه و ده‌ڕابه‌ی زۆر دووکان خه‌ساره‌تیان
پێگه‌یشتووه. ته‌نیا له تاران زیاتر له 80 که‌س
گیراون. به پێی هه‌و‌اڵی بڵاوکراوه له لایه‌ن
هه‌واڵده‌ریه‌کانه‌وه پاش تاران شاره‌کانی
ئیسفه‌هان، ته‌برێز، یاسووج و.. خۆپیشاندان و
تیکهه‌ڵچوونی قورسیان تیدا ڕوویداوه.
حکوومه‌تی ئێران له‌مکاره‌ی چه‌ند ئامانج ڕه‌چاو
ده‌کات. وه‌ک له وتاره‌کانی پێشووی هه‌ڵوێستدا
ئاماژه‌مان داوه ده‌سه‌ڵاتدارانی
ئێران،گه‌یشتوونه‌ته ئه‌و قه‌ناعه‌ته که خۆیان
بۆ شه‌ڕێک له‌گه‌ڵ ئامریکا ئاماده بکه‌ن، بۆ
ئه‌مکاره‌ش خه‌ریکی ئاماده سازین. که
جیره‌به‌ندیی به‌نزین یه‌کێک له بواره‌کانی ئه‌و
ئاماده سازییه. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به‌نزین یه‌کێک
له که‌رسته‌کانی گرینگه که حکوومه‌ت ده‌زانێ
له‌هه‌ر قه‌یران یا شه‌ڕێکی ئیحتمالیدا ،کێشه‌ی
به‌نزین بایه‌خی تایبه‌تی هه‌یه، بۆیه به
جیره‌به‌ندی کردنی ئه‌م ماده‌یه، خه‌ریکه به
پێشوازی سه‌رده‌می قه‌یران و قاتی و قڕی ده‌چێت.
حکوومه‌ت
باش ده‌یزانی که هه‌روا به‌ئاسانی ناتوانێ
سه‌همیه‌به‌ندی به‌نزین به‌سه‌ر خه‌ڵکدا بسه‌پێنێ
و بێگومان له‌گه‌ڵ دژ کرده‌وه‌ی خه‌ڵک رووبه‌روو
ده‌بێ. به‌تایبه‌ت ئه‌وه‌ی که له کاتێکدا رۆژ تا
ئێواره هاوار ده‌کات که گه‌مارۆ و ته‌حریم هیچ
کاریگه‌رییه‌کیان نابێ، هێشتا هیچ نه‌بووه و
به‌نزین جیره‌به‌ندی بکرێ، هه‌روا به‌ئاسانی بۆی
ناچێته سه‌ر. بۆیه له ماه‌ی مانگی ڕابردوودا
چه‌ندین جار کاتی ده‌سپێکردنی جیره‌به‌نیی
به‌نزینی وه‌دوا خست و چه‌ند جار به
بڵاوکردنه‌وه‌ی ده‌نگۆی ده‌سپێکردنی جیره‌به‌ندی و
پاشان وه‌درۆ خستنه‌وه‌ی ، ره‌وانشناسیی و ئاستی
دژکرده‌وه‌ی خه‌ڵکی تاقی کرده‌وه، بۆیه هاته
سه‌ر ئه‌و ڕایه که به‌شێوه‌یه‌کی کت‌وپڕ
جیره‌به‌ندی ڕابگه‌یه‌نێت. به‌ڵام وه‌ک دیتمان ،
خه‌ڵک پێشتر خۆیان بۆ دژکرده‌وه ئاماده کردبوو.
وه‌ک
ده‌زانین ئێران یه‌کێک له ده‌وڵه‌مه‌ندترین
وڵاتانی خاوه‌ن نه‌وته، که‌چی هێشتا زیاتر له 40
له سه‌دی به‌نزین له ده‌روه ده‌هێنرێت.
هۆیه‌که‌شی ئه‌وه‌یه که له 30 ساڵی ڕابردوودا
ئاخوندی ده‌سه‌ڵاتدار، داهاتی نه‌وتیان بۆ
پرکردنی گیرفانی خۆیان و کڕینی چه‌ک و چۆڵ و
سازکردنی بومب و ماشینی سه‌رکوت به‌کارهێناوه،
له‌کاتێکدا تا هاتووه، ناوه‌نده‌کانی پاڵاوتنی
نه‌وت، به‌هۆی کارپێکردنی درێژماوه و سوانی
ئامێره‌کان و نوێژه‌ن نه‌کردنه‌وه‌یان، ڕاده‌ی
پاڵاوتنیان دابه‌زیوه و له‌به‌رانبه‌ردا ڕێژه‌ی
به‌کار‌ینانی به‌نزین و مه‌وادی سووته‌مه‌نی چوار
قات زۆرتر بووه. بێجگه‌له‌وه‌ش به‌هۆی ئیستاندار
نه‌بوونی ئامێره‌کانی به‌نزینی، ئاستی مه‌سره‌ف
له حه‌دی ئیستاندار زیاتره . بۆیه حکوومه‌ت
له‌باتی نوێژه‌ن کردنه‌وه‌ی پالاوته‌خانه‌کان و
بونیادنانی پالاوگه‌ی نوێ، هه‌رچی به‌نزین که‌م
بێنی، له ده‌روه‌ی ده‌کرێت. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی نرخی
بازاری به‌نزین له ئێران (به‌نیسبه‌ت هه‌زینه‌ی
هه‌ڵهێنجان و پاڵاوتن یا کرێن له ده‌ره‌وه) له
وڵاتانی دیکه که‌متره، حکوومه‌ت ده‌بێ به‌نزین
به پاره‌یه‌کی زۆر بکڕێ و به پاره‌یه‌کی
فره‌که‌م له ئیختیاری خاوه‌ن ماشین و ئامێره‌کانی
به‌نزینیی بنێ( واتا سوبسیدی بۆ به‌نزینی
مه‌سره‌فی قایل بێت.) .
به د‌رکی
ئه‌و چتانه‌ی باسکرا، حکوومه‌ت ده‌یه‌وێ بۆ
چاره‌سه‌رکردنی ئه‌و گرفته، له‌باتی
چاره‌سه‌رییه‌کی ئیستراتێژیک و سه‌خت ئامێری ؛
له‌لایه‌ک، بۆخۆ ئاماده کردن بۆ ده‌ورانی قاتی
(به‌هۆی گه‌مارۆ یا شه‌ڕ) و له لایه‌کی دیکه‌وه
خۆ خه‌لاس کردن له هه‌زینه‌ی سوبسیدی(یارانه)
سه‌رتا سه‌همیه‌به‌ندی و پاشان یه‌کسان سازیی
نرخه‌کان که خۆی ناوی ناوه "نرخی ئازاد"
گرتووه‌ته به‌ر، واتا نرخی باو له بازاری
جیهانیدا که پاره‌یه‌کی یه‌کجار زۆرتره له نرخی
ئێستای به‌نزین. ئاشکرایه جیره‌به‌ندی کردنی
به‌نزین و پاشان یه‌کسان(ئازاد) کردنی نرخی،
زیانێکی گه‌وره له بنه‌ماڵه که‌مداهاته‌کان
ده‌دات. هه‌ر ئه‌وه‌شه که حکوومه‌ت خۆی باش
ده‌یزانی که ڕاگه‌یاندنی جیره‌به‌ندی به‌ئاسانی
وه‌رناگیرێت و خه‌ڵکیش ده‌انن که ده‌سپێکردنی
جیره‌به‌ندی، پاش ماوه‌یه‌ک نرخی ئازادی به‌دواوه
ده‌بێت، که بێگومان شوێنێکی یه‌کجار گه‌وره‌ی
له‌سه‌ر داهاتی خه‌ڵکانی که‌م داهات که زۆربه‌ی
دانیشتوانی ئێرانن، ده‌بێت.
حکوومه‌ت
له‌باره‌ی جیره‌به‌ندییه‌وه شه‌فاف هه‌ڵسوکه‌وت
ناکات. ئه‌وه‌یه که بۆ هه‌ر ئوتوموبیلێک 100
لیتر به‌نزینی له مانگدا بڕیوه‌ته‌وه(به نرخی
ئێستا). ئیتر باسی ئه‌وه ناکات که که‌ڵکوه‌رگرتن
له به‌نزین به نرخی ئازاد چۆن ده‌بێ، ئه‌مه
بۆخۆی چه‌شنێک ناڕوونی و بێ‌هیوای له نێو
خه‌ڵکانی که‌مداهاتدا پێک هێناوه. به‌تایبه‌ت
ئه‌و که‌سانه‌ی که به ئوتوموبیلی شه‌خسی خۆیان
مسافر که‌شی ده‌که‌ن ترسیان زۆرتره. چوونکه هێشتا
هیچ نه‌بووه بازاڕی قاچاخ ده‌ستی پێکردووه و
هه‌رله ئێسته‌وه نرخی به‌نزینی قاچاخ زیاتر له
3 تا 6 به‌رابه‌ری نرجی ئاساییه. جیا له‌وه‌ش
هه‌ر له رۆژی چوار شه‌مه‌وه نرخی تاکسی و
ئوتوموبیله مسافێرکێشه‌کان به‌ڕاده‌یه‌کی زۆر
زیادی کردووه و زیادبوونی نرخی تاکسی خۆبه‌خۆ
شوێن له‌سه‌ر نرخه‌کانی دیکه‌ش داده‌نێ، جا له‌م
نێوانه‌دا دیسان خه‌ڵکی که‌م داهاتن که ده‌بێ
تاوانی به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی ئاوسان بده‌ن. بۆیه
شاره‌ز‌ایانی کار وباری ئێران له‌و باوه‌ڕه‌دان که
ئاخونده‌کان به جیره‌به‌ندی کردنی به‌نزین
ریسکێکی گه‌وره‌یان کردوه و خه‌ڵکێکی زۆرتریان
کردووه‌ته نه‌یاری خۆیان و ده‌سه‌ڵاته‌که‌یان.
پووشپه‌ڕی 2707
گه‌ر بۆچوونێکت هه‌یه ئێره کلیک بکه
تکایه ئیشاره بکه‌ن که په‌یامه‌که‌تان له‌سه‌ر
کام بابه‌ته
مافی بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م
بابه‌ته بۆ هه‌ڵوێست پارێزراوه ، به هێنانی ناوی سه‌رچاوه
که‌ڵک وه‌رگرتن له‌م بابه‌ته ئازاده
|