بڕیارێک که پارتی داد و
گه‌شه داویه و به‌ته‌واوی له‌گه‌ڵ باوه‌ڕی
مه‌زهه‌بیان دژایه‌تی هه‌یه ئه‌وه‌یه که ئه‌و
پارته به‌شێوه‌ی فه‌رمی ڕایگه‌یاندووه که هیچ
ژنێکی سه‌رپۆش به‌سه‌ر له‌م پارته خۆی بۆ
ئه‌ندامه‌تی پارلێمانی ئایه‌نده به‌ربژار ناکات.
گه‌ر ئه‌م هه‌ڵوێسته باش لێک بده‌ینه‌وه ئه‌وه
ده‌گه‌ینێت که ژنێک که سه‌ری نه‌پۆشی ده‌توانێ
ئه‌ندامی ئه‌و رێکخراوه بێت و ته‌نانه‌ت ببێته
ئه‌ندام پارلێمان واتا نوێنه‌ر و قسه‌بێژی ئه‌و
پارته له پارلێمان و ته‌نانه‌ت ببێته وه‌زیر
و...
پێم وانییه که‌س له‌و شک و
گومانی هه‌بێت که پارتی داد و گه‌شه ئاوه‌ڵ برای
پارته‌کانی "رێفاه" و "فه‌زیله‌ت" ه و رێبه‌ری
عه‌قیده‌تیشیان "نه‌جمه‌دین ئارباکان" ه،که به
حوکمی دیوانی به‌رزی وڵات بۆ ماوه‌یه‌ک له
سیاسه‌ت دووڕخرایه‌وه. هه‌م "ریفاه پارتیسی" و
هه‌م "فه‌زیله‌ت پارتیسی" و هه‌م حیزبه‌که‌ی
ئه‌ردۆغان(ئه‌داڵه‌ت وه کالکما پارتیسی) به
ئه‌حزابی باوه‌رمه‌ند به ئیسلام ده‌ناسرێن و پاش
هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی دووپارتی پێشوو( سه‌ره‌تا
رێفاه و پاشان فه‌زیله‌ت) ئه‌ردوغان پارتی
سێهه‌می واتا داد و گه‌شه‌ی دامه‌رزاند.
به‌هۆی یاسا توند و جێ
که‌وتووه‌کانی سێکۆلاریزمی چه‌شنی که‌ماڵ
موسته‌فا(باوکی تورکان) ، پارتی داد و گه‌شه
هێندێک شاراوه‌تر ئامانجه ئیسلامیه‌کانی له
به‌رنامه‌ی خۆیدا گونجاند. به‌ڵام ئه‌ندامان و
لایه‌نگران و به‌تایبه‌ت کادری ڕێبه‌ریی هه‌مان
که‌سانی دوو پارتی پێشوو بوون.
به‌هۆی گه‌نده‌ڵی و بێ
عه‌مه‌لیی پارته‌کانی به ڕوواڵه‌ت سێکۆلار به‌ڵام
بێزراو له پێشچاوی خه‌ڵک و هه‌روه‌ها به‌هۆی
ئه‌وه‌ی به‌شێوه‌یه‌کی ریشه‌یی و بنه‌ڕيتی کار بۆ
نه‌هێشتنی خورافه و بیروه‌بۆچوونی کۆن ئه‌نجام
نه‌درابوو و به‌تایبه‌ت به‌هۆی سڕینه‌وه‌ی
ئاسه‌واری ئیسلامی پاش عوسمانی به‌که‌ڵک وه‌رگرتن
له زۆر و به زه‌بری له‌شکه‌ر و زیندان و...،
ئیسلامی سیاسی به شێوه‌یه‌کی به‌رین له تورکیه
سه‌رنجی چین و توێژی دوواکه‌وتوو و هه‌ژار،که
ڕێژه‌یه‌کی یه‌کجار زۆری ئه‌و کۆمه‌ڵگه‌یه‌ن
(به‌داخه‌وه به کوردیشه‌وه) ، ڕاکێشاوه.
ئه‌وه بوو پارتی داد و گه‌شه ،پاش چه‌ندین
هه‌ڵبژاردن وه‌ها رێژه‌یه‌کی له پارلێمان
به‌ده‌ست هێنا که به بێ هیچ ئی‌ئتلافێک توانی
ده‌وڵه‌ت پێک بێنێ. ئه‌ڵبه‌ت پێشتریش له
هه‌ڵبژاردنی شاره‌داریه‌کاندا سه‌رکه‌وتنی
گه‌وره‌یان به‌ده‌ست هێنابوو.
هه‌ر له‌کاتی به‌ده‌سته‌وه
گرتنی ده‌وڵه‌ت له لایه‌ن پارتی داد و گه‌شه‌وه
، به‌ربه‌ره‌کانی و چاوشاره‌کێی له‌شکر و سیسته‌می
سێکۆلاری تورکییه و ده‌وڵه‌تی ئیسلامباوه‌ڕ
ده‌ستیپێکرد. ئه‌وه‌ش ڕاست له‌کاتێکدابوو که
کۆمه‌ڵگه‌ی ئورووپا زه‌ختی خستبووه سه‌ر تورکییه
که ده‌بێ سیمایه‌کی دێموکراتیک له خۆی نیشان
بدات و یاسا و کرده‌وه‌ی دێموکراتێک له
کۆمه‌ڵگه‌دا ره‌چاو بکات. بێگومان ئه‌و
هه‌لومه‌رجه و به‌تایبه‌ت ئه‌و ته‌ماحه‌ی که
پارێزه‌رانی سێکۆلاریزمی ئاتاتورکی هه‌یانه، که
تورکییه له وڵاتانی ئیسلامی و "دواکه‌وتووی
رۆژهه‌ڵات" جیابکه‌نه‌وه و به وڵاتێکی
"ئورووپایی" بناسێنن، زۆری یارمه‌تی ئیسلام
باوه‌ڕانی دا که هێندێک پێشره‌وی له جێ‌به‌جێ
کردنی سیاسه‌ته‌کانیان دا بکه‌ن و له‌گه‌ڵ
کوودیتای له‌شکه‌ر رووبه‌روو نه‌بن.
به‌ره به‌ره پێشره‌وی ئیسلام
باوه‌ران له ده‌سه‌ڵات ، وه‌ها هه‌لومه‌رجێکی
پێکهێنا که سیسته‌می دووشێوه‌ی ده‌سه‌ڵات1
به‌روه یه‌ک کاسه بوون ده‌چوو. ئه‌وه بوو که
له‌شکر به ده‌رک کردنی ئه‌و مه‌ترسیه، هه‌نگاوی
نایه پێش و به پشتیوانی کردن له سێکۆلاریزم و
که‌ڵکوه‌رگرتن له بارییه(ئه‌هروم)ه‌کانی
ده‌سه‌ڵات، پێشی له پێشره‌وی ئیسلامباوه‌ران بۆ
به‌ده‌سته‌وه گرتنی سه‌رۆککۆماری گرت و
سه‌ره‌نجام هه‌ڵبژاردنی پێش وه‌خت وه‌ک مه‌یدانێک
بۆ زۆرانبازیی ئه‌و دوو بۆچوونه(ئیمانی و
عیلمانی)هاته کایه‌وه.
له‌م ماوه‌دا شه‌ڕی ده‌سه‌ڵات
و بردنه‌پێشی باوه‌ره‌کان توند و تیژتر
بووه‌ته‌وه. سه‌ره‌تا
ده‌وڵه‌تی
ئیسڵامباوه‌ڕ به‌و پشتیوانیانه‌ی یه‌کێتی
ئورووپا له دێموکراتیزه کردنی کۆمه‌ڵگه‌ی
تورکییه ده‌یکات و ئه‌وه‌ی که له‌شکر تا
ڕاده‌یه‌ک ره‌چاوی پێشنیاره‌کانی (ئوروپا) له‌مه‌ر
خۆ تێهه‌ڵ‌نه‌قوتان له سیاسه‌تدا کردووه ،
هێندێک جه‌سوورانه هاته‌مه‌یدان و تا ئه‌و جێگه
چووه پێش که ئه‌ردوغان ڕه‌خنه‌ی له هه‌ڕه‌شه‌ی
له‌شکر گرت و ڕایگه‌یاند که :"دژایه‌تیی
ڕێبه‌رانی سیاسی له سیسته‌مێکی دیموکراتیکدا بۆ
سیسته‌می قه‌زایی ئێمه قه‌بووڵ ناکرێت."
هێشتا چه‌ند رۆژ له‌م قسه‌ی ئه‌ردوغان
تێنه‌په‌ڕیبوو که وه‌رچه‌رخانێکی سه‌یر له
هه‌ڵوێستی به‌ڕێوه‌به‌رانی ده‌وڵه‌ت و له‌وانه
"ئه‌ردووغان"دا هانه ئاراوه. چوونکه له‌شکر بێ
پێچ و په‌نا ڕایگه‌یاند که بۆ پاراستنی
به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی وڵات( بخوێنه‌وه که‌ماڵیزم)
خۆمان به به‌رپرسیار ده‌زانین. ئه‌وه‌بوو که
ئه‌ردوغان په‌یامه‌که‌ی له‌شکری باش وه‌رگرت و بۆ
دڵداری دانه‌وه و دڵنیا کردنیان ڕایگه‌یاند
هه‌رکات له‌شکر بیه‌وێت کرده‌وه‌ی نیزامی له
ده‌ره‌وه‌ی وڵات ئه‌نجام بدات(کوردستان- ن)
ده‌وڵه‌ت و پارلێمان پشتیوانی لێد‌ه‌ن.
به‌ڵام بۆچی ئیسلامباوه‌ڕان
ده‌یانه‌وێت سه‌نگه‌ری سه‌رۆککۆماریش داگیر بکه‌ن؟
ڕاستی ئه‌وه‌یه ،ئه‌گه‌رچی
به پێی یاساکانی تورکییه سه‌رۆککۆمار له
روواڵه‌تدا ده‌سه‌ڵاتێکی نییه و زۆرتر
ته‌شریفاتی(دیوانی) ده‌نوێنی، به‌ڵام له ڕاستیدا
وانییه و له زۆر شوێندا بڕیاری چاره‌نووس ساز بۆ
تورکییه له‌لایه‌ن سه‌رۆککۆماره‌وه ده‌درێت. بۆ
نموونه ،ڕاسته که سه‌رۆکۆمار له کاری
به‌ڕێوه‌بردن و ئیجراییدا ده‌خاله‌تی نییه،
به‌ڵام له ده‌سنیشان کردنی قازیه‌کانی دیوانی
به‌رزی وڵات (ناوه‌ندێکی بڕیارده‌ری گرینگه له
کاتی کێشه‌کانی پارلێمان و ده‌وڵه‌تدا)، سه‌رۆکی
زانکۆکان(وه‌ک ناوه‌ندی په‌روه‌رده و
بارهێنان)،باڵوێزانی تورکییه بۆ وڵاتانی
دیکه(وه‌ک نوێنگه‌ی عیلمانی بوون) و له هه‌مووی
گرینگتر دیاریکردنی سه‌رۆکانی ناوه‌ندیی
فه‌رماندیی له‌شکر و سپا و دیاریکردنی جێگرانی
وه‌زیران و سه‌ره‌نجام ڤیتۆکردنی
په‌سه‌ندکراوه‌کانی پارلێمان، خاوه‌ن ئیختیار و
بڕیاره. هه‌ر ئه‌وه‌یه که له‌شکر و ژنراڵه‌کان
له‌وه ده‌ترسێن که بوونی ئیسلامباوه‌ڕێکی وه‌ک
عه‌بدووڵا گۆڵ ،ئه‌و ده‌ره‌تانه‌یان بۆ بکاته‌وه
که به‌ره به‌ره فه‌رمانده‌رانی له‌شکری
سه‌ربه‌لایه‌نی خۆیان په‌روه‌رده‌و به‌رزیان
بکه‌نه‌وه و شیرازه‌ی سێکۆلاریزمی که‌ماڵیزم
به‌ته‌واوه‌تی لێک بڵاو بکه‌ن.
به له‌به‌رچاو گرتنی
ئه‌وانه‌ی باسم کرد، به‌باوه‌ڕی من ئه‌م
هه‌ڵبژاردنه‌ی 22 ی مانگی 6 یه‌کێک له چاره‌نووس
سازترین هه‌ڵبژاردنه‌کانی تورکیه‌یه و له‌شکریش
هه‌ر له ئێسته‌وه خۆی بۆ ئاماده ده‌کات و ئه‌و
جموجؤلانه‌ی له کوردستان ده‌یکا زۆرتر له‌وه‌ی
دژی هێزه‌کانی باشووڕی کوردستان بێت، قه‌ران
نانه‌وه‌یه بۆ ئه‌وکاته‌ی که ئه‌گه‌ر ئه‌نجامی
هه‌ڵبژاردن، زاڵ بوونی ئیسلامباوه‌ڕه‌کان به‌سه‌ر
"که‌مالیزم " دا بێت، بێگومان ئه‌وکاته گه‌ر
ده‌ره‌تانی کودیتایان نه‌بێت(هۆکاره‌کانم پێشتر
باسکردووه) ئه‌وه ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر به‌شێوه‌ی
کاتیش بووه، شه‌ڕێکی ده‌ره‌کی وه‌ڕێ ده‌خه‌ن تا
بواری تێکه‌وه پێچان و کۆکردنه‌وه‌ی گه‌مه‌ی
دێموکراسیی که‌ماڵیزم(بۆ پاراستنی که‌ماڵیزمی
عیلمانی له‌به‌رابنه‌ر که‌ماڵیزمی ئیمانی‌یه‌وه)
خۆش بکه‌ن.
1
- من باسی سیسته‌می
دووشێوه‌ی ده‌سه‌ڵاتم کرد، پێویسته هێندێک ئه
چه‌مکه روون بکه‌مه‌وه. له تورکییه دا
قه‌واره‌ی سیاسی له‌سه‌ر بنه‌مای دوو ده‌سه‌ڵات
دامه‌رزاوه. واتا دوو ده‌سه‌ڵات له ئارادایه،
یه‌که‌م ده‌وڵه‌ت که به روواڵه‌ت کار و باری
به‌ده‌سته‌وه‌یه، دووه‌م له‌شکر که به
ده‌سه‌ڵاتی سێبه‌ر ده‌ناسرێ و له‌سه‌ره‌وه‌ی
ده‌وڵه‌ت ڕاه‌ستاوه. له‌م نێوانه‌شذا هێندێک پله
و دامه‌رزاو هه‌ن که نوێنه‌رایه‌تیی ده‌سه‌ڵاتی
سپا ده‌که‌ن . بۆ نمونه سه‌ره‌وککۆمار و ئه‌و
دامه‌زراوه و ناوه‌ندانه که به هه‌ڵبژاردن
به‌ڕێوه‌به‌رانیان دیاری ناکرێن و به زۆری
ڕیسمه‌یان له‌ده‌ستی ژنراڵه‌کانی له‌شکردایه .
سه‌رۆکۆمار و چه‌ند ناوه‌ندی دیکه‌ی باس‌کراو هه‌ر
بڕیار و ته‌نانه‌ت یاسایه‌ک که پارلێمان
په‌سه‌ندی بکات به‌که‌یفیان نه‌بێت(له گه‌ڵ
چوارچێوه دیایکراوه‌کانی که‌ماڵیزم یه‌ک
نه‌گرێته‌وه) ڤیتۆی ده‌که‌ن. هه‌رکاتیش ئه‌و
ناوه‌ندانه کاریگه‌ر نه‌بن، ئه‌وا له‌شکر
ڕاسته‌وخۆ دێته مه‌یدان و به کوودیتا کێشه‌کان
"چاره‌سه‌ر ده‌کات".