|
موعتاد تاوانکار نییه، نه‌خۆشه
خه‌لیل غه‌زه‌ڵی
حکوومه‌تی ئێران هه‌موو کارێکی به‌ڵاجه‌وی‌یه،
دیاره هه‌قیشی هه‌یه ،چوونکه هه‌موو
فه‌رمانه‌کانی له ئاسمانه‌وه بۆ دێت. ئه‌ڵبه‌ت
خۆشی هه‌ر به‌ڵاجه‌ویه و فڕی به‌سه‌ر جیهانی
ئیمرۆوه نییه.
چوونکه له ڕاستیدا هه‌رچی
زه‌مان به‌روپێش ده‌ڕوات، وڵاتانیش له‌گه‌ڵ
ڕابردووی خۆیان به‌ره به‌ره فاسڵه ده‌گرن و روو
له شارستانیه‌ت و ته‌مه‌دون ده‌که‌ن و هه‌ر به‌و
پێ‌یه‌ش ده‌سه‌ڵاته‌کان(ته‌نانه‌ت
دیکتاتۆره‌کانیشی) هه‌رچه‌ند زۆریش نه‌بێ، به‌ڵام
هه‌ر گۆڕانیان به‌سه‌ردادێت. که ئاخرین نموونه‌ی
قه‌زافی‌یه. بێگومان که‌س له دیکتاتۆر بوونی
قه‌زافی‌دا گومانی نییه، که‌چی له‌گه‌ڵ ره‌وتی
زه‌مان هێندێک خۆی گۆڕیوه و ده‌ستی له
به‌رنامه‌ی چه‌کی ئه‌تۆمی هه‌ڵگرتووه و هه‌موو
زیندانیه سیاسی‌یه‌کانی به‌رداوه و هێندێک کاری
ئیسلاحیی له وڵاته‌که‌ی(لیبی) ئه‌نجامدا و
ده‌سه‌ڵاتی خۆی له ئاستی ناوخۆ و ده‌ره‌وه تا
ڕاده‌یه‌ک ته‌زمین کرد.
به‌ڵام حکوومه‌تی ئێران، تا
هاتووه، به‌ره‌و پاش گه‌ڕاوه‌ته‌وه. واتا هه‌رچی
زه‌مان به‌ره‌و پێش هاتووه،ئاخونده‌کان بۆ پاش
چوونه‌ته‌وه. ئه‌م حکوومه‌ته
بناخه‌ی له‌سه‌ر ئیسلام و یاساکانی دارێژراوه و
ئه‌و یاسایانه 1400 ساڵ کۆنن، ئه‌وه‌یه که
ره‌فتار و سه‌که‌ناتیشی کۆن و کۆنه‌په‌رستانه‌ن.
به‌کورتی ئه‌م حکوومه‌ته ته‌نانه‌ت هه‌موو
دیارده‌یه‌کی ئیمرۆژیش کۆن و کۆنه‌په‌رستانه چاو
لێده‌کات.
له‌مباره‌وه ته‌نیا ئیشاره
به‌نموونه‌یه‌ک ده‌که‌م و باسه‌که‌م ده‌بڕمه‌وه.
ئه‌وه ماوه‌یه‌که حکوومه‌تی ئێران، فه‌زایه‌کی
وه‌حشیگه‌ری و ترس و لێدانی هاووڵاتیانی له
ناوچه جۆربه‌جۆره‌کان و به‌تایبه‌ت شاره‌کان ،له
ژێڕ ناوی موبارزه له‌گه‌ڵ "به‌د حجابی" و "ئه‌ازڵ
و ئه‌وباش" وه‌رێ خستووه. له‌م ماوه‌دا
جه‌نایه‌تێکی زۆر له‌لایه‌ن به‌کرێگیراوانی ئه‌م
حکوومه‌ته‌وه (ده‌مامک پۆش) روویداوه که
خه‌به‌ر و وێنه‌کانی به شیوه به‌رین بڵاو
بووه‌ته‌وه.
هه‌رله‌م بواره‌دا حکوومه‌تی
ئێران ،له‌کاتێکدا گه‌وره کاربه‌ده‌ستانی و
به‌تایبه‌ت فه‌رمانده‌ران و به‌رپرسانی سپا و
به‌سیج و ئیتڵاعات خۆیان گه‌وره بازرگانی
ماده‌سڕکه‌ره‌کان و به‌تایبه‌ت هێروئینن،
که‌وتووه گرتن و ته‌حقیر کردنی ژماره‌یه‌ک موعتادی بێ
پشتیوان و به ره‌دیف کردنیان له سه‌قامه‌کان و بڵاو کردنه‌وه‌ی
وێنه‌کانیان، عه‌زمی جه‌زمی خۆی بۆ نه‌هێشتنی
فه‌ساد نیشانداوه.
له دونیای ئیمڕۆدا به هه‌ر
پێوه‌رێک چاوی لێبکه‌ین ئینسانی موعتاد وه‌ک
نه‌خۆش له‌به‌رچاو ده‌گیرێ و ئه‌رکی کۆمه‌ڵگه و
به‌تایبه‌ت ده‌سه‌ڵاته که نه‌ک به‌چاوی ته‌حقیر
و شکاندنه‌وه، به‌ڵکوو وه‌ک نه‌خۆشێك که پێویستی
به یارمه‌تییه ده‌بێ چاو لێبکرێت. ئیمرۆکه له‌و
وڵاتانه‌ی که ئینسان بایه‌خی هه‌یه، هیچ
موعتادێک به‌تاوانی "موعتاد" بوون ناگیرێت. تا چ
بگا به‌وه‌ی ده‌ستیان ببه‌ستن و وه‌ک ڕانه په‌ز
وه‌دووی یه‌کیان خه‌ن و به‌شاردا (به‌مه‌به‌ستی
ته‌حقیر کردن) بیانگێڕن. ( چاو له‌م وێنانه بکه:
عه‌کس )
له کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی
ئینسانی‌دا(که ئاخوندی ده‌سه‌ڵاتدار نه‌ک هه‌ر
باوه‌ڕی پێ نییه، به‌ڵکوو هه‌ربه عه‌قڵ و
میشکی‌شیدا نایه‌ت) هه‌موو ئینسانه‌کان جیا له
پله‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی، شوغڵ و دارا و نه‌داری،
وه‌ک یه‌ک خاوه‌نی که‌رامه‌ت و بایه‌خی یه‌کسانن،
هه‌ر ئه‌وه‌شه ته‌نانه‌ت جه‌نایه‌تکارێک که
قه‌تڵێك یا تاوانێک ئه‌نجام ده‌دات، سه‌ره‌تا
له‌باری ره‌وانیه‌وه تاقی ده‌کرێته‌وه و پاشان
وه‌ک نه‌خۆش هه‌وڵی ده‌مان کردنی ده‌ده‌ن، به‌ڵام
له عه‌قڵیه‌تی ئیسلامی سیاسی‌دا، منداڵێک که
به‌هۆی نه‌داری(که هۆکاره‌که‌ی ده‌سه‌ڵات و
جیاوازی چینایه‌تییه) دزی‌یه‌کی چکۆله ده‌کات، ده‌ستی
ده‌بڕنه‌وه و ئینسانێکی که‌مئه‌ندامی زه‌لیل
ته‌حویلی کۆمه‌ڵگه ده‌ده‌ن. که‌سێکی موعتاد
،له‌باتی یارمه‌تیدان بۆ ته‌رک کردن و
گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ ناو کۆمه‌ڵگه و ژیانی ئاسایی ،
به ته‌حقیر کردن به‌ره‌و خراپتر ڕۆیشتن پاڵ
پێوه ده‌نین. ئه‌مانه هه‌موویان له‌کاتێکدا ڕوو
ده‌ده‌ن که هه‌ر له‌م حکوومه‌ته‌دا که
"حکوومه‌تی عه‌دڵی ئیسلامیه" گه‌وره
کاربه‌ده‌ستان ژن و کچی خه‌ڵک (که له ژێر هێلی
فه‌قردا ده‌ژین و موحتاجن) فریو ده‌ده‌ن و "شوغڵێ
شه‌ریفی ده‌یوسی" پیشه ده‌که‌ن و دیانبه‌ن بۆ
وڵاتانی عه‌ره‌بی پاره‌یان پێ ده‌ردێنن، به‌ڵام
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی حکوومه‌ت هی خۆیانه که‌س هه‌ر
باسیشی ناکات. کاربه‌ده‌ستانی حکوومه‌ت به تون
مه‌وادی موخه‌در ده‌کڕن و ده‌فرۆشن که‌س کاری
پێیان نییه. به‌ڵام موعتادێکی چاره‌ره‌ش له‌سه‌ر
گره‌مێک هێروئین ده‌گرن و به‌شێوه‌ی
ئیسرائیلییه‌کان ده‌ستی به‌ده‌ستبه‌ندی لاستیکی
(تای ڕیپ) که زۆر پڕ مه‌ترسیه و رێکخراوی
لێخۆشبوونی گشتی به ئه‌شکه‌نجه‌یه‌کی
قه‌ده‌غه‌کراوی داناوه، له پشته‌وه ده‌به‌ستن و
به‌شاردا ده‌یگێڕن. فه‌رمانده‌کانی سپا و
به‌رپرسانی ئیتڵاعات، به‌نده‌ری تایبه‌ت به خۆیان
داده‌مه‌رزێنن و به که‌شتی قاچاخ دێنن و ده‌به‌ن
و بێ ئه‌وه‌ی ماڵیاتێکیش بده‌ن، سره‌وه‌ت و سامانی
ئێران تاڵان ده‌که‌ن و ته‌نانه‌ت قاچاخی نه‌وتیش
ده‌که‌ن . ئه‌م گه‌وره دزانه نه‌ک هه‌ر که‌س
لێیان ناپرسێته‌وه، به‌ڵکوو ئه‌وه ئه‌وانن که
له ئێمه ده‌پرسن و ده‌مانگرن و ئه‌شکه‌نجه‌مان
ده‌ده‌ن و ته‌نانه‌ت ده‌مانکوژن.
به‌ڵی ئێمه گیرووده‌ی ده‌ستی
مشتێ ئاخوند و پاسداری دز و قاچاخچی و مافایاین.
هه‌ر ئه‌وه‌یه که موعتادێکی چاره ره‌ش له‌م
وڵاته‌دا ده‌بێ به ئه‌ر‌ازڵ و ئه‌وباش و
تاواکار. به‌داخه‌وه ئێمه له وڵاتێک‌دا ده‌ژین
که ژن و پیاوی هیچ ئه‌منیه‌تیكیان به ده‌ست
ده‌سه‌ڵاتدارانه‌وه نییه . ئاخر له‌م وڵاته‌دا
ئه‌وه ئه‌ر‌ازڵ و ئه‌وباشن که حکوومه‌ت ده‌که‌ن.
ئه‌مه‌ش 2 لینک وه‌ک به‌ڵگه:
عکس
قاچاق كالا
گه‌ر بۆچوونێکت هه‌یه ئێره کلیک بکه
تکایه ئیشاره بکه‌ن که په‌یامه‌که‌تان له‌سه‌ر
کام بابه‌ته
مافی بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م
بابه‌ته بۆ هه‌ڵوێست پارێزراوه ، به هێنانی ناوی سه‌رچاوه
که‌ڵک وه‌رگرتن له‌م بابه‌ته ئازاده
|