|
"ده‌بێ
زاڵم له‌به‌ر تێکۆشه‌ران به‌ر‌داته‌وه ده‌ستان"
هێمن
ماڵپه‌ڕی هه‌ڵوێست
تێبینی
ئه‌م بابه‌ته له‌سه‌ر نامه و زانیاریه‌کانی
هێژا
مێهران. م
، هاونیستمانیی کوردمان که خوێندکاری یه‌کێک
له
زانکۆکانی تارانه داڕێژراوه.
وه‌ک ده‌زانین حکوومه‌تی ئێران له ناوه‌ڕاست
مانگی به‌هار واتا گوڵان، حه‌ره‌کتیكی به‌ر بڵاو و
سه‌راسه‌ری له هه‌موو شاره‌کانی ئێران ،به‌ناوی
"موبارزه له‌گه‌ڵ به‌د حجابی و ئه‌رازڵ و
ئه‌وباش(لات و لووت)" ده‌سپێکرد. ئه‌م حکه‌ره‌که‌ته‌ی
رژیم ده‌قیقه‌ن هه‌ر وه‌ک کوودتا ده‌چوو . واته
له ڕاستیدا کوودیتایه‌کی ئێعلام نه‌کراویان
به‌ڕێوه برد. چوون هه‌ر وه‌ک دیتمان، له کاتی
پیاده‌کردنی نه‌خشه‌که‌یاندا، سه‌دان هه‌زار هێزی
ئینتیزامی، به‌سیج ، "هێزه‌کانی زه‌خیره‌ی پێش
گرتن له کوودتا" ، هێزه‌کانی "شورش‌های ناگهانی و
غیرقابل کنترل" و ده‌سته‌کانی لومپه‌نی
به‌کرێگیراو به‌ناوی حیزبوڵا یان رژانده ناو
خیابانه‌کان.
هاوکات له‌گه‌ڵ ئه‌و شێوه کوودتایه و ئه‌زیه‌ت و
ئازاری خه‌ڵک له خیابانه‌کان و ته‌نانه‌ت لێدان و
خوێناوی کردنی ژنان و پیاوان له پێشچاوی دووربینی
موبایلی خه‌ڵک(که ئێسته هه‌رکه‌سه بۆ خۆی
خه‌به‌رنگارێکه)، حکوومه‌ت به ئامانجی ته‌کمێڵ
کردنی کودتاکه‌ی ، هێرشێکی سازماندراوی بۆسه‌ر
دانشگا کان له سه‌رتاسه‌ری ئێران و به‌تایبه‌ت
تاران و به‌شێوه‌ی تایبه‌ت دانشگای" پلی تکنیک"
ده‌سپێکرد. که له واقێع دا دووپات کردنه‌وه و
به‌ڕێوه بردنی "ئینقلاب فه‌رهه‌نگی" بوو؛ که
خوێندکاران ناویان نا "شۆڕشی فه‌رهه‌نگی دوه‌م".
له‌م حه‌ره‌که‌ته‌دا حکوومه‌ت زۆرتر له
به‌کرێگیراوانی خۆی به‌ناوی "به‌سیج دانشجووئی"
که‌ڵکئ وه‌رگرت. ئه‌م که‌سانه که به به‌سیج
دا‌نشجوو خۆیان ده‌ناسێنن، که‌سانێکی بێ مێشکن و
به‌زۆری له‌ڕێگه‌ی سه‌همیه‌وه (بێ کونکوور) که
زۆرتر سه‌همیه‌ی سپای پاسدارانه، چوونه‌ته
دانشگا و نه سه‌واد و نه شعووری خوێندکاریان
هه‌یه و نه ره‌فتار و منشی دا‌نشجوو. ئه‌مانه
خه‌ڵکێکی تێنه‌گه‌یشتوون که ئامانجیان خوێندن
نیه و به‌زۆریش له باتی چوونه سه‌ر کلاسی ده‌رس
، هه‌ر له خۆپیشاندانی "زینده‌باد و مورده‌باد"
به‌شدارن و بوونه‌ته کوته‌کی ده‌ستی حێراسه‌تی
دانشگا، و هێزی ئینتزامی و کاربه‌ده‌ستانی نیزامی
و ئیتڵاعاتی ،به‌شێوه‌یه‌ک که یا وه‌ک " امت
همیشه در صحنه" پێش به سه‌فاره‌تخانه‌کانی
ده‌وڵه‌تانی موعته‌رز به سیاسه‌ته‌کانی ئێران
ده‌گرن، یا له نوێژی جومعه‌دا ده‌بنه
"نمازگزاران موءمن" و ئاڵا و سه‌مبولی ئه‌م و ڵات
و ئه‌و وڵات ئاگر ده‌ده‌ن و له‌قه شێلی ده‌که‌ن،
یا له زانکۆکان ده‌بنه دا‌نشجوو و به لات بازار
کۆبوونه‌وه‌ی خوێندکاران تێکده‌ده‌ن.
حکوومه‌ت جیا له سه‌رکوتی زانکۆکان، هه‌روه‌ها
دژی کریکاران و فه‌رهه‌نگیان‌یش هه‌نگاوی هه‌ڵگرد.
گه‌ر به‌کورتی باسی بکه‌ین حکوومه‌ت هاوکات دژی
دانشجو، کرێکار و فه‌رهه‌نگیان(مامۆستایان) و
کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک و به‌تایبه‌ت ژنان ئیقدامی کرد و
به‌مه‌به‌ستی خه‌فه‌کردنی ده‌نگی هه‌ر ئیعترازێک
وه‌ک گورگی هار چنگ و ددانی لێ تیژ ده‌کردنه‌وه و
جار جاریش به لێدانی ژنان و پیاوان له
خیابانه‌کان و گرتنی خوێندکار و کرێکار و
موعه‌لێمان، که‌ڵوه‌یه‌کی لێ ده‌گرتن.
به‌ڵام هه‌روه‌ک پێشبینی ده‌کرا، حکوومه‌ت هیچ
سه‌رکروتنێکی به‌ده‌ست نه‌هێنا. چوونکه نه
کۆمه‌ڵگه ئه‌و کۆمه‌ڵگه‌ی جارانه بوو که هه‌روا
به‌ئاسانی بترسێ. و نه هه‌لومه‌رجی جیهانیش ئه‌و
مه‌یدانه‌ی ئه‌دا به حکوومه‌ت به‌که‌یفی خۆی
کودتای ڕانه‌گه‌ندراو جێ به جێ بکات. ئه‌وبوو
دیتمان له شه‌قامه‌کان ژنان و پیاوان سه‌ره‌ڕای
ئه‌و بێ ئیحترامی و ته‌وهینانه‌ی که لاته "
قه‌مه زه‌ن و ڕه‌مه زه‌ن"ه‌کانی حکوومه‌ت به‌و
خه‌ڵکه‌یان ده‌کرد و لێیان ده‌دان، له زۆر شوێن
ئیعترازی ده‌سته‌جه‌معی که‌وته رێ و ته‌نانه‌ت
له‌گه‌ل هێزه‌کانی حکوومه‌ت ده‌رگیر بوون. زۆرجار
کاتێک به‌کرێگیراوانی حکوومه‌ت که‌سێکیان ده‌ستگیر
ده‌کرد، لاوان په‌لاماریان ده‌برده سه‌ریان و
گیراوه‌که‌یان نه‌جات ده‌دا. به‌ره به‌ره بوونی
کودتاچیان له شه‌قامه‌کان رۆحیه‌ی موقاومت و
به‌ربه‌ره‌کانێ یان له ناو کۆمه‌ڵگه‌دا له
هه‌موو شوێن(کارگه و کارخانه، زانکۆ و شه‌قامی
شاره‌کان) پیكهێنا. به‌شێوه‌یه‌ک که حکوومه‌ت
ترسا که گه‌ر بێت و رۆحیه‌ی موقاومه‌ت وا گه‌شه
بکات، هه‌ر ئان ئیمکانی گۆڕانی موقاوموتی
په‌راکه‌نده به قیام و ڕاپه‌رینی گشتی،
چاوه‌روانکراوه. بۆیه وای به‌باش زانی بێ ئه‌وه‌ی ده‌نگی
ده‌ر بێنێ، هێزه‌کانی کۆ بکاته‌وه و به قه‌ولی
کوردان" ڕێوی پێچ" بکات.
دیاره له‌م میانه‌دا نابێ ده‌نگئ ئیعترازی
نێونه‌ته‌وه‌یی، چ رێکخراوه ئینسان دۆسته‌کان و چ
ده‌وڵه‌تانی رۆژئاوایی فه‌رامۆش بکه‌ین. ئه‌و
ئیعترازانه شێوه‌یه‌ک موتمانه‌یان به خه‌ڵکدا
که له موبارزه دژی حکوومه‌تی جه‌هل و
جه‌ناته‌تی ئیسلامی سیاسی، ته‌نیا نین و ئیمڕۆ
کۆمه‌ڵگه‌ی جیهانی ئیتر ناتوانی وه‌ک ساڵانی پێش
له ئاست سه‌رکوت و جه‌نایه‌تی ئه‌م دز و لات و
قاچاخچیانه‌دا که له رێکخراوێکی مافیایی به‌ناوی
حکوومه‌تی ئیسلامی‌دا کۆ بوونه‌ته‌وه، بێده‌نگ
بێت. له ڕاستیدا ترسی حکوومه‌تیش هه‌ر ئه‌وه‌یه
که وره‌ی به‌ربه‌ره‌کانی و موقاومه‌تی خه‌ڵک
بچێته سه‌ر. به‌ڵام بێگۆمان ره‌وتی زه‌مان
به‌ره‌و پێش ده‌چێ و تازه نه به "دوعای
کومه‌یل" و بڵاوکردنه‌وه‌ی خورافات و ئیستخاره و
دوعا و نووشته،دۆخه‌که به‌ره‌و دواوه
ده‌گه‌ڕێته‌وه و نه به سه‌رکوت و هێزی
ئینتیزامی و به‌سیج و لات و لومپه‌نه‌کانی دیکه.
هه‌ر ئه‌وه‌شه که ئێمه له یه‌کساڵی ڕابردوودا
شاهێدی پێشره‌وی بزووتنه‌وه جه‌ماوه‌ری و
مه‌ده‌نینه‌کانین و تا دێت ئه‌و بزووتنه‌وانه
به‌رینتر و ئامانجداه‌تر ده‌بن. که ده‌وری گه‌شه
و په‌ره‌ی ئامێره‌کانی پێوه‌ندی و ڕاگه‌یه‌نه‌ری
خۆی هۆیه‌کی گرینگه که حکوومه‌ت نه‌توانێ وه‌کو
ڕابردوو به‌خێرایی سه‌رکوتیان بکات. بێگومان ئه‌م
ره‌وه‌نده‌ی گه‌شه‌ی خه‌باتی جه‌ماوه‌ر و
به‌تایبه‌ت ناوه‌نده مه‌ده‌نییه‌کان له پرۆسه‌ی
خۆیدا ده‌بێته یه‌کگرتنی جه‌ماوه‌ری و ده‌روات تا
ته‌کلیفی حکوومه‌تی ئیسلامی بۆ هه‌میشه روون
بکاته‌وه و وه‌ک مامۆستا هێمن ده‌ڵی ئاخری "ده‌بێ
زاڵم له‌به‌ر تێکۆشه‌ران به‌ر‌داته‌وه ده‌ستان".
3
پووشپه‌ر 1386
گه‌ر بۆچوونێکت هه‌یه ئێره کلیک بکه
تکایه ئیشاره بکه‌ن که په‌یامه‌که‌تان له‌سه‌ر
کام بابه‌ته
مافی بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م
بابه‌ته بۆ هه‌ڵوێست پارێزراوه ، به هێنانی ناوی سه‌رچاوه
که‌ڵک وه‌رگرتن له‌م بابه‌ته ئازاده
|