|
کۆدینگ، رێگه‌یه‌کی دیکه دژی جلوبه‌رگی ژنان
و بۆ پادگانی کردنی
کۆمه‌ڵگه
ماڵپه‌ڕی هه‌ڵوێست
له‌رۆژی
یه‌کی پووشپه‌ڕه‌وه کودینگ(Coding
)ی جل و به‌رگ به‌شێوه‌ی ڕه‌سمی له ئێران‌دا له
لایه‌ن کاربه‌ده‌ستانه‌وه له‌به‌رچاو ده‌گیرێت و
لێره به‌دواوه هه‌ر جل و به‌رگێک(ناوخۆیی و
ده‌ره‌کی) ده‌بێ خاوه‌نی تێتیکێتی "براند" و
"کودینگ" بێت. لادان له‌م بڕیاره سزای به‌دواوه
ده‌بێت، واتا ئه‌و دووکان و فرۆشگایانه‌ی که جل
و به‌رگ ده‌فرۆش، ئه‌گه‌ر کاڵاکانیان ئێتیکێتی
کودینگی پێوه نه‌بێ، سه‌ره‌تا بۆ ماوه‌ی یه‌ک
مانگ ته‌نیا له‌گه‌ڵ هوشدار رووبه‌روو ده‌بن .
پاشان سزای گه‌وره‌ی وه‌ک جه‌ریمه‌ی قورسی ماڵی،
دادگا و زیندان و سه‌ره‌نجام داخستن و
ده‌سبه‌سه‌ردا گرتنی دوکان رووبه‌روو ده‌بن.
بێگومان
ئه‌و هه‌نگاوه‌ی حکوومه‌ت ئه‌گه‌ر له روواڵه‌ت دا
ناوی یه‌کده‌ست کردنه‌وه و "ئیستاندارد" سازییه،
به‌ڵام ناوه‌رۆکی چتێکی دیکه‌یه. ئه‌ویش
به‌ربه‌ره‌کانێ له‌گه‌ڵ جلوبه‌رگی خه‌ڵک،
به‌تایبه‌ت ژنانه که به‌شێوه‌یه‌کی به‌ر بڵاو تا
دێت له‌گه‌ڵ نورمه‌کانی داتاشراوی حکوومه‌تی
ئیسلامی فاسڵه ده‌گرێ و هه‌موو هه‌وڵ و ته‌قه‌لا
کانی حکوومه‌ت، چ "ئیرشادی" و چ "ئیجباری" هیچ
که‌ڵکیان نه‌بووه .
له‌ڕاستی‌دا له‌به‌رکردنی جلوبه‌رگ بوارێکی
به‌رینی نافه‌رمانیی مه‌ده‌نییه که گه‌لانی
دانیشتووی ئێران (به‌تایبه‌ت لاوان و ژنان)
هه‌میشه دژی حکوومه‌تی ئێران و یاسا
کۆنه‌په‌رستانه‌کانی به‌کاریان هێناوه. به
شێوه‌یه‌ک هه‌میشه یه‌کێک له خاڵه
هه‌ستیاره‌کان بووه که حکوومه‌تی هه‌راسان
کردووه. بۆیه ده‌بێ هێنانه ئارای کودینگ و
براندینگ‌ئش هه‌ر له‌و بواره‌دا واتا چه‌شنێک
به‌ربه‌ره‌کانی دژی جل و به‌رگی خه‌ڵک به‌تایبه‌ت
لاوان و ژنان چاو لێبکرێت. بۆ ڕاستی ئه‌و
ئیدیعایه پێویست به قووڵ بوونه‌وه نییه و
هێنانه‌وه‌ی قسه‌ی کاربه‌ده‌ستانی حکوومه‌ت له‌م
باره‌وه هه‌موو ڕاستی‌یه‌کانمان بۆ ده‌رده‌خه‌ن.
"موحه‌مه‌دی ئازاد" ڕه‌ئیسی
شوورای ئه‌سناف له وتووێژێکدا که
هه‌واڵده‌ریه‌کانی حکوومه‌ت، که سێ هه‌واڵده‌ریی
سه‌ربه حکوومه‌ت واتا ئیرنا(هه‌واڵده‌ریی فه‌رمیی
ده‌وڵه‌ت) و ئیلنا(هه‌واڵده‌ریی کار) و
ئیسنا(هه‌واڵده‌ریی خوێندکاران) بڵاویان
کردووه‌ته‌وه، سه‌ره‌تا ئامانجی ئه‌و هه‌نگاوه،
واتا "کودینگ" و "براندینگ" به ئیستاندارد کردنی
پۆشاک له بواره‌کانی چه‌ندایه‌تی و جۆنایه‌تی و
کونتڕۆلی بازاڕی نرخه‌کان و پێش‌گرتن به هاتنه
ژووری جلوبه‌رگی غیر ئیستاندارد و سه‌ره‌نجام
پشتیوانی له به‌رهه‌مهێنانی جلوبه‌رگی ناوخۆیی و
"حمایت از مصرف کننده" باسده‌کات. کاتێك له ناو
براو ده‌پرسن چۆن ده‌تانه‌وێت ئه‌م
گه‌ڵاڵه‌یه(کودینگ) به‌ڕێوه ببه‌ن، له وه‌ڵامدا
ده‌ڵێ: له مانگی
جۆزه‌ردانه‌وه له تاران 500 دووکانی جل و به‌رگ
فرۆشتن که ده‌ستووراتی ئیسلامیی له جل و
به‌رگه‌کانیاندا ڕه‌چاو کراوه که‌وتوونه‌کار.
به‌م شێوه‌یه
جه‌نابی سه‌رۆکی شوورای ئه‌سناف هه‌موو قسه‌کانی
خۆی له‌مه‌ڕ ئیستاندارد کردنی نرج و که‌یفییه‌تی
جل و به‌رگ و یارمه‌تیدانی بازاڕی ناوخۆ و پێش‌گرتن
له قاچاخ، وه درۆ ده‌خاته‌وه و مه‌به‌ستی
سه‌ره‌کی حکوومه‌ت له‌م ته‌رحه ده‌ر‌ده‌خات؛ که
ئه‌ویش ئیسلامی کردنی جل و به‌رگه. کاتێک له
ناوبراو ده‌پرسن چ چه‌شنه جلوبه‌رگێک بۆ کودینگ
ئه‌وله‌ویه‌تیان هه‌یه، له وه‌ڵامدا ده‌ڵێ
: له حاڵی
حازردا مه‌به‌ستی سه‌ره‌کی جل و به‌رگی ژنانه.
ئه‌ڵبه‌ت ئه‌مه په‌ره ده‌ستێنێ و هه‌موو
جلوبه‌رگێک ده‌گرێته‌وه".
ناوبراو له وه‌ڵامی پرسیارێکی دیکه‌دا له‌مه‌ڕ
ئه‌وه‌ی ئایا مه‌به‌ست ته‌نیا ئه‌وه‌یه که
هه‌موو جل و به‌رگێک "کودینگ"ی هه‌بێ یا مه‌به‌ستی
دیکه‌ش ره‌چاو ده‌که‌ن، ده‌ڵێ: "هه‌ر
جلوبه‌رگێک که له‌گه‌ڵ ده‌ستووری ئیسلامی رێک
نه‌خرابێت، کۆ ده‌کرێنه‌وه و پاش مانگێکی دیکه
گه‌ر جل و به‌رگی وا له هه‌ر پۆشاک فرۆشی‌یه‌ک
به‌دی بکرێ، دووکانه‌که داده‌خرێت و خاوه‌نه‌که‌ی
ده‌درێته دادگا."
وه‌ک
ده‌بینین کێشه‌که نرخ و به‌هێزکردنی بازاڕی ناوخۆ
و پشتیوانی له "مصرف کننده" (کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک)
نیه و ڕاست و ره‌وان مه‌به‌ستیان کونتڕل کردن و
ئیسلامی کردنی جل‌و به‌رگی کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکه. جا
وه‌ک هه‌ر ده‌سه‌ڵاتێکی دژ به خه‌ڵک و
سه‌رکوتگه‌ر، هه‌نگاوه سه‌رکوتگه‌رانه‌کانیان،
چه‌واشه نیشان ده‌ده‌ن و به وشه‌ی ڕازاوه
ناوه‌رۆکه دژی دێموکراتیک و نائینسانیه‌که‌ی
ده‌شارنه‌وه.
ئه‌ڵبه‌ت
ره‌وشێکی وا تازه نییه و هه‌موو سه‌رکوتگه‌ران
ئه‌وه پیشه‌یان بووه. بۆ نموونه له کاتی
کێشه‌کانی ناوخۆیی فه‌رانسه له سه‌ره‌تای 1870
کاندا و کاتێک له ساڵی 1871داپاش دوومانگ و نیو
کومونی پارسی تیکشکا و ژمارێک زۆر له
کوموناره‌کان نران به سینه‌ی دیواره‌وه و ئیعدام
کران، لوئی
ئادوڵف
تی‌یرز( سه‌رۆکی کۆماری سێهه‌م)ی فه‌رانسه
فه‌رمانیدا هه‌موو کۆچه‌و کۆڵانه‌کانی شار که پێچ
و قه‌مچیان هه‌یه بڕووخێنن و کۆچه و کۆڵانی ڕاست
ساز بکه‌ن. ناوبراو ئه‌و حه‌ره‌که‌ته‌ی به جوان
کردنی شار وه‌سف ده‌کرد، به‌ڵام ئامانجی سه‌ره‌کی
ئه‌وه‌بوو که له سه‌رهه‌ڵدانێکی ئیحتمالیدا
بوونی کووچه و کۆڵانی ڕاست مه‌ودای به
سه‌رهه‌ڵداوان نه‌ده‌دا زۆر به‌ربه‌ره‌کانێ بکه‌ن
و تۆپ و تفنگی ده‌سه‌ڵات به ئاسانی ڕاده‌گوێزران
و سه‌رکوتی ده‌کردن. ئێستا کاربه‌ده‌ستانی
حکوومه‌ت بۆ هه‌رکارێکی دژی ئینسانیان ، پاساوێکی
خه‌ڵک په‌سه‌ند ده‌بیننه‌وه، هه‌روه‌ک جه‌نابی
حه‌میدی ته‌قی زاده سه‌رۆکی "ستاد
مرکزی مبارزه
با قاچاق
کالا و ارز" بۆ پاساوی وه‌ڕێ خستنی "کودینگ" له
وتووێژ له‌گه‌ڵ هه‌واڵده‌ریی ئیلنا به‌م شێوه
پاساو دێنێته‌وه: "به
جێبه‌جێ کردنی ته‌رحی "کودینگ" و "براندینگ"، پێش
به بازاڕی قاچاخی جل و به‌رگ ده‌گیرێت و له
ئه‌نجامدا هه‌موو جل و به‌گێک ده‌بێته خاوه‌نی
نرخێکی یه‌کسان و گونجاو که ئه‌مه هه‌م له
چوونه ده‌ری ئه‌رز(دراو) به‌رگری ده‌کات و هه‌م
خه‌لکیش ئیتر به نرخی گران جل و به‌رگ ناکڕن."
ناوبراو
پاش ماوه‌یه‌کی کورت له‌بیری ده‌چێته‌وه چی
گوتووه و له‌سه‌ر شێوه‌ی جلوبه‌رگ پرسیاری
لێده‌که‌ن، ده‌ڵێ: "ئێمه
به‌شێوه‌ی گونجاو پێش به جل و به‌رگی ناله‌بار
ده‌گرین و یه‌کێک له مه‌به‌سته‌کانی براندینگ و
کودینگیش هه‌ر ئه‌وه‌یه".
به‌ڵام
ئایا حکوومه‌ت به‌م شێوه‌یه ده‌توانێ به
ئامانجه‌کانی که کونتڕۆڵ کردنی جل و به‌رگی خه‌ڵک
،به‌تایبه‌ت لاوانی کور و کچ و ژنانه، بگات؟
بێگومان وه‌ڵام نایه. چوونکه ئه‌وه بۆ 30 ساڵ
ده‌چێ حکوومه‌ت له هه‌موو ئامێرێک(ڕادیو و
ته‌له‌فزیون و ڕاگه‌یه‌نه‌ره‌کان، خوێندنگه و
زانکۆ کان و له هه‌موو گرینگتر پولیس و
ده‌سته‌کانی لات و لومپه‌نی حیزبوڵا و "خوشکانی
زه‌ینه‌ب " و ده‌یان ناوه‌ندی وه‌ک مونکرات و
حیراسه‌تی ئیدارات و خوێندنگه‌کان) که‌ڵکی وه‌ر
گرتووه تا به‌ڵکوو جل و به‌رگی سه‌رده‌می
عه‌ره‌به‌کانی 1400 ساڵ پێش له‌به‌ر ژنان و
پیاوانی دانیشتووی ئێران بکات، به‌ڵام نه‌ک هه‌ر
سه‌رکه‌وتنی به‌ده‌ست نه‌هێناوه، به‌ڵکه
کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک و به‌تایبه‌ت ژنان توانیویانه
به ته‌حه‌مولی ده‌رد و ره‌نج و مه‌شه‌قه‌ت،
حکوومه‌ت له زۆرباره‌وه ناچار به پاشه‌کشه
یالانی که‌م بێده‌نگی بکه‌ن و زۆر شێوه‌ی "ئیبداعی
له جل و به‌رگی "ئیسلامی " پێک بێنن که
هه‌موویان دژی بیری ته‌سک و کۆنه‌په‌رستانه‌ی
ئاخونده‌کانن.
له
لایه‌کی دیکه‌شه‌وه، به‌پێچه‌وانه‌ی ئیدیعاکانی
کاربه‌ده‌ستانی حکوومه‌ت، به وه‌گه‌ڕ که‌وتنی
کودینگ و براندینگ بازاڕی قاچاخی جل و به‌رگ نه‌ک
هه‌ر له‌ناو ناچێ، به‌ڵکوو په‌ره‌یه‌کی زۆرتر له
ڕابردوو ده‌گرێ، چوونکه زۆربه‌ی زۆری دانیشتووانی
ئێران، به‌هیچ شێوه‌یه‌ک ئاماده نابن جل وبه‌رگێک
له‌به‌ر بکه‌ن که حکوومه‌ت ره‌زامه‌ندیی له‌سه‌ر
بێت. دیاره له‌م نێوانه‌دا دیسان، له
لایه‌که‌وه ئه‌وه خه‌ڵکن که ده‌بێ جل و
به‌رگیان گرانتر بکرن و تاوانی بده‌ن، له‌لایه‌کی
دیکه‌وه ،بازاڕی قاچاخچیان حیسابی گه‌رم ده‌بێ و
گومان له‌وه‌دا نییه که سه‌رکرده‌کانی سپا و
به‌سیج (وه‌ک سه‌رکرده‌ی هه‌موو بانده‌کانی
قاچاخ) نانیان ده‌که‌وێته رۆن و له‌م ڕێگه‌شه‌وه
ده‌که‌ونه ڕاو و ڕووتی زۆرتر.
پووشپه‌ڕی 2707
گه‌ر بۆچوونێکت هه‌یه ئێره کلیک بکه
تکایه ئیشاره بکه‌ن که په‌یامه‌که‌تان له‌سه‌ر
کام بابه‌ته
مافی بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م
بابه‌ته بۆ هه‌ڵوێست پارێزراوه ، به هێنانی ناوی سه‌رچاوه
که‌ڵک وه‌رگرتن له‌م بابه‌ته ئازاده
|