|
چه‌ند سه‌رنجێک بۆ لاوان و چالاکانی سیاسی-
مه‌ده‌نی له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان
ماڵپه‌ڕی هه‌ڵوێست
به‌گوێره‌ی ئه‌و هه‌واڵانه‌ی له سه‌رچاوه‌ی
باوه‌ڕپێکراو به‌ده‌ستمان گه‌یشتووه، حکوومه‌تی
ئیسلامی له درێژه‌ی پادگانی کردنی کۆمه‌ڵگه و
خه‌ست کردنی زه‌خت و زۆر بۆ سه‌ر کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک
و به‌تایبه‌ت چالاکانی مه‌ده‌نی – سیاسی و لاوان،
به شێوه‌ی جۆربه‌جۆر و له رێگه‌ی
به‌کرێگیراوانیه‌وه که‌وتووه‌ته به‌رین و
به‌رفراوان کردنی تۆڕه جاسووسی‌یه‌کانی.ئه‌م
سیاسه‌ته‌ی حکوومه‌ت له کوردستان و به‌تایبه‌ت
له شاره‌کان به‌رچاوتر و دیارتره.
بۆ پێشبردنی ئه‌م سیاسه‌ته
حکوومه‌ت له رێگه‌ی وه‌زاره‌تی ئیتڵاعاته‌وه
"ده‌ستوورالعمل" ی فشار و زوخت و زۆر و کونتڕۆلی
زۆرتری به هه‌موو به‌کرێگیراوانی ئاشکرا و نهێنی
خۆی ناردوه. زانیارییه‌کان ئه‌وه ده‌ڵێن که
حکوومه‌ت تا دێت، هه‌ست به لێدانی خۆی له لایه‌ن
ئامریکاوه زۆرتر ده‌کات و به‌و پێیه‌ش تا دێت خۆی
زۆرتر بۆ ئه‌گه‌رێکی وا ئاماده ده‌کات. سیاسه‌ت
داڕێژه‌رانی حکوومه‌ت لێکدانه‌وه‌یان ئه‌وه‌یه
که گه‌ر بێت و به‌ر په‌لاماری ئامریکا بکه‌ون،
ناوچه‌کانی وه‌ک کوردستان و به‌لووچستان و
ئه‌حواز و شاره‌گه‌وره‌کانی ئێران ئیمکانی ڕابوون
و ڕاپه‌رین به‌دی ده‌کرێ؛ بۆیه رێگه‌چاره‌یان له
په‌ره‌پێدانی تۆڕی جاسووسی و ده‌زگاکانی "شنوود" و
کونتڕۆلی ته‌له‌فوون و ئیتنێترنێت و به‌تایبه‌ت
ته‌له‌فوونی موبیل دێتوه‌ته‌وه.
بۆیه به‌پێویستمان زانی
هاونیشتمانان و به‌تایبه‌ت لاوان و چالاکانی سیاسی
و مه‌ده‌نی ئاگادار بکه‌ینه‌وه که ده‌بێ وریایی
خۆیان زیاتر بکه‌ن و له شێوه‌ی به‌کار گرتنی
ئامێره‌کانی پێوه‌ندی وه‌ک ته‌له‌فوون،
ته‌له‌فوونی موبیل و ئینتێرنێت و به‌تایبه‌ت
ناردنی ئیس ئێم ئیس(SMS)
وریابن. ئه‌م وریاییه به‌تایبه‌ت له کاتی
پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ ده‌ره‌وه‌ی وڵات ده‌بێ زۆرتر
بێت. چالاکان و لاوان ده‌بێ له‌کاتی که‌ڵکوه‌رگرتن
له‌م ئامێرانه، هه‌وڵ بده‌ن ته‌واوی بواره‌کانی
ئه‌منیه‌تی له‌به‌رچاو بگرن.
زانیاریه باوه‌ر پێکراوه‌کان
ئه‌وه ده‌سنیشان ده‌که‌ن که
ئینتێرنێت(به‌تایبه‌ت له کافی نێته‌کان) و
ته‌لفوونی موبیل و SMS
به توندی کونتڕۆڵ ده‌کرێن، مه‌به‌ستی حکوومه‌ت
له‌م کارانه‌ی له دا‌و خستنی لاوان و چالاکانه و
ده‌یانه‌وێ به‌هه‌ر شێوه‌یه‌ک بووه چه‌ند که‌سێک
له کوردستان وه‌ک جاسووسی بێگانه بێننه سه‌ر
ته‌له‌فزیون و قسه‌کانی موحسنی ئێژه‌یی(وه‌زیری
ئیتڵاعات) له‌مه‌ڕ "تۆڕه جاسووسیه‌کانی ئامریکا و
ئینگلیس" وه‌ڕاست بگه‌ڕێنن.
بێگومان ئه‌م زانیاریانه
نابێت که‌ند و کۆسپ بخاته سه‌ر ژیانی ئاسایی و
تێکۆشانی چالاکان و لاوان و ئه‌م تێکۆشه‌رانه
وه‌ک تا ئێستا کردوویانه، رێگه‌ی
پووچه‌ڵکردنه‌وه و به‌رپه‌رچ دانه‌وه‌ی
سیاسه‌ته سه‌رکوگه‌رانه‌کانی حکوومه‌ت به ئاسانی
ده‌بیننه‌وه.
30 ی جۆزه‌ردانی 2707
گه‌ر بۆچوونێکت هه‌یه ئێره کلیک بکه
تکایه ئیشاره بکه‌ن که په‌یامه‌که‌تان له‌سه‌ر
کام بابه‌ته
مافی بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م
بابه‌ته بۆ هه‌ڵوێست پارێزراوه ، به هێنانی ناوی سه‌رچاوه
که‌ڵک وه‌رگرتن له‌م بابه‌ته ئازاده
|